ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان
Open in Telegram
کاناڵی رۆنان کاناڵیکە بۆ شرۆڤە و لێکۆڵینەوە بابەت فیکری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردوستان کاناڵێکە بۆ چالاکی مەدەنی و رێکخراوەیی لە مەریوان هەروەها کاناڵێکە بۆ راگەیەندراوکانی ناوەندی رۆنان و کومیتە و بەشەکانی لە مەریوان ... پێوەندی؛ @A_Delawiz
Show moreIran191 134The category is not specified
404
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+3930 days
Posts Archive
🔴 شەهید نامرێ 🔴
🔻تۆ بە هێزی نامری، مردن لە ئاستا
کۆیلەیە
چونکو گیانی تۆ دروشمە، بانگەوازە
ڕێگەیە
🔻تۆ چیای دەنگدانەوەی، دەنگی کپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی، سەردەمی
بووژانەوەی
شەهیدانی بیرسەوز و پێشەنگی لوتکەی مرۆڤایەتی و هیوابەخشی خەباتی سنەی سەربەرز ... گیانبەختکردوانی ڕێگای ژینگە و ژیان و ئازادی ...#حەمید_مورادی #چیاکۆ_یوسفنژاد #خەبات_ئەمینی #سنە_ڕۆژهەڵات #٦ی_گەلاوێژی_۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
💚 چیای ئاویەر بە ڕۆح و فیداکاری چیاکۆ، پارێزەری سنەی باوانە 💚
❤️ چیاکان بە پارێزەری هەڤاڵانی بیرسەوز و پڕ لە ئەندێشەی وڵات پاێێزی چیاکۆکان سەربەزن، ئەندێشەی سەوز و هیوابەخشی #چیاکۆ_یوسفنژاد رۆحی ئازادی و خۆشەویستی بە نەوەکانی داهاتووی نیشتمان دەبەخشێت.💚 سنە بە چیای ئاویەرەوە سەربەرزە و ئاویەریش بە رۆح و گیانی چیا پارێزەکانەوە بە ئازادی و سەربەرزی واتا دەبەخشێت. سەری ڕێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی ژینگە و ژیان و ئازادی🌹 #چیاکۆ_یوسفنژاد #شههیدی_ژینگه #ئاویەر #کوردستان_رۆژهەڵات_سنه #۵ی_گهلاوێژی_۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔵 نوشتن در عصر تاریکی؛ ادبیات بهمثابه حافظهی رنج
✍ شیما یوسفی
نشستی با سخنرانی دو چهرە فعال ادبی کورد کمال امینی (شنگالی) و محمد موفقی در شهر مریوان کە توسط کمیته "ڕۆژەڤ" کانون علمی- فرهنگی"ڕۆنان" برگزار شد.در پنل «ادبیات و تراژدی» (ئهدهب و کارەسات) که با حضور «کمال امینی» (شنگالی) و «محمد موفقی» به همت کمیتهی ادبی «روژف» (روژەڤ) در مریوان برگزار شد، از نسبت ادبیات و فاجعه، زیباییشناسی رنج، و جایگاه نوشتن در عصر تاریکی سخن گفته شد؛ گفتوگویی صمیمی و تأثیرگذار که با پرسشهای مخاطبان پایان یافت. دوازدهمین پنل ادبی کمیته «ڕۆژەڤ» کانون علمی–فرهنگی «ڕۆنان» با عنوان «ئەدەبیات و کارەسەت» (ادبیات و فاجعه)، عصر روز چهارشنبه ۲۵ تیرماه ۱۴۰۴ در سالن کنفرانس فرهنگسرای هنری مریوان برگزار شد. در این نشست، دو شاعر و پژوهشگر زبان ادبیات کُردی، «کمال شنگالی» و «محمد موفقی»، با تمرکز بر مباحثی چون «زیباییشناسی رنج» و «نوشتن در دوران تاریکی»، نسبت ادبیات با پدیدههایی چون جنگ، آوارگی و مرگ را از منظر شخصی و بینامتنی بررسی کردند. در ابتدای برنامه، «رئوف محمودپور»، شاعر و پژوهشگر، بهعنوان مجری پنل، با ارائهی نگاهی کلی به هدف نشست، تأکید کرد که اگرچه «ادبیات فاجعه» شاید سابقهای طولانی نداشته باشد، اما میتواند دریچهای نو برای درک ژرفتر مخاطب از ادبیات بگشاید. او همچنین نقش راوی در بازنمایی فاجعه را بسیار مهم دانست و ادبیات را بهمنزلهی پیونددهندهی روح جمعی یک ملت توصیف کرد. نخستین سخنران، کمال امینی (شنگالی)، شاعر و نویسندهی متولد جوانرود و ساکن سنندج، از چهرههای شاخص نسل چهارم شعر کُردی و نویسندهی سه کتاب و دهها مقاله است. او در سخنرانی خود با عنوان «زیباییشناسی رنج»، با مروری تاریخی بر ادبیات معاصر کُردی، این پرسش محوری را مطرح کرد: «چرا ادبیات ما در مواجهه با رنج، عمیق و گسترده است، اما در زمینهی حماسه، کمدستاورد و پراکنده است؟» وی با بررسی نام و هویت شاعران، نشان داد که بسیاری از آنان نامهایی مرتبط با رنج، بیقدرتی یا بیهویتی دارند؛ از قانع و پشێو گرفته تا بێکەس و معدومی. امینی با بهرهگیری از آرای متفکرانی چون آدورنو، مارکوزه و ادانبین، به مسئلهی «شاهد عینی» در ادبیات فاجعه پرداخت و تأکید کرد که ادبیات، خود بهترین شاهد عینی رنج است. این شاعر نسل چهارم با ذکر نمونههایی مانند تیمور، پسربچهی ۱۲ سالهی بازمانده از فاجعهی انفال، یادآور شد که نوشتن دربارهی رنج، باید از لایههای عمیقتری از درک و زبان برخیزد، نه با بیان سطحی و زبانی تزئینی. در پایان، شنگالی «شکست» را یکی از بنیادهای اصلی زیباییشناسی رنج در ادبیات معرفی کرد. «محمد موفقی»، شاعر و منتقد متولد کامیاران و دومین سخنران پنل، نیز از چهرههای فعال در نسل جدید شعر کُردی است. او در ابتدای سخنان خود، با استناد به دیدگاههای موریس بلانشو، سه ویژگی فاجعه را چنین برشمرد: فاجعه از مرزهای درک معمول انسان فراتر است، همواره برای «دیگری» رخ میدهد، به گذشته تعلق دارد، نه اکنون. موفقی چهار نقش کلیدی در مواجهه با فاجعه را معرفی کرد: قربانی، راوی، شاهد عینی و عامل فاجعه، و در ادامه تأکید کرد که نقش راوی از همه مهمتر است، چرا که شیوهی روایت میتواند زیباشناسی یک متن را شکل دهد. او همچنین رنج را از منظر روانشناسی، فلسفه، الهیات و نظریهی یونگ بررسی کرد. به گفتهی او: در روانشناسی، زمانی رنج پدید میآید که امیال انسانی با واقعیت ناسازگار شود. در فلسفه، آگاهی انسان نسبت به پوچی هستی منجر به رنج میشود. در الهیات، رنج در بستر ادیان ابراهیمی، بودیسم و آیینهای شرقی معنا مییابد و در نگاه یونگ، انسان در مواجهه با رنج، یا آن را تحمل میکند یا در آن تأمل میکند. موفقی در پایان سخنرانیاش مراحل رنج را در سه سطح دستهبندی کرد: آگاهی به رنج، معنابخشی به آن، و رهایی از رنج. در پایان پنل، بخشی به طرح پرسش از سوی حضار و پاسخگویی سخنرانان اختصاص یافت. این بخش با استقبال قابلتوجهی مواجه شد و فرصتی پدید آورد تا برخی نکات نظری، در گفتوگو با مخاطبان شفافتر شود. اهمیت این بخش در آن بود که بحثها از سطح تئوریک فراتر رفت و به خوانشهایی تازهتر از نسبت ادبیات با فاجعه انجامید؛ خوانشهایی که از دل تجربهی زیستهی حاضران شکل گرفت. در مجموع، پنل «ادبیات و فاجعه» نمونهای موفق از گردهمایی نویسندگان و علاقهمندان به ادبیات در فضایی گفتوگومحور و تحلیلی بود. نشستی که توانست ضمن وفاداری به مباحث نظری، تجربههای بومی و منطقهای را نیز وارد گفتوگو کند و افقی تازه برای درک نسبت میان نوشتن و رنج بگشاید. منبع؛ کانال خبری فراتاب http://www.faratab.com/news/12816 https://t.me/RONANKURD
🟢 بیر و ئەندێشەی سەوز نامرێ 🟢
🔴 گیان بەختکردنی بیرسەوزی خۆشەویستی شاری سنە، هەڤال #حەمید_مورادی پێگەیشتنی رۆح و ئەندێشەی ئازادی و پارێزگاری و بەرپرسیاریەتی بە لوتکەی بەرزی مرۆڤایەتی و کولتوری ژینگە پارێزی لە کوردستانە.🍀ئەندێشەی ژینگە بۆ ژیان، بەرهەمهێنەری بیری ئازادی و سەربەستی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگایە. سەری ڕێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی ژینگە و ژیان و ئازادی🌹 #حەمید_مورادی #شههیدی_ژینگه #کوردستان_رۆژهەڵات_سنه #۳ی_گهلاوێژی_۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🟢 بیر و ئەندێشەی سەوز نامرێ 🟢
🔴 گیان بەختکردنی بیرسەوزی خۆشەویستی شاری سنە، هەڤال #حەمید_مورادی پێگەیشتنی رۆح و ئەندێشەی ئازادی و پارێزگاری و بەرپرسیاریەتی بە لوتکەی بەرزی مرۆڤایەتی و کولتوری ژینگە پارێزی لە کوردستانە.🍀ئەندێشەی ژینگە بۆ ژیان، بەرهەمهێنەری بیری ئازادی و سەربەستی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگایە. سەری ڕێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی ژینگە و ژیان و ئازادی🌹 #حەمید_مورادی #شههیدی_ژینگه #کوردستان_رۆژهەڵات_سنه #۳ی_گهلاوێژی_۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🟢 بیر و ئەندێشەی سەوز نامرێ 🟢
🔴 گیان بەختکردنی بیرسەوزی خۆشەویستی شاری سنە، هەڤال #حەمید_مورادی پێگەیشتنی رۆح و ئەندێشەی ئازادی و پارێزگاری و بەرپرسیاریەتی بە لوتکەی بەرزی مرۆڤایەتی و کولتوری ژینگە پارێزی لە کوردستانە.🍀ئەندێشەی ژینگە بۆ ژیان، بەرهەمهێنەری بیری ئازادی و سەربەستی بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگایە. سەری ڕێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی ژینگە و ژیان و ئازادی🌹 #حەمید_مورادی #شههیدی_ژینگه #کوردستان_رۆژهەڵات_سنه #۳ی_گهلاوێژی_۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔵 سمپۆزیۆمی ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم
🔹خوێندنەوەی ڕەخنەتەوەر لەسەر دەق و وەرگێڕانی "حەسار و سەگەکانی باوکم"ی "شێرزاد حەسەن"وتاربێژان
د. سروە مێنبەری مەریوان هەڵەبجەیی کاوان محەممەدپوور د. مەنسوور ڕەحیمی♦️ناوەندی فەرهەنگی، هونەری ڤەژین 🔹چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵، کاتژمێر ۵ی ئێوارە 🔹مەریوان، موجتەمەع فەرهەنگی، هونەری، هۆڵی مامۆستا قانع https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ
🔹"محەمەد مەوەفەقی" شاعیر و ڕەخنەگر "نووسین لە سەردەمی تارماییدا"♦️ پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.
ئەدەبیات و کارەسات♦️بە بەشداری نووسەران و شاعیران و هۆگرانی ئەدەبیات و هونەر و کۆمەڵناسی 🔸موجتەمەع فەرهەنگی و هونەری مەریوان چوارشەممە ۲۵ پووشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ
🔹"کەماڵ شەنگالی" شاعیر و نووسەر "جوانیناسی رەنج"♦️ پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.
ئەدەبیات و کارەسات♦️بە بەشداری نووسەران و شاعیران و هۆگرانی ئەدەبیات و هونەر و کۆمەڵناسی 🔸موجتەمەع فەرهەنگی و هونەری مەریوان چوارشەممە ۲۵ پووشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔲 وێنە
♦️ پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.
ئەدەبیات و کارەسات
"جوانیناسی رەنج" "کەماڵ شەنگالی" شاعیر و نووسەر "نووسین لە سەردەمی تارماییدا" "محەمەد مەوەفەقی" شاعیر و رەخنەگر🔻چوارشهممه ۲۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ 🔻 موجتەمع فەرهەنگی - هونەری مەریوان https://t.me/RONANKURD
🔵 ڕاپۆرتی پانیلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی، فەرهەنگی رۆنان
♦️ئەدەبیات و کارەسات
♦️"جوانیناسی رەنج" "کەماڵ شەنگالی" شاعیر و نووسەر
♦️"نووسین لە سەردەمی تارماییدا" "محەمەد مەوەفەقی" شاعیر و رەخنەگردووشەممە ۲۵ پووشپەری ۱۴۰۴ موجتەمەعی فەرهەنگی، هونەری مەریوان 🔹لە درێژەی زنجیرە کۆڕە ئەدەبییەکانیدا، رۆژی چوارشەممە 25 ی پووشپەڕ سەعات 5ی ئێوارە، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە نووسەران و خوێنەرانی چالاکی ئەدەبیات و هونەر و کۆمەڵناسی لە ساڵۆنی موجتەمع فەرهەنگی هونەری مەریوان، دوازدەهەمین پانێلی خۆی تایبەت کرد بە پرسی (ئەدەبیات و کارەسات) بە بەشداری و باس و لێکدانەوەی دوو شاعیر و ڕەخنەگری ئەدەبی "کەماڵ شەنگالی و محەمەد موەفەقی". 🔹لە سەرەتای دانیشتنەکەدا کاک "ڕەووف مەحموود پوور" شاعیر و لێکۆڵەری ئەدەبی و ئەندامی چالاکی "ڕۆژەڤ" وەک بەڕێوەبەر و کۆڕگێڕ پاش بە خێرهاتنی ئامادەبووانی کۆڕەکە و ناساندنی پانێلیستەکان، هەندێک باس و خواسی سەبارەت بە پێوەندیی نێوان ئەدەبیات و کارەساتی هێنایە ئاراوە. سەرەتا باسێکی کورتی سەبارەت بە گێڕانەوە و شێواز و جۆرەکانی گێڕانەوە پێشکەش کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گێڕانەوە لە ڕێگای ئەدەبیات و هونەرەوە کاریگەرتر و باسهەڵگرترە. چوونکوو ڕیشەیەکی بە هێزی ئەدەبیات و هونەر لە ناخی سووننەتەوە گەشە ئەکات. سووننەتێک کە بە واتەی فرانسیس بیکەن وەک بوتە زەینییەکان و بە واتەی هێگل وەک ڕۆحی نەتەوە یان بە واتەی یونگ وەک ناخودئاگای گشتیی لێک دراوەتەوە. هەر بۆیە ئەوترێت ئەدەبیات ڕۆحی نەتەوەیە یان ئەدەبیات ڕۆحی تاکەکانی نەتەوە پێکەوە ئەبەستێتەوە.لە لایەکی دیکەشەوە مرۆڤ قەد لە دەستی ڕەنج و کارەسات ڕەزگاری نەبوە و نابێت. 🔹پاشان پانیلیستی یەکەم ڕێزدار "کەماڵ شەنگالی"ٚ بۆ دەسپێکی باسەکەی سەبارەت بە جوانیناسی ڕەنج و گێڕانەوەی ڕەنج و کارەسات بە ئاماژە کردن بە گێڕانەوەکان لە زمانی شایەتحاڵەکانەوە وەک نموونە بۆ باسەکەی خۆی، ئاماژەی بە بیرەوەرییەکانی "ئانائاخماتووا"ی شاعیری ڕووس لە سەردەمی ستالین و "تەیموور عەبدووڵا" ناسراو بە تەیمووری ئەنفال و هاوکات بیرەوەری پۆل سێلان لە کارەساتی ئۆردگای نازییەکان و بە تیشک خستنە سەر وتە بە ناوبانگەکەی ئادۆڕنۆ سەبارەت بە "هۆنینەەوەی شیعر پاش ئاشۆیتس جۆرێک وەحشیگەرییە" دواتر خوێندنەوە و لێکدانەوەی هێربێرت مارکۆزە لەم تێزەی ئادۆڕنۆ و موقەییدکردنی بە وشەی لیریک و پاشان تیۆر و بۆچوونی ئاگامبێن لە کتێبی "پاشماوەکانی ئاشۆیتس" سەبارەت بە جۆرەکانی شایەتحاڵ لە گێڕانەوەی کارەساتدا و ناو هێنانی شەیەتحاڵی راستەقینە کارەساتی ئاشۆیتس بە موزیلمان و هۆمۆساکار و ڕزگاربووەکانیش بە شایەتحاڵی دووەم کە پریمۆلۆی بە لال بوون ناویان دەبات. هاوکات شەنگالی له سێ ڕوانگەی جیاوازەوە و بە تیشک خستنە سەر تیۆر و تێزەکانی (جۆرجۆ ئاگامبێن، پریمۆلۆی، بلانشۆ و هێربێرت مارکۆزە) سەبارەت بە گێڕانەوەی کارەسات و لەولاتریش له ڕوانگەی فەلسەفەی ئەخلاقەوە تیشکی خستە سەر جوانیناسی ڕەنج و باسەکەی خۆی بەرەو پێش برد و لە ئەنجامدا باسی دوو جۆر ئەزموونی گێڕانەوەی کارەساتی کرد و هونەر و ئەدەبیاتی وەک بگێڕەوەری ڕاستەقینەی کارەسات ناوهێنا. 🔹دواتر "محەمەد موەفەقی" شاعیر و ڕەخنەگر لە درێژەی باسی جوانیناسی ڕەنجدا لە چەند گۆشەنیگاوە ئاوڕی دایەوە لە جوانیناسی ڕەنج و باسی دیالکتیکی نێوان دوو وشەی لێکدژی جوانی و ڕەنج کرد و بە ئاماژکردن بە جۆرەکانی گێڕانەوەی ڕەنج لە کتێبی موقەددەسی تەورات و ئینجیل و سەفەری پەیدایش و لە ڕوانگەی فەلسەفەی ئیلاهیاتی و تێزە ئایینەکانی بوودیسم و عیرفانی شەرقی باسەکەی برده پێشەوە و سەبارەت بە تەوەری [نووسین لەسەردەمی تارماییدا] بە خوێندەنەوە و ئاوڕدانەوە لە تێز و تیۆر و بۆچوونەکانی کافکا و بلانشۆ هەندێک باس و خواسی فەلسەفی و ئەدەبی هێنایە ئاراوە. 🔹پاش تەوابوونی پانێلەکە. کە زیاتر لە یەک سەعات و نیوی خایاند. ئامادەبووانی کۆڕەکە بە ورووژاندنی هەندێک پرس و بابەتی جیاواز و ڕەخنە لە کۆی باس و خواسەکان گفتگۆیەکی جیدی بۆ قسە و باسی زیاتر هاتە ئاراوە. ئەو بەشداربووانەی سەبارەت بە مژاری کۆڕەکە ئامادەی ڕەخنە و باس و لێدوانی جیدی بوون. بریتین بوون لە بەڕێزان (عادڵ موحەممەد پوور، حەمەی کەریمی، ڕەحمان هوشیاری، حامد بەهرامی، پووریا موستەفایی، ،کاروان شوکری، سابیر عەزیزی، فارۆق سەعید زادە شیما یووسفی) 🔹بەشداری نووسەران و خوێنەرانی چالاکی ئەدەبیات لە کۆڕ و پانێلە ئەدەبییەکاندا، دەبێتە هۆکاری گەشەسەندنی ئەدەبیات ورووژاندنی پرس و بابەتی جیاواز و سازکردنی گوتاری ڕەخنەیی. بە هیوای بەردەوام بوون و هەوڵی جیدی و داهێنەرانە لە پێناو هونەر و ئەدەبیاتدا. https://t.me/RONANKURD
🔴 "ئەدەبیات و کارەسات"
✍ محەمەد کەریمی🔹لە چیرۆکە ناوازەکەی جیمز جۆیس (سیمای پیاوی هونەرمەند لە گەنجی دا) "ئەستیۆن دادالۆس" مێژوو بە ئیفلیج ناو دەبات و دەڵێت: دەمەوێت لەم ئیفلیجییە خۆم دەرباز بکەم و لە خەو هەڵسم. لەو کاتەوەی کە "ئادەم و هەوا" لە بەهەشت دەردەکرێن و فڕێ دەدرێنە سەر زەوین، شەڕ و پێکدادانی مرۆڤ لە گەڵ مرۆڤ و هەوڵدان بۆ سڕینەوە و لاوازکردنی یەکتر لە پێناو جیگیرکردنی هێز و دەسەڵات بە (مانا فۆکۆییەکەی) و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکان، دەبێتە چارەنووسی هەتاهەتایی مرۆڤەکان و مرۆڤ وەکوو مۆتەکە و ئیفلیجێک تا دوا چرکەکانی ژیانی لە سەر ئەم زەوینە دەبێت هەڵی بگرێ و بە هەموو شوێنێکدا بیگڕێت. یەکەم شەڕ و پێکدادانی مرۆڤ لە ئوستوورەی (شەڕ و پێکدادانی هابیل و قابیل) کوڕە گەورەکانی "ئادەم و هەوا" کە دەرئەنجام هابیل بە دەستی قابیل دەکوژرێت، دەست پێدەکات، ئیتر کارەساتی شەڕ و دواهاتەکانی شەڕ و پێکدادانی مرۆڤ لە گەڵ مرۆڤ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبێتە چارەنووسی نەوەکانی ئادەم تاکوو ئەمڕۆ. 🔹"نورترۆپ فرای" لە کتێبەکەی بەناوبانگەکەیدا (رمز کل کتێبی موقەدەس و ئەدەبیات) دوای باسکردنی سێ قۆناخی زمانی (خوازەیی و مەجازیی و وەسفی) و ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کتێبی موقەدەس، ئایەتێک لە مەرمووزی بیست و دووەم کاتی لە خاچدانی مەسیح لە زمانی خودی مەسیحەوە دەگێڕێتەوە (ایلی، ایلی، لمّا سبقتنی؟) مەسیح ڕەنجەکانی بە ڕەنجی جاودانە وەسف دەکات. (خوایە بۆچی منت بە جێهێشت؟). 🔹ئەدەبیاتی کارەسات یان موسیبەت کۆمەڵێک نووسین و دەقی ئەدەبییە کە لە هەموو ژانرەکاندا (شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆنامە، نووسینی بیرەوەریی و ...) بە باس و خواس و لێکدانەوەی کارەساتی مرۆیی و مێژوویی و سرووشتییەوە سەرقاڵ دەبێت. 🔹ئەەبیات وەکوو بەیسێکی کۆمەڵایەتی و فەردی کە هەڵگری دوو جۆر لە مێژووە، مێژووییەکی گشتی لە گەڵ بەستێنە مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکاندا، مێژووییەکی تایبەت، کە هەندێجار بێ گوێدان بە هەموو ئەو بەستێنانە بۆ خۆی دەڕواتە پێش و لە پێوەندییەکی دیالکتیکی دا لە گەڵ ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیی و ... شتێکیتر بەرهەم دەهێنێتەوە... بەڵام پرسیارێک کە بەردەوام زەینی خوێنەر بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات. ئەوەیە، چۆن دەکرێت بارستایی قورسی ڕەنج و کارەساتە مرۆییەکان بە وشە وەسف بکرێت و بگێڕدرێتەوە؟ ئاخۆ شیعر و ئەدەبیات دەتوانێت قووڵایی ڕەنج و کارەسات بگوێزێتەوە؟ چۆن چۆنی دەکرێت بەرهەمێکی هونەری بێتە ئاڤراندن، لە گەڵ پاراستنی لایەنی جوانیناسیدا هاوکات بتوانێت قووڵایی ڕەنج و کارەساتیش بە دیار بخات؟ قسەکە ئەوەیە؛ ئاخۆ ئەدەبیات دەتوانێت ئەو پارادیمە بێت کە دوو دیاردەی لێکدژی جوانیی و دزێوی لە خۆیدا کۆ بکاتەوە؟ یان هەوڵی هونەر و ئەدەبیات بۆ بابەتی بەجوانکردنی ڕەنج و کارەسات، بابەتێکی موراڵییە؟ ئەم پرسیارە سەرەکییانە و دەیان پرسیاریتر لەم پێوەندییەدا کە بۆ خۆێنەری ئەدەبیات لە پێوەندیی لە گەڵ "هونەر و کارەسات" پێوەندیی ئەدەبیات و کارەسات" دێتە ئاراوە. 🔻بۆیە هەوڵی ئەم پانێلەی کومیتەی ئەدەبیاتی ڕۆژەڤ لەم پێوەندییەدا لە گەڵ دوو کەسایەتی شاعیر و ڕەخنەگر، وڵامدانەوەیە بەم پرسانە و هەندێک باس و خواسی تر کە لە باسەکان دەکەوێتەوە. ئاماژە بە چەند کتێبێکی ئەدەبی لە ژانرە جیاوازەکان کە تێمی سەرەکی ئەم کتێب و دەقانە، باسی ڕەنج و کارەساتی مرۆیی و مێژوویی و سرووشتییە. ٭ موبی دیک (هێرمان ملوێل) ٭ ڕۆمانی "تاعوون" (ئالبێر کامۆ) ٭ مردن کەسابەت و کاری منە (روبێر مرێل) ٭ کوشتنی فریشتەکان (پیتر بالاکیان) ٭ مەرگی تاقانەی دووەم (بەختیار عەلی) ٭ فووگی مەرگ (پۆل سێلان) شیعرێکە لە پێوەندیی لە گەڵ هۆلۆکاست شیعرەکانی نیلی زاکس و جۆرج تراکل ٭ گۆڕستانی چراکان و دەربەندی پەپوولەی (شێرکۆ بێکەس) دەیان کتێب و دەقی هونەری و ئەدەبی تر سەر بە ئەدەبیاتی گەلان ونەتەوەکان تری دنیا کە هەوڵیانداوە ڕەنج وکارەسات بکەن بە بابەتی سەرەکی نووسینەکانیان. https://t.me/RONANKURD
♦️ پانێلی کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.
🔻 ئەدەبیات و کارەسات🔻بە دوو تەوەری
"جوانیناسی رەنج" بە بەشداری "کەماڵ شەنگالی" شاعیر و نووسەر "نووسین لە سەردەمی تارماییدا" بە بەشداری "محەمەد مەوەفەقی" شاعیر و رەخنەگر🔻کات: دووشەممە ۲۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ سەعات ۵ی دوانیوەڕۆ 🔻شوێن: موجتەمع فەرهەنگی - هونەری مەریوان https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ پێوەندییەکانی بنەماڵە، تووڕەیی و دڵەڕاوکێ .. گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۵)🔷 كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / 🔹دانیشتنی پێنجەم ✅ قەبووڵکردنی بێ مەرجی خۆت، خەڵکی، و دونیا سێ کۆڵەکەی سڵامەتی دەروونە ... ♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔲 وێنە
🔵 راپۆرتی كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان /
🔹دانیشتنی پێنجەم
🔹پێوەندییەکانی بنەماڵە ... تووڕەیی و دڵەڕاوکێ ... گرنکی پێوەندییەکان/ (بەشی ۵)♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۱۲ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ پێوەندییەکانی بنەماڵە، تووڕەیی و دڵەڕاوکێ .. گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۴)🔷 كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / دانیشتنی چوارەم ✅ وشەکان، ئەتوانن قاتڵی پێوەندییەکان بن .... ♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۵ی پوشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔵 راپۆرتی كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / دانیشتنی چوارەم
🔹پێوندییەکانی بنەماڵە...تووڕەیی و دڵەڕاوکێ ... گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۴)♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان و منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۵ی پوشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ پێوەندییەکانی بنەماڵە، تووڕەیی و دڵەڕاوکێ .. گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۴)🔷 كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / دانیشتنی چوارەم ✅ وشەکان، ئەتوانن قاتڵی پێوەندییەکان بن .... ♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۵ی پوشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🎙🎙وتار / دەنگ پێوەندییەکانی بنەماڵە، تووڕەیی و دڵەڕاوکێ .. گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۴)🔷 كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / دانیشتنی چوارەم ✅ وشەکان، ئەتوانن قاتڵی پێوەندییەکان بن .... ♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۵ی پوشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
🔵 راپۆرتی كومیتەی "ماڵی ئینسان"ی ناوەندی زانستی - فەرهەنگیی ڕۆنان / دانیشتنی چوارەم
🔹پێوندییەکانی بنەماڵە...تووڕەیی و دڵەڕاوکێ ... گرنگی پێوەندییەکان / (بەشی ۴)♦️بە پێشکەشکاری و وتاری
د. هیوا کەریمیبەڕێوبەری ناوەندی دەروونناسی هەستیار ♦️بە بەشداری ژنان و دایکان و منداڵانی گەرەکی پەراوێزخراوی تازاوای کۆنی شاری مەریوان 🔸شوێن: كتێبخانەی گەڕەكی پەراوێزخراوی تازاوی کۆن. 🔸پێنجشەممە ۵ی پوشپەڕی ۱۴۰۴ https://t.me/RONANKURD
