rojev
Open in Telegram
" ڕۆژەڤ " ( کومیتەی ئەدەبیاتی ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.) بەستێنی چالاکیی - شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، ڕەخنەی ئەدەبی. گرنگی دەدات بە پرس و بابەتی جیاواز و گوتاری ڕەخنەگرانە. پێوەندیی. @rojev_03
Show more203
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
203
Repost from ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان
دواتر کە مەترسییەکان کەم بوونەوە و کۆتاییان هات، چیتر هاوپەیمان نین.
ئەم دیدە بەرانبەر بە هێزە کوردییەکان، پەێڕەوکردنی سیاسەتێکی بێ موراڵ و فاشیستیانەیە، چونکە سیاسەت کاتێک لە موراڵ و ئەخلاق بەتاڵ دەبێتەوە دەبێتە سیاسەتێکی فاشیستی.
خاڵێکی گرنگ کە بە داخەوە تاکوو ئێستا بزووتنەوەی سیاسی کورد بەرانبەر بە سیاسەتی خۆراواییەکان بە گشتیی و بە تایبەتی سیاسەتی ئەمریکا هەستی پێ نەکردووە، ئەوەیە بزووتنەوەی کوردی بەردەوام پێی وابووە بە هۆکاری ئەوەی کورد له ڕۆژهەڵاتی ناویندا تەنیا نەتەوەیەکە لە پێناو ئازادی و بەها دیمۆکراتیکەکاندا خەبات دەکات، بەمەوە باشترین هاوپەیمانی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکایە، بۆیە کورد هەمیشە پێوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاواییدا وەکوو هاوپەیمانی ستراتیژ پێناسە کردووە، لە حاڵێکدا پێوەندیی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لەگەڵ کورد بەردەوام پێوەندییەکی تەکتیکی بووە. مامەڵەکردنی ڕۆژاواییەکان لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و دەوڵەتی ڕاگوزەری سووریا بە ڕێبەری "محەمەد جۆلانی" بە بەهای دەست هەڵگرتن لە ڕۆژاوا و هەموو دەسکەوت و بەها دیمۆکراتیکەکان، ئەو ڕاستیەی سەلماند، کە دیدی ڕۆژاواییەکان بەرانبەر بە هێزی سیاسی کوردی وەکوو تەنیا هێزی دیمۆکراتیک لە وڵاتانی ئیسلامیدا، سیاسەتێکی تاکتیکییە و ئەگەر دەوڵەتە ئیسلامییە فاشییەکانی ناوچەکە بتوانن پوانی باشیان پێ بدەن، ئەوە هێزە کوردییەکان دەبنە قوربانی و وەلادەنرێن.
بزووتنەوەی سیاسی کورد بە گشتیی و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) بە تایبەتی لە هاوکێشە سیاسیەکاندا لە پێوەندیی لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە گەڵ ئەوەی کە پێویستە بە دیدێکی ڕەخنەییەوە بە سیاسەت و هەڵسووکەوتی خۆیاندا بچنەوە، دەبێت چەند خاڵی گرنگیتر ڕچاو بکەن.
یەکەم؛ ئەوەی کە سەدەی بیستەم بە سەدەی ناسیۆنالیزم و سەدەی دەوڵەت - نەتەوە ناسراوە، هیچ نەتەوەیەک بە ڕادەی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە مرۆڤایەتییەکانی خۆی بەرخۆدان و خەباتی نەبووە، بەڵام لە هاوکێشە و ململانێی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بەردەوام فێڵی لێ کراوە و مافەکانیان زەوت کراوە، بە جۆرێک دەتوانم بڵێم ئەو دەسکەوتانەی بە هۆی بەرخۆدان و خەباتەوە بە دەستی هێناوە، لە سەر مێزی گفتگۆ و دانووستان بەشێکی زۆری دۆڕاندووە. دواتریش بە زەبری چەک و گەلەکۆمەی دەوڵەتانی فاشیستی هەرێمی بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژاوایی تووشی کارەساتی کوشتن و ڕاوەدوونان و هەڵاتن بووە - لە تێکشکانی شۆڕشی ئاراراتەوە بە گەلەکۆمەی دەوڵەتی ڕەزاخانی و تورکیای فاشیست تاکوو سەرکوتکردنی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزای دێرسیمی لە باکوور و تێکشکانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەلەکۆمەی دەوڵەتی عەرەبی فاشیستی عێراق و دەوڵەتی پاڵەوەیی ئێران و تێکشکانی شۆڕشی ئەیلوول لە باشوور بە پێی ڕێکەوتنی 1975ی ئەلجەزایەر و گەلەکۆمەی ڕژێمی ئیسلامی"محمد جۆلانی" و دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بە یارمەتی دەوڵەتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ سەر کوردانی ڕۆژاوا کە سیمبۆلی بەرخۆدان و خەبات دژ بە داعشیزمی ئیسلامی بوون- لە ئێستادا، دووپاتبوونەوەی سیکلێکی مێژووییە بۆ بزووتنەوەی سیاسی کورد لە هەر چوار وڵاتی داگیرکەردا. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ غیابی خاڵێکی جەوهەری کە تاکوو ئێستا هێزە سیاسیەکان نەیانتوانیوە دەستەبەری بکەن. ئەویش نەبوونی وشیاری نەتەوەییە، ڕاستییەک هەیە دەبێ هەموومان بیزانین، دۆخی کورد لە ئێستادا، لە ڕووی سیاسییەوە هەمان دۆخی نەتەوەی یەهوودە پێش درووستبوونی دەوڵەتی ئیسراییل. بۆیە پێویسته شەقامی سیاسی کورد بە وشیاری نەتەوەییەوە سیاسەت بکەن و فێری کایەی سیاسی ببن، هاوکات دەبێ زیاتر لە ئێستا، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لۆبی باش و بڕیاردەر درووستبکەن و بیر لە درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بکەنەوە.
دووهەم؛ هەسەدە و هێزە کوردییەکان لە ڕۆژاوادا، پێویستە چیتر دەست لە سیاسەتی برایەتی گەلان (کە ئەمێستا زیاتر لە دیرۆک و چیرۆکە خەیاڵکردەکان دەچێت تا ئەمرێکی واقیع) بەر بدەن و لە هەوڵی درووستکردنی وشیاریی نەتەوەییدا بن. بۆ ئەوەی بتوانن لۆبی زیاتر پەیدا بکەن و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان درووستبکەن.
سێهەم؛ هێزە کوردییەکان دەبێت بە وشیارییەکی تەواو لەگەڵ ئیسلامی سیاسی و دەوڵەتانی ئیسلامی ناوچەکەدا مامەڵە و هەڵسووکەوت بکات.
چوارەم؛ هێزە سیاسیەکانی کورد پێویسته (وەکوو ئەمجارە کە لە ڕۆژاوادا بەدیارکەوت) هەمیشە ڕۆحی نەتەوەیی بکەن بە هەوێنی یەکگرتوویی و پاڵپشتی کوردان لە هەر چوار پارچەی وڵاتدا. بۆیە تەنیا بە وشیاریی نەتەوەیی و ڕۆحی یەکگرتوویی دەتوانن لە ئاست نێودەوڵەتی و هەرێمیدا سەرەڕای تەواوی ئاستەنگ و کێشە و گرفتەکان، کار بکەن بۆ درووستبوونی کیانێکی سەربەخۆ و دەوڵەتێکی بەهێزی کوردی لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ.
203
Repost from ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان
🔲 ترادیسیۆنی ئیسلامی سیاسی و دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
(هەڵوێستەیەک بۆ دۆخی ئێستای ڕۆژاوای کوردستان لە بەرانبەر هێزە کۆنسێرڤاتیڤەکاندا)
✍حەمەی کەریمی
ئیسلامی سیاسی ئایدۆلۆژیایەکی نەگۆڕ و جەوهەریی نییە وەکوو خودی ئیسلام و تێکستە دینییەکان، -ئەگەرچی ئیسلامییەکان تاکوو ئێستاش بەردەوام خەریکی چەواشەکردن و شێواندنی ئەم بابەتەن و دەیانهەوێت ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی و کارکردن بە ئاراستەی بە ئیسلامیکردنی کۆمەڵگا و یەکسانکردنی پێکهاتەی کۆمەڵگا بە ئیسلام وەکوو جەوهەر و بنەمایەکی دینی بفرۆشنەوە بە خەڵک - ئسیلامی سیاسی بەرهەمی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و مێژوویی و کولتووریی و ململانێ سیاسییەکانی دنیای مودێڕنە و وەکوو دیکەی ئایدۆلۆژیا و فیکرەکانیتر هەڵقوڵاوی دۆخی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و کولتووری و هاوکێشە سیاسییەکانە.
گوتاری ترادیسیۆنی ئیسلامی سیاسی و هێزە ئیسلامییەکان لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا و لە سەرەتای نەوەدەکانەوە، لە ڕێگای تیۆرەکانی (حەسەن بەننا و سەید قوتب و ئەبوو عەلا مەودوودیی)، بە دوو ئاراستەی هاوشێوە کاریان کردووە. لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا بە ئاراستەی بە ئیسلامیکردنی تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵگا و دابەشکردنی بە دوو لایەنی ئیسلامی و تەکفیری، لە دەرەوەی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان و بە نیسبەت کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکانیش بە ئاراستەی سەرلەنوێ سازکردنەوەی نەریتی ئیسلام لە پێکهاتەی دونیای مودێڕندا (ترادیسۆن) و دژایەتی ڕاستەقینەی کولتووری مودێڕنیتە بە تەواوی ڕەهەندەکانییەوە - بێجگە لە ڕەهەندی تێکنۆلۆژیا- بە تایبەت ئەوەی کە ئیسلامی سیاسی و فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی تا سەر ئێسقان دژی ڕەهەندە ڕەخنەییەکەی مودێڕنیتەیە. بۆ ئەم مەبەستەش فیکری ئیرهابی و تونداژۆی بیردۆزە ئیسلامییەکان، لە سەرووی هەموویانەوە فیکری دۆگماتیستی و جیهادی "سەید قوتب" تیۆریسیەنی فیکری جیهاد و ڕادیکالیزمی ئیسلامی، مەشخەڵی ڕێگایانە. شەڕ و پێکدادانی گرووپە ئیسلامییە جیهادییەکان (لە سەرووی هەموویانەوە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە) لە ئەفغانستان و پاکستان و چیچان و عیراق و شام و میسر و فەلەستین و ئەلجەزایەر، لەگەڵ تەواوی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە گشتیی و بە تایبەت بەرژەوەندییە ئابووریی و سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەنجامدانی سەدان چالاکی تیرۆریستی لە وڵاتە ڕۆژاواییەکان و وڵاتانی ئیسلامی نموونەی زەق و بەرچاوی ترادیسیۆنی ئیسلامی سیاسی و هێزە جیهادییەکانە.
دەمامکی نوێی گوتاری ترادیسیۆنی ئیسلامی سیاسی
دەمامکەکانی گوتاری ئیسلامی سیاسی لە ئێستادا و لە هاوکێشە سیاسیەکاندا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گۆڕان بووە و مامەڵە و هەڵسوکەوتی سیاسی لەگەڵ دەوڵەتانی ڕۆژاوایی و کۆلۆنیالیزمی نوێ و کۆنسێرڤاتیڤەکاندا چیتر وەک سەرەتای نەوەدەکان ئایدۆلۆژیک نییە و ئێستا بە شێوەیەکی سیاسیانەتر هەڵسوکەوت دەکەن، ئێستا هێزە جیهادییەکانی ئیسلامی سیاسی بە بیرۆکە و پاڵپشتی هێزە کۆنسێرڤاتیڤەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا، به تایبەت بە پاڵپشتی و بیرۆکەی دەوڵەتی ئیسلامی فاشیستی تۆرکیا و وڵاتانی کەنداو، پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکاندا ڕێکدەخات. گوتاری ترادیسۆنی ئیسلامی سیاسی لە ئێستادا جۆرێک مامەڵە و ڕێکەوتنی سیاسییە لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێزی وەکوو ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە پێناو سەنتراڵیزەکردنی دەسەڵات و سەرکوتکردنی دەنگە جیاوازەکان.
ئەزموونی ڕۆژاوا وەک سیستەمێکی سیاسی - خۆبەڕێوەبەریی دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا لە دوای تێکشکاندنی خەلافەتی ئیسلامی داعش لە عیراق و شام و پاشەکشێ کردن بە چەکدارانی داعش لە ڕۆژاوادا لە لایەن شەڕڤانانی کورد و هەسەدەوە، بابەتێکی سەلمێندراوە بۆ تەواوی جیهان. تێکشکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە لایەن جەنگاوەرانی هەسەدە و هێزە کوردییەکانی ڕۆژاواوە تا ڕادەیەکی زۆر توانی هاوکێشە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا بگۆڕێ و پارسەنگی هێز بە قازانجی هەسەدە و لایەنی کوردی لە ڕۆژاوا و گرنگی پێدانانیان لە لایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی وەکوو تەنیا هێزی سیاسی و چەکداری دیمۆکراتیک لە ناوچەکەدا شکایەوە.
سیاسیەتی هاوپەیمانانی نێودوەڵەتی بە تایبەت ئەمریکای ئێستا کە بزووتنەوەی "ماگا" و کۆماریخوازە کۆنسێرڤاتیڤەکان ئیدارەی دەکەن، بەرانبەر بە ڕۆژاوا و هێزە کوردییەکان، سیاسەتێکی تەکتیکی بووە و دیدیان بە رانبەر بەو هێزانە لەو بەشەی کوردستان دیدێکی جەنگاوەرانە بووە، بۆیە دیدی دەوڵەتانی ڕۆژاوایی بەرانبەر بە کوردانی ڕۆژاوا وەکوو خۆیشان لە میدیاکاندا چەند جار دووپاتیان کردۆتەوە، دیدێکی شەڕڤانی و جەنگاوەرانە بووە. کوردەکان هێزێکی جەنگاوەری باشن و لە بەرەکانی جەنگدا دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و هاوکات پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانیش بن. هەر بۆیە لەو شوێنەدا کە بەرژەوەندیی باڵای دەوڵەتانی ڕۆژاوایی دەکەوێتە مەترسییەوە، کوردەکان هاوپەیمانی باشن و دەکرێت لە سەریان حیساب بکرێت و یارمەتیان بدرێت.
203
📚 وێڵی، گێڕانهوهی فاوستێکی کهوڵی
▫️"خوێندنهوهیهک بۆ نۆڤێلێتی" وێڵی" دلاوهر ڕهحیمی
✍ "#حهمهی_کهریمی"
▫️میلان کۆندێرا له هونهری ڕۆماندا باس له دوو جۆر ڕۆحی ڕۆمان دهکات. یهکیان ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمانه و به خوێنهر دەڵێت:" بابهتهکان ئاڵۆزترن لهوهی تۆ بیری لێ دهکهیتهوه." ئهویتر ڕۆحی بهردهوام بوونی ڕۆمان و درێژهپێدانی ڕۆمانه له دۆنکیشۆتهوه تاکوو ئێستا و ڕهنگه تا ئهو کاتهی مرۆڤ پێویستی به گێڕانهوهی جیهانی خۆی و جیهانی ئهوانی تر بێت، ڕۆمان ڕۆحێکی ههمیشه زیندووه. دیاره مهبهستی من لێرهدا ئهوهی یهکهمه، واته ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمان. نۆڤێلێتی " وێڵی " دهڕواته خانهی ئهو جۆره گێڕانهوه مودێڕنه ئاڵۆزانهی که به خوێنهرهکهی دهڵێت: ( تۆ کهسێکی لێکههڵوهشاوهی، ڕۆحێکی ئابلۆقهدراوی به سهدان سلوولی تاریک و وێڵگهی داتاشراو، شپرزتری لهوهی که خۆت بیری لێ دهکهیتهوه.) ئهم نۆڤێلێته ههر له دهسپێکی گێڕانهوهکهیدا ئادرهسێکی ئاڵۆز و پێچهڵاوپێچ نیشان دهدات، تۆی خوێنهر خهریکی خوێندنهوهی چیرۆکی – خۆتێکی- که ڕۆحی خۆت کهوڵ کردووه یان یان خهریکی خوێندنهوهی چیرۆکی مردوویهکی سارد و سڕیت که ڕهنگه ئهو مردووه خۆت بیت و چیرۆکی خۆت بۆ خۆتێکی فاوستی بگێڕیتهوه یان دهکرێت بڵێم تۆی خوێنهر خهریک خوێندنهوهی چیرۆکی- تۆ - یهکی نووسهر و هونهرمهند، خوێنهرێکی پرۆفیشناڵ و هۆگری نووسهر و هونهرمهنده بهتواناکان، - له مارکی دوساد و نیچه و فرۆید و داستایۆفسکی و جۆیس و بێکت و پرۆست و ویرجینیا وۆڵف و عهتا نههایی و عهبدولخالق مهعرووفهوه بگره تاکوو عهلی مهردان و قادر دیلان و حهسهن زیرهک.- دهخوێنیتهوه، چیرۆکی – تۆ- یهکی شپرز و وێران، - تۆ- یهکی لێکههڵوهشاوه و کهنفت و کهلهلای کات، نووسهرێکی فاوستی، بهلام تا سهر ئێسقان پێچهوانهی دۆخی فاوستیانه.▫️ئهگهر باس له گێڕانهوهیهکی سهرکهوتووی پێکهاتهخوازانه بێته ئاراوه، ئهوه دهبێت باس له ستراکچێرێکی گشتیی وهکوو ( گێڕانهوه، کهسایهتی، فهزا، دیالۆگ و ڕووداو ) باس بکرێت. بهڵام له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازیدا، ههندێک ئایتم و پارامێتری تر،- بهدهر له ستراکچێری گێڕانهوهیهکی پێکهاتهخوازانه- ڕۆڵ دهبینێت. بۆیه له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازیدا خوێنهر لهگهڵ چهندین جۆر گێڕانهوهدا ڕووبهڕوو دهبێتهوه، ( گێڕانهوهی لێکدراو( تهرکیبی ) " گێڕانهوهیهک تێکڵاو له ههموو ژانرهکان، یانژی چهند ژانرێکی تایبهت. گێڕانهوهی بریکوولاژ،" به تهعبیری نۆرترۆپ فرای" گێڕانهوهی پچڕ پچڕ و پهرتهوازه، گێڕانهوهی ناهێڵهکی، گێڕانهوهی زمان، گێڕانهوهی گێڕانهوه و گێڕانهوهی ئاڵۆز و دژه گێڕانهوه، بارگاوی به پێکهاته و تهکنیگهلی پاش مودێڕن له چهشنی مێتافێکشن و نانۆ فێکشن، داڕشتنی کهسایهتی شپرز و ئاڵۆز له ڕووی سایکۆلۆژی و ڕۆحییهوه ، داتاشین و جهعلی بهڵگه و کهسایهتی، دیکنستراکشێن و پهرتهوازهیی و...) ههموو ئهو پارامێترانه له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازیدا ڕۆڵی سهرهکی دهبینن. لهم نێوانهدا گێڕانهوهی مودێڕن، به تهکنیک و پێکهاتهی پاش مودێڕن له ئهدهبی گێڕانهوهی ئێمهدا تا ڕادهیهکی زۆر گرنگی پێدراوه و هاوکات وهکوو زهروورهتێکی فۆرمیک ( مادی، موحتهوایی، تهکنیکی ) لهناو چیرۆکنووسانی کوردا ههستی پێکراوه. ▫️واڵتهر بنیامین دهڵێت: ( ڕووداوه دهروونییهکانی ناو دنیای ڕۆمان، هیچ شتێک نییه جگه له کێشمهکێش و ڕووبهڕوو بوونهوه نهبێت دژ به هێز و توانستی کات. ) بۆیه گرێدانهوهی توندی ئێستا و ڕابوردوو له نۆڤێلێتهدا و گهڕانهوه بۆ بیرهوهرییهکانی کاتی ڕابوردوو،- ئهو یاداوهریی و بیرهوهرییانهی که تهنیا ڕۆماننووس دهبێته میراتگری و جگه له رۆماننووس هیچکهسی تر ناتوانێت میراتگری بێ- شتێک نییه،جگه له ڕاگهیاندنی جهنگێکی تهواو نهبێت دژ به هێز و توانستی کات.-. نۆڤێلێتی " وێڵی " له سێ بهشی ڕیتمیک پێکهاتووه و به زمانێکی مهیله و زمانی شیعر چیرۆکی پێ گێڕدراوهتهوه. 🔻درێژەی بابەت...
🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/100-1254/
203
📘وێڵی، گێڕانهوهی فاوستێکی کهوڵی
▫️"خوێندنهوهیهک بۆ نۆڤێلێتی" وێڵی" دلاوهر ڕهحیمی
✍ "#حهمهی_کهریمی"
▫️میلان کۆندێرا له هونهری رۆماندا باس له دوو جۆر ڕۆحی ڕۆمان دهکات. یهکیان ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمانه و به خوێنهر دڵێت:" بابهتهکان ئاڵۆزترن لهوهی تۆ بیری لێ دهکهیتهوه." ئهویتر رۆحی بهردهوام بوونی ڕۆمان و درێژه پێدانی ڕۆمانه له دۆن کیخۆتهوه تاکوو ئێستا و ڕهنگه تا ئهو کاتهی مرۆڤ پێویستی به گێڕانهوهی جیهانی خۆی و جیهانی ئهوانی تر بێت، ڕۆمان ڕۆحێکی ههمیشه زیندووه. دیاره مهبهستی من لێرهدا ئهوهی یهکهمه، واته ڕۆحی ئاڵۆزی ڕۆمان. نۆڤێلێتی " وێڵی " دهڕواته خانهی ئهو جۆره گێڕانهوه مودێڕنه ئاڵۆزانهی که به خوێنهرهکهی دهڵێت: ( تۆ کهسێکی لێکههڵوهشاوهی، ڕۆحێکی ئابلۆقهدراوی به سهدان سلوولی تاریک و وێڵگهی داتاشراو، شپرزتری لهوهی که خۆت بیری لێ دهکهیتهوه.) ئهم نۆڤێلێته ههر له دهسپێکی گێڕانهوهکهیدا ئادرهسێکی ئاڵۆز و پێچهڵاوپێچ نیشان دهدات، تۆی خوێنهر خهریکی خوێندنهوهی چیرۆکی – خۆتێکی- که ڕۆحی خۆت کهوڵ کردووه،یان خهریکی خوێندنهوهی چیرۆکی مردوویهکی سارد و سڕیت که ڕهنگه ئهو مردووه خۆت بیت و چیرۆکی خۆت بۆ خۆتێکی فاوستی بگێڕیتهوه، یان دهکرێت بڵێم تۆی خوێنهر خهریک خوێندنهوهی چیرۆکی- تۆ - یهکی نووسهر و هونهرمهند، خوێنهرێکی پرۆفیشناڵ و هۆگری نووسهر و هونهرمهنده بهتواناکان، - له مارکی دوساد و نیچه و فرۆید و داستایۆفسکی و جۆیس و بێکت و پرۆست و ویرجینیا ووڵف و عهتا نههایی و عهبدولخالق مهعرووفهوه بگره تاکوو عهلی مهردان و قادر دیلان و حهسهن زیرهک.- دهخوێنیتهوه، چیرۆکی – تۆ- یهکی شپرز و وێران، - تۆ- یهکی لێکههڵوهشاوه و کهنفت و کهلهلای کات، نووسهرێکی فاوستی، بهلام تا سهر ئێسقان پێچهوانهی دۆخی فاوستیانه.
▫️ئهگهر باس له گێڕانهوهیهکی سهرکهوتووی پێکهاتهخوازانه بێته ئاراوه،ئهوه دهبێت باس له ستراکچێرێکی گشتیی وهکوو ( گێڕانهوه، کهسایهتی، فهزا، دیالۆگ و ڕووداو ) باس بکرێت. بهڵام له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازییدا، ههندێک ئایتم و پارامێتری تر،- بهدهر له ستراکچێری گێڕانهوهیهکی پێکهاتهخوازانه- ڕۆڵ دهبینێت. بۆیه له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازییداخوێنهر له گهڵ چهندین جۆر گێڕانهوهدا ڕووبهڕوو دهبێتهوه، ( گێڕانهوهی لێکدراو( تهرکیبی ) " گێڕانهوهیهک تێکڵاو له ههموو ژانرهکان، یانژی چهند ژانرێکی تایبهت. گێڕانهوهی بریکوولاژ،" به تهعبیری نۆرترۆپ فرای" گێڕانهوهی پچڕ پچڕ و پهرتهوازه، گێڕانهوهی ناهێڵهکی، گێڕانهوهی زمان، گێڕانهوهی گێڕانهوه و گێڕانهوهی ئاڵۆز و دژه گێڕانهوه، بارگاوی به پێکهاته و تهکنیگهلی پاش مودێڕن له چهشنی مێتافێکشن و نانۆ فێکشن، داڕشتنی کهسایهتی شپرز و ئاڵۆز له ڕووی سایکۆلۆژی و ڕۆحییهوه ، داتاشین و جهعلی بهڵگه و کهسایهتی، دیکنستراکشێن و پهرتهوازهیی و...) ههموو ئهو پارامێترانه له گێڕانهوهی پاش پێکهاتهخوازییدا ڕۆڵی سهرهکی دهبینن. لهم نێوانهدا گێڕانهوهی مودێڕن، به تهکنیک و پێکهاتهی پاش مودێڕن له ئهدهبی گێڕانهوهی ئێمهدا تا ڕادهیهکی زۆر گرنگی پێدراوه و هاوکات وهکوو زهروورهتێکی فۆرمیک ( مادی، موحتهوایی، تهکنیکی ) له ناو چیرۆکنووسانی کوردا ههستی پێکراوه.
▫️واڵتهر بنیامین دهڵێت: ( ڕووداوه دهروونییهکانی ناو دنیای ڕۆمان، هیچ شتێک نییه جگه له کێشمهکێش و ڕووبهڕوو بوونهوه نهبێت دژ به هێز و توانستی کات. ) بۆیه گرێدانهوهی توندی ئێستا و ڕابوردوو له نۆڤێلێتهدا و گهڕانهوه بۆ بیرهوهرییهکانی کاتی ڕابوردوو،- ئهو یاداوهریی و بیرهوهرییانهی که تهنیا ڕۆماننووس دهبێته میراتگری و جگه له رۆماننووس هیچ کهسی تر ناتوانێت میراتگری بێ- شتێک نییه،جگه لهڕاگهیاندنی جهنگێکی تهواو نهبێت دژ به هێز و توانستی کات.
-. نۆڤێلێتی " وێڵی " له سێ بهشی ڕیتمیک پێکهاتووه و به زمانێکی مهیله و زمانی شیعر چیرۆکی پێ گێڕدراوهتهوه.
🔻درێژەی بابەت...
🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/100-1254/
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
203
" امواج صنعتی "
آلن گینزبرگ
رو موجِ خطوطِ هوایی کاپیتال
راستِ نوپا یە مُدِ چندش آورِ
پیشا فاشیستیە
بە پرچم احترام بذار و مادران و پدران رو صدا کن
گُە بزن بە سیاەها،
مقصر خودشانند کە بردە بودند
تُو بازارِ آزاد میتونی با پُر کردن قبرا پولداربشی.
آزادی واسە پولدارها
تا شیرە جوانان فقرا رو بمکند،
آزادی واسە پلیس مخفی واونایی کە تفنگ دارن
آزادی واسە خریدن قاضی ها!
واسە جرایمِ سازمان یافتە!
آزادی واسە بمبِ نوترونی کە بدرخشە!
آزادی واسە جنگ!
جنگ واسە صلح! هورا!
آزادی واسە حکم اعدام بی کم و کاست!
آزادی واسە مزدورهای احزاب فاسدِ کُرە
آزادی واسە آمریکا کە اُردنگی بزنە بە ما تحتِ خیلی ها
آلندە، لومومبا، آرە آرە آرە!
آزادی واسە مارتین لوترکینگ،
این یە گازە
آزادی واسە گوش دادن بە دروغ های ریاست جمهوری
آزادی واسە اینکە اسمت برە تُو پروندەهای سرویس مخفی
آزادی واسە ی مدتی با گانسترها کار کردن
آزادی از مقررات دولتی...
آزادی واسە جماعت پیر تا با تورّم کیف کنند.
آزادی... آزادی....... آزادی.......
آزادی...
آزادی.....
203
👆
خۆتێکی وێران و ئەوان یش ئێمەیش کە شەومان
بە ماری جوانا
و - چی کراوە - بوو ؟
جوان ڕشاینەوە
هێق- هێق-
هێڵنجمان هاتەوە
بە قەباحەتی خاوەرمیانە
و پیاوانی قەحبەی ئەو دیو" ئاوەکان "
ئەوانیش کە سوورتر لە شۆڕش
" بیللا چاڤ "
سروودی پێستیان بوو.
" بیلا چاڤ"
سروود نا ژیان بوو.
پاژێک لە شیعری
" سروودە فاوستیەکان "
203
آە، جنون شهر بزرگ وقتی کە شامگاهان
درختان معیوب بر کنار دیوارهای آغشتە بە سیاهی
خیرە می نگرند،
روح پلید شرارت از پسِ نقابی نقراەی سَرک می کشد.
شعاع های نور با تازیانەهای مغناطیسی، شب سنگی سخت را پس می زنند.
آە، صدای خالی ناقوس های عصر.
فاحشەای کە در تشنّج سردش طفلی مردە می زاید،
خشم خداوند با شلّاق های پر خروش،
جبین های جن زدە را تعزیر می کند.
- طاعونی ارغوانی، عطشی کە چشمانِ سبز را می شکند.
آە، خندۀ خوفناک !
لیک ساکت و خموش در غارهای تاریک
بشریّتی آرام تر بە خون غرقە می شود،
و با فلز سخت، تندیس رستگاری را قالب می ریزد.
" بە خاموش شدگان" . 1943
شعری از " جورج تراکل "
با ترجمە " مراد فرهاد پور "
203
آە، جنون شهر بزرگ وقتی کە شامگاهان
درختان معیوب بر کنار دیوارهای آغشتە بە سیاهی
خیرە می نگرند،
روح پلید شرارت از پسِ نقابی نقراەی سَرک می کشد.
شعاع های نور با تازیانەهای مغناطیسی، شب سنگی سخت را پس می زنند.
آە، صدای خالی ناقوس های عصر.
فاحشەای کە در تشنّج سردش طفلی مردە می زاید،
خشم خداوند با شلّاق های پر خروش،
جبین های جن زدە را تعزیر می کند.
- طاعونی ارغوانی، عطشی کە چشمانِ سبز را می شکند.
آە، خندۀ خوفناک !
لیک ساکت و خموش در غارهای تاریک
بشریّتی آرام تر بە خون غرقە می شود،
و با فلز سخت، تندیس رستگاری را قالب می ریزد.
- بە خاموش شدگان" . 1943
شعری از " جورج تراکل "
با ترجمە " مراد فرهاد پور "
203
" ئەیوان ئیلیچ " ی تۆلستۆی خوێندنەوەیەکی دیاردەناسانەی "مەرگ " لەڕۆمانی " ئەیوان ئیلچی تۆلستۆی" دا.
گرنگیدان بە دیاردەی مەرگ " وەک دیاردەیەکی ئۆنتۆلۆژیک .
" حەمەی کەریمی "
مەک هێڵ نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبیی پاش مودێڕن پێی وایە ئەدەبیات چەندە بە دیاردەی دیاردەی ئەشق و خۆشەویستیەوە سەرقاڵە، ئەوەندەش و به هەمان شێوە و بگرە زیاتر بە دیاردەی مەرگەوە سەرقاڵە.
پرسیارێکی جیدی سەبارەت بە دیاردەی مەرگ( وەکوو دواهەمین ئیمکانی دازاین و بە وتەی " هایدگەر" ئیمکانێ کە دەبێتە شتتێکی زۆر تایبەتی هەر تاکێک و دەرئەنجام تەواوی ئیمکانەکانی تری دازاین وێران و خاپوور دەکات) کە لە واقعدا پرسێکی فەلسەفییه و پێویستە فەلسەفە وەکوو دیکەی بابەتە گرنگەکانی تر و ئیمکانەکانی تر دازاین پێوەی سەرقاڵ بێت. بۆچی فەلسەفەی مودێڕن تەواوی هەوڵی ئەوە بووە کە ئەم دیاردەیە بخاتە ئەستۆی دەروونناسی و یەزدانشناسی و هونەر و ئەدەبیات و بە جۆرێک خۆی لە سەرقاڵ بوون بەم دیاردە گرنگەوە بدزێتەوە؟
دیارە رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ فنۆمنۆلۆژی مەرگ و بە مانا لاتینیەکەی " تاناتۆس" لە فەلسەفەی یۆنانییەکاندا و بە تایبەت لای سوقرات و پێش سوقراتیش پرسێکی گرنگ و جیدی بووە و نامەکانی سوقرات پێش خواردنەوەی " شەوکەران " و پێشوازی لە مەرگ وەکوو یەکێک لە ئیمکانەکانی مرۆڤ دەرخەری ئەم بابەتەیە. بەڵام بۆچی فەلسەفەی مودێڕن هەوڵیداوە خۆی لەم پرسە گرنگە بدزێتەوە و بیخاتە ئەستۆی ڕەوانکاوی و یەزدانشناسی هونەر و ئەدەبیات؟
بیرکردنەوە لە دیاردەی مەرگ لای بیرمەندانی مودێڕن بەدەر لە چەند بیرمەندێکی تایبەت وەکوو ( ماکس شیللر، کیرکەگارد، یاسپرس ،سارتر و هایدگەر ) نەبێت، بە تایبەت هایدەگەر کە بە شێوەیەکی زۆر تایبەت و لە ڕوانگەی ئۆنتۆلۆژیکەوە سەیری ئەم دیاردەیەی کردووە، بە گشتی لە فەلسەفەی مودێڕندا ئەم دیاردەیە بابەتێکی ناگرنگ و لە پەراوێزدایه،
دیارە فەلسەفەی مودێڕن هیچکات نەک هەر وەکوو دواهەمین ئیمکانی دازاین بەڵکوو وەکوو هیچ ئیمکانێک بۆ مەرگی نەڕوانیوە و گرنگی پێنەداوە و بەردەوام لە پەراوێزی خستووە، ئەگەر چی ئەدەبیات بە گشتی و بە تایبەت ئەدەبیاتی داستانی وەکوو مەک هێڵ ئاماژەی پێداوە ئەوەندەی پرسی ژیان و ئەشق و خۆشەویستی گرنگی بە دیاردەی مەرگ داوە و پێوەی سەرقاڵ بووە.. نموونەی واقعی ئەم وتەیەی مک هێڵ رۆمانی " مردنی ایوان ایلیچ " ی تۆلستۆیە، کە بە شێوەیەکی بوونناسانە و ئۆنتۆلۆژیک دیاردەی مەرگی باس کردووە، بۆیە هایدگەر خوێنەرانی ڕۆمان بانگهێشت دەکات بۆ خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانەی " تۆلستۆی " کە ڕۆماننووسێکی وەکوو تۆلستۆی دیاردەی هەر رۆژەی بەرەو پێش چوونی مردنی ایوان ایلیچ بە شێوەیەکی ئۆنتۆلۆژیک باس دەکات. دیارە ئەدەبیات بە گشتی و به تایبەت ئەدەبیاتی داستانی پێش فەلسەفەی مودێڕن بە شێوەیەکی بوونناسانە بیری لە دیاردەی مەرگ کردۆتەوە و نەک هەر لە پەراوێزی نەخستووە بەڵکوو هەندێک لە ڕۆماننووسانیش وەکوو تۆلستۆی و داستایۆسکی و .... تا ڕادەیەکی زۆر هەوڵیانداوە ڕوانگەیەکی ئانتۆلۆژیکیان بۆ مەرگ هەبێت.
203
(یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ)
٭ پانێلی خوێندنەوەی شیعری میوان.
بەشداربوانی پانێل.
٭ بێهزاد کوردستانی.
٭ دانا مەنووچەهری.
٭ موسلێح ئەحمەدی.
٭ زانا قاسمی فەڕ.
٭ سابیر عەزیزی.
٭شەریف مورادی.
٭ هیوا ڕەحیمی نیا.
مەریوان. 20 ی سەرماوەزی 1404 ی هەتاوی.
کومیتەی ئەدەبیاتی " ڕۆژەڤ " ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان.
203
(یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ )
٭ٚ پانێلی خوێندنەوەی شیعری هەڵبژێردراوانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی فێستیواڵ.
٭ د. ڕووناک سەمەدی - جوانڕۆ.
٭ بنیامین سەحرایی - مەریوان.
٭ مەهناز شەمس - تیکاب.
٭ حەمیدە بینەندە - سنە.
٭ خالید ئەحمەدی - سنە.
٭ ئارشا سادقی - مەریوان.
مەریوان. 20 ی سەرماوەزی 1404 ی هەتاوی.
کومیتەی ئەدەبیاتی " ڕۆژەڤ " ناوەندی زانستی - فەرهەنگی ڕۆنان.
https://t.me/rojev03
https://t.me/RONANKURD
203
(یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ )
٭ شاعیرانی براوەی خەڵاتی فێستیواڵی شیعری نوێ.
٭ بەڕێز. " سیروان ڕەزایی " - تیکاب- براوەی خەڵاتی یەکەمی هاوبەش.
٭بەڕێز. " یادگار روزبە" - مەریوان - براوەی خەڵاتی یەکەمی هاوبەش.
٭ بەڕێز. " د.سەلمان خودا مورادی" -سنە - براوەی خەڵاتی دووەمی هاوبەش.
٭ بەڕێز. " کاروان شوکری" - مەریوان - براوەی خەڵاتی دووەمی هاوبەش.
٭ خاتوونی بەڕێز. " شیوا موزەفەری"- ڕوانسەر - براوەی خەڵاتی سێیەم.
مەریوان. 20 ی سەرماوەزی 1404ی هەتاوی.
کومیتەی ئەدەبیاتی " ڕۆژەڤ " ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان.
https://t.me/rojev03
https://t.me/RONANKURD
203
( یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ )
٭ " پانێلی زانستی ڕەخنە و خەسارناسیی شیعری نوێی کوردی "
٭ بە بەشداری پانێلیستانی کۆڕ.
٭بەڕێز د. محەمەد ڕەحیمیان.
٭ بەڕێز عادڵ محەمەد پوور.
٭ بەڕێز ڕەئوف مەحموود پوور.
٭ بەڕێز محەمەد موەفەقی.
٭ مەریوان. 20 ی سەرماوەزی 1404ی هەتاوی.
٭ کومیتەی ئەدەبیاتی " ڕۆژەڤ " ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان.
https://t.me/rojev03
https://t.me/RONANKURD
203
🟠 یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ
🔸شاعیرانی براوەی خەڵات
سیروان ڕەزایی یادگار ڕوزبە د. سەلمان خودامورادی کاروان شوکری شیوا موزەفەری مەریوان، ۲۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان https://t.me/RONANKURD https://t.me/rojev03
203
🟠 یەکەمین فێستیواڵی شیعری ڕۆژەڤ
🔸پانێلی زانستی "ڕەخنە و خەسارناسی شێعری نوێی کوردی"
عادل محمەدپوور ڕەئوف مەحموودپوور د. محەمەد ڕەحیمیان محەمەد مەوەفەقی مەریوان، ۲۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ کومیتەی ئەدەبیاتی "ڕۆژەڤ" ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان https://t.me/RONANKURD https://t.me/rojev03
