وویسـاڵــ🍂
Open in Telegram
262
Subscribers
+124 hours
+17 days
+430 days
Posts Archive
262
زۆر گرنگە فێر بیت چۆن بە تەنھـا باش بیت، وە فێریش بیت چۆن بەتەنھـا هەڵبستیتەوە کاتێک دەکەویت...
ئەگەر ئەوەی یەکەم فێربویت ئەوا نیوەی ژیانت ئەزموون کردیە، وەئەگەر دوەمیش فێربویت.. ئەوا تەوای ژیانت ئەزموون کردیە..
جا بەوە بەردەوام لە ئاسوودەیی دایت ..
262
ڕاستەقینەترین شێوازی ئارامی ئەوەیە فێربیت چۆن شتەکان وەک خۆیان بەجێبهێڵیت. نەک لەبەر ئەوەی بەهێز نیت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕۆحت شایەنی ئەوەیە لە تەمومژی بیرکردنەوەی زیادەدا وون نەبێت ..
262
ئینسان بەختەوەری دەبێت کاتێک سوپاسگوزاربوو لەسەر نیعمەتەکان و ئـارامگربـوو لەسەر نــاڕەحەتـی و موسیبەتەکـان و ڕازیبوو بە قەدەرەکان .
262
هەندێکجار دڵ بە تێگەیشتن ئۆقرەو ئەمانی نابێت، بەڵکوو ڕازیبوون و تەسلیمبوون ئەمان ئارامی دەکات ...
ئەو دەمەی ڕازی دەبیت، خوداش ڕازیت دەکات و ئارامت دەکات ..
262
ژیان پڕە لە وانەی ناشیرین و جوان ،
ژیر ئەوانەن کە کاتی خۆیان بێهودە سەرف ناکان و لە جوانیەکانی ئەوانەوە ژیانێکی سەنگین و ئارام لۆخۆیان بوونیاد دەنێن ..
262
مرۆڤ بە ھیچ ناڕوخێت،
نە سەختی ژیان و نە تاڵی ڕۆژگار ،
بەڵام بڕێک جار،
بە ووشەیەک لە دۆستێک !!!
نەک دڵ سەراپا گیانی وورد ئەبێت ..!!
ئەوە مانای ئەوە نیە کە کەسێک دەتوانێت ووێران یان مانادارت بکات، نا ...
سەختیەکە لێرەیە کە بەدۆستت داناوەو کــاری دووژمنت لەگەڵ دەکات..!!
ڕەحمەتی خودا لە دووژمنی یەک ڕوو.
262
چەند جوان دەیدەیت کاتێک :
بەئاواتێک ناگەیت و دەرێی خێری تێدایە.
کە زیانێکی ماددیت دەبێت، دەرێی بەڵاگێڕە.
کە سەختیەکانت درێژە دەکێشێت و دەرێی خودا خۆشەویستانی خۆی تاقیدەکاتەوە..
یەقین و تەوەکول بەخودای میهرەبان، چێژی جوان بینین چەندهێندە دەکەن و هێزێکی تایبەت و بێ ووێنەت پێ دەبەخشن .
262
ئینسان بە خاڵێک دەگات؛ دەتوانیت زۆر بە ئاسانی مرۆڤەکانی ژیانی وەلا بنێ، ئەوەش مانای ئەوە نیە کــە مرۆڤێکی بێهەست بێت ...
بەڵکو ئەوەندە گەورەبوەو تێدەگات. کە کەس لەخۆی گرنگتر نیە و کەس شایەنی دڵتەنگی ئەو نیە هەتا ئەگەر بێکۆتاش خۆشت بوێن.
262
هیچ شتێک وەک سوپاس کردنی خودای گەورە جوان نییە، هەم ئارامیت پێ دەبەخشێت هەم خێر ..
الحَمْدُللَّه دائماً وابداً . .🌸
262
ئیبن القییم جوزی دەفەرمووێت:
هەر دەمێک بێـتاقەت بوویت و دۆخت باش نـەبوو ئەوە بـزانە نیعمەتێک هەیە شـوکرانەت نــەکردووە، یـان هەڵە و تاوانێکت ئەنجامداوە..
262
الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ...🌹
262
Repost from نــامـــە | nama
لە دڵدا بۆشاییەڪ هەیە بە یادی خودا نەبێت پڕنابێتەوە له ڕۆحدا ڪهلێنێڪ ههیه به ناوی ئهو نهبێت ئارام نابێتەوه له عهقڵدا بهشێڪ ههیه به ناسینی ئهو نهبێت ڪامڵ نابیـن له ژیاندا ههزاران دژواری ههیـه، بـه توانـایی ئەو نهبێـت بێ ئۆقره دهبین 💙..!
262
جا لۆ ئەی ئارام و ئاسوودە بژیت، لەخۆت نزیکبە، چەندە لەخۆت نزیکتربیت ئارامتریت، وە چەندە لە خۆت دوور بیت نائارامتریت .
ڕێز لە ئارامیت بگرە ..🌷
262
لە ترسناکترینی تێکەڵبونەکان، تێکەڵی و دۆستایەتی کەسانێکە کە مەشغوڵن بە ژیان و حالی خەڵکەوە، ئەوە هیلاکی جەستەو دەروونە، بەتاڵکەرەوەی وزەیە، لەناوبەری هیمەتە، تا دەتوانیت دووربە لێیان .
خۆشبەختی لۆ ئەو نەفسەی کە سەرقاڵە بە خۆی و ژیانی خۆی.
262
خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژوو شەو تەواف دەکات ڕواقی تۆ،
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کوچەو سوقاقی تۆ.
بەتیکە تیکە بێت دڵێک کە نەیبێت ئیشتیاقی تۆ :💔
حەیاتی من وەسڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ! بەڵێ، پەریی خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار دەکات.🌹
262
تاکو لە بازنەی ژیانی خۆت بچیە دەرەوە بۆ ناو بازنەی ژیانی خەڵکی، بەتەماشاکردنیان و حوکمدان لەسەرژیان و گوزەران و حاڵیان، خەم و قورسیت زیاتر ئەبێت .
بەڵام، تاکو تەرکیزت بچێتە سەر ژیانی خۆت، عیبادەتی خۆت، پڕۆژەکانی خۆت، کارەکانی خۆت، زیاتر تەندرووستی دەروونیت بەرز دەبێتەوە..
