بیرەوەری🤎،،
Open in Telegram
بیرەوەرییەکان ناتکوژن ئەمما بە گریانەوە پیرت دەکەن پیر ..
Show more1 663
Subscribers
No data24 hours
+127 days
+7330 days
Posts Archive
1 664
ئەو زامانەی ئێستاش
خوێنیان وشک نەبووە؛
ئەو شەوانەی هێشتا
خۆریان هەڵنەهاتووە..
ئەو ژوورانەی کە تەنها
منیان لێبووم ..
هەرگیز لەبیرناکرێن چونکە؛
زۆر شتیان لێ بردم!
1 664
شەوەکان زۆر بێوەفا بوون ..
هەر کاتێک تاریک دەبوون
تۆیان دەخستەوە یادم
منیش هەموو شەوێک
لە بێدەنگیی خۆمدا
چاوەڕێی ئەوە بووم
کە تۆش یادی من بکەیت!
- لەوانەیە تۆش
لە پشت ئەو هەموو بێدەنگییەدا
جارێک ناوی منت هێنابێت
بەڵام شەو تێدەپەڕی و
تۆ نەدەهاتیت’
منیش زیاتر لە خۆم دەپرسی؛
ئایا من تەنها کەسێکم
کە هەموو شەوێک
بەیادی تۆ دەژیم؟
یان تۆش لە شوێنێکی دوورەوە
هەمان شەو
بەیادی من دەخەویت؟!
1 664
لەگەڵ هەموو خۆر هەڵاتنێکدا چاوەڕێی هاتنی تۆ ئەکەم، لەگەڵ هاتنی زستان و باراندا بیری بۆنی تۆ ئەکەم..
لەم چاوەڕوانییە بێزارنابم چونکە گەر تۆش نەیەیت هێشتا ئەوانەی نەخشی تۆیان تێدایە هەر دێن و دێن!

- لەوانەیە لەبیرکردنت ئاسان نەبێت
بەڵام دڵم ماندووە لەوەی
هەر شەوێک بگەڕێتەوە بۆ لای تۆ ..
لەوانەیە ڕۆژێک
هەستێکی نوێ بێتە ژیانم
هەستێک کە وا لێم بکات
بە ئارامی لە تۆ تێپەڕ بم ..
ئەمجارەیان تۆ نامێنیت
وەک کەسێک دەبیت
کە لەبیرم کردووە
وەک یادەوەرییەکی جوان
کە تەنها جارێک دڵم
بەڕاستی خۆشیویست’
1 664
زۆر بیرم کردووی!
نازانم چۆن ئەمەت پێ بڵێم
لەمێژە لەدڵما هەڵمگرتووە؛
تەنها لەگەڵ یادگارییەکان ئەژیم
ئەوانیش ئیتر تۆزیان لێ نیشتووە
بەڵام لانی کەم هێشتا لێرەن.
1 664
زۆر بیرم کردووی!
نازانم چۆن ئەمەت پێ بڵێم
لەمێژە لەدڵما هەڵمگرتووە؛
تەنها لەگەڵ یادگارییەکان ئەژیم
ئەوانیش ئیتر تۆزیان لێ نیشتووە
بەڵام لانی کەم هێشتا لێرەن.
1 664
ژینی پێش تۆم لەیاد نیە ..
من نەبوون بووم!
کە تۆم ناسی زمانم گرت
چاوم پشکوت
سەرپێ کەوتم دارە دارە
چۆن باوەڕ بکەم بەوەی دەڵێن ؛
لەدایک بوون یەک جارە’
1 664
ڕووناکی ماڵە چۆڵەکەم
تەنها تیشکی یەک مۆمێکە ..
هەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنهاا بۆتۆ و بۆ عەشقێکە’