en
Feedback
Radyo kîteb| ڕادیۆ کتێب

Radyo kîteb| ڕادیۆ کتێب

Open in Telegram

پادکەستی کوردیی ڕادیۆ کتێب https://castbox.fm/vc/5362602

Show more
560
Subscribers
No data24 hours
+57 days
+730 days
Posts Archive
🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ٢٢: ١٢ یاسای ژیان ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە جۆردن پیترسۆن و کتێبی ١٢ یاسای ژیان. موزیک: برووسکە بەند ________ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ۲۱: مەم و زین ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە خانی، مەم و زین و ناسیۆنالیسم. موزیک: پەرڤین چاکار ________ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ٢٠: کافکا ڕەشە وەک خۆر ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە فرانتس کافکا، ڕۆمانی دادگایی و خەو بینین. موزیک: ڕەشۆ ________ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ۱۹: بێگانە مردن ڕۆمانی بێگانە بۆ کتێبخۆر و کوردزمانەکان کتێبێکی بێگانە نییە. بەرهەمێکی گرینگ و کلاسیکی سەدەی بیستە. ئەلبێر کامۆ (1913-1960) لە سۆنگەی فەلسەفەی بوونگەرایان بوو گەر چی خۆی هیچ کاتێ ئەوەی پشتڕاست نەکردەوە. نهیلیست یان پووچی خواز بوو؛ لە هەر شوێنێ وتارێک لەسەر نهیلیسم بنووسرێت یادێکیش لە کامۆ دەکەن؛ هەر وەک هاوڕێیان و دوژمنانی تێکڕا دەڵێن ویژدانی نەسرەوتووی سەدەی ئێمە بوو. کامۆ بەردەوام هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی بۆ هەر کێشەیەک لە سۆنگەی ویژدانەوە بوو و هەر ئەو فەلسەفەی تا کۆتا ساتەکانی ژینی خۆی بۆ پاک کردنەوەی ڕاستی و دروستی لە پیسی و هەڵەبوون ڕاگرت. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب باسی ئەلبێر کامۆ، مردن و بێگانە دەکەین. موزیک: چۆپی فەتاح ________ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ۱۸: شکسپێر و هاوڕێیان شکسپێر و هاوڕێیان نێوی کتێبفرۆشییەک لە کەناری چەپی چۆمی پاریسە. ئەو شوێنە لە ساڵی ١٩١٩ لە لایان سیلڤیا بیچ بنیات نراوە. کاتێ ئاڵمانی نازی لە ساڵی ١٩٤١ فەرانسای داگیر کرد ئەو کتێب فرۆشییە بۆ هەتا هەتایی داخرا. جۆرج ویتمن لە ساڵی ١٩٥١ کتێب فرۆشییەکی بە نێوی لو میستراڵ کردەوە. وەکوو ئەمەگ ناسییەک بۆ کتێبفرۆشی شکسپێر و هاوڕێیان نێوی ئەویان لەسەر خۆیان دانا. ئەم ئەڵقەیەی ڕادیۆ کتێب چیرۆکی کتێبخانەی شکسپێر و هاوڕێیانە. موزیک: تارا مەمەدۆڤا ____ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ١٧: منداڵیی شازادە بچکۆلە کتێبی شازادە بچکۆلە بە باشترین و گرینگ ترین کتێبی زمانی فەرەنسی لە سەدەی ٢٠ ناسراوە. زۆربەی ساڵان بەینی یەک میلیۆن بەرگی لێ دەفرۆشرێت. دوای کتێبی پیرۆزی مەسیحیەکان ئینجیل، شازادە بچکۆلە زۆرچاپ کراوترین کتێبی دونیایە. لەم ئەڵقەی ڕادیۆ کتێب شازادە، کوڕە بچکۆلەیەکی خوێن شیرین دەناسین و دەمانهەوێ بزانین بۆچی ڕۆژێک وڵات جێ دێڵێ و ڕێگای دەکەوێتە هەسارەی زەوی. موزیک: فرمێسک حافز ____ @Radyokiteb

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی ١٦: خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریا خۆکوشتنی پیرەمێردی زەریای پادکەستی ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریای ئێرنێست هەمینگوەی کە بێ شک سرنج ڕاکێش ترین ڕۆمانی دونیایە. باس کردن لەو ڕۆمانە دەلاقەیەکیش دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئاسۆیەکی دوورەدەست لەگەڵ ژیانی نووسەر بە سەر گریمانە باوەکانی خۆکوشتن دا بێینەوە و گفتوگۆی لەسەر بکەین  ________ @Radyokiteb