” ڕْێْــــگَــآی ئْیِسْلَآمْ🤍
Open in Telegram
پێغەمبەرﷺ فەرمووی:📿❤ دەم وچاوی ئەوڪەسە گەشاوەو درەوشاوەبێت🕋❤ کەفەرمودەیەک دەبیستێ ودەیگەیەنێتە ڪەسانێک ڪە❤🫀 نەیانبیستوە...!❤🕋 بۆ ڕیکلام تێبینی یان هەر شتێ بنێرن بۆ @Buxare3
Show more760
Subscribers
-124 hours
-57 days
-1030 days
Posts Archive
🤍فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ🤍
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«فِي الحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ، إِلَّا السَّامَ»
(رواه البخاري ومسلم)
ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«لە ڕەشکەدا (الحبّة السوداء) چارەسەری هەموو نەخۆشییەک هەیە، جگە لە (السّام) کە مردنە.»
❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️
پەیامی ئەمشەو 🌙نائومێدیت له چی دایه که خودا بەو گەورەییەی خۆی چاوەڕێی گەڕانەوەت و دوعاڪانت ئەڪات🥹♥️.. ❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️
🤍 فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ 🤍
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«المُؤْمِنُ القَوِيُّ خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ المُؤْمِنِ الضَّعِيفِ، وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ»
(رواه مسلم)
ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«ئیمانداری بەهێز (لە ئیمان، جەستە و عەقڵدا) چاکتر و خۆشەویستترە لەلای خوا لە ئیمانداری بێهێز، بەڵام لە هەردوورکیاندا چاکی و خێر هەیە.»
🤍 فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ 🤍
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«رَأَيْتُ إِبْرَاهِيمَ، وَأَنَا أَشْبَهُ وَلَدِهِ بِهِ»
(رواه البخاري)
ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«پێغەمبەر ئیبڕاهیمم بینی، لە هەموو ڕۆڵە و نەوەکانیدا من زیاتر لە هەمووان شێوەم لەو دەچوو.»
🤍فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ🤍
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَا أَسْفَلَ مِنَ الكَعْبَيْنِ مِنَ الإِزَارِ فَفِي النَّارِ»
(رواه البخاري)
ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«هەر کەسێک ئیزارەکەی (پۆشاکەکەی) شۆڕبێتەوە خوار گۆزینگەکانی، ئەوا ئەو بەشەی لە ئاگردا دەبێت.»
(ئەگەر مەبەستی بە گەورە پێشاندانی خۆی و لوتبەرز بێت)
︎ ︎
︎ ︎
︎ ︎ گومان لەناوبەری متمانەیە
شەهوەت لەناوبەری خۆشەویستییە
خۆپەرستی لەناوبەری سەرکەوتنە
بیرکردنەوە لەناوبەری دڵخۆشییە
"بگەڕێوە و بە پێچەوانەوە بیخوێنەوە"︎ ︎
︎ ︎
︎ ︎
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِنَّ مِنْ أَفْرَى الفِرَى أَنْ يُرِيَ عَيْنَيْهِ مَا لَمْ تَرَ»
رواه البخاري
عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت) دەڵێت:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
"گەورەترین و قێزەونترین درۆ ئەوەیە
کەسێک بڵێت لە خەومدا شتێکم بینی
لە کاتێکدا هەر نەیبینیوە" 👁️🗨️
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَا أَنْزَلَ اللَّهُ دَاءً، إِلَّا أَنْزَلَ لَهُ شِفَاءً»
رواه البخاري
ئەبو هوڕەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
"خوا هیچ دەرد و نەخۆشییەکی دانەبەزاندووە،
ئیللا چارەسەرەکەشی لەگەڵدا دابەزاندووە" 🤲🏻
ئومێدی ئێمە لە ڕۆژی قیامەتدا
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
"لە ڕۆژی قیامەتدا من شەفاعەتتان بۆ دەکەم"
دڵنیابە تەنها نیت... شەفاعەتکارێکت هەیە ﷺ🤍
بۆچی وازت لە موناقەشە هێنا
خۆ تۆ لەسەر هەق بوویت؟!
دەزانم، بەڵام پێغەمبەرﷺِ فەرموویەتی
هەر یەکێک لە ئێوە وازی لە موناقەشە کردن هێنا
گەر لەسەر حەقیش بوو، ئەوا من گەرەنتی ماڵێکی
بۆ دەکەم لە بەهەشت.
🌿💚
وَاللّٰهِ لَا يُؤْمِنُ،
وَاللّٰهِ لَا يُؤْمِنُ،
وَاللّٰهِ لَا يُؤْمِنُ...
ئەو کەسەی دراوسێکەی لێی دڵنیا نییە، ئیماندار نییە!
پێغەمبەر ﷺ🤍🤲🏻
فەرموودەیەکی بەنرخ لەبارەی مافی خێزان
📜 عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها)، أَنَّ هِنْدًا قَالَتْ لِلنَّبِيِّ ﷺ:
«إِنَّ أَبَا سُفْيَانَ رَجُلٌ شَحِيحٌ، فَأَحْتَاجُ أَنْ آخُذَ مِنْ مَالِهِ»
قَالَ ﷺ: «خُذِي مَا يَكْفِيكِ وَوَلَدَكِ بِالْمَعْرُوفِ»
🎙️ وەرگێڕانی واتا بڵندەکەی:
عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
هیندی خێزانی ئەبو سوفیان هاتە خزمەت پێغەمبەری خدا ﷺ و گوتی:
«ئەی پێغەمبەری خدا ﷺ، لەڕاستیدا ئەبو سوفیان پیاوێکی چرووک و ڕەزیلە (ئەو بڕە خەرجییەی پێویستمانە نایداتێ بەشمان بکات)، جا پێویستم بەوەیە بەبێ ئاگاداری خۆی هەندێک لە مالەکەی ببەم بۆ بەڕێوەبردنی ژیانمان؟»
پێغەمبەری خوایش ﷺ فەرمووی:
«ئەوەندەی بۆ خۆت و منداڵەکانت پێویستە و بەس دەکات لێی ببە، بە شێوەیەکی چاک و بەپێی نەریت (بەبێ دەستبڵاوی و زێدەڕۆیی).»
زۆر جار لە شتەڪان بێ هیوا دەبین ئەمما لەبەر متمانەبوون بەخودا هێشتا چاوەڕێی بەدی هاتنیان ئەڪەین.!! بەوە دەڵێن "یەقین"
❤️🩹
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِذَا انْتَعَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأْ بِاليَمِينِ، وَإِذَا نَزَعَ فَلْيَبْدَأْ بِالشِّمَالِ»
رواه البخاري ومسلم
واتە: ئەگەر یەکێکتان نەعلی لەپێ کرد، با سەرەتا لای ڕاست لەپێ بکات، ئەگەریش دایکەند با بە لای چەپ دەست پێبکات
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُبْسَطَ لَهُ فِي رِزْقِهِ، وَأَنْ يُنْسَأَ لَهُ فِي أَثَرِهِ، فَلْيَصِلْ رَحِمَهُ»
رواه البخاري ومسلم
هەر کەسێک حەز دەکات ڕزق و ڕۆزی بۆ فراوان بکرێ و تەمەنی درێژ بکرێتەوە، با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ»
رواه البخاري
دوو نیعمەت هەن زۆربەی خەڵکی لێیان بێئاگان: تەندروستی باش و هەبوونی دەرفەت 🤍
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«وَلاَ يَخْطُبُ الرَّجُلُ عَلَی خِطْبَةِ أَخِيهِ، حَتَّی يَنْكِحَ أَوْ يَتْرُكَ»
رواه البخاري ومسلم
ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
با هیچ پیاوێک خوازبێنی نەکات بەسەر خوازبێنی براکەیدا تا هاوسەرگیری دەکات یان وازی لێدەهێنێت 🤍
☪️ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ (رضي الله عنه) قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«أَفْضَلُ الأَعْمَالِ: الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا، وَبِرُّ الوَالِدَيْنِ» 🤍
📜 عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
"باشترین کردەوە: نوێژکردنە لە کاتی خۆیدا و چاکەکردنە لەگەڵ دایک و باوکدا"
🕌 نوێژەکانت لە کاتی خۆیدا بکە
🤲🏻 و دڵی دایک و باوکت بەدەست بێنە
✿ ئێژم ئەی خۆشەویست . .
مردن چاوەڕێی تەوبە کردنی تۆ ناکات
تۆ تەوبە بکەو چاوەڕێی مردن بکە!
