en
Feedback
هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

Open in Telegram

چەناڵێڪ تایبەت بە زانیاری و هەواڵی زانڪۆ و پەیمانگاڪان و ڪەمترین ڪۆنمرە و ناساندنی بەشەڪان! جیاوازی و پێشەنگی بە ڪردار دەسەلمێنین نەڪ بە گوفتار! 😉 تا ڪۆتایی لەگەڵتان دەبین. ✅ OWNER: @X4PT77 Super Admin: @X4TB77

Show more
984
Subscribers
No data24 hours
-197 days
-7930 days
Posts Archive
وابزانم پیر بوون بەدیار چاوەڕوانی زانکۆڵاینەوە 😢

ناساندنت دەربارەی هەر بەش ئەوێ فەرموو لە ڕیپلەی ئەم پۆستە داوا بکە ⬇️

گەورەترین سمینار پێشکەشدەکرێ لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان تایبەت بە دەرچووانی پۆلی دوازدە و ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی دوازدەن
گەورەترین سمینار پێشکەشدەکرێ لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان تایبەت بە دەرچووانی پۆلی دوازدە و ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی دوازدەن وە بۆ ئەوانەی ساڵی دووەمیانە لە سمینارەکەدا، بە گشتی باس لە زانکۆ و بە تایبەت باس لە زانکۆڵاین و سیستەمەکانی (زانکۆڵاین - پارالێل - کریدت - ئێواران) و چۆنیەتی هەژمارکردنی نمرەی پۆلەکانی (١٠-١١)، چۆنیەتی تەرک کردنی کوردی و عەرەبی و کۆمەڵێک بابەتی تری پەیوەست بە قوتابییانی دەرچوو و پرسیارە باوەکانی قوتابییان وەڵام ئەدرێتەوە و کۆمەڵێک تێبینی گرنگ دەخرێتەڕوو کە گرنگن بۆ بەرچاوڕوونی دەرچووانی پۆلی دوانزە کات: ١٠ ى بەیانی - دووشەممە شوێن: زانکۆی سۆران - هۆڵی د.فەرسەت سۆفی هاتن بۆ هەمووانە بە هاتنتان گەورەمان ئەکەن

چاوەڕێی چیت؟! ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە بۆ ماوەیەکی کاتییە ⌛ ئێستا تەنها بە 3 هەزار دینار دەتوانیت لینکی باشترین سیستەمی ڕیزبە
چاوەڕێی چیت؟! ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە بۆ ماوەیەکی کاتییە ⌛ ئێستا تەنها بە 3 هەزار دینار دەتوانیت لینکی باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردن لە کوردستان بەدەستبهێنیت! تۆ لێرە ١٠٠٪ بەرچاوڕوون دەبیت لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین، ئاگاداربە ئەگەر لەئێستاوە ڕیزبەندی 50 بەشەکە بۆخۆت نەکەیت ئەوا زۆر پەشیمان دەبیتەوە چونکە کاتی پڕکردنەوەی فۆرم تۆ تەنها کۆنمرەی خۆت دەبینیت بەڵام ئەم سیستەمە کەمترین کۆنمرەی 6 ساڵی ڕابردووت پێ دەڵێت! پێت دەڵێت ئەگەری وەرگرتنت لە هەر بەشێک چەندە! ئەمە سەرەڕای ئەوەی خۆت دەتوانیت وردەکاری بەشەکان بزانیت لەڕووی ناساندن و سیستەم و هەلی کار و وەرگیراوی ساڵانی ڕابردووە و دەستکاریکردنی ڕیزبەندییەکەت بە ئارەزووی خۆت و دەیان تایبەتمەندی دیکە کە تا بەشداری نەکەیت نازانیت چ سیستەمێکی ناوازەیە! 💯 تۆ ئازادیت بەشداری دەکەیت یان نا، بەڵام دواتر پەشیمانی سوودت پێ ناگەیەنێت ئاگاداربە ❤️🥰 ئەم دوگمەیەی خوارەوە دابگرە بۆ بەشداریکردن: 👇

☁️ ناساندنی کۆلێژی جیۆلۆجی : 💧 ئەم بەشە پەیوەستە بە خوێندنی مێژوو و تایبەتمەندی چینەکانی زەوی و شاخ و دەریا، هەروەها بایەخ بە سامانە سروشتییەکان دەدات وەکو نەوت و گاز و کانزاکان و ئاوی ژێر زەوی و بەرد و هەڵکۆڵینەکان، کە زۆر گرنگە بۆ ژێرخانی ئابووری و بەرەوپێشبردنی هەموو وڵاتێك. ئامانجی ئەم پسپۆڕییە بریتییە لە زانینی ئەو فاکتەر و گۆڕانکاریانەی کە کاریگەریان هەبووە لەسەر گەشەسەندن و دروستبوونی چین و پێکهاتەکانی زەوی و گرنگیدان بە خوێندنی (Atmosphere) ئەو توێژە هەوایەی کە دەوری توێکڵی زەوی داوە. هەروەها خوێندنی دیاردە سروشتییەکان و دیاریکردنی هۆکاری ڕوودانی ئەو دیاردانە وەکوو بوومەلەرزە و گڕکان و داڕووخانی زەوی و لافاو، کەمکردنەوەی زیان و مەترسی ئەو دیاردانە و مامەڵەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەکی دروست و گونجاو. دۆزینەوەی سەرچاوەکانی وزە و سامانە سروشتییەکانی وەکوو نەوت و گازی سرووشتی و کانگەی خەڵوز و کانزا بەهادارەکان، و ئاوی ژێر زەوی، لەڕێگەی نەخشەسازی جوگرافی و تۆپۆگرافی و جیۆلۆجی تایبەتەوە. پسپۆڕی جیۆلۆجی ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ پڕۆژەکان لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی خاك و بەرد و دیاریکردنی ئاوی ژێر زەوی ناوچەی پرۆژەکە، هەروەها لە ڕێگای ئەم زانستەوە زیانی دیاردەکانی وەکوو بوومەلەرزە و داڕووخانی زەوی کەمدەکرێتەوە. ماوەی خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، ساڵانی یەکەم و دووەم بە گشتی وانە سەرەکییەکان دەخوێندرێت و خوێندکار سەرەتایەك لە زانستی جیۆلۆجی وەردەگرێت بە بنەماکانی جیۆلۆجی ئاشنا دەکرێت، دواتر لە قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم بە وردی و قوڵی ئەم پسپۆڕییە دەخوێندرێت، و چەندان وانەی گرنگ و تایبەت دەخوێندرێت شێوازی خوێندن بە تیۆری و کردارەکییە لە تاقیگەکان، و ئەم بەشە زیاتر زانستێکی پراکتیکییە.  تایبەتمەندی خوێندکارانی زانستی جیۆلۆجی  - توانا و کارامەیی لە کیمیا و فیزیا.  - لێهاتوویی لە جوگرافیا. - توانای شیکارکردن و تێگەیشتنی نەخشە جوگرافی و تۆپۆگرافییەکان و ڕاڤەکردنی داتا و زانیارییەکان. - بەتوانا لە زمانی ئینگلیزی چونکە خوێندنی ئەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە.  - ئارەزوومەندیی و بوونی خولیا و حەزێك بۆ ئەم بەشە. - وردکار و گرنگیدان بە وردەکارییەکان. - خوێندکار ئامادەیی هەبێت بۆ گەشتی زانستی و توانای  لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی هەبێت. - ئارامی و پشوودرێژی چونکە تا ڕادەیەك ئەم بەشە قورس و وشکە. - توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت. - توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی زانستی هەبێت لەسەر وانە کردارەکییەکان.  ✍️ وانەکانی کۆلێژی جیۆلۆجی : 🟡 جیۆفیزیا جیۆلۆجیای بترۆلیۆم جیۆکیمیا جیۆلۆجیای ئەندازیاریی هایدرۆلۆجی 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی جیۆلۆجی لێیە : 1. سلێمانی 🔷هەلی کار لە کۆلێژی جیۆلۆجی : 1.لە بوارە ئەندازیارییەکاندا 2.کۆمپانیا و کارگەکان 3.بواری ئەکادیمی 4.بواری نەوت و کانزاکان، هەروەها بەنداو و سەرچاوەکان.  ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 63.8 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

⭐ چاڕوەڕوانی کۆتایی هات! ئێستا ئێمە باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردنی بەشەکانمان بۆ هێناون بە هەرزانترین نرخ و زۆرترین تایبەتمەند
⭐ چاڕوەڕوانی کۆتایی هات! ئێستا ئێمە باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردنی بەشەکانمان بۆ هێناون بە هەرزانترین نرخ و زۆرترین تایبەتمەندی! لەڕێگای ئەم بۆتەوە تۆ دەتوانیت بە ئاسانترین شێواز باشترین ڕیزبەندی ئۆتۆماتیڪی بۆخۆت بەدەستبهێنیت، سەرەڕای ئەمە دواتر دەتوانیت خۆت گۆڕانڪاری لە ڕیزبەندییەڪەدا بڪەیت بە ئارەزووی خۆت. ✅ هەموو ئەوەی لەسەر تۆیە بریتییە لە داخلڪردنی نمرەی وانەڪانت هەروەها نمرەی پۆلی ١٠ و ١١، ڪە ئەمەت ڪرد لینڪ و ڪۆدی داخلبوونی تایبەت بە خۆت بەدەستدەهێنیت و ڕووڪاری ڕیزبەندی بەشەڪانت دەبینیت. 💯
باشە من بۆچی ئەم بۆتە هەڵبژێرم؟ 🤔
📌 بەشێوەیەڪی ئۆتۆماتیڪی تێڪڕای خۆتت پێ دەڵێت بەبێ هەژمارڪردنی ڪوردی یان عەرەبی یان هەردووڪیان. 📌 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیڪی نمرەڪەت بۆ هەر بەشێڪ هەژماردەڪات بە سیستەمی ڪریدیتەوە، واتا پێویست ناڪات خۆت دانە دانە هەژماری بڪەیت. 📌 سیستەمی زانڪۆڵاین و پارالێڵ و ئێواران و ڕاستەوخۆشی تێدایە. 📌 بەرزڪردنەوەی سەرجەم ئەو بەشانەت پێ دەڵێت بە ڕوونڪردنەوەوە ڪە دەتوانرێت بەرزبڪرێتەوە. 📌 ڪەمترین ڪۆنمرەی وەرگیراوی ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٣ی سەرجەم بەشەڪانی تێدایە. 📌 لە هەر بەشێڪ وردەڪاری تەواوی تێدایە لەڕووی نمرەی وەرگیراوی ساڵانی پێشووتر و ئەگەری وەرگیرانت لەمساڵ پێ دەڵێت بە ڕێژە و مەرجی هەژمارڪردنی ڪوردی و عەرەبی و ناساندنی بەشەڪە و دانپێدانراوی بەشەڪە و ڕوونڪردنەوەی مەجالی هەلی ڪاری و زۆر تایبەتمەندی زیاتریش. ڪورت و پوخت سەرت نەیەشێنین پێویست بە دوودڵی ناڪات و ئەم سیستەمە ناساندنی ناوێت و باشترین سیستەمی ڕیزبەندیڪردنە لە هەموو ڪوردستان، ڪە ساڵانە دەیان هەزار خوێندڪار پشتی پێ دەبەستن! 🥇 ©️ 2024 My Zanko 🛡 بۆ بەشداریکردن نامەیەک بنێرە @X4PT77

زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن توانای وەرگرتنی زیاتر لە هەزار قوتابی هەیەو بەشی تازەش دەکاتەوە. د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆ
زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن توانای وەرگرتنی زیاتر لە هەزار قوتابی هەیەو بەشی تازەش دەکاتەوە. د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكاری كراوە بۆ وەرگرتنی نزیكەی هەزار و ٥٠٠ سەد قوتابی لە بەشە جیاوازەكانی زانكۆی سۆران". سەرۆکی زانکۆی سۆران گوتیشی " لە ئێستادا زانكۆی سۆران خاوەنی ٢٨ بەشی زانستییە لە چوارچێوەی پێنج فاكەڵتیدا و بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش ئامادەكاری كراوە بۆ كردنەوەی دو بەشی نوێ كە ئەوانیش بریتین لە بەشی پەرستاری لە فاكەڵتی زانست و بەشی زمانی عەرەبی لە فاكەڵتیی پەروەردە. هەواڵی زانکۆی سۆران 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

بۆ بەشداریڪردن یان هەر پرسیارێڪ ئەم دوگمەیە دابگرە و ڕێنمایی وەردەگریت
بۆ بەشداریڪردن یان هەر پرسیارێڪ ئەم دوگمەیە دابگرە و ڕێنمایی وەردەگریت

ئێستا بۆتی مای زانکۆ چالاکە! 💜 @MyZanko_Bot
ئێستا بۆتی مای زانکۆ چالاکە! 💜 @MyZanko_Bot

🟢شێوازی کریدیت چۆنە و چۆن ئەکرێ ؟ 🟣لە 70% کۆنمرەی پۆلی 12ەت کۆکردنەوەی لە 30% کۆنمرەی وانەی هاوپەیوەندی دەبێت گەر خوێنکار خواستی بۆ کۆلێژ هەبێت. 🟣وە بە گوێرەی بەشەکەت وانەی هاوپەیوەندی دەگۆڕی. ⚪️بە نموونە. 🟣قووتابیەک کۆنمرەکەی 90ە ئەیەوێ لە کۆلێجی پزیشکی،پەرستاری وەربگیرێت. ئەوا 90 لێکدانی سەدا 70 ئەکەین واتە 0.7 🟣وە وانە هاوپەیوەندیاکانی پەرستاری کە ئینگلیزی 10 نمرە وە زیندە 10 نمرە وە کیمیا 10 نمرەی لەسەرە نمرەی هەر یەک لەو بابەتانە لێکدانی 0.1 دەکەین وە سەرنجامیان وەر دەگرین. 90 * 0.70= ئەنجام =C کیمیا نمرەی قوتابیی 80 80 x 0.1=ئەنجام (B) زیندەزانی 90 90 x 0.1 = ئەنجام(D) ئینگلیزی 82 82 x 0.1 = ئەنجام (N) کۆنمەری کۆتایی بە نمرەیی کریتیدی = C+B+D+N= K *K = بە کۆنمرەکەتەوە 🔶وە هەموو ئەم کردارانە ئەلیکترۆنییەو کۆمپیتەر خۆی دەیکات بۆیە پێویست بە دوو دڵی و ترس ناکات، تەنها بۆ شارەزا بوونە. 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🟠🟠🟠؛ ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنران! ⭐ لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکەت وەربگرەوە: 🔗 https://www.azmwnakan.com ⭐ لەم لینکەش پەڕەی سۆماکەت ببینە، لەدوای ٣ کاتژمێر کارا دەبێت: 🔗 https://soma.azmwnakan.com ئێمە هەمیشە یەکەمین! 😍 🔗 تێبینی: ئەم پۆستە فۆروارد بکە بۆ گشت هاوڕێیانت! ❤️‍🔥 https://t.me/Pegay_Xwendkaran ❤️‍🔥 https://t.me/Pegay_Xwendkaran

لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان تەنها چاوتان لە پێگەی خوێندکاران بێت و خۆتان دوودڵ مەکەن پشتیوان بەخودا سەرکەوتوو دەبن 👍✅ ئەم لینکە بنێرن بۆ گشت هاوڕێکانتان سوپاستان دەکەین 🥰 https://t.me/Pegay_Xwendkaran

🛜 ناساندنی کۆلێژی نێت ۆڕک : 🎇 کاری ئەم بەشە بریتیە لە پێگەیاندنی گەنجان لەبواری نێتورک دا خوێندکار لە دوای تەخەروج دەتوانێت لەکەرتی تایبەت و حکومی ئیش بکات لە بواری نێتورک دا وەک دانانی نێتۆرک بو شوێنە گشتیەکان و تایبەتەکان ، دروستکرنی ئەپلیکەیشن ویب سایت و سیستەم کردنی داتابەیس و دانانی بو دەرمانخانە ....هتد و لە کەنال و کومپانیاکانی پەیوەندی و هەروەها ئەتوانێت وەک ئەندازیاری پەیوەندی ئیش بکات ، خوێندن لەم بەشە بۆ پەیمانگا 2سالە و بۆ کۆلێژ 4ساڵە گرنگی و بایەخی زور بە بابەتە پراکتیکیەکان دەدرێت و قوتابی فێر دەبێت لە بواری کومپیوتەر و پروگرام سازی و نێتورک. ✍️ وانەکانی کۆلێژی نێت ۆڕک : 🟡 Java programming database mathmatic english network kurdology logic design IT OS security mobile application development website design 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی نێت ۆڕک لێیە : 1. سلێمانی 2. گەرمیان 🔷هەلی کار لە کۆلێژی نێت ۆڕک : 1.کەرتی تایبەت 2.درووستکردنی ئەپ 3.کەناڵ و پەیمانگاکان ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 63.3-66 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🩺 ناساندنی کۆلێژی بایۆلۆجی پزیشکی : 🦠 پێگەیاندنی کادیری پزیشکی لێهاتوو و کارامه تاوەکو بتوانن بواری چاودێری و تەندروستی بەرەو پێش ببەن وہ خزمەتی کۆمەڵگا بکەن، هەروەها دەرچووان ببنه ڕابەر و کەسانی پێشکەوتوو، ئاماده‌كرنی كادیری لێهاتوو و بەتوانا بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردن و‌ به‌جێهێنانی كارامه‌یی بنه‌ڕەتی و پێشكه‌وتوو له‌بواری بایۆمیدیکەڵ و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگە، لەهەمانكاتدا هاندانی فێربوون به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ قوتابی تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێت، یەكێكی دیكە لە ئامانجە بنەڕەتییەكانی ئەم بەشە، لە ڕێگەی گەیاندن و پێشكەشكردنی وانەكان‌ به‌شێوه‌یه‌كی سەردەمیانە بەدی دێ. ✍️ وانەکانی کۆلێژی بایۆلۆجی پزیشکی : 🟡 Human Biology Cell Biology General Chemistry General English Computer Skills Kurdistan Studies Human Anatomy Biosafety and Biosecurity Medical Physics Biomedical Terminology Academic English Academic Computing Academic Debate Microbiology Medical Helminthology and Entomology Basic Histology Biomedical Investigations and Laboratory Practices Biochemistry (Proteins and Nucleic Acids) Pharmacology First Aid Medical Bacteriology Medical Protozoology Systemic Histology Human Physiology Human Embryology Biochemistry (Carbohydrates and Lipids) Communication Skills Human Genetics Medical Mycology Basic Immunology Food and Industrial Microbiology Public Health and Pollution Biostatistics Psychology and Mental Health Endocrinology Medical Virology Medical Immunology Antimicrobial Agents and Resistance Nutrition, Metabolism, and Diseases Research Methods and Ethics Medical Instruments Toxicology Laboratory Diagnostic Techniques and Management Epidemiology and Infectious Diseases Molecular Biology Haematology Biotechnology and Bioinformatics Graduation Project General Pathology Medicinal Chemistry Molecular Microbiology Tumor Biology Skin Care Hospital Placement Graduation Project 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی بایۆلۆجی پزیشکی لێیە : 1. هەولێر 🔷هەلی کار لە کۆلێژی بایۆلۆجی پزیشکی : 1.نەخۆشخانە و تاقیگە گشتی و تایبەتەکان. 2.تاقیگەی پزیشکی پسپۆر لە دەستنیشانکردنی نەخۆشی. 3.سەنتەری جوانکاری و گرینگیدان بە پێست. 4.کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان. 5.تاقیگەکانی پشکنینی خۆراک و دەرمان. 6.ناوەندەکانی توێژینەوەی پزیشکی. 7.کۆنترۆڵی کوالێتی خۆراک و دەرمان. 8.قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان. 9.سیستەمی چاودێری تەندروستی. 10.هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیە درمیەکان. 11.تەواوکردنی خوێندنی باڵا و كاركردن وەك توێژەری زانستی و 12.مامۆستای زانكۆ لە زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكان. ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 90.5-92 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🔬 ناساندنی کۆلێژی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی : 🧬 فەراهەمکردنى گشت زانیارییەکانی تایبەت بەزانستى بەکتریاى پزیشکى ، زانستى ڤایرۆسەکان ، کەڕووزانى و زانستى بەرگرى لەش، هەڵسوکەوتى زیندەورە وردەکان کە دەبنە هۆى نەخۆشییەکان، شیکارى نەخۆشییەکان و تاقیگەیى، نەخۆشییە گوازراوەکان، هەروەها ئاشناكردن بەچۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە باوەکان لە وڵات بەتایبەتى و لە جیهان بە گشتى و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنیان. ئامادەکردنى دەرچوان وەکو کادیرێکى لێهاتوو بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەبارەی چۆنیەتى گواستنەوەى نەخۆشییە درمەکان بەهۆی زیندەوەرە وردەکانەوە . ✍️ وانەکانی کۆلێژی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی : 🟡Bacteriology Parasitology Hematology Biochemistry Genetic Vaccination Public health Human physiology Gene therapy 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لێیە : 1. هەولێر 🔷هەلی کار لە کۆلێژی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی : 1. تاقیگه‌ی زانكۆكان. 2.سەنته‌ری تویژینه‌وه‌كان. 3.كارگه‌كانی خۆراك و ده‌رمان. 4.پسپۆڕى دستنیشانکردنى زیندەوەرە وردەکان لە تاقیگەکانی نەخۆشخانە و سەنتەرە حكومی و تایبەتەکان. 5.توێژەرى ئەکادیمى لە گشت بوارەکانى زیندەوەرە وردەکان. 6.دۆزەرەوەی پێکوتە و پەرەپێدانى دەرمان. 7.مامۆستاى ئەکادیمى و وانەبێژ دواى تەواوکردنى خوێندنى باڵا. 8.کارکردن لە بوارى تەکنەلۆژیای زیندەیى. 9.پسپۆڕى شیکاریی نەخۆشییەكان. 10. توێژینەوەکان کە پەیوەندى بە ناڕێکى بەرگرى لەش هەیە. 11. تەکنۆلۆژیای خواردن. 12. تەکنەلۆژیای نانۆ. 13. کیمیایى پزیشکى، کە پەیوەندییان بە هۆکارەکانی دژى زیندەوەرە وردەکان هەیە. 14. کوالێتى کۆنتڕۆڵ لە بوارى ئاو، خواردن، دەرمان و ماددە تاقیگەییەکان. ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 92.8-93.6 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🔬 ناساندنی کۆلێژی تاقیگەی پزیشکی : 👨‍⚕️ لەم بەشە زانستە تاقیکارییەکان دەخوێندرێ وەک [ پشکنینی خوێن و میز ….. ] و خوێندنی زانستە زیندەییەکان و بەکتریا و ڤایرۆس و نەخۆشیەکان و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان وە ئەم بەشە چوار ساڵە و ئەتوانی لە تاقیگە کار بکەی بەرزترین بەشە لە نێوان بەشە تاقیگەییەکان وەکو شیکاری نەخۆشیەکان وایە بەڵام بە وردیەکی زیاتر ،دوای تەواوبوونی ئەم چوار ساڵە ئەتوانی پسپۆڕی بێنیتەوە لە بەشەکەت وە ئەم بەشە تەنیا لە دهۆک کۆلێژی هەیە لە شوێنەکانی تر تەکنیکین . ✍️ وانەکانی کۆلێژی تاقیگەی پزیشکی : 🟡Bacteriology Parasitology Hematology Biochemistry Genetic Vaccination Public health Human physiology Gene therapy 🏥 ئەو شوێنانەی تاقیگەی پزیشکی لێیە : 1. هەڵەبجە 2. سلێمانی 3. ڕاپەڕین 4. دهۆک 5. کۆیە 💵نرخی پاراڵێڵ بۆ تاقیگەی پزیشکی : 2.200.000 🔷هەلی کار لە کۆلێژی تاقیگەی پزیشکی : 1. دانانی تاقیگە 2. ئەتوانی لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان کار بکەی 3. کارکردن لەگەڵ یاریدەدەری پزیشکی نەخۆشی زانی ئەم بەشە بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە کۆنمرەی 90.5-96 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

👑 ناساندنی کۆلێژی پەیوەندییە نێوەدوڵەتییەکان : 🌞 زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان یاخود توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان بریتین لەو بوارانەی کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی هەریەکە لە سیاسەت و ئابووری و دیبلۆماسیەت و یاسا بەیەکەوە دەبەستنەوە لەسەر ئاستی جیهان لە نێوان وڵاتاندا، بەم پێیەش دەبێتە لقێک لە زانستی سیاسەت، یاخود بوارێکی ئەکادیمیی تێکەڵ بە یەک وەک توێژینەوە جیهانییەکان، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکۆڵێتەوە لە پەیوەندیی نێوان سیاسی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان ، وەک وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە حکومییەکان، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ناحکومییەکان، هەروەها کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان و جۆرە جیاوازەکانی ئەو سیستمە جیهانیانەی بەهۆی چالاکیی نێوان دەوڵەتانەوە دروستبوون، پسۆڕیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بریتییە لە بواری سیاسەتی ئەکادیمی و گشتی، بەم شێوەیەش سیاسەتە دەرەکییەکان شیدەکاتەوە و پێشنیار دەکات. پسپۆڕیی پەیوەندییە نێوەدوڵەتییەکان گرنگترینیان ئەمانەن: • سیاسەتی نێودەوڵەتی: لە چەند بەشێک پێکهاتووە، دیارترینیان [ پێشەکییەک دەربارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دەروازەی زانستە سیاسییەکان، دەروازەی زانستی کۆمەڵناسی، دەروازەیەک لە مێژووی هاوچەرخ ] . • سیاسەتی بەراوردکاری: ئەمەش لە چەند بەشێک پێکدێت، گرنگترینیان [ مێژووی سیستەمی نێودەوڵەتی، پێشەکییەک لە سیاسەتی بەراوردکاری، دیموکراسی و گەشەپێدان و سەروەریی یاسا] . • سیاسەتە دەرەکییەکان: لە چەندین بەش پێکدێت، هەندێکیان فەرزە لەسەر خوێندکار و هەندێکیشیان ئیختیاری، لە دیارترینیان: جەنگی سارد، مێژووی جیهانی، ئەمریکا وەک هێزێکی جیهانی، پەیوەندییە دەرەکییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان • زانستەکانی سەرژمێری و داتاکان: ئەم بوارە کۆمەڵە بەشێک لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەری بەدەستهێنانی کۆمەڵە تواناییەکی گرنگی تێدایە، وەک: دەروازەیەک بە ڕووی شێوازەکانی سەرژمێری لە لای زانا کۆمەڵناسەکان، زانستی داتا و زانیارییە سیاسییەکان، دەروازەیەک بە ڕووی شێوازەکانی سەرژمێری و دروستکردنی ژینگەیەکی تاقیکاریی ناڕاستەقینە. ✍️ وانەکانی کۆلێژی پەیوەندییە نێوەدوڵەتییەکان : ‏Principles of Manageme ‏Discrete Structures and Logic ‏Calculus I ‏Algorithm Design and Programming ‏General English ‏Academic Debate ‏Computer Skills ‏Programming Language ‏IT Fundamentals ‏Academic English ‏Computer Applications ‏Kurdistan Studies ‏Object Oriented Programming ‏Database Systems ‏Computer Network ‏Data Structures ‏Systems Analysis ‏Communication Skills Application Development Distributed Database Systems Operating Systems Network Administration Statistical data Analysis Software design Artificial Intelligence web design Data visualization Software engineering Cloud Computing Research Methods Computer Graphics and Games Machine Learning Data Mining and Knowledge engineering Software Testing Web programming Embedded System Software Project Management Mobile Application Development Network Technologies Information Security Technologies Robotics Big Data Graduation Project Network Security Multi-Platform Mobile Application Development Network programming Internet of Things and Applications Enterprise Software Architecture Graduation Project 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی پەیوەندییە نێوەدوڵەتییەکان لێیە : 1. هەولێر 2. سلێمانی 3. دهۆک 4. سۆران 5. هەڵەبجە 🔷هەلی کار لە کۆلێژی پەیوەندییە نێوەدوڵەتییەکان : 1. کەرتی تایبەت 2.دامەزراوەکان 3. بەرپرس لە دامەزراوەکانی توێژینەوە ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 61.5-78.2 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🗂 ناساندنی کۆلێژی کارگێڕی کار : 📝 ئامادەكردنی دەرچوانی شیاو كە هەڵگری كارامەیی پیشەیی و توێژینەوەیین تا هەڵسن بە ئەركەكانیان لە بواری كارگێڕی كار لە دام و دەزگا گشتی و تایبەتەكان ، پەرەدان بە تایبەتمەندی و كارامەییەكان لە داهێنان و نوێخوازی بۆ رابەرانی كاری دوارۆژ ، پێشكەشكردنی فێركردنێكی زانكۆیی نایاب لە بواری زانستی كارگێڕی و دارایی كە رێك بێت لەگەڵ پێوەرەكانی پاڵپشت گرتن و باشی ، دەوڵەمەند كردنی مەعریفەت و بەشداریكردن لە پێشكەوتنی زانستی لە بواری كارگێڕی كار لەرێی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی , هاوڕێ‌ بوون لەگەڵ گەشەكردنی زانستی كارگێڕی كار ، ئەنجامدانی كۆڕ و بازنەی خوێندن و كۆنفرانس لە بواری پسپۆڕی بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەمەڕ چەند بابەتێكی سەردەمیانە , یان چەند گرفتێك لە واقیعی زانستی ، ئامادە كردنی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی تایبەت , لەگەڵ جەخت كردنە سەر ئەو توێژینەوە پراكتیكیانەی كە چارەسەری بۆ گرفتە زانستیەكان پێشكەش دەكات ، وەڵامدانەوەی پێداویستیەكانی پەرەسەندن لەو هێزە مرۆییانەی كە ئامادەكراون لە بواری كارگێڕی كار و پێویستی بە ئاستێكی بەرز هەیە بۆ ئەداكردنی پسپۆڕیێكی سەردەمیانە ، خوێندن بۆ ماوەی چوار ساڵە . ✍️ وانەکانی کۆلێژی کارگێڕی کار : ‏Principles of Management ‏Principles of Accounting ‏Principles of Statistics ‏General English ‏Computer Skills ‏Kurdistan Studies ‏Applied Statistics ‏Microeconomics ‏Academic English ‏Academic Computing ‏Academic Debate ‏Human Resource Management ‏Principles of Marketing ‏Intermediate Accounting ‏Financial Mathematics ‏Macroeconomics ‏English for Business ‏Commercial Law I (Merchants and Commercial Bills) Production & Operation Management Strategic Management Financial Management Digital Business Organizational Behavior Governmental Accounting Research Methods Supply Chain & Logistic Management International Management Project Management Hospitality Management (Elective) Risk Management & Insurance Cost Accounting Business Simulation Feasibility Study Investment Portfolio Management Environmental Management Data Analysis Graduation Project Knowledge Management Total Quality Management Managerial Accounting Banking Management Management Information System Entrepreneurship and innovation management Graduation Project 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی کارگێڕی کار لێیە : 1. هەولێر 2. سلێمانی 3. ڕاپەڕین 4. چەرمۆ 5. دهۆک 6. زاخۆ 7. کۆیە 🔷هەلی کار لە کۆلێژی کارگێڕی کار : 1. کەرتی تایبەت 2. لەدامودەزگاکان ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 58-76.6 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

💣کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان و زاخۆ 🟡 مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆلیژی سەربازی: 1. فێرخواز، دەبێت عێراقی بێت و دایک و باوکی عێراقی بن. 2. پێشتر لەسەر هیچ تاوانێک حوکم نەدرا بێت. 3. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلوم یان ئامادەیی بێت بۆ ئامادەیی کۆنمرەی 55 ئەوێ . 4. مەرجەکانی تەمەن بۆ (مەدەنییەکان) بەم شێوەیە دیاریکراوە: 5. دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگا تەمەنیان لە (۱۸) ساڵ کەمتر نەبیت و لە (۲۲) ساڵ زیاتر نەبێت . 6. دەرچووانی کۆلێژ تەمەنیان لە (۲٥) ساڵ زیاتر نەبێت . 7. دەبێت خاوەن ڕەوشتێکی بەرز و جوان و پاک بێت و سۆز و وەفای هەبێت بۆ گەڵ و ووڵات و هێزی پێشمەرگە. 8. باڵای قوتابی لە (۱٦٥ سم) کەمتر نەبێت. 9. لە هەموو پشکنین و تاقیکردنەوەی توانای جەستەیی تەواو بێت و دەربچێت. 10. هەموو مەرجەکانی تەندروستی و سەڵامەتی تەواو بێت و لە هەموویان دەربچێت. 11. نابێت قوتابی پێشتر لە هیچ کۆلیژێکی سەربازی دەستی لەکار کێشابێتەوە یان فەسڵ کرابێت. 12. نابێت قوتابی خێزانی بیانی هەبێت. 🟢 بەڵگەنامەی پێویست بۆ پێشکەش کردن: 1. ناسنامەی باری شارستانی (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 2. ڕەگەزنامەی عێراقی (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 3. پسوڵەی خۆراک (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 4. کارتی زانیاری (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 5. پشتگیری نیشتەجێ بوون (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 6. بڕوانامەی دەرچوون (ئەسڵی + ٤ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ) 7. عقد زواج/ ئەگەر نەبێت هی باوکی بێنیت. 8. شـــەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، پشتەوە سپی بێت. 9. ئەگەر کەس وکاری شەهید بێت، دەبێ پشتگیریەک لە فەرمانگەی شەهیدان بێنێت. 🔴تێبینـی: 1. دەبێ قوتابی هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانی تەواو بکات و لەگەڵ خۆی بێنیت ئەگەر نا معاملەی بەڕێوەناچێت ئەگەر شتەکانی تەواو نەبن. 2. هەر قوتابیەک ئەم مەرجانەی سەرەوە نەگرێتەوە وەرناگیرێ و پێویست ناکات سەردانی کۆلیژ بکات. ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

ناساندنت دەربارەی هەر بەش ئەوێ فەرموو لە ڕیپلەی ئەم پۆستە داوا بکە ⬇️