en
Feedback
هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

هێڵی زانڪۆ | Helli Zanko

Open in Telegram

چەناڵێڪ تایبەت بە زانیاری و هەواڵی زانڪۆ و پەیمانگاڪان و ڪەمترین ڪۆنمرە و ناساندنی بەشەڪان! جیاوازی و پێشەنگی بە ڪردار دەسەلمێنین نەڪ بە گوفتار! 😉 تا ڪۆتایی لەگەڵتان دەبین. ✅ OWNER: @X4PT77 Super Admin: @X4TB77

Show more
984
Subscribers
No data24 hours
-197 days
-7930 days
Posts Archive
🔴 بەپەلە ئێستا بەشی شیکاری و تەندرووستی گشتی ئێواران لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کرایەوە 🟢 ئەوانەی فۆڕمیان ناردووە دەتوانن سەردانی زانکۆکان بکەن بۆگەڕانەوەی فۆڕمەکانتان بۆ هەڵبژاردنی ئەوبەشەیە بۆناوفۆڕمەکانتان ئەوانەی حەزیان بەو بەشە هه‌یە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🔴 ئەم بەشانە ئەمساڵ داخراون 𒊹︎ زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر : ✧ تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن ICT ✧ پەیمانگای تیشک ✧ پەیمانگای پشکنینی چاو ✧ پەیمانگای ئافرەتان و منداڵبوون ✧ تەکنیکی وەرگێڕان 𒊹︎زانکۆی هەولێر پزیشکی: ✧ تەندروستی گشتی ✧ چارەسەری سروشتی 𒊹︎زانکۆی سلێمانی: ✧ کارگێڕی کار 𒊹︎زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی: ✧ ئێوارانی پەیمانگای (تیشک-منداڵان - ئافرەتان و منداڵبوون - شیکاری - سڕکردن -پەرستاری ددان - تەندروستی گشتی ) ✧ بەشی میکانیک بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

زانكۆلاین كاراكرا https://general.regayzanko.com/student/

پێداویستیەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین نفوس جنسیە فۆڕمی بایەعی کارتی زانیاری ھەر قوتابیەک کارتی نیشتیمانی ھەیە ئەو لە بری نفوس و جنسیەیە ئاساییە قوتابی ھەیە جنسیەی نیە ئاساییە بەڵام لە کاتی ناوھاتنەوە ئەبێ جنسیەی دەربھێنێ لەم پێداویستیانە ئەگەر وونیشت کردبێ ئاساییە لەکاتی ناوھاتنەوە ئەبێ ھەمووت حازر بێ. کۆدێک لە مەکتەب وەردەگریت و ئەم پێداویستیانە لە سەرەوە باسکرا پێویستە حازر بێت و لەکاتی ئەکتیڤ بوونی زانکۆڵاین 10 ڕۆژت لە بەردەم دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین کریدت پارالێل و ئێواران. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

🔴🔴🔴 لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت "وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانییەکان" پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 سەعات 12ى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە" لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژى 30 ی ئەیلولی 2024، واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

پڕۆژەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە پەیمانگای ئەستێرەکانی ژیار ⭐️ ✅ ئایا دەتەوێت بەشەکانی سەرجەم زانکۆکانت پێ بناسێنرێت ؟ ✅ ئایا دەتەوێت بزانی نمرەکەت لە چ بەشێکەوە نزیکە ؟ ✅ ئایا دەتەوێت زۆرترین کاتت پێ بدرێ بۆ ئەوەی فۆڕمیکی دروست پڕبکەیتەوە ؟ ✅ ئایا دەتەوێت ستافێکی ڕاوێژکاری زانکۆلاین ڕێنمایت بکا ؟ ✅ ئایا دەتەوێت بزانی ساڵانی ڕابردوو نمرەکەت  لە کوێ وەرگیراوە ؟ ✅ ئایا دەتەوێت ستافێکی لێهاتو شارەزاو ئەزموونی چەند ساڵەیان فۆڕمت بۆ پڕ بکەنەوە ؟ ✅ ئایا دەتەوێت بە شێوەیەکی ڕێخراو هەموو بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانت لەبەر دەست بێ ؟ ✅ ئایا دەتەوێت بە دڵی خۆت بە پێی نمرەکەت لەو شوێنەی کە دەتەوێت ناوت بێتەوە ؟ دەتەوێت لە ٪۱٠٠ ناوت بێتەوە ؟ ✅ دەتەوێت باشترین بەشەکان لەڕوی کار و ئیشەوە بزانیت ؟ ✅ دەتەوێت داهاتوت نەفەوتێت  و لەو بەشەی کە ئەتەوێ وەربگیرێی ؟ ✅ ستافە لێهاتوەکەی پەیمانگای  ئەستێرەکانی ژیار  هەڵبژێرە .✅ پەیمانگای ئەستێرەکانی ژیار  ئەمساڵ بە ستافێکی لێهاتوو بە ئەزموون بە سەرپەرشتی(Hama_zankoline) کە ئەزمونی چەند ساڵەی هەیە لە پڕکردنەوەی فۆڕم. بۆ ئەوەی بەدور بن لە هەر هەڵەیەک و لەدەستدانی خەونەکەت کە ساڵانە بە هۆی پڕکردنەوەی فۆرم لە پێشکەش کردن بە سیستمەکانی ( زانکۆلاین ، کریدیت ، پاراڵێڵ ، ئێواران )بە هەڵە چەندان خوێندکار داهاتوی ئەفەوتێت ئەوا ستافە لێهاتوەکەی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە پەیمانگای ئەستێرەکانی ژیار هەڵبژێرە . 📞 ژمارەی ستافی زانکۆلاین hama_zankoline  📞 07500422916 📞 07500422916 📌 ناونیشان/پەیمانگای ئەستێرەکانی ژیار _فلکی زراعە_٤٠ مەتری @Hama_zankoline12 🔺┇بینێرن بۆ هاوڕێڪانتان.✅ https://t.me/Hama_zankoline https://t.me/Hama_zankoline https://t.me/Hama_zankoline

🔴🔴🔴 کۆدی زانکۆلاین گەشتە قوتابخانەکان سەرجەم دەرچوانی پۆلی دوانزە سەردانی قوتابخانەکانتان بکەن بۆوەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین بۆپڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى پیشەیی لە بوارى (دیپلۆماسى) لە زانکۆى دهۆک و پەیمانگەى (IWP)ى ئەمریکی دەستیپێکرد وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان، ئاگادارى خوازیاران دەکاتەوە کە پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى پیشەیی لە بوارى (دیپلۆماسى) لە زانکۆى دهۆک/کۆلێژى زانستە سیاسیەکان/بەشى سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بە شێوەى بروانامەى هاوبەش (Joint Degree) لەگەڵ پەیمانگەى سیاسەتى جیهانى (IWP-Institute for World Politics)ى ئەمریکی بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) دەستیپێکرد و ئەو خوازیارانەى ئارەزووی پێشکەشکردنیان هەیە دەتوانن تاوەکو رێکەوتى (٢٥-٩-٢٠٢٤) بەڵگە و دۆکیومێنتە داواکراوەکان بە پێى مەرج و رێنماییەکانى پەیوەندیدار بە شێوەى ئۆنلاین لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە پێشکەش بە زانکۆى دهۆک بکەن. لینکی پێشکەشکردن: ‏https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfUskStUV9ggte-QUBpib8WEABblpwLQrMWzr6PzEmGTdEWyA/viewform?fbclid=IwY2xjawFYC19leHRuA2FlbQIxMAABHYGqdWd7fNeiTn0_fOo9VzocEsaThUiQhe1B-LeaKbMpYCejTazh_w3pQg_aem_0N9-BHrz3v6B89LY72LvOQ زانیاریی زیاتر دەربارەى پرۆسەى پێشکەشکردن: - مەرجەکانى پێشکەشکردن: ١. خوازیار هەڵگرى باوەرنامەى بەکالۆریۆس بیت. ٢. مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزی: یان بروانامەى (Pre-intermediate) لە سەنتەرى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان هەبێت، یاخود نمرەى (5) لە تاقیکردنەوەى نێودەوڵەتى (IELTS-Academic) و هاوشێوەکانى وەکو (TOEFL-PBT 414, TOEFL-iBT 59, Pearson Academic-PTE 52) هەبێـت. - کاتى چاوپێکەوتن: رێکەوتى ٢٩-٩-٢٠٢٤ - کاتى دەستپێکردن بە خوێندنى ئەکادیمی: رێکەوتى ١٣-١٠-٢٠٢٤ - ژمارەى کورسی: ٢٥ کورسى خوێندن - شێوازى خوێندن: خوێندنەکە ماوەى ساڵێکى ئەکادیمی (٩) مانگ دەخایەنێت بە شێوەیەک کە سیمستەرى یەکەم لە زانکۆى دهۆک دەبێت و (٦) شەش هەفتەى سیمستەرى دووەم لە پەیمانگەى سیاسەتى جیهانى (IWP-Institute for World Politics)ى ئەمریکی لە واشنگتۆن دەبێـت. - لایەنى دارایی: بە شێوازى پارالێڵ دەبێت و خەرجیەکەى دەکەوێتە سەر ئەستۆى خوازیار. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

نمرەى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی کە ژمارەیان (55720) دەرچوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێ
نمرەى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی کە ژمارەیان (55720) دەرچوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا، بەپێى ئامارەکان ڕێژەى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو (19) نۆزدە هەزار دەرچوو زیادى کردوە. إن شاء الله لە چەند ڕۆژی ئایندە زانکۆڵاین کارا ئەبێت بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کاتی چالاکبوونی زانکۆڵاین جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

وابزانم پیر بوون بەدیار چاوەڕوانی زانکۆڵاینەوە 😢

ناساندنت دەربارەی هەر بەش ئەوێ فەرموو لە ڕیپلەی ئەم پۆستە داوا بکە ⬇️

گەورەترین سمینار پێشکەشدەکرێ لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان تایبەت بە دەرچووانی پۆلی دوازدە و ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی دوازدەن
گەورەترین سمینار پێشکەشدەکرێ لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان تایبەت بە دەرچووانی پۆلی دوازدە و ئەوانەی ئەمساڵ پۆلی دوازدەن وە بۆ ئەوانەی ساڵی دووەمیانە لە سمینارەکەدا، بە گشتی باس لە زانکۆ و بە تایبەت باس لە زانکۆڵاین و سیستەمەکانی (زانکۆڵاین - پارالێل - کریدت - ئێواران) و چۆنیەتی هەژمارکردنی نمرەی پۆلەکانی (١٠-١١)، چۆنیەتی تەرک کردنی کوردی و عەرەبی و کۆمەڵێک بابەتی تری پەیوەست بە قوتابییانی دەرچوو و پرسیارە باوەکانی قوتابییان وەڵام ئەدرێتەوە و کۆمەڵێک تێبینی گرنگ دەخرێتەڕوو کە گرنگن بۆ بەرچاوڕوونی دەرچووانی پۆلی دوانزە کات: ١٠ ى بەیانی - دووشەممە شوێن: زانکۆی سۆران - هۆڵی د.فەرسەت سۆفی هاتن بۆ هەمووانە بە هاتنتان گەورەمان ئەکەن

چاوەڕێی چیت؟! ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە بۆ ماوەیەکی کاتییە ⌛ ئێستا تەنها بە 3 هەزار دینار دەتوانیت لینکی باشترین سیستەمی ڕیزبە
چاوەڕێی چیت؟! ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە بۆ ماوەیەکی کاتییە ⌛ ئێستا تەنها بە 3 هەزار دینار دەتوانیت لینکی باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردن لە کوردستان بەدەستبهێنیت! تۆ لێرە ١٠٠٪ بەرچاوڕوون دەبیت لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆڵاین، ئاگاداربە ئەگەر لەئێستاوە ڕیزبەندی 50 بەشەکە بۆخۆت نەکەیت ئەوا زۆر پەشیمان دەبیتەوە چونکە کاتی پڕکردنەوەی فۆرم تۆ تەنها کۆنمرەی خۆت دەبینیت بەڵام ئەم سیستەمە کەمترین کۆنمرەی 6 ساڵی ڕابردووت پێ دەڵێت! پێت دەڵێت ئەگەری وەرگرتنت لە هەر بەشێک چەندە! ئەمە سەرەڕای ئەوەی خۆت دەتوانیت وردەکاری بەشەکان بزانیت لەڕووی ناساندن و سیستەم و هەلی کار و وەرگیراوی ساڵانی ڕابردووە و دەستکاریکردنی ڕیزبەندییەکەت بە ئارەزووی خۆت و دەیان تایبەتمەندی دیکە کە تا بەشداری نەکەیت نازانیت چ سیستەمێکی ناوازەیە! 💯 تۆ ئازادیت بەشداری دەکەیت یان نا، بەڵام دواتر پەشیمانی سوودت پێ ناگەیەنێت ئاگاداربە ❤️🥰 ئەم دوگمەیەی خوارەوە دابگرە بۆ بەشداریکردن: 👇

☁️ ناساندنی کۆلێژی جیۆلۆجی : 💧 ئەم بەشە پەیوەستە بە خوێندنی مێژوو و تایبەتمەندی چینەکانی زەوی و شاخ و دەریا، هەروەها بایەخ بە سامانە سروشتییەکان دەدات وەکو نەوت و گاز و کانزاکان و ئاوی ژێر زەوی و بەرد و هەڵکۆڵینەکان، کە زۆر گرنگە بۆ ژێرخانی ئابووری و بەرەوپێشبردنی هەموو وڵاتێك. ئامانجی ئەم پسپۆڕییە بریتییە لە زانینی ئەو فاکتەر و گۆڕانکاریانەی کە کاریگەریان هەبووە لەسەر گەشەسەندن و دروستبوونی چین و پێکهاتەکانی زەوی و گرنگیدان بە خوێندنی (Atmosphere) ئەو توێژە هەوایەی کە دەوری توێکڵی زەوی داوە. هەروەها خوێندنی دیاردە سروشتییەکان و دیاریکردنی هۆکاری ڕوودانی ئەو دیاردانە وەکوو بوومەلەرزە و گڕکان و داڕووخانی زەوی و لافاو، کەمکردنەوەی زیان و مەترسی ئەو دیاردانە و مامەڵەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەکی دروست و گونجاو. دۆزینەوەی سەرچاوەکانی وزە و سامانە سروشتییەکانی وەکوو نەوت و گازی سرووشتی و کانگەی خەڵوز و کانزا بەهادارەکان، و ئاوی ژێر زەوی، لەڕێگەی نەخشەسازی جوگرافی و تۆپۆگرافی و جیۆلۆجی تایبەتەوە. پسپۆڕی جیۆلۆجی ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ پڕۆژەکان لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی خاك و بەرد و دیاریکردنی ئاوی ژێر زەوی ناوچەی پرۆژەکە، هەروەها لە ڕێگای ئەم زانستەوە زیانی دیاردەکانی وەکوو بوومەلەرزە و داڕووخانی زەوی کەمدەکرێتەوە. ماوەی خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی چوار ساڵە، خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە، ساڵانی یەکەم و دووەم بە گشتی وانە سەرەکییەکان دەخوێندرێت و خوێندکار سەرەتایەك لە زانستی جیۆلۆجی وەردەگرێت بە بنەماکانی جیۆلۆجی ئاشنا دەکرێت، دواتر لە قۆناغەکانی سێیەم و چوارەم بە وردی و قوڵی ئەم پسپۆڕییە دەخوێندرێت، و چەندان وانەی گرنگ و تایبەت دەخوێندرێت شێوازی خوێندن بە تیۆری و کردارەکییە لە تاقیگەکان، و ئەم بەشە زیاتر زانستێکی پراکتیکییە.  تایبەتمەندی خوێندکارانی زانستی جیۆلۆجی  - توانا و کارامەیی لە کیمیا و فیزیا.  - لێهاتوویی لە جوگرافیا. - توانای شیکارکردن و تێگەیشتنی نەخشە جوگرافی و تۆپۆگرافییەکان و ڕاڤەکردنی داتا و زانیارییەکان. - بەتوانا لە زمانی ئینگلیزی چونکە خوێندنی ئەم بەشە بە زمانی ئینگلیزییە.  - ئارەزوومەندیی و بوونی خولیا و حەزێك بۆ ئەم بەشە. - وردکار و گرنگیدان بە وردەکارییەکان. - خوێندکار ئامادەیی هەبێت بۆ گەشتی زانستی و توانای  لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی هەبێت. - ئارامی و پشوودرێژی چونکە تا ڕادەیەك ئەم بەشە قورس و وشکە. - توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت. - توانای ئامادەکردنی ڕاپۆرتی زانستی هەبێت لەسەر وانە کردارەکییەکان.  ✍️ وانەکانی کۆلێژی جیۆلۆجی : 🟡 جیۆفیزیا جیۆلۆجیای بترۆلیۆم جیۆکیمیا جیۆلۆجیای ئەندازیاریی هایدرۆلۆجی 🏥 ئەو شوێنانەی کۆلێژی جیۆلۆجی لێیە : 1. سلێمانی 🔷هەلی کار لە کۆلێژی جیۆلۆجی : 1.لە بوارە ئەندازیارییەکاندا 2.کۆمپانیا و کارگەکان 3.بواری ئەکادیمی 4.بواری نەوت و کانزاکان، هەروەها بەنداو و سەرچاوەکان.  ئەم بەشانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە کۆنمرەی 63.8 هەیە ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

⭐ چاڕوەڕوانی کۆتایی هات! ئێستا ئێمە باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردنی بەشەکانمان بۆ هێناون بە هەرزانترین نرخ و زۆرترین تایبەتمەند
⭐ چاڕوەڕوانی کۆتایی هات! ئێستا ئێمە باشترین سیستەمی ڕیزبەندیکردنی بەشەکانمان بۆ هێناون بە هەرزانترین نرخ و زۆرترین تایبەتمەندی! لەڕێگای ئەم بۆتەوە تۆ دەتوانیت بە ئاسانترین شێواز باشترین ڕیزبەندی ئۆتۆماتیڪی بۆخۆت بەدەستبهێنیت، سەرەڕای ئەمە دواتر دەتوانیت خۆت گۆڕانڪاری لە ڕیزبەندییەڪەدا بڪەیت بە ئارەزووی خۆت. ✅ هەموو ئەوەی لەسەر تۆیە بریتییە لە داخلڪردنی نمرەی وانەڪانت هەروەها نمرەی پۆلی ١٠ و ١١، ڪە ئەمەت ڪرد لینڪ و ڪۆدی داخلبوونی تایبەت بە خۆت بەدەستدەهێنیت و ڕووڪاری ڕیزبەندی بەشەڪانت دەبینیت. 💯
باشە من بۆچی ئەم بۆتە هەڵبژێرم؟ 🤔
📌 بەشێوەیەڪی ئۆتۆماتیڪی تێڪڕای خۆتت پێ دەڵێت بەبێ هەژمارڪردنی ڪوردی یان عەرەبی یان هەردووڪیان. 📌 بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیڪی نمرەڪەت بۆ هەر بەشێڪ هەژماردەڪات بە سیستەمی ڪریدیتەوە، واتا پێویست ناڪات خۆت دانە دانە هەژماری بڪەیت. 📌 سیستەمی زانڪۆڵاین و پارالێڵ و ئێواران و ڕاستەوخۆشی تێدایە. 📌 بەرزڪردنەوەی سەرجەم ئەو بەشانەت پێ دەڵێت بە ڕوونڪردنەوەوە ڪە دەتوانرێت بەرزبڪرێتەوە. 📌 ڪەمترین ڪۆنمرەی وەرگیراوی ساڵی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٣ی سەرجەم بەشەڪانی تێدایە. 📌 لە هەر بەشێڪ وردەڪاری تەواوی تێدایە لەڕووی نمرەی وەرگیراوی ساڵانی پێشووتر و ئەگەری وەرگیرانت لەمساڵ پێ دەڵێت بە ڕێژە و مەرجی هەژمارڪردنی ڪوردی و عەرەبی و ناساندنی بەشەڪە و دانپێدانراوی بەشەڪە و ڕوونڪردنەوەی مەجالی هەلی ڪاری و زۆر تایبەتمەندی زیاتریش. ڪورت و پوخت سەرت نەیەشێنین پێویست بە دوودڵی ناڪات و ئەم سیستەمە ناساندنی ناوێت و باشترین سیستەمی ڕیزبەندیڪردنە لە هەموو ڪوردستان، ڪە ساڵانە دەیان هەزار خوێندڪار پشتی پێ دەبەستن! 🥇 ©️ 2024 My Zanko 🛡 بۆ بەشداریکردن نامەیەک بنێرە @X4PT77

زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن توانای وەرگرتنی زیاتر لە هەزار قوتابی هەیەو بەشی تازەش دەکاتەوە. د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆ
زانکۆی سۆران بۆ ئەمساڵی خوێندن توانای وەرگرتنی زیاتر لە هەزار قوتابی هەیەو بەشی تازەش دەکاتەوە. د. شێروان شەریف، سەرۆکی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند" بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكاری كراوە بۆ وەرگرتنی نزیكەی هەزار و ٥٠٠ سەد قوتابی لە بەشە جیاوازەكانی زانكۆی سۆران". سەرۆکی زانکۆی سۆران گوتیشی " لە ئێستادا زانكۆی سۆران خاوەنی ٢٨ بەشی زانستییە لە چوارچێوەی پێنج فاكەڵتیدا و بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش ئامادەكاری كراوە بۆ كردنەوەی دو بەشی نوێ كە ئەوانیش بریتین لە بەشی پەرستاری لە فاكەڵتی زانست و بەشی زمانی عەرەبی لە فاكەڵتیی پەروەردە. هەواڵی زانکۆی سۆران 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko

بۆ بەشداریڪردن یان هەر پرسیارێڪ ئەم دوگمەیە دابگرە و ڕێنمایی وەردەگریت
بۆ بەشداریڪردن یان هەر پرسیارێڪ ئەم دوگمەیە دابگرە و ڕێنمایی وەردەگریت

ئێستا بۆتی مای زانکۆ چالاکە! 💜 @MyZanko_Bot
ئێستا بۆتی مای زانکۆ چالاکە! 💜 @MyZanko_Bot

🟢شێوازی کریدیت چۆنە و چۆن ئەکرێ ؟ 🟣لە 70% کۆنمرەی پۆلی 12ەت کۆکردنەوەی لە 30% کۆنمرەی وانەی هاوپەیوەندی دەبێت گەر خوێنکار خواستی بۆ کۆلێژ هەبێت. 🟣وە بە گوێرەی بەشەکەت وانەی هاوپەیوەندی دەگۆڕی. ⚪️بە نموونە. 🟣قووتابیەک کۆنمرەکەی 90ە ئەیەوێ لە کۆلێجی پزیشکی،پەرستاری وەربگیرێت. ئەوا 90 لێکدانی سەدا 70 ئەکەین واتە 0.7 🟣وە وانە هاوپەیوەندیاکانی پەرستاری کە ئینگلیزی 10 نمرە وە زیندە 10 نمرە وە کیمیا 10 نمرەی لەسەرە نمرەی هەر یەک لەو بابەتانە لێکدانی 0.1 دەکەین وە سەرنجامیان وەر دەگرین. 90 * 0.70= ئەنجام =C کیمیا نمرەی قوتابیی 80 80 x 0.1=ئەنجام (B) زیندەزانی 90 90 x 0.1 = ئەنجام(D) ئینگلیزی 82 82 x 0.1 = ئەنجام (N) کۆنمەری کۆتایی بە نمرەیی کریتیدی = C+B+D+N= K *K = بە کۆنمرەکەتەوە 🔶وە هەموو ئەم کردارانە ئەلیکترۆنییەو کۆمپیتەر خۆی دەیکات بۆیە پێویست بە دوو دڵی و ترس ناکات، تەنها بۆ شارەزا بوونە. 🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥🔥 ⬅️ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ڪۆنمرە و بەشەڪان جۆینی تێلیگرامی هێڵی زانڪۆ بە ڪە پێشەنگترین چەناڵی تایبەت بە زانڪۆ و پەیمانگاڪانە! https://t.me/Helli_Zanko