BioMedical Krd
Open in Telegram
چەناڵی بایۆمێدیکاڵ لە کوردستان❤️🩹🥇 ⚪Pharmacy 🔴Biology 🔵Chemistry ⚫Nursing 🔵MLT ⚪Dentistry 🔴Medicine ⚫Group Manager @aram_abdulrahman
Show more1 461
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-1830 days
Posts Archive
1 461
لێرەدا ناوی گروپە سەرەکییەکانی ئەو دەرمانانە دەخەینە ڕوو کە دەبێت ئاگاداریان بیت:
١. دژە زیندەییەکان (Antibiotics)
هەندێک جۆری دژە زیندەیی پێست زۆر هەستیار دەکەن:
تێترایسایکلینەکان (Tetracyclines): وەکو دۆکسی سایکلین (Doxycycline) و مینۆسایکلین (Minocycline).
سولفۆنامایدەکان (Sulfonamides): کە زۆر جار بۆ هەوکردنی میزەڕۆ بەکاردێن.
فلۆرۆکوئینۆلۆنەکان (Fluoroquinolones): وەکو سیپرۆفڵۆکساسین (Ciprofloxacin).
٢. دەرمانەکانی نەخۆشییەکانی پێست
ڕێتینۆیدەکان (Retinoids): وەک ئایزۆترێتینۆین (Isotretinoin) یان تریێتینۆین (Tretinoin) کە بۆ چارەسەری زیپکە بەکاردێن.
بەنزۆیل پێرۆکساید: زۆربەی ئەو کرێمانەی بۆ زیپکە بەکاردێن ـ
.
٣. دەرمانەکانی دڵ و پەستانی خوێن
دایوریتیکەکان (Diuretics): ئەو دەرمانانەی میز زیاد دەکەن، وەکو هیدرۆکلۆرۆتیازید (Hydrochlorothiazide) و فوروسێماید (Furosemide).
ئامیۆدارۆن (Amiodarone): کە بۆ ڕێکخستنی لێدانی دڵ بەکاردێت.
٤. دەرمانەکانی دژە خەمۆکی و دەروونی
سێ-بازنەییەکان (Tricyclic Antidepressants): وەکو ئامیترێپتیلین (Amitriptyline).
فێنۆسیازینەکان (Phenothiazines): کە بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردێن.
٥. دەرمانەکانی ئازارشکێن (NSAIDs)
ناپرۆکسین (Naproxen): یەکێکە لەو دەرمانانەی کە زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەر هەستیاری پێست بە تیشکی خۆر.
ئیبۆپڕۆفین (Ibuprofen): هەرچەندە کەمترە لە ناپرۆکسین، بەڵام دەکرێت کاریگەری هەبێت.
چۆن خۆت دەپارێزیت؟
ئەگەر ناچار بوویت ئەم دەرمانانە بەکاربهێنیت، ئەوا ئەم ڕێکارانە بگرەبەر:
بەکارهێنانی دژەخۆر (Sunscreen): دژەخۆرێکی بەهێز (SPF 50+) بەکاربهێنە و هەر دوو کاتژمێر جارێک نوێی بکەرەوە.
پۆشینی جلی داپۆشراو: کڵاو، چاویلکەی خۆر، و جلی قۆڵدرێژ بەکاربهێنە.
خۆ بەدوورگرتن لە کاتەکانی لوتکە: هەوڵ بدە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٤ی پاشنیوەڕۆ لەبەر خۆری ڕاستەوخۆ نەبیت.
1 461
نەخۆشی ئەگزیما چییە؟!🤔
حاڵەتێکی هەستیارییە تووشی پێست دەبێت دووچاری سووربوونەوە و خوراندنی دەکات، ئەگزیما هەوکردنێکی درێژخایەنە و ماوە ماوە سەر هەڵدەداتەوە، هەندێک جاریش تەنگەنەفەسی و تا لەگەڵ ئەگزیماکەدا دەردەکەوێت.
بەگشتی ئەم نیشانانە دەگرێتەوە:
١.وشکبوونەوەی پێست.
پێستی بەخوروو کە لە شەودا توندتر دەبێت.
٢.پەڵەی سوور یان قاوەیی یان خۆڵەمێشی باو.
٣.بڵقی بچووک کە لە کاتی خوراندندا توێخی لێ دەبێتەوە.
٤.ئەستووربوون و لێبوونەوەی پێست.
٥.هەستیاربوون و هەڵئاوسانی پێست.
هۆکارەکانی بۆ دروستبوونی ئەم حاڵەتە :
یەکەم: جۆری قوماش بەتایبەت قوماشی خوری.
دووەم:سابوون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست وشکدەکەنەوە.
سێیەم:هەستکردن بە گەرما و ئارەقکردنەوە.
چوارەم: وشکبوونەوەی پێست.
1 461
🫁 کەی پشکنینی PFT پێویستە؟
پشکنینی کارایی سییەکان PFT یارمەتیدەرە بۆ هەڵسەنگاندنی باری هەناسەدان، کارکردنی سییەکان و دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەک کە لە سییەکاندا هەبێت.
🔎 بۆ کێ ئەم پشکنینە پێویستە؟
🚬 بۆ ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، ڤەیپ بەکاردێنن یان نێرگەلە دەکێشن.
🏥 بۆ ئەو نەخۆشانەی نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت، پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
🦠 بۆ ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون و دوای ئەوە هەست بە کێشەی هەناسەدان دەکەن.
🤧 بۆ ئەو کەسانەی نیشانەی بەردەوامیان هەیە وەک:
کۆکەی درێژخایەن، ڕەبۆ، هەستیاری، خیزەی سنگ، یان تەنگەنەفەسی لەکاتی کارکردنی ئاساییدا.
💊 بۆ ئەو کەسانەی لەسەر عیلاجی نەخۆشییەکانی هەناسەدانن، بۆ چاودێریکردنی کاریگەری عیلاج.
☣️ بۆ ئەو نەخۆشانەی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بوون.
✅ PFT پشکنینێکی گرنگە بۆ زانینی ئاستی کارایی سییەکان و دڵنیابوون لە تەندروستی هەناسەدان.
🌿 پشکنینەکە سەلامەتە و هەموو کەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات بۆ دڵنیایی لە کارکردنی سییەکان.
1 461
گرووپی BioNova گرووپێکی ئەکادیمی و زانستییە، کە لە لایەن ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین لە بەشی بایۆلۆجی بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی ڕاپەڕین دامەزراوە. ئامانجی سەرەکیمان تیشکخستنە سەر نوێترین دۆزینەوەکان و پێشکەشکردنی زانیاریی ورد و باوەڕپێکراوە لە بوارەکانی زانست و تەندروستی بە شێوازێکی دیجیتاڵی، نوێخواز و سەرنجڕاکێش کە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەمدا بگونجێت.
ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین مەعریفەی زانستی ببەستینەوە بە داهێنان و تەکنەلۆجیاوە، تا ببینە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانستخوازان و لایەنگرانی زانست.
⏬لینکی بوون بە ئەندام لە BioNova:
https://forms.gle/bdNrQFiSc43Wku2D9
⏬ بۆ بەدواداچوون و بینینی چالاکییەکانی گرووپ، لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان دەتوانن بینەر بن:
https://linktr.ee/Bionova1
1 461
ئەو دەرزیەی کە خەریکە دەبێتە هۆیەک وەک ڕۆتین بۆ هەڵوەشانەوەی خێزان !
لە ئێستادا گەنجانێکی زۆر ڕوویان لە یاریە لەش جوانیەکان کردووە وەک یاری ئاسن و بەرزکردنەوەی قورسایی کە ئامانجی سەرەکیان درووستکردنی لەشێکی ڕێک و ماسولکەی پتەو و بەهێزە
جا لێرەدا ئەو گەنجانە دێن بەبەکارهێنانی دەرمانی هەڵە دەیانەوێ ئەو ئامانجە فەراهەم بکەن ئەویش لە ڕێی بەکارهێنانی دەرزی تێســــتۆستیڕۆنەوە (Testosteron injection) کە ئەم دەرزیە دەبێتە هۆی پوکانەوەی هێلکەگونەکان و بەم شێوەیە جەستە دەوەستێ لە بەرهەمهێنانی سپێرم تا ئەوەی وای لێدێت حاڵەتەکە دەبێت بە درێژخایەن و هێلکەگونەکان بەشێوەیەکی بەردەوام دەوەستن لە دروستکردنی سپێرم ( permanently stop in sperm production )
.. بەم شێوەیە زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەهەڵە دێن ئەم هۆڕمۆنە لە خۆیان دەدەن بێ ئەوەی پێویستیان بێت دوواتر کە ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنن توانای مناڵ خستنەوەیان نیە و دەکرێ پەلکێشی هەڵوەشانەوەی خێزان ببن !
بێگوومان ژیانی خێزانی نێوان ژن و پیاو بە بوونی مناڵ خۆشتر و ڕازاوەتر دەبێت و بە نەبوونی مناڵیش بێگوومان نەقسێکی گەورەیە لە ناو خێزان بەڵام کاتێک دوو هاوسەر بە هۆکاری خوایی مناڵیان نابێت بێگوومان حێکمەتێکی گەورەی تێدایە کە لە عەقڵی هەموومان بە دەرە و خوا زانا و دانایە بە هەبوون و نەبوونی هەر شتێک ..
کاریگەرییە لاوەکیەکان دەرزیەکە بە شێوەیەکی گشتی :
🔸یەکیک لە کاریگەریە باوەکان درووستکردنی نەزۆکی یان Infertility کە هێلکە گونەکان دەوەستن لە درووستکردنی سپێرم و قەبارەیان بچووک دەبێتەوە ...
🔸هەروەها کێشەی دڵ و خوێن درووستدەکات وەک مەترسی درووستبوونی کڵۆتبوونی خوێن و بەرزە فشاری خوێن و جەڵدەی دڵ ( کە دەکرێ بەهۆکارەکی گرنگ سەیر بکرێ لە ئیستادا دەبینین جەڵدە لە ناو گەنج ڕێژەی بەرزە) ڕوونکردنەوەی زیاتری ئەمە :
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێســـتۆستیڕۆنی جەستە لەگەڵیشیدا ڕێژەی خڕۆکەی سوری خوێن بەرزدەبێتەوە کە پێی دەوترێ Polycythemia کە ئەمە مەترسیەکە درووستدەکات بۆ کڵۆتبوونی خوێن و درووستبوونی جەڵدەی دڵ و جەڵدەی مێشک
🔸کێشەو گۆڕانکاری جەستەی و دەرونی درووستدەکات بۆ نموونە دەکرێ ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ئەو دەرزیەن قەلەق و کەم خەو و نائارامبن یان میزاجیبن ( Swinging mood) یان دەکرێ لە جەستە و ڕووخسار زیپکەی گەورە درووستبکەن و پێستیان چەور بێت یان قژیان بڕووتێتەوە هەروەها کاتێک تێستۆستیڕۆن لە جەستە ڕێژەکی بەرزدەبێتەوە دەگۆڕێ بۆ ئیستڕۆجین و دەبێتە هۆی گەورەبوونی مەمک ( gynecomastia )
1 461
فۆڵۆوی ئەکاونتەکەم بکەن لە ئینستاگرام
بەم زووانە ئەکتیڤی دەکەین
https://www.instagram.com/omer_qadir97?igsh=aWtsNWZrMXh5NGlr
1 461
حەبی لابردنی زیپکە و پەڵە!!
زۆر کەس بەکاری دەهێنێ
بەڵام ئەگەر بەکاربهێنیت دەبێ وریا بیت زیان بە گورچیلەکانت نەگەیەنێت
زۆر کەس بەکاری ئەهێنێ بەڵام نازانێ چ زیانێکی هەیە
1 461
کێ حەز ئەکات ڕۆژانە(( بابەتی پزیشکی)) پۆست بکات دەیکەین بە ئەدمین
کێ ویستی نامە بنێرێت
@omer_chemist
1 461
+4
ئەو شتە چی بوو کاتێک کۆنێ، یاریزانی کەنەدا دوای شکانی قاچی بەکاری هێنا و سوودی چیە؟
فیکەی ئارام کەرەوەی خێرایە، بەکاردێت کاتێک یاریزانەکە توشی پێکانێکی قورس دەبێ و ئازاری زۆرە وەکوو شکان و ئەوانە.
مادەیەکی موسەکینی بەهێزی تێدایە هەڵی دەمژێ وەکوو بوخاری لێدێ دەچێتە ناو سیەکان و بە خێرایی ئەو ئارامکەرەوەیە بە جەستەیدا بڵاو دەبتەوە و ئازاری کەم دەکاتەوە.
وە ڕێگری لە بێهۆشبوونی یاریزانەکە دەگرێ.
1 461
ئاگاداری بەکارهێنانی بەرهەمی شیلاجیت بن!!
ماوەیەکە ریکلام بۆ بەرهەمێک دەکرێت کە دەناسرێت بە شیلاجیت ی چیاکانی هیمالایا .
شیلاجیت مادەیەکی کانزاییە کە رەنگێکی ڕەشی هەیە و لە بەردی شاخەکاندا هەیە، بەتایبەتی لە هیمالایادا.
بەکاردەهێنریت بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و سودی دیکەی تەندروستی.
ئەی مەترسی بەکارهێنانی چیە ؟
لەوەیە کە دوچاری ژەهراویبون ببیتەوە بە کانزا قورسەکانی وەکو ئارسنیک، جیوە، کادمیۆم، نیکل، کۆبالت، یان تالیۆم . ئەمەش کاتێک کە بەرهەمە خاوەکانی شیلاجیت بە شێوەیەکی باش پاک نەکراوەتەوە. توێژینەوە زانستییەکان هۆشداری دەدەن کە شیلاجیت بەبێ ئەوەی ئاستی کانزا قورسەکانی ناوی بزانیت بە هیچ جۆرێک سەلامەت نییە.
⛔️‼️بەهیچ جۆرێک ئەو کەسانەی کەکێشەی گورچیلە یاخود جگەر یاخود دوگیانن نابێت بەکاری بهێنن!
وە بۆ خەلکی ئاسایش دەبێت تەنها ئەو بەرهەمانەی شیلاجیت بەکاربهێنن کە بروانامەیان لەگەلە و ئاستی کانزا قورسەکانی تێدا کەمکراوەتەوەو دیاری کراوە ! واتە ئەو بەرهەمانەی کە بەشێوەی (فەل) دەفرۆشرێن سەلامەت نین .
تێبینی ئەم پۆستە هیچ مەبەستێکی بازرگانی لە پشت نیەو تەنها هۆشداریەکی تەندروستیە
1 461
بهپێی ڕهنگی میزت زانیاری لهسهر باری تهندروستیت وهربگره:-
1⃣ڕەنگی ڕوونی میـز واتـە باری تەندروستی یەکی زۆر باش واتە خواردنەوەی ڕێژەی ئــاوی پێویست کە نزیکەی 8 کــوپ ئــاوە ڕۆژانـە
2️⃣ڕەنگی میز زەردێکی کراوە واتــە باری تــەندروستی بــاش و لەش برێکی باش لە خوێی کانزای سەرف کردووە
3️⃣ڕەنگی میز زەردێکی تـێر واتە لەش توشــی وشک بوونەوەیەکی زۆر بووە پێویستە بڕێکی باش لە شلــمەنی و ئـاو بخورێتەوە
4️⃣ ڕەنگی میز لە پرتەقاڵی و بەرەوە قــاوەیی واتە کێشــە و بوونی جۆرەکانی ئیڵتهابی جـگەر ئــەگەر بەردەوام بێــت پێویستە سەردانی پزیشک بکــرێــت
5️⃣ڕەنگی میز سور بێت واتــە کـەســەکە بوونی گرێ لە گورچیلە و بۆری میز و میزڵدان یاخود بوونی کیشە لە ڕێڕەوی مــیزەڕۆ وەک بوونی بەرد ، وە ئەگەر خوێن دەرچوو لە کاتی میز واتای بوونی برینە لە ڕێڕەوی میز ، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت
6️⃣ڕەنگی میز کرێمی یان سپی شیری بێت واتی بوونی ئیلتهابات لە ڕێڕەوی میز یاخود بوونی بەرد پێویستە سەردانی پزیشک بکــرێت
🖇 هـەندێ جار ڕەنگ گۆڕانی میز بەهۆی هەندێ خواردن و بۆیەی خۆراکی و خواردنی هەندی جۆری دەرمانەوەیە مەرج نیــە کێشەی تەندروستی بێت.
1 461
شوێنی پێوەدانی مێرولەکان🪰🕷️🪳🐞🐝🦂🦟
هاوین دێت و عەشەڕات زۆر دەبێ هەندێ جار ئەو عەشەڕاتانە پێوەدەدەن و توشی هەستارمان دەکەن
لەم پۆستە بزانە کام جۆرەیانە بەپێی شێوەی شوێنی پێوەدانەکە
1 461
جەژنی قوربانتان پیرۆز 🌹
هاتنەوەی جەژنی قوربان لە خۆتان و تەواوی ئازیزانتان پیرۆز بێت. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و هەموو ڕۆژەکانی ژیانتان پڕ بێت لە شادی، ئارامی، و پێکەنین.
تەمەنتان درێژ و جەژنتان شاد.
1 461
لە ڕۆژی عەرەفە باشترین شت زۆرکردنی دوعا و زیکرە. ئەمانە هەندێک لە باشترین دوعاکانن:
باشترین ذیکری ڕۆژی عەرەفە
لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير
پێغەمبەر ﷺ فەرموویە ئەمە باشترین ئەوەیە کە لە ڕۆژی عەرەفە وتویەتی.
دوعای لێخۆشبوون
اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني
واتە:
“خوایە تۆ لێبوردەیت و لێبوردن خۆشدەوێت، کەواتە لێم ببورە.”
دوعای هێمنی و سەرکەوتن
ربّ اشرح لي صدري ويسّر لي أمري
واتە:
“پەروەردگارم دڵم فراوان بکە و کارم ئاسان بکە.”
دوعای خێری دونیا و قیامەت
ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار
دوعای ئارەزوو و هیوا
اللهم ارزقني من حيث لا أحتسب وافتح لي أبواب الخير والتوفيق
بۆ خوێندن و سەرکەوتن
اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلاً وأنت تجعل الحزن إذا شئت سهلاً
هەروەها لە ڕۆژی عەرەفە بە زمانی خۆشت قسە لەگەڵ خوا بکە؛ ئەو دوعایانەی لە دڵتەوەن زۆرجار نزیکترین دوعان بۆ وەڵامدانەوەن❤
1 461
کاتی سەفرەو چونەدەرەوە
کچ بیری چوە دژەخۆر بەکاربهێنێت
کوڕ: هەرگیز بەکاری نەهێناوە
1 461
هەلی کار
بۆ یاریدەدەری دەرمانساز لە (دەرمانخانەی سمارت پڵەس) لە تاوەری تەندروستی سمارت_ڕاپەڕین.
بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1- بڕوانامەی یاریدەدەری دەرمانسازی هەبێت.
2- تەمەنی لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت.
3- ئەزمونی لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوومەندە دەتوانێت لەڕێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکات🔻
https://docs.google.com/forms/d/1PFOR6A78WFw7eSJHGsn9fxHlEsTGHhlQH2Ffr5MeWA4/viewform?ts=600c19d8&edit_requested=true&pli=1
#سمارت_وەرچەرخانە
ناونیشان📍: ڕانیە-جوت سایدی سەرکەپکان -نزیک تاقیگەی مەرکەزی
#Smart_graphics
#smart_ranya
#smartmedia
#Ranya
1 461
چارەسەرکردنی حەساسیەی وەرزی (Seasonal Allergy) پەیوەستە بەوەی نیشانەکانت تا چەند بەهێزن. بە شێوەیەکی گشتی، ئەم دەرمانانەی خوارەوە بە باشترین و باوترین دادەنرێن:
١. حەبی دژە هیستامین (Antihistamines)
ئەم حەبانە بۆ کەمکردنەوەی پژمین، خورانی لووت و چاو، و ئاوهاتنی لووت باشن. باشییەکەیان ئەوەیە زۆربەیان خەو دروست ناکەن:
لۆراتادین (Loratadine): وەک (Claritin).
سێتریزین (Cetirizine): وەک (Zyrtec) - کاریگەرییەکەی خێرایە بەڵام لەوانەیە کەمێک خەوێنەر بێت بۆ هەندێ کەس.
فێکسۆفینادین (Fexofenadine): وەک (Allegra) - بە یەکێک لە باشترینەکان دادەنرێت چونکە هەرگیز خەو دروست ناکات.
٢. سپرای لووت (Nasal Corticosteroids)
ئەمانە بە کاریگەرترین دەرمان دادەنرێن بۆ گیرانی لووت و هەوکردن. دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاربێن بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامیان هەبێت:
فلۆتیکازۆن (Fluticasone): وەک (Flonase).
مۆمیتاسۆن (Mometasone): وەک ( ـ
ـ
٣. دڵۆپەی چاو (Eye Drops)
ئەگەر کێشەی سەرەکیت خورانی چاو و سووربوونەوەیە:
ئۆلۆپاتادین (Olopatadine): وەک (Pataday).
٤. دەرمانی دژە گیرانی لووت (Decongestants)
بۆ ئەو کاتانەی لووتت زۆر گیراوە، بەڵام ئاگاداربە نابێت سپرای دژە گیران (وەک Otrivin) لە ٣ رۆژ زیاتر بەکاربێت، چونکە لووتت فێر دەبێت و کێشەکە خراپتر دەکات.
چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ:
پێشوەختە دەست پێ بکە: ئەگەر دەزانیت ساڵانە لە کاتێکی دیاریکراو حەساسیەکەت دەست پێ دەکات، هەفتەیەک پێشتر دەرمانەکان بەکاربهێنە.
شوشتنی لووت: بەکارهێنانی ئاوی خوێ (Saline spray) یارمەتی پاککردنەوەی لووت دەدات لە تۆز و گەردەیلەی گوڵەکان.
کاتەکان دیاری بکە: لەو کاتانەی بایە یان بەیانیانی زووە، کەمتر بچۆ دەرەوە چونکە ڕێژەی گەردەیلەی ناو هەوا (Pollen) زۆرە.
تێبینی: پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک، باشترە ڕاوێژ بە پزیشک یان دەرمانساز بکەیت، بەتایبەت ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنت هەیە یان دووگیانیت. ـ
