BioMedical Krd
Open in Telegram
چەناڵی بایۆمێدیکاڵ لە کوردستان❤️🩹🥇 ⚪Pharmacy 🔴Biology 🔵Chemistry ⚫Nursing 🔵MLT ⚪Dentistry 🔴Medicine ⚫Group Manager @aram_abdulrahman
Show more1 462
Subscribers
-124 hours
-27 days
-1930 days
Posts Archive
1 462
جیاوازی ڕەنگی دەستکێشەکان و بەکارهێنانیان😁
لای خۆمان ئەوەی عەرەبانەیەکی لەفەفرۆشی دائەنێت دەستکێشی ڕەش لەدەست دەکات😁وەکو ئەوەی لەپۆلیسی ڕووبەرووبونەوەی تاوانەکان ئیش بکات
1 462
ئەگەر بتوانیت ١٣ تا ١٦ کاتژمێر هیچ نەخۆیت
٤ کاتژمێری یەکەم: جەستە سەرقاڵی هەرسکردنی ئەو خواردنەیە کە خواردوتە.
٨ کاتژمێری دواتر: جەستە دەست دەکات بە سووتاندنی هەموو ئەو شەکرەی (گلۆکۆز) لە جەستەدا کۆبۆتەوە—تەنانەت ئەگەر لەم کاتەدا خەوتبیشیت، جەستەت لە سووتاندنی شەکر بەردەوام دەبێت تا بە تەواوی تەواوی دەکات و ڕوو لە سووتاندنی چەوری دەکات.
دوای ۱۲ کاتژمێر: جەستە دەچێتە قۆناغی کیتۆزیس (Ketosis). لە ڕاستیدا، سودە ڕاستەقینە و مەزنەکانی ڕۆژووگرتن ڕاستەوخۆ دوای دیاری کردنی ئەم ۱۲ کاتژمێرە دەست پێدەکەن.
خاڵێکی گرنگ:
ئەگەرچی ۱۲ کاتژمێر ڕۆژووگرتن سوودی زۆری هەیە، بەڵام ئەگەر کاتەکەی درێژ بڵێنیتەوە بۆ ۱۳ تا ۱٦ کاتژمێر، جەستەت دەگاتە بەرزترین ئاستی سوودوەرگرتن و سووتاندنی چەوری!
1 462
دەرزی گەزاز (Tetanus vaccine) بۆ پاراستن و ڕێگریی لە نەخۆشیی گەزاز (Tetanus) بەکاردێت، کە نەخۆشییەکی بەکتریایی مەترسیدارە و کاریگەرییەکی توند لەسەر کۆئەندامی دەمار دروست دەکات.
گەزاز نەخۆشییەکی گوازراوە نییە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بەڵکو بەهۆی بەکتریایەکەوە بە ناوی Clostridium tetani دروست دەبێت کە دەغڵوبەرد، خۆڵ، تۆز و پەینی ئاژەڵاندا هەیە.
چی ڕوودەدات ئەگەر کەسێک تووشی گەزاز ببێت؟
ئەم بەکتریایە لە ڕێگەی برین یان کونکردنی پێستەوە دەچێتە ناو جەستە و ژەهرێک بەرھەم دەهێنێت. ئەم ژەهرە هێرش دەکاتە سەر دەمارەکان و دەبێتە هۆی:
ڕەقبوونی توندی ماسولکەکان: بەتایبەتی ماسولکەکانی شەویلگە (بە کۆمەڵێک گرژبوونی بەئازار دەستپێدەکات کە وا لە نەخۆشەکە دەکات نەتوانێت دەمی بکاتەوە).
گرژبوونی بەئازاری بەشەکانی تری جەستە: ماسولکەکانی مل، پشت، سک و قاچەکان ڕەق دەبن.
کێشە لە هەناسەدان: کە لەبەر ڕەقبوونی ماسولکەکانی سنگ یان قوڕگ ڕوودەدات و دەکرێت مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات.
کەی پێویستە دەرزی گەزاز لێبدرێت؟
١. کوتانی ڕۆژانە و دووبارەبۆوە (Routine Vaccination):
بەشێکە لە بەرنامەی کوتانی منداڵان.
بۆ گەورەساڵان، ئامۆژگاری دەکرێت هر ۱۰ ساڵ جارێک دەرزی لەخۆدانەوە (Booster shot) وەربگیرێت بۆ پاراستنی بەردەوامی بەڕگری جەستە.
٢. لە کاتی برینداربوون (بەپەلە):
ئەگەر بەشێکی جەستەت بە بزماری ژەنگاوی، تێڵا، یان پارچە ئاسن و شووشەی پیس بریندار بوو.
لە کاتی کونکردنی پێست بە شتی تیژی ناپاوێنراو یان برینی قووڵ بەهۆی خۆڵ یان گەستنی ئاژەڵ.
ئەگەر زیاتر لە ٥ تا ۱۰ ساڵ بەسەر دوایین دەرزی گەزازدا تێپەڕیبوو، یان بیرت نەبێت کەی لێتدواوە، پزیشک یەکسەر ژەمێکی تری دەرزییەکەت بۆ دەنووسێت.
1 462
چەورییە سەرەکییەکانی خوێن 5جۆرن:
Cholesterol (کۆلێستیرۆڵی گشتی)
کۆی هەموو جۆرەکانی کۆلێستیرۆڵ لە خوێندا.
پێویستە بۆ دروستکردنی هۆرمۆن و خانەکان، بەڵام ئەگەر بەرز بێت مەترسیدار دەبێت.
HDL (High-Density Lipoprotein) – چەوری باش
چەوری زیانبەخش لە خوێن پاک دەکاتەوە و دەبات بۆ جگەر.
بەرزبوونی HDL پاراستنی دڵ و خوێنەکان دەکات.
LDL (Low-Density Lipoprotein) – چەوری خراپ
کۆلێستیرۆڵ دەگەیەنێت بۆ خانەکان، بەڵام ئەگەر زۆر بێت لە ناو ڕەگەکان کۆدەبێتەوە.
بەرزبوونی LDL مەترسی نەخۆشی دڵ و سکتە زیاد دەکات.
Triglycerides (سیانی) – چەوری ناو خوێن
جۆرێکی دیکەی چەورییە کە جەستە وەک هەڵگرتنی وزە پاشەکەوتی دەکات.
ئەگەر بەرز بێت، مەترسی نەخۆشی دڵ و پانکریاس زیاد دەکات.
✅ Cholesterol = کۆلێستیرۆڵی گشتی
✅ HDL = چەوری باش
✅ LDL = چەوری خراپ
✅ Triglycerides (TG) = تریگلێسەراید (چەوری ناو خوێن)
✅VLDL =چەوری ڕێژەی زۆر ۆزۆر کەم
کەم باوە
1 462
+1
کۆمەڵەی شەشەمی Antibioticەکان (fluoroquinolone )ەکانە ..
🔴ئەم کۆمەلەیە بەزۆری ئەم دەرمانانە دەگرێتەوە :
🔸ciprofloxacin
🔸Levofloxacin
🔸Ofloxacin
🔸Norfloxacin
🔸Moxifloxacin
🔴Indication: بەکارهێنانەکەی
🔹UTI هەوکردنی رێرەوی میز
🔹skin infection هەوکردنی پێست
🔹GIT infection هەوکردنی رێرەوی هەرس
🔹eye infection هەوکردنی چاو
🔹pneumonia هەوکردنی سییەکان
🔹sinusitis جیوب
🔴Side effect: کاریگەری لاوەکی
🔸nausea دل تێک چوون
🔸vomiting رشانەوە
🔸despepsia بەدهەرسی
🔸dizziness سەرگێژبوون
🔸headache سەر ئێشە
🔶دەرمانەکانی ئەم کۆمەلەیە بەزۆری Bactericidal ن واتە بەکتریاکان لەناودەبەن .
🔶 بەکار نایەت بۆ ئەو کەسانەی حەساسیەتیان پێی هەیە ، نەخۆشانی شەکرە ، کێشەکانی گورچیلە ،
🔶 بۆ ئافرەتی دووگیان بەزۆری بە (Catagory C ) هەژمار دەکرێت واتە باشتر وایە بەکار نەهێنرێت .
#pharmacy
#Antibiotic_part6
1 462
باشە ئیسپانیا براوەیە هاندەرانی پاشا بۆ دەفع بوون😅خۆ ئەوان لەسەر دەستی ئیسپانیا دەرکران
