پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀
Open in Telegram
کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony
Show more513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
بیرت نەچێت کە شکستەکانت باس بکەیت و بیانکەیت بە بەشێکی گرنگی چیرۆکەکەت، خەڵکی حەزیان لە دیوە مرۆڤانەکەی تۆیە
دەتوانیت کە وەسفی براندی کەسی خۆت بکەیت بە یەک وشە؟
ئەو یەک وشەیە پێی دەوترێت Brand Value.
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن، با نمونەی براندی کەسی خۆمتان بۆ ڕون بکەمەوە. Bramd Value ی براندی من بریتییە لە Exploration واتە دۆزینەوە.
من یارمەتی کارساز/کەسە پرۆفیشناڵەکان دەدەم کە بتوانن تواناییەکانی براندی کەسی لە ناخی خۆیاندا بدۆزنەوە و بەو هۆیەوە دەتوانن دەرفەتی باشتر لە ژیانی پیشەیدا بدۆزنەوە.
ئێوەش Brand Value ی خۆتانم بۆ بنێرن و پێم بڵێن چۆن لەگەڵ براندی کەسی خۆتان دەیگونجێنن
تۆ پێویستت بە دنیایەک فۆڵۆوەری هەڕەمەکی نییە! تەنها پێویستت بە چەند فۆڵۆوەرێکی کەم هەیە کە تۆیان لا بەهادارە.
دەتەوێت چیرۆکەکەم بزانیت؟
من هەر لە منداڵییەوە حەزێکی زۆرم بۆ سۆفتوێر هەبوو، سۆفتوێرم وەک بوارێکی خەونەکانم دەبینی! بۆیە بۆ خوێندن و پیشەکەم بەدواداچوونم بۆ پەرەپێدانی سۆفتوێر کرد. دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٥ ساڵ وەک گەشەپێدەری سۆفتوێر کارم دەکرد، هەموو ڕۆژەکەم بە کارکردن لەسەر مێزێک بەسەر دەبرد لەسەر ئەنجامدانی پەرەپێدانی سۆفتوێر. بەڵام وردە وردە دەستم دەکرد بە هەستکردن بە بێزاری و خۆ قبوڵنەکردن بەرامبەر بە خۆم! دوای ئەوەی خۆم زیاتر بەدواداچوونم بۆ تواناکانی خۆم کرد، توانیم بزانم کە من خاوەنی توانای ناوەکی زۆر خیاترم کە بەفیڕۆ دەچن و بەکارنایەن لە بواری کارەکەمدا کە سۆفتوێر بوو. زۆر بە ڕونی هەستم بەوە دەکرد کە من توانای وتاردانم زۆر باشە و وزەیەکی زۆرم هەیە کە حەزدەکەم لە ناسینی کەسانی تر سەرفی بکەم و چێژ لە زیاتر زانین لەسەر کەسانی دەوروبەرم دەبینم. ڕۆژێکیان ئاشنا بووم بە چەمکی براندی کەسی. دەستم کرد بە جێبەجێکردنی بنەماکانی براندی کەسی، کە وای لێکردم هەموو توانا دەست لێنەدراوەکانم بەکاربهێنم و وزەیەکی تری بۆ ژیانی پیشەیم پێ بەخشیم. تێگەیشتم کە تا زیاتر لە ناخی خۆمدا بگەڕێم، دەرفەتی زیاتر لە دەرەوەی خۆم دەدۆزمەوە. لەو ڕۆژەوە ڕاهێنەری خەڵک دەکەم بۆ دروستکردنی براندی تایبەتی خۆیان و هەمیشە پێیان دەڵێم. "براندی کەسی خۆت دروست بکە تا دەرفەتەکان بە دوای تۆدا بگەڕێن"
"براندی تۆ ئەو شتەیە کە خەڵکی باسی لێ دەکەن کاتێک کە تۆ لەگەڵیان نیت" جێف بێزۆس
شکست و لایەنە نێگەتیڤەکان بکرە بەشێکی چیرۆکەکەت لە گەشتی بنیادنانی براندی کەسی خۆتدا. ئەوە وادەکات ئاودیەنسەکەت زیاتر هەست بە لایەنی مرۆڤ بوونت بکەن و حەز بکەن هاودەمیت بکەن و لە کۆتاییشدا متمانەی زۆریان پێت دەبێت 🚀
If you want to
1. Enjoy words of mouth marketing (free marketing)
2. Get invited to conferences, podcasts, magazines, and more.
3. Build strong partnerships with local and international clients.
4. Be seen as though leader and thinker!
You need personal branding 🚀
ئەگەر تۆ کەسێکیت کەوا دەتەوێت
١. ناوبانگێکی شیاو بۆ خۆت پەیدا بکەیت (مارکێتینگی بێبەرامبەر)
٢. بانگێشت بکرێت بۆ کۆنفرانس و پۆدکاست و ئیڤینتەکانت و چەندین شوێنی تایبەت.
٣. هاوبەشی گەورە لەگەڵ بزنس و کەسایەتییە جیهانییەکان بکەیت.
٤. بە بیرمەند و خاوەن فکری بوارەکەی خۆت بناسرێیت.
ئەوا براندی کەسی بۆ تۆیە 🚀
Self awareness is a very effective way to build your perosnal brand 🧑🦱 🧠
Who am I?
What are my strengths?
What do I want?
Whom do I serve?
Why I wnat to serve them?
Answer those questions, and your pathways is halfway clear. 🚀
خودناسی ڕێگەچارەیەکی زۆر کاریگەرە بۆ بنیادنانی براندی کەسی خۆت 🧑🦱 🧠
من کێم؟
خاڵی بەهێزم چییە؟
من چیم ئەوێت؟
دەمەوێ خزمەت بە کێ بکەم؟
بۆچی دەمەوێت خزمەتیان بکەم؟
وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەرەوە و نیوەی ڕێگەی براندی کەسیت ببڕە! 🚀
بۆ وەرگرتنی زانیارییەکی سەرەتای دەربارەی
براندی کەسی و گرنگییەکانی و شێوازی بنیادنانی، دەتوانن بینەری ئەم سیمینارەم بن لەسەر یوتیوب،
https://youtube.com/playlist?list=PL-044jisF8uIPqxHSyy7rPnqporwf90DB&si=d0lbw_PajiM9nDP6
بۆ وەرگرتنی ڕاوێژی کەسی، دەتوانن نامەیبتایبەتم بۆ بنێرن.
💙💙💙
هەتا بوارە پیشەییەکەت کێبڕکێی زیاتر تێدابێت، زیاتر پێویستت بە براندی کەسی هەیە! هەبوونی براندی کەسی بەهێز وەکو مەشخەڵێک وایە بەدەستەوە، هەمیشە وات لێ دەکات بدرەوشێیتەوە لەنێوان ڕکابەرەکانتدا 🔥🚀
پێت خۆش بێت یاخود نا، هەموو کەس براندی کەسی هەیە! پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە ئایا دەرەوێت ڕێکی بخەیت یاخود نا 😀
براندە کەسییەکەت پێسویتە تەنها ڕوی لە گروپێک یان چەند گروپێکی کەم لە خەڵکی بێت! ئەگەر براندی کەسییەکەت ڕوی لە هەموو کەسە، ئەوە خەریکی هەڵە دەکەیت! بۆیە گوێگرەکانت بناسە و بزانە لەکوێ دەنگت پێیان دەگات.
تێکەڵکردنی هەندێک لایەنی شەخسی (کەسی) خۆت لەگەل چیرۆکی براندە کەسییەکەت کاریگەری ئیجابی زۆری هەیە لەسەر حەزی گوێگرەکانت. ئەوە سروشتی مرۆڤە کە حەزی لە زانینی وردەکاری ژیانی ئەوانی دیکەیە!
براندەکەت پێویستە ببێتە لایف ستایلی خۆت و پێویستە لە هەموو شوێنێ لەگەڵت بێت و ڕەنگ بداتەوە! پێویستە ڕەسەن بێت و زۆر بە جوانی خودی خۆت لە هەموو کەس زیاتر باوەڕی پێی هەبێت
زۆر ئاساییە ئەگەر چاو لە براندی کەسی کەسێکی دڵخوازی خۆت بکەیت، بەڵام قەت بیرت نەچێت کە ڕەسەنایەتی خۆت بۆ پرۆسەکە زیاد بکەی 🚀
هۆکاری دروستکردنی ئەم کۆمیونیتییە بۆ ئەوە بوو کە لەبەر سەرقاڵی هەندێک جار ناتوانم بێمە سەر سۆشیال میدیا بەڵام ناشتمەوێ لە ئێوەی خۆشەویست دا ببڕێم بۆیە بەردەوام لێرەوە لە بەردەستایە و ئەتوانین لە پەیوەندیدابین
ڕێز و خۆشەویستی بۆ هەمووتان 💙
سڵاو هاوڕێیان ئەزیز 🚀
بەخێربێن بۆ ماڵە نوێیەکەمان. لێرەوە ڕۆژانە بابەتی تایبەت بە #براندی_کەسی_دیجیتاڵی بڵاو دەکەینەوە. 🚀
بیرتان نەچێ کە هاوڕێکانتان زیاد بکەن لەم کۆمیونیتییەمان 🔥💙
بەخێربێن بۆ کۆمەڵگاکەمان لە تێلێگرام! لێرەوە بە وزە و ناوەڕۆکی نوێوە بەردەوام دەبین 😃💚
