پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀
Open in Telegram
کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony
Show more513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
سپاستان دەکەم ئەگەر ئێوەش ئەم چەناڵە بنێرن بۆ ئەو هاوڕێیانەتان کە پێویستیان بە ڕاوێژکاری براندی کەسی هەیە 🙏💗
پێت خۆشە هەفتەی داهاتوو بەشداری پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی بیت؟! 😀
ئێستا سێشنێکی ڕاوێژکاریمان لەگەڵ هاوڕێیەکمان تەواو کرد کە هەفتەی پێشو خۆی تۆمارکردبوو لە پرۆگرامی ڕاوێژکاری بێبەرامبەر و حەز دەکەم کورتەی سێشنەکەتان بۆبدابنێم بەو هیوای ئێوەش سودی لێ ببنین.
ڕاوێژخوازەکەمان کێ بوو؟ 🧑🦱
ڕاوێژخوازەکەمان خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی ئای تی بوو کە حەزی لە بەشەیەکی خۆی نەبوو. لە بەرامبەردا حەزی لە گرافیک دیزاین و قسەکردن public speaking بوو. دەیویست هەوڵ بدات براندی کەسی خۆی دەست پێبکات بەڵام نەیدەزانی کە لە کوێوە دەست پێبکات!؟
ئەو پێشنیارانەی کە بۆم کرد:
💥زۆر گرنگە کە بتوانێت یەکتربڕێک بدۆزێتەوە لە نێوان ئەوەی کە حەزی لە چییە؟ لە چیدا باشە؟ چۆن دەتوانێت لە حەزی خۆی و باشی خۆی چارەسەرێک دروستبکات کە خەڵکی لێی بکڕن؟!
هەربۆیە پێشنیارم بۆی کرد کە خۆی باشتر بکات لە هەردوو بواری گرافیک دیزاین و قسەکردن، دواتر دەتوانێت براندی کەسی خۆی دروستبکات کە هاوکاری بێت لە
🚀پێشکەشکردنی ڕاهێنان لە بواری گرافیک دیزاین
🚀پێدانی ڕاوێژکاری بۆ گرافی دیزاینەرەکانی دیکە
🚀دەتوانێت کاری سەربەخۆ و بزنسی دیزاینی خۆی دەستپێبکات.
هەفتەی داهتوو پشتوان بە خوا جارێکی دیکە لینکی خۆ تۆمارکردن بۆ پرۆگرامی ڕاوێژکاری تایبەتی براندی کەسی دادەنێمەوە.
ئەگەریش لێتانخۆشە کورتەی سێشنەکانتان بە بەردەوامی لەگەڵ بەشبکەم ڕیاکتێکی ئەم نامەیە بکەن 🙏
هەر سەرکەوتوو بن هاوڕێکانم 💙🚀
سەرەڕای گرنگیەکەی، بابەتی براندی کەسی بە زامنی کوردی سەرچاوەی زۆر کەمە و چەمکێکی نوێیە. ئەم ۆرکشۆپە دەتوانێت سەرەتایەکی زۆر باش بێت بۆ هەمووان. بە هیوای سوود 🙏🚀💙
هەڕەمی پیشەیی (پارە و پەیوەندییەکان و تواناییەکان) چۆن لەگەڵ تەمەندا دەگۆڕێن 👆💙
مرۆڤێکی بێ فشەیە
بەهێزە
باوەڕی بە ئامانجەکەی هەیە
هیچ شتێک زەردەخەنەکەی بە تەواوی لانابات
بیرت بێت، براندی کەسی بەهێز واتە هەبوونی چیرۆکی کەسی کاریگەر 🚀💙
قەت لە خۆت پرسیوە کە بۆچی هەندێک جار دوو کارمەند کە هەمان کار دەکەن یەکێکیان پارەیەکی کەمی دەدرێتێ و ئەوی دیکەیان زیاتر؟ یاخود با بە شێوازێکی دیکە پرسیارەکەت لێ بکەم، ئایا بەپێی کاتەکات پارە وەردەگریت یاخود بەپێی ئەو بەهایەی کە پێتە؟
بەدڵنیایەوە زیاد لە فاکتەرێک کاریگەری هەیە لەسەر تێگەیشتن لەم پارادۆکسە بەڵام
لە ڕاستیدا دەگونجێت ڕیشەی ئەم پارادۆکسە بگەڕێنینەوە بۆ هێزی براندی کەسی. ئەگەر کارمەندێک یاخود کارسازێکی ڕیشەیەکی بەهێزی براندی کەسی هەبێت کە بەشێوازێکی ڕێکخراو و سیستەماتیک بەهاکەی خۆی (ئەزموون و توانست و تێڕوانینەکانە جیاوازەکانی خۆی) لە چوارچێوەی براندی کەسیدا ڕێکخستبێت و کەسانی دیکە ئاشنای ئەم بەهایە بن ،ئەوا هەرگیز ئامادەنییە تەنها لە بەرامبەر کاتدا پارە وەربگرێت، بەڵکو بەپێی ئەو بەهایەی کە پێیەتی مامەڵە دەکات کە ئەمەش هێزێکی زیاتری پێدەبەخشێت.
هەر بۆیە دەتوانین بڵێین کە بنیادنانی براندی کەسی فاکتەرێكی کاریگەرە کە بە دوو جۆر یارمەندی کارساز و کەسانی پیشەیی دەدات.
بۆ کارساز لە کێبڕکێی نەویستراوی نرخی (بەرهەم/خزمەتگوزاری)یەکەی ڕزگاری دەبێت
بۆ کەسانی پیشەییش، لەو حاڵەتە ڕزگارییان دەکات کە تەنها بەرامبەر بە کات پارەیان پێبدرێت.
وەک دیارییەک بۆ ئێوەی ئەزیزی بەشدارانی ئەم کۆمیونیتییە جوانە، سێمیناری
"بنەماکانی بنیادنانی براندی کەسی" م بۆ داناون لە یوتیوب کە پێشتر بەشداری کردن بە پارە بوو و ئێستا بێبەرامبەر دەیکەمە دیاری بۆ ئێوەی ئەزیز! 💙💚🩷
بینەربن و بەهیوای سوود بۆ هەموو لایە:
https://youtu.be/2COojyLWRwE?si=I4ZL7hcNED5guOBB
هەڵە تێگەیشنێکی فراوان لە کۆمەڵگادا هەیە بەوەی کە هەر کەسێک کاری لەسەر براندی کەسی خۆی کرد و دەرکەوت، ئەوە بە مەبەست و بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت بە کۆمەڵگا بڵێت"من سەرکەوتوم"! ئەم تێگەیشنە Stereotype ە واتە کۆمەڵگا بە هەڵە لەم چەمکە تێگەیشتووە.
بۆ ئەوەی نەیەڵیت کۆمەڵگا ئەم هەڵە تێگەیشتنەی خۆیانت بەسەردا بسەپێنن، بەردەوام براندە کەسییەکەت پڕ بکە لە گواستنەوەی ئەو وانانە و بەهایانەی کە لە هەڵەکانی ژیانتەوە فێری بویت! بەم تۆنی قسە کردنەی تۆ کۆمەڵگا نەک ناتوانێت ئەم Stereotype ي خۆیت بەسەردا بسەپێنێ، بەڵکو زایاتر قەدریشت دەزانرێت و تۆ دەبیتە هۆ ئیلهام بەخشین بە کەسانی دیکەش.
خەڵکی زیاتر تۆیان بیردەکەوێتەوە لە ڕێی شکستەکانت هەتا سەرکەوتنەکانت. بۆیە بوێربە شکستەکانت لە چیرۆکەکەتدا باس بکە.
هەر کاتێک کە بڕیار دەدەیت کە گەشتی براندی کەسی خۆت دەستپێبکەیت، زۆر گرنگە فێرببیت کە "چۆن مامەڵە لەگەڵ نێگەتیڤیەتدا دەکەیت" لەبەر ئەوەی بە دڵنییایەوە کەسانێک پەیدا دەبن لە چوار دەورت کە حەسودیت پێ ببەن و هەوڵ بدەم لە پرۆسەکە ساردت بکەنەوە. گەشبین بە و بەهێزبە 💪⭐
"خەڵکی بێزارن لە بینینی ڕیکلامی کاڵام و بەرهەم! دەیانەوێت مرۆڤ ببین و بناسن"
بۆیە براندی کەسی بۆ هەموو کەس گرنگە
ئەو سەردەمە بەسەرچووە کە بۆ ئەوەی تۆش وەکو "فڵانە کەس" سەرکەوتوو بیت، پێویستە بە هەمان ڕێگەدا بڕۆی، "تەواو کردنی خوێندن و پاشان چونە فڵانە کۆلێژ و هێنانی فڵانە بڕوانامە". ئەم ڕێچکەیە هی ساڵەکانی شەست و حەفتاکانە و ئەزموون سەلماندویەتی بە کەڵکی ئێستە نایەت و چی دیکە بەهای نەماوە. لە بەرامبەر ئەوەدا، پێویستە بزانی جیاوازی تۆ چییە. بۆیە لە چاوپێکەوتنی کاردا لە دامەزراوە مۆدیرنەکاندا لێت دەپرسن، "چی تۆ جیا دەکاتەوە لەوانی دیکە"
هەر بۆیە Authenticity ڕەسەن بوون ڕەهەندێکی باڵای براندی کەسییە و هەموو کەس پێویستی بە بنیادنانی براندی کەسی خۆی هەیە کە بنیادنرابێت لەسەر "جیاوازییەکان"ی تایبەت بە خۆی.
هەتا زیاتر لە براندی کەسی بکۆڵیتەوە، باشتر لەوە تێدەگەیت، کە براندی کەسی پەیوەندی نییە بە تۆوە! پەیوەندی هەیە بەوەی کە تۆ چی دەکەیت بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵکی.
وێنەی براندەکەت ئەوە نییە کە تۆ بەخڵکی دەڵێیت، بەڵکو ئەوەیە کە بۆیان ئەنجام دەدەیت.
