پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀
Open in Telegram
کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony
Show more513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
جیاوازی هەیە لە نێوان "ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک" و "بەهەند وەرگرتنیان" بۆ تۆ! بۆ نمونە با بۆتان ڕون بکەمەوە. "ڕاکێشانی سەرەنجی خەڵک ئاسانە بە تایبەت لە سەردەمی دیجیتاڵدا! بڕۆ سەر جادە و ئاگر لە قژت بەر بدە و لایڤ بکەرەوە ئەتوانیت سەرەنجی خەڵک زۆر باش بۆ خۆت ڕابکێشیت. بەڵام چۆن وایان لێبکەیت "بە هەند تۆ وەربگرن" کاری دەوێت و بەردەوامی دەوێت. لە پرۆسەی بنیادنانی براندی کەسیدا، ئێمە دەمانەوێت کە وا لە خەڵک بکەین "بەهەندمان وەربگرن" لە پێناو ئەوەی کە لە داهاتوودا ببنە ئارەزوومەند/کڕیاری براندەکەمان.
بۆ ئەوەی کە خەڵکی "بە هەند وەرمان بگرێت" پێویەستە:
🚀بەهایان پێبدەین لە ڕێگەی فێرکردنیان و هۆشیارکردنەوەیان
🚀کێشەیەکیان بۆ چارە بکەین
🚀گوێیان لێبگرین و بیانکەین بە بەشێک لە کۆمیونیتی خۆمان
جا لە بری ئەوەی ئاگر لە قژمان بەربدەین 🔥با بەهایان پێبدەین ❤️🚀
👆👆👆👆👆👆
چەند قسەیەک دەربارەی "هەر شتێک بتوانی پێوانەی بکەیت، دەتوانی ڕێکی بخەیت و بەڕێوەی ببەیت" 🚀
بیریشتان نەچێت ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٧ ی ئێوارە لینکی بەشداری 30 خولەک ڕاوێژکاری بێبەرامبەری پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی دادەنێم و ٥ هاوڕێ کە یەکەم خۆیان تۆمار دەکەن ئەو دەرفەتە بەدەست دەهێنن! تامەزرۆی دیداری هەموتانم 🚀❤️
بنەمایەکی زۆر گرنگی براندی کەسی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە زۆر بە ڕوونی بزانیت کە
"تۆ چ چارەسەرێکت پێیە کە دەتوانین گۆڕانکاری ئیجابی پێشکەشبکات بۆ کەسی بەرامبەر؟". ڕاستە ئەم وتەیە گشتگیرە، بەڵام زۆر پێویستە کە وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر باش ڕەنگ بداتەوە لە هەموو ڕەفتار و بڕیار و تێڕوانینێکی پیشەیی تۆدا. چۆن قسە لەگەڵ خەڵک دەکەیت، چۆن پۆست دەکەیت، چۆن بە دوای دەرفەتی نوێدا دەگەڕێیت هەمویان پێویستە لە دەوری ئەو بەهایە بن کە "تۆ چ چارەسەرێکت پێیە کە دەتوانین گۆڕانکاری ئیجابی پێشکەشبکات بۆ کەسی بەرامبەر؟" 🚀🚀🚀🚀
رۆژی پێنجشەمە کاتژمێر 7 ی ئێوارە پشتیوان بە خوا لینکی خۆ تۆمارکردن بۆ 30 خولەک ڕاوێژکاری بێبەرامبەری پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی دادەنێم و دەرفەت بە 5 هاوڕێ دەدەم لە نزیکەوە گوێیان بۆ دەگرم و ڕاوێژکاری براندی کەسیان پێشکەش دەکەم.
هەر کە 5 کەس خۆیان تۆمارکرد لینکەکە دادەخرێت. ئەو دەرفەتە لە دەست مەدەن و خۆتان تۆماربکەن!
بە هیوای دیدارتان هاوڕێکانم 💙🚀
زۆر دڵم بە ئێوەی ئەندامانی ئەم چەناڵە خۆشە لەبەر ئەوەی دەزانم تامەزرۆی فێربوونی بابەتێکن Personal Branding کە زۆر نوێیە لە کوردستان 💙🩷💗🚀
کاتێک کەسێک بڕیار دەدات فێر ببێت! هەر بۆ زانیاریتان ۆرکشپۆپەکە زیاترە لە کاتژمێرێک!
ئێوەش دەتوانن بینەر بن:
https://youtu.be/2COojyLWRwE?si=8rejgY681DQ1H3qs
ئێستا سێشنێکی ڕاوێژکاریمان لەگەڵ هاوڕێیەکمان تەواو کرد کە هەفتەی پێشو خۆی تۆمارکردبوو لە پرۆگرامی ڕاوێژکاری بێبەرامبەر و حەز دەکەم کورتەی سێشنەکەتان بۆبدابنێم بەو هیوای ئێوەش سودی لێ ببنین.
ڕاوێژخوازەکەمان کێ بوو؟ 🧑🦱
ڕاوێژخوازەکەمان خاتونێکی دەرچوی بەشی کۆمەڵایەتی بوو، بەڵام ئەزموون و کاری لە بواری فاینانس، دارایی هەبوو وە حەزێکی زۆری لە communication واتە هونەری گەیاندن بوو.
کێشەی چی بوو؟ 🥲
ڕاوێژخوازەکەمان هەستی بە ون بوون دەکرد لە نێوان چەند بوارێکی جیاواز و هەستی دەکرد ناتوانێت ئەو بوارە جیاوازانە بەیەکەوە گرێ بدا و نەیدەزانی کە چۆن دەست بکات بە براندی کەسی خۆی.
ئەو پێشنیارانەی کە بۆم کرد:
💥زۆر گرنگە کە بتوانێت یەکتربڕێک بدۆزێتەوە لە نێوان ئەوەی کە حەزی لە چییە؟ لە چیدا باشە؟ چۆن دەتوانێت لە حەزی خۆی و باشی خۆی چارەسەرێک دروستبکات کە خەڵکی لێی بکڕن؟!
هەربۆیە پێشنیارم بۆی کرد کە خۆی باشتر بکات کە باشتر توێژینەوە لە دارایی تاکە کەسی و دارای خێزانی بکات بەو پێیەی کە خەڵکێكی زۆر پێویستی بە ڕۆشبنیری دارایی هەیە و پێشنیارم بۆ کرد کە لەڕێگەی هەژمارێكی پەبلیکی ئینستاگرامەوە بتوانێت زانیاری و بەها و چارەسەر پێشکەش بە خەڵکی بکات و ئەمەش یارمەتی دەدات کە بتوانێت براندی کەسی خۆی دروست بکات و بتوانێت سەرچاوەی داهات 💰💸 پەیدابکات لە ڕێگای
🚀پێدانی ڕاوێژکاری تایبەتی دارایی بۆ کەسان و خێزانەکان
🚀پێشکەشکردنی سیمینار و ڕاهێنان بۆ خەڵکی گشتی
🚀لە داهاتوشدا دەتوانێت کە ئەیجنسی تایبەت بە ڕاوێژکاری دارایی دابنێت
هەفتەی داهتوو پشتوان بە خوا جارێکی دیکە لینکی خۆ تۆمارکردن بۆ پرۆگرامی ڕاوێژکاری تایبەتی براندی کەسی دادەنێمەوە.
ئەگەریش لێتانخۆشە کورتەی سێشنەکانتان بە بەردەوامی لەگەڵ بەشبکەم ڕیاکتێکی ئەم نامەیە بکەن 🙏
هەر سەرکەوتوو بن هاوڕێکانم 💙🚀
