en
Feedback
پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀

پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀

Open in Telegram

کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony

Show more
513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
👆👆👆 پەیوەندی چییە لە نێوان براندی کەسی و سۆشیاڵ میدیا 🚀

Video message00:59

ئەمەش وتەی پاڵەوانێکی ترمان دەربارەی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی 💪🚀💙
ئەمەش وتەی پاڵەوانێکی ترمان دەربارەی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی 💪🚀💙

جا پاڵەوانەکان، هەرچەنە خۆم حەزم دەکرد میوانداری کەسانی تر بکەم 😅 بەڵام دڵی ئێوەی پاڵەوانم پێ ناشکێت 💙 چاوەڕێی وێبینارێکی لایڤ بن دەربارەی "هەنگاوەکانی بنیادنانی براندی کەسی" 🚀🚀🚀🚀

پێم خۆشە لە کاتی ناوهێنانی ئێوە لەبری ئەوەی بڵێم "هاوڕێیان یان جەماعەت" یان هەر وشەیەکی تر تەقلیدی تر، پێم خۆشە پێتان بڵێم "پاڵەوانان" 💪 سڵاو لە ئێوەی پاڵەوانانی براندی کەسی 💪🚀❤️ ڕیاکتی "❤️" بەن لەم مەسجە ئەگەر ناوە تازەکەی خۆتان پێخۆشە 😉🚀❤️

ئەمەی خوارەوە فیدباکی یەکێکە لە بەشداربووانی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی کە دوێنێ لەگەڵمان بەشداربوو 👇👇👇👇 🚀🚀🚀🚀 پڕۆگرامی کۆچینگی براندی کەسی پێشنیار ئەکەم بۆ ئەم کەسانە: 💥سێشنی کۆچینگ لە پرۆگرامی کۆچینگی براندی کەسی زۆر پێویستە بۆ هەر کەسێک کە هیچ زانیاری نییە لەسەر براندی کەسی یاخود گرنگی براندی کەسی نازانێت بۆ بازاڕی کاری ئێستا. 💥ئەو کەسانەی کە ئێستا هیچ براندێکی کەسیان نییە لە سۆشیاڵ میدیا پێویستە ئەم سێشنە وەربگرن بۆ فێربوونی پرۆسەی بنیادنانی براندی کەسی هەنگاو بە هەنگاو بۆ ئەوەی بتوانێت سەکۆی سۆشیاڵ میدیای تایبەت بە براندی کەسی خۆی هەبێت کە بە ئاسانی کۆمەڵگای دیجیتاڵی لە دەوری براندەکەی کۆبکاتەوە. 💥ئەو کەسانەی تا ئێستا داهاتووی خۆیان دیاری نەکردووە کە لە چ بوارێک کاربکەن یاخود نازانن چۆن تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە گرنگە ئەم سێشنە وەربگرن بۆ ناسینی خۆیان و دانانی ئامانجێک بۆ داهاتوو.

"براندی کەسی بریتییە لەو هەستەی لە دڵ و مێشکی خەڵکدا دروست دەبێت کاتێک باسی تۆیان لەلا دەکرێت" 💙🚀

"بەرهەمە جیاوازەکان لە کارگەدا دروست دەکرێن، براندەکان لە دڵ و مێشکی خەڵکیدا" 💙

پێشنیاری کام چالاکی دەکەیت؟
Anonymous voting

یەکێکی دیکە لە سێشنە کۆچینگەکانی ئەمرۆمان لە پرۆگرامی کۆچینگی براندی کەسی لەگەڵ کاک ئوسامە بوو. لەگەڵ کاک ئوسامە باسی ئەم چەن
یەکێکی دیکە لە سێشنە کۆچینگەکانی ئەمرۆمان لە پرۆگرامی کۆچینگی براندی کەسی لەگەڵ کاک ئوسامە بوو. لەگەڵ کاک ئوسامە باسی ئەم چەند خاڵەمان کرد 🚀 💥پرۆسەی بنیادنانی براندی کەسی بە هەنگاو دەکرێت و زۆر گرنگە هەنگاو بە هەنگاو بزانیت کە خاڵی داهاتوت چییە 💥زۆر گرنگە کە بتوانیت سەکۆی سۆشیاڵ میدیای تایبەتت بە براندی کەسی خۆت هەبێت کە بە ئاسانی کۆمەڵگای دیجیتاڵی لە دەوری براندەکەت دروست بکەیت و چەناڵی جیاوازی گەشت بە کۆمەڵگاکەی دروست بکەیت 💥ئەو کۆمەڵگایەی کە بنیادی دوبێیت لە دەوری براندی کەسی خۆت وەک سەرمایەگوزارییەک وایە و پێویستە پەلە نەکەیت لە گۆڕینی کۆمەڵگاکەت بۆ فرۆش و لە بری ئەوەی بەهایان پێ بدە هەر سێشنێکی کۆچینگ لەگەڵ ئێوە دەکەم وزەیەکی ئەرێنی باش وەردەگرم و ئێوەش یارمەتیم دەدەن باشتر و قوڵتر لە براندی کەسی تێبگەم 🚀💙

👆👆👆👆 ❌ گرنگی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندی براندی کەسی تۆن 🚀

Voice message01:42

کاک ئەیمەن یەکێک بوو لە بەشداربوانی ئەمڕۆی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی 💙 لە سێشنەکەماندا باسی چەند خاڵێکمان کرد: 💥
کاک ئەیمەن یەکێک بوو لە بەشداربوانی ئەمڕۆی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی 💙 لە سێشنەکەماندا باسی چەند خاڵێکمان کرد: 💥بەهای براندی کەسی زیاترە لە بەهای براندی بازرگانی. واتە ئەگەر بژاردەت هەبوو لەنێوان هەبوونی براندێکی کەسی و براندێکی بازرگانیدا، براندە کەسییەکە کاریگەری ئەرێنی زیاتری هەیە بۆ بوارە پیشەییەکە. 💥کرۆکی بنیادنانی براندی کەسی ئەوەیە کە بتوانیت کۆمەڵگایەکی تایبەتت بە بوارەکەی خۆت هەبێت کە بە بەردەوامی بەها لەگەڵ ئەندامەکان بەشبکەیت 💥زۆر گرنگە کە بتوانیت براندی کەسی خۆت سادە بکەیتەوە بۆ چەند وشەیەک کە خەڵکی ئاسانتر بتناسنەوە سەرسامم بە وزەی ئەندامانی ئەم کۆمەڵگا دیجیتاڵییەمان 💙🚀

هەر بژین هاوڕێکانم. تەنها لە ماوەی 2 خولەکدا هەر پێنج شوێنەکە پڕ کرانەوە. بە هیوای دیداریتان هاوڕێیان ئەیمەن ئوسامە شانیار زەریا هەژار پەیام هەفتەکانی دیکە ان شاءالله جارێکی دیکە ئەم دەرفەتە بڵاو دەکەمەوە. 🚀🚀🚀

هاوڕێیان. بمبورن بۆ کەمێبدوا کەوتن. لینکەکە کاتژمێرێکی تر دادەنێم 🙏💙

داتایەک پێمان دەڵێت کە لە سەدا حەفتای کار و دەرفەتەکان پڕ دەکرێتەوە لە ڕێگەی عیلاقات و ناسینەکانەوە! ئەمە واتا ئەگەر تۆ تەقدیمی ئیشێک بکەیت و کەس نەناسی و کەست نەتناسێ ئەگەری وەرگرتنت ڕاستەوخۆ دادەبەزێت بۆ لە سەدا سی! جا زۆر گرنگە کە ئەم قسەیەکەم بە هەند وەربگریت 🚀ئەگەر بە شێوازێکی ڕێکخراو و پرۆفیشناڵ کار لەسەر براندی کەسی خۆت لە بوارەکەی خۆتدا بکەیت، ئەوا خەڵکێکی زیاتر دەتناسێت و ئەگەری دەستکەوتنی دەرفەتەکانت لە ژیانی پیشەیتدا زیاتر دەبێت! بۆیە براندی کەسی چیدیکە بژاردەیەکی ئارەزومەندانە نییە بەڵکو پێویستییەکە بۆ بازاڕی کار و ژیانی پیشەییمان 🚀🚀🚀

هەر بەو بۆنەیەوە، 200 ئەنداممان تێپەڕان لێرەش لە تێلێگرام. باوەڕکەن بەقەد یەەەەەەک دنیا دڵم پێتان خۆشە 💙 بەیەکەوە بۆ فێربوون و گەشەکردن 💙🚀

بیرتان نەچێت ئەمڕۆ کاتژمێر 7 ی ئێوارە پشتیوان بە خوا لینکی بەشداری بێبەرامبەری پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتی براندی کەسی دادەنێم (تەنها لە تێلێگرام) و ئەو پێنج هاوڕێیەی سەرەتا خۆیان تۆماردەکەن مافی بەشداری کردنیان دەدرێت و لە نزیکەوە ڕاوێژکارییان دەدەمێ لەسەر براندی کەسی 🚀🚀🚀

پارشێوتان باش هاوڕێیانی من 💙
پارشێوتان باش هاوڕێیانی من 💙

لەمەودوا حەزدەکەم ئەندامانی ئەم چەناڵە (کۆمەڵگا دیجتاڵییە) یەکەمین کەس بن کە هەواڵ و کۆنتێنت و چالاکییەکانی من ببینن پێش هەر پلاتفۆڕمێکی تر 😎🚀❤️ دەتوانن بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بن لە یوتیوب: https://youtu.be/2COojyLWRwE?si=crYdig9SF5Nf2gVK