پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀
Open in Telegram
کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony
Show more513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
گرنگترین سەرمایەگوزاری درێژخایەن لە ژیانی پیشەیی خۆتدا بیکەی بریتییە لە گەشەدان بە براندی کەسی خۆت!
خۆت بناسە و لە سۆشیاڵ میدیا ناوەڕۆکی بەهادار لەسەر بوارەکەت بڵاو بکرەوە. 🚀
بە قسەم بکە، زەرەر ناکەی 😄
لە جیهانی پیشەیدا، تێگەیشتن و کارکردن لەسەر براندی کەسی خۆت یارییەکی دوورمەودایە! واتە نابێت پەلەت بێت، نابێت خۆت بەراورد بکەیت بەوانی تر، نابێ ژمارەی لایک و فۆڵۆو وات لێبکات ئەو بەهایەی کە پێتە بە کەمی بزانیت.
ئەگەر
✅ دوورمەودا بیرتکردەوە
✅ خۆبەخشانە بەهات بەخشی بە چواردەورەکەت
✅ ڕەسەن بوویت و تەقلیدی کەست نەکرد
✅ بەهاکانی براندەکەت لە ڕەفتار و گوفتار و پەیامەکانتدا ڕونگی دایەوە
ئەوا ئیتر ئەو کاتە لە هاوکێشەی کێبڕکێی بازاڕ ڕزگارت دەبێت و دەبیتە سەرمەشقی بوارە پیشەییەکەی خۆت.
ئایا تۆ کە دەتەوێت گەشە بە براندی کەسی خۆت بدەیت، تا ئێستا چیرۆکی براندەکەی خۆت
(Brand Story)
خۆتت داڕشتووە؟ 🤔
چیرۆکی براندی من Brand Story (داوەر لهۆنی)
"یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدەم براندی کەسی خۆیان بنیادبنێن لە ڕێگەی بەهێزکردنی توانای وتاردان و گفتوگۆ کردنی کاریگەرەوە"
🚀🚀💙
"گوتاربێژی چاک دەیەوێت جوان قسە بکات، بەڵام گوتاربێژی باشتر دەیەوێت قسەکانی لە بیری گوێگرەکەیدا بمێنێتەوە"
پێنج یاسا ئاڵتونییەکەی دروستکردنی براندی کەسی 🪙 🚀💙
١. ڕەسەن بە! لاسایی کەس مەکەرەوە. ناوەڕۆک و دەرکەوتنی دووبارە لەلای هەموان بێ بەهایە. خۆت بە!
٢. پەیوەندی و عیلاقاتی پیشەیی پێویستە کاری لەپێشینەت بێت. بەردەوام ببەسترێرەوە بەو کەسانەی لە بوارە پیشەییەکەی تۆدا پێشەنگن و لێیانەوە فێر ببە. هەموو چەناڵەکانی پەیوەندی بەکاربێنە بۆ ئەوەی تۆڕی عیلاقاتت فراوان بکەیت.
٣. بەردەوام بە! بەردەوامیت لە پرۆسەی گەشەدان بە براندی پیشەیی خۆت دەبێت جێگەی متمانەی ئەوانە ئاودیەنسی تۆن. ساردمەبەرەوە و پلانی ڕێکخراو دابنێ بۆ دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەهادار.
٤. زۆر بە باشی چیرۆکەکەت دابڕێژە. تۆ کێیت؟ چیت دەوێت؟ خالێ بەهێزت چییە؟ بە وردی لەناو چیرۆکەکەتدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دابڕێژەرەوە.
٥. هاوبەشی بکە. کۆمەڵگای دیجیتاڵی خۆت بنیادبنێ و بە بازنەی بەخشینی بەهاکەت بە بەردەوامی فراوان ببێت و ڕێگەی جیاواز تاقی بکەرەوە. بڕۆ بۆ کۆمبونەوەکان، خۆبەخشی بکە، بێ بەرامبەر زانیاری و بەها ببەخشە و هەرچی لە توانات دایە بیکە بۆ فراوانکردنی بازنەی بەهای براندە کەسییەکەت.
🚀🚀🚀🚀🚀💙
لە بۆنە و کۆبونەوە پیشەییەکاندا، براندی کەسی
ڕستەی
"ئەتوانیت بێزەحەت خۆت بناسێنیت؟"
دەگۆڕێت بۆ
"زۆر خۆشحاڵین بە ئامادەبوونی تۆ"
🚀💙
لە پڕۆسەی گەشەدان بە براندی کەسی خۆتدا، ڕەنگە هەست بە Imposter Syndrome بکەیت. Imposter Syndrome بریتییە لە حاڵەتێكی دەروونی کە پێتوایە تۆ هێشتا شیاونیت لە بوارە پیشەییەکەی خۆتدا بناسرێیت و ببیتە خاوەن براندی کەسی پیشەیی خۆت. وا هەست دەکەیت کە زۆرت ماوە و لە ئێستادا خەریکی خۆ فشکردنەوە و چاوبەست کردنی خەڵکیت! ئەم هەستە لەلای هەموو کەس دروست دەبێت کاتێک کە دەیەوێت گەشە بە براندی کەسی خۆی بدات و هەستێكی ئاساییە. بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوازێکی دروست ڕوبەڕوی ئەم هەست ببیتەوە، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:
١. ئەو ڕاستییە قبوڵ بکە کە تۆ کەسێکی کامڵ نیت و کەم و کورتیت هەیە و بەدوور بیت لە کەم و کورتی! بەڵام بەردەوام دەبیت لە خۆ چاککردن و خۆ بەهێزکردن لە بوارە پیشەییەکەی خۆتدا.
٢. ئەو ڕاستییە بزانە کە تۆ بەتەنها نیت و هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت براندی کەسی پیشەیی خۆیان دروست بکەن ڕووبەڕوی هەمان هەست دەبنەوە هەرچەندە باکگراوندی پیشەییشیان لەتۆ بەهێزتر و زیاتر بێت. ئەمە هەستێکی مرۆییە.
٣. لە دژی هەو هەست بجەنگێ بە زیاتر قوڵبوونەوەت لە بوارە پیشەییەکەی خۆتدا. ئاگاداری سەرجەم گۆڕانکارییە نوێیەکانی بوارەکەت بە. بەردەوام عیلاقات و نێتوۆرکی بەهێز لە بوارەکەی خۆتدا دروست بکە. بە گشتی هەتا زیاتر قوڵببیتەوە باوەڕبەخۆبونت بەهێزتر دەبێت و نیشانەکانی Imposter Syndrome لاواز دەبن.
بینەری پۆدکاستەکەمان بویت؟
https://www.instagram.com/reel/C87R_DwMrft/?igsh=cG0wcnNvYXF3Ym4x
لە گەشتی براندی کەسی خۆتدا، مەکینەکانی گەڕان SEO بەکاربێنە بۆ دەستکەوتنی بیرۆکەی پۆست. مەکینەکانی گەڕان بەتایبەت Google لە ڕێگەی تایبەتمەندی Auto-complete کاتێک بۆ وشەیەک دەگەڕێیت، چەندین ڕستەی تەواوکارت دەداتێ کە دەگونجێت بیرۆکەی ناوەڕۆک بن. بۆ نموونە ئەگەر بنوسیت، perosnal branding دەبینیت کە لیستێک لە وشە کە خەڵکی زۆر گەڕانی بۆ کردقن ڕیز دەکات و تۆش دەتوانیت هەرکامیان بکەیت بە بیرۆکەی ناوەڕۆک و کۆنتێنت 🚀💙
سڵاو پاڵەوانەکان 💙🚀
کاتێک کە بڕیار دەدەیت بۆ گەشەدان بە براندی کەسی خۆت ناوەڕۆک لە سۆشیاڵ میدیا دروستبکەیت، زۆر گرنگە بتوانیت کە ناوەڕۆکەکان هاوتا بکەیت لەگەڵ ئەو پەیامەی کە براندەکەت هەڵی دەگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بە بەردەوامی ئەم پێنج پرسیارە لە خۆت بکەیت لە کاتی دروستکردنی ناوەڕۆکدا:
١. ئایا ئەو ناوەڕۆکەی کە بڵاوی دەکەمەوە ڕوونە!؟ بەو واتاییە کە ئاخۆ ئاودیەنسەکەم دەتوانێت بە جوانی و بە ڕوونی لە پەیامی پشت ناوەڕۆکەکە تێبگات؟
٢. ئایا ئەم ناوەڕۆکە هاوتایە لەگەڵ براندەکەی من؟ واتە مەرج نییە تەنها ڕوون و سودبەخش بێت پێویستە لە خزمەت بواری پشت براندەکەی خۆتەوە بێت.
٣. ئایا لە داهاتوودا پێم خۆشە من بەم ناوەڕۆکەوە بناسرێمەوە و خەڵکی لە پرۆفایلەکەمدا بیبینێت؟
٤. ئایا ئەم ناوەڕۆکە یارمەتیم دەدات لە ناساندی براندەکەم بچمە پێشەوە؟
٥. ئایا ئێستا کاتێكی گونجاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم ناوەڕۆکە؟
ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە پێش پۆست کردنی ناوەڕۆک بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکەت لە خزمەتی گەشەکردن و ناساندنی براندەکەتدا بێت 💙
ئەگەر دەتەوێت براندێکی کەسی بەهێز دروستبکەیت، ئەوا پێویستە بتوانیت ببیتە قسەکەرێكی باش. دەستپێکی هەموو وتار و قسەکردنێکیش یان واتلێدەکات هەمووان بە گرنگت بزانن یان هەموان فەرامۆشت بکەن، بۆیە ڕاکێشانی تەواوی سەرنجی گوێگرەکەت لە ١٠ چرکەی سەرەتای وتارەکەتدا گرنگرین شتە کە بیکەیت. یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی دەستپێکردنی وتار بریتییە دەستپێکردن بە وشەی "خەیاڵ بکە". بە کارهێنانی دەستەواژەی "خەیاڵ بکە" ناچارت دەکات بە شێوازی چیرۆک دەست بە وتارەکەت بکەیت و ئێمەی مرۆڤ بە گشتی زۆر حەزمان لە چیرۆکە و چەمکی "خەیاڵ بکە" ڕاستەوخۆ وا کە گوێگرەکەت دەکات کە هەست بکات گوێ لە چیرۆکێک ڕادەگرێت نەوەک وتارێكی وشک و بێ گیان. زۆربەی قسەکەرە ناودارە جیهانییەکان ئەم تەکنیکە بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی گوێگر بۆ لای خۆیان و گوێگر ئامادە دەکەن بۆ ئەو پەیامەی کە دەیانەوێت بیگەیەنیت.
تۆش لە کۆمێنت پێم بڵێ کە بە چ شێوازێک دەست دەکەیت بە قسەکردنەکانت و ئەم ڤیۆیەش بنێرە بۆ ئەو کەسەی کە دەتەوێت لە داهاتودا ببێتە قسەکەرێکی باش و کاریگەر
پێشتر زۆرجار هەڵەم دەکرد لەوەی کە زۆر جار لە خۆمم دەپرسی "ئەرێ خاڵی بەهێزی من چییە؟!" "ئەرێ من چۆن بتوانم براندی کەسی خۆم دروست بکەم ئەگەر نەزانم لە چییا باشم!؟" و دەیان پرسیاری دیکەی لەم جۆرە. لە ڕاستیا زۆر هێنان و بردنی ئەم پرسیارانە تا ڕادەیەک نیشانەی باوەڕبەخۆنەبوونە!
بۆیە ئێستا زۆر بە سادەیی بە خۆم دەڵێم، "دەی ئەگەر خاڵی بەهێزی خۆت نازانی، دانەیەک لە خۆتدا دروست بکە!". هاوڕێکانم، باوەڕبوون بەوەی کە "خوای گەورە وا تۆی دروست کردووە کە بتوانی خاڵی بەهێز لە خۆتدا دروست بکەیت" زۆر یارمەتی دەرە بۆ بنیادنانی ئەو کەسایەتییەی کە دەتەوێت هەتبێت!
پێت باشە لەژێر دروشمی "بە باوەڕبەخۆبوونەوە قسە بکە و ببە بە وتاربێژێکی کاریگەر و براندی کەسی بنیاد بنێ" بەردەوام بم؟
پاڵەوانەکان سڵاوتان لێ بێت 💙💙
حەز دەکەم ڕاوێژێکتان پێ بکەم پەیوەست بە باشتر کردنی ناوەڕۆکەکانم لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.
دەمەوێت لە میانەی "براندی کەسی" ڕێڕەوی ناوەڕۆکەکانم تایبەتمەندتر بکەوە و تەرکیزم لەسەر بابەتێکی دیاریکراوی پەیوەست بە "براندی کەسی" چڕ بکەمەوە بە مەبەستی سیاتر کاریگەری ناوەڕۆکەکان.
بەپێی ئەزموونی خۆم، پێم باشە کە زیاتر ناوەڕۆکەکانم چڕ بکەمەوە لە "توانای قسەکردن و وتار پێشکەشکردنی پرۆفیشناڵ"
سڵاوتان لێبێت پاڵەوانەکان،
ماوەیەکە کەمێ دابڕاوم لێتان، پشتیوان بە خوا دەگەڕێینەوە و بەیەکەو باشتر فێردەبین 🚀💙
جا لەگەل هاتنەوەمدا، ویستم ئەم زانیارییەتان لەگەڵ بەش بکەم و کورتی ڕاپۆرتێکتان پیشان بدەم بە ناونیشانی "چی وا دەکات وتارێكی کاریگەی پێشەکەش بکەین" کە بڵاو کراوەتەوە لە Harvard Business Review. بون بە وتاربێژی کاریگەر پڕۆسە گەشەدان بە براندی کەسی زۆر خێرا و بەپێز دەکات!
کورتەی وتارەکە بەمشێوەیەیە. بۆ ئەوەی وتارێكی کاریگەر پێشکەش بکەیت، پێویستە:
⭐️ ئەگەر وتارەکەت سڵایدی لەگەڵ بوو، کەمترین سڵاید بەکاربهێنیت لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەت.
⭐️ لە بری خاڵبەندی، وێنە و تێکست پیشانبدە. کاتێک دەست دەکەیت بە خاڵ ژماردن گوێگر هەست بە بێزاری دەکات. ئەگەر خاڵێک بۆ کەسێک باس بکەیت، تەنها لە ١٠٪ بیردەمێنێت، وێنەیەکی لەگەڵ دابنێ ٦٥٪ بیردەمێنێت.
⭐️ وتاربێژی باش وشەی باش ڕاهێنانی بەردەوام بە دەنگی دەکات و تۆن و تەبەقەی جیاواز بەکاردێنێت. دەنگیان بەرز دەکەنەوە کاتێک بیانەوێت تەرکیز ڕابکێشنە لای خۆیان و دەوەستن کاتێک بیانەوێت گوێگر بیربکاتەوە.
⭐️ بە بەردوامی زانیاری "واااو" لە وتارەکانیاندا بەکاردێنن. زانیاری و ئەزموونی تایبەت باس بکە. مرۆڤ حەزی لە شتی جیاواز و سەرەنجڕاکێشە
⭐️ وتاربێژی باش بەردەوام ڕاهێنان دەکات پێش ڕۆژی وتارەکەی. پێشوەختە هێندە ڕاهێنان دەکەن کە زۆر باش ئاشنای سلاید و بەشەکانی وتارەکەیانن.
ئەم پارچە تێکستە بنێرە بۆ ئەو کەسەی کە هەست دەکەیت پێویستە توانای وتاردانی باش بکات 🚀💙
سڵاو پاڵەوانەکان 🚀
چەند مانگێک پێش ئێستا لە زانکۆی کۆمار سێمینارێکم پێشکەشکردن بە ناونیشانی "گرنگی براندی کەسی و بازاڕی کار"
حەزم کرد بۆتان دابنێم بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن:
https://youtu.be/hVRIi9Z8Brc?si=hpdMVuk3QDY4uaLY
هەمیشە پڕ وزە و چالاکی بن پاڵەوانەکان 🚀💙
پاڵەوانی وامان هەیە لەناو سەیارەیا سەیری "وێبیناری هەنگاوەکانی دروستکردنی براندی کەسی" کردووە!
تۆش سەیرت کردووە 🚀🚀🚀
