پاڵەوانانی براندی کەسی 🚀
Open in Telegram
کۆمەڵگای دیجیتاڵی براندی کەسی بەڕێوەدەبرێت لەلایەن داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسی. ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن👇 t.me/dawarlihony
Show more513
Subscribers
-224 hours
+27 days
+230 days
Posts Archive
یەکێک لەو خاڵانەی کە حەزدەکەم لە سەرجەم وۆرکشۆپ و پرۆگرامەکانمدا بیری خۆم و هەموو کەسی بخەمەوە ئەوەیە کە گەشەدان بە براندی کەسی، سەرمایەگوزارییە لە کەسایەتی خۆتدا کە هەم دەبێتە هۆی گەشەکردنت وەکو کەسێکی پیشەیی و هەم چەندین دەرفەتی داهاتوشت بۆ دەکاتەوە!
حەزدەکەم بزانم کە هاندەری تۆ چییە کە کار لە گەشەدان بە براندی کەسی خۆتدا دەکویت؟
خۆشحاڵ بووم لە خزمەت دکتۆرە بە تواناکانی کلینیکی بایت بوو بۆ پێشکەشکردنی وۆرکشۆپی "بنەماکانی بنیادنانی براندی کەسی بۆ دکتۆری ددان"
"با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە"
کاتێک کە توشی دڵەڕاوکێ و شڵەژان دەبیت, ڕاستەوخۆ خێرایی قسەکانت زیاد دەکات! واتە خێراتر لە باری ئاسایی خۆت قسە دەکەیت! ئەمەش وا دەکات گوێگر کەمتر قسەکانت بە هەند وەربگرێت و وەک کەسێکی شڵەژاو دێیت بەرچاوان.
جا بۆیە بیرت بێت، هەرکاتێک چویتە سەر ستەیج، هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و زۆر بە وریاییەوە ئاگات لە خێرای دەربڕینی وشەکانت بێت.
با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە 🚀
توێژینەوەیەک کرا دەربارەی "کاریگەرییەکانی گەشبینی Optimism لەسەر سەرکەوتنی پیشەیی" کە بۆ ماوەی 22 ساڵ بەردەوام بوو زیاد لە 350 هەزار بژاردە لێکدرانەوە، دەرکەوت کەسانی گەشبین هەڵگری دوو نیشانەن کە کاریگەری هەیە لەسەر سەرکەوتنی پیشەییان:
1️⃣ پێشبینییەکی ناواقعی Unrealistic هەبوە بۆ سەرکەوتنی خۆیان، بە واتای ئەوەی کە هەر باوەڕیان بە سەرکەوتنی خۆیان هەبووە لە کاتێکدا هیچ نیشانەیەکی سەرکەوتنیشیان بەدی نەکردووە.
2️⃣ بەردەوام بژاردە و ئەگەری نوێیان تاقی کردووەتەوە بەبێ ترس، هەتا گەشتونەتە سەرکەوتن.
منیش بە خۆم و تۆ دەڵێم، "گەشبینی کاریگەرییەکی ئیجابی هەیە لەسەر سەرکەوتنی پیشەییمان. با گەشبین بین"💙🚀
دوو داتای زۆر سەرەنجڕاکێش هەیە دەمەوێت بۆتان باسبکەم و شیکارییەکی خێرای لەسەر بکەین. 📊
1️⃣داتای یەکەمیان دەڵێت، "کاتێك ناوەڕۆكی سۆشیاڵ میدیای کۆمپانیاکان لەلایەن کارمەندەکانی کۆمپانیاوە لە ڕێگەی هەژمارە کەسییەکانی خۆیانەوە دووبارە شەیر دەکرێتەوە، ڕێژەی بڵاوبونەوە و ئینترێست(interest) بونی خەڵکی 24 هێندە زیاتر دەکات بەراورد بەوەی کە ئەگەر تەنها لە سۆشیاڵ میدیای کۆمپانیاکەوە بڵاو بکرێتەوە"
2️⃣ داتای دووەم دەڵێت، "سۆشیاڵ میدیای کارمەندەکانی کۆمپانیایەک توانای وەرگێران (conversion) ی کڕیارییان حەوت هێندەی سۆشیاڵ میدیای خودی کۆمپانیا زیاترە"
ئەم دوو داتایە زۆر بە ڕوونی پێماندەڵێت کە دەکرێت، براندی کەسی (کارمەندەکان) زۆر کاریگەرتر بێت لە براندە بازرگانییەکان. 🚀
جا زۆر گرنگە کە:
🌟بەردەوام گەشە بە براندی کەسی خۆمان بدەین.
🌟ئەگەر خاوەن کاریشیت، هانی کارمەندەکانت بدە کە براندی کەسی خۆیان گەشە پێبدەن، چونکە سوودی بۆ بزنسەکەی خۆشت دەبێت.
*داتاکان لە لینکدئین لێرنینگەوە وەرگیراون
ℹ️ تێڕامان ℹ️
ئەگەر دەتەوێت کاریگەری ئەرێنی تۆ لەسەر چواردەورەکەت (هاوکارەکانت و کارمەندەکانت و کڕیارەکانت و هەر کەسێکی دیکە) زیاتر ببێت و وتە و هەڵوێستەکانت بە هەند وەربگرن، پێوستە خاوەنی براندێکی کەسی کاریگەر بیت!
⚠️ بیرخستنەوە ⚠️
بە پۆست نەکردن دەربارەی بوارە پیشەییەکەی خۆت، دەرفەتی زۆر لە دەست خۆت دەدەیت
باوەڕبەخۆبوون پایەیەکی گرنگی پرۆسەی بنیادنانی براندی کەسییە!💙🚀
با سێ ڕێگاتان پێ بڵێم لە ڕێگەیەوە باوەڕبەخۆبونتان زیاد بکەن:
١. وازبێنە لە خۆ بەراورد کردنی ناو سۆشیاڵ میدیا! کاتێک کەسە جیاوازەکان دەبینت لە سۆشیاڵ میدیا و پێت وایە ئەوان سەرکەوتوون و تۆش لە ئاستی ئەواندا نیت، ڕاستەوخۆ باوەڕبەخۆبونت لاواز دەبێت. خۆت بە کەس بەراورد مەکە!
٢. لە کاتی قسەکردندا، بژاردەی وشەکانت ڕەنگ دانەوەی باوەڕبەخۆبوونی تۆن. لە بری ئەوەی بڵێت، [وابزانم] بڵی [من پێم وایە]. لە بری ئەوەی بڵێیت [هەستەکەم]، بڵێ [من باوەڕم وایە] و چەندین نمونەی تر. قسەکردن دەروازەی تێگەیشتنە لە ناخی تۆ و بە وریاییەوە وشەکانت هەڵبژێرە.
٣. شێوازی قسەکردنت لەگەڵ خودی خۆتدا زۆر کاریگەری هەیە لەسەر باوەڕبوخۆبونت. لە بری ئەوەی بڵێیت، [من خراپم لە وتاربێژیدا] بە ناخی خۆت بڵێ، [من دەتوانم ببمە وتاربێژێکی کاریگەر] شێوازی پەیامەکانت بۆ خۆت زۆر کاریگەرییان هەیە لەسەر خۆت!
ئەگەر دەتەوێت ئاستی خۆت لە هەموو ڕووە پیشەیی و کۆمەڵایەتی و خێزانییەوە ببەیتە ئاستێكی باڵاتر، کار لەسەر باشترکردنی باوەڕبەخۆبوونی خۆت بکە 🚀🚀
یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی ناساندی براندی کەسی خۆت بە خەڵکی بریتییە لە دروستکردنی عیلاقات و پەیوەندی Networking 🚀
وتەیەکی دیاری ئینگلیزی هەیە دەڵێت، "Your Network is your netwoth" واتە داهاتی تۆ بەقەد ژمارەی ئەو عیلاقانەیە کە هەتە. ئەمەش گرنگی عیلاقات و پەیوەندییەکان دەگەیەنێت. 🌟
بە گشتی پێویستە کە زۆر گرنگی بە عیلاقات بدەیت و بە بەردەوامی خەڵکی نوێ بناسیت و بازنەی پەیوەندییەکانت فراوان بکەیت.
ئەو کەسانەی کە تۆ پێویستە عیلاقاتیان لەگەڵ دروست بکەیت و بە جوانی تۆ بناسن و تۆش ئەوان بناسیت زۆرن، بەڵام سێ جۆریان زۆر گرنگە کە بە چاوێکی تایبەتەوە بۆیان بگەڕێیت:
١. ئەو کەسانەی کە بڕیاریان بەدەستە. ئەمانە کەسانێک کە تۆ پێوسیتت بە بڕیاری ئەوانە، بۆ نمونە بەڕێوبەرەکەت لە شوێنی کارەکەت، یاخود کڕیارێک کە تۆ دەتەوێت ببێتە کڕیاری خزمەتگوزاری/بەرهەمەکەی تۆ
٢. ئەو کەسانەی کە زانیاریی باشیان لایە. ئەو کەسانەی کە لە بوارەکەی تۆدا دەبنە هۆی دەوڵەمەند کردنی تۆ لە ڕوی زانیاریی و ترێند و گۆڕانکارییەکانی بوارە پیشەییەکەی خۆت.
٣. ئەو کەسانەی کە پشتگیریت دەکەن. ئەم کەسانە ئەوانەن کە زۆر باش لە براندەکەی تۆ تێدەگەن و گەشببینن بە سەرکەوتنەکانت و بەردەوام هانت دەدەن.
زۆر گرنگە کە ڕەچاوی ئەم سێ خاڵەش بکەیت لە کاتی دروست کردنی عیلاقاتدا:
١. تۆش ببەخشە! واتە تەنها چاوەڕێ مەکە لە کەسی بەرامبەر سوود ببینیت و پێوسیتە کە تۆش بەها بەوان ببەخشیت .💙
٢. بەردەوام لە پەیوەندیدا بە لەگەڵیان. واتە مەهێڵە پەیوەندییەکە پاش ماوەیەک سارد بێتەوە و بە بەردەوامی گەرمی بکەرەوە. 💙
٣. لە کاتی عیلاقات و پەیوەندی دروست کردندا، زۆر گرنگە کە ڕەسەن بیت و خۆت بیت و هەوڵ نەدەیت کارەکتەرێکی درۆینە بۆ خۆت دروست بکەیت بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی ئەوان! خۆت بە کەسی فەیک زوو دەناسرێتەوە. 💙
هیوادارم هەمیشە لە گەشە کردندا بن و وەک پشتگیرییەکی ئەم چەناڵە، ئەو هاوڕێیانەت ئینڤایت بکە کە سودی دەبێت بۆیان 🚀💙
لە کاتی وتاردان و قسەکردن بۆ چوارەدەورەکەت، پێویست ناکات دەست بخەیتە گیرفانتەوە، پێویست ناکات قەڵەمت بە دەستەوە بێت، وە تکایە قژ و جەستەشت مەخورێنە!
هەموو ئەو جوڵانە بە ناڕاستەوخۆ بە گوێگرەکەت دەڵێت کە تۆ لە بارێکی شڵەژاودایت و باوەڕت بە خۆت نییە! ئەمەش وا دەکات کە ئەو قسانەی دەیانکەیت کاریگەرییان لە لای گوێگر کەم دەبێتەوە.
لە بری ئەوەی، با دەستەکانت بە ئارامی بەمشیوەیە بن لەسەروی کەمەرتەوە و جوڵەکەی کەمیان پێبکە. لە کاتی وتنی دەستەواژەیەک یان وشەیەکی کاریگەر تەنها کەمێ بیانکەرەوە و پاشان بیانگێڕەوە بارەکەی پێشویان. ڕاهێنان لەسەر ئەم جوڵەیە بکە و لەگەڵ کاتدا دەبێتە جوڵەیەکی سروشتی لەلات.
لە کۆمێنت پێم بڵی لە کاتی وتارداندا، چ جوڵەیەکی دەستت لە لا پەسەندە و خۆت پەیڕەوی دەکەیت؟
"با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە"
وا دابنێ کە تۆ خاوەن براندێكی دروستکردنی کێکیت؟ 🎂 کام لە سیفەتانە وا دەکات کە خەڵکی زیاتر سەرسامی براندەکەت بن؟
زۆر گرنگە بزانیت کە براندی کەسی تۆ پێویستە پەیام بۆ گروپێک لە خەڵکی بنێرێت کە پێیان دەوترێت [ تارگێت ئەودیەنس Target Audience ]
لە پاڵ پیشاندانی بەرهەم یاخود خزمەتگوزارییەکەت، زۆر گرنگە بزانیت کە چ هەستێکیان پێدەبەخشیت؟
بۆ نمونە، بیربکەرەوە کە خۆشترین خواردنگە کامەیە لای تۆ؟ ئەگەر بە وردی بیری لێبکەیتەوە، ئەوە تەنها خواردنەکە نییە کە وات لێدەکات ئەو شوێنەت بەدڵ بێت، بەڵکو ئەو هەستەیە کە لەو خواردنگەیە هەیە. بۆ نمونە،
⭐️دەگونجێت کارمەندەکانیان ڕوویان خۆش بێت لەگەڵ تۆ!
⭐️یاخود کاپتنەکە تۆ بناسێ و هەر لە دوورەوە بزانێت کە چ شتێ بە دڵی تۆیە!
⭐️یاخود جەوی خواردنگەکە بە دڵی تۆیە و فێنکە!
و دەیان هۆکاری تر.
هەر بۆیە تۆش، کە دەتەوێت گەشە بە براندی کەسی خۆت بدەیت، پێویستە لە خۆت بپرسی کە ئاخۆ تارگێت ئاودیەنسەکەم هەستی چؤنە لەگەڵ بەرهەم/خزمەتگوزارییەکەی من! 🚀💙
با بەیەکەوە ڕاهێنانێکی جیاواز بکەین تا باشتر لە بەهاکانی پشت براندی کەسی خۆمان تێبگەین.
ڕاهێنانەکە بە ناوی "کۆتایی ببینە و سەرەتا چاک بکە"
بیربکەرەوە ئێستا لە پرسەی(تەعزیەی) خۆتدا دانیشتووی! واز لە خێزان و هاوڕێ نزیکەکانت بهێنە(ئەوان زۆر چاک دەتناسن). ئەو کەسانەی کە لەڕووی پیشەییەوە کارت لەگەڵ کردوون و مامەڵەت لەگەڵیان هەبووە، چۆن تۆیان بیردێتەوە لە تەعزییەکەت! خۆت بخە جێگەی ئەوان و ئەم پرسیارانە لە خۆت بکە:
🌟چ تایبەتمەندییەکەی تۆیان بیرە؟
🌟 هەستیان چۆن بووە کاتێک لەگەڵ تۆ مامەڵەیان کردووە؟
🌟زۆر وەسفی چ سیفەتێکی تۆ دەکەن؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە وامان لێدەکات باشتر تێبگەین کە براندی کەسی ئێستامان لەسەر چ بەهایە دروست کردووە! بۆیە منیش پێتان دەڵێم، "کۆتاییەکە ببینە و سەرەتا چاک بکە"!
خوای گەورە تەمەنی هەموومان پڕ بەرەکەت و بەرهەم بکات 💙🚀
کارکردن و ناسینی تۆ چ هەستێک بە من دەبەخشێت؟
ئایا ئەو هەستەم دەدەیتێ کە ناسینی تۆ وام لێدەکات هەست بە گەشەکردن بکەم؟
ئایا نزیکی لە تۆ وام لێدەکات هەست بکەم بومەتە ئەندامی کۆمەڵەیەکی پرۆفیشناڵتر و پیشەیی تر لەوەی ئێستای خۆم؟
ئەم پرسیارانە وات لێدەکەن بزانی کە "هەستی خەڵکی چۆنە لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ تۆ" و تۆ لێرەدا واتە براندە کەسییەکەت! ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەرەوە "بەڵێ" یە کەواتە تۆ لەسەر ڕێگایەکی دروستی گەشەدانی بە براندی کەسی خۆت 🚀💙
براند - لۆگۆ نییە، لۆگۆ هێمای براندە
براند - بەرهەمێکی فیزیکی نییە تۆ پێشکەشی بکەیت
براند - بەڵێنێک نییە تۆ بە خەڵکی دەدەیت
براند - ئەو هەستەیە لە مێشک و دڵی ئەو کەسەدا دروست دەبێت کاتێ ناوی تۆی لەلا دەبرێت - سومعەی پیشەیی تۆیە لای ئەوانی دیکە!
براندی کەسی زۆربەمان بەشێوازێکی بەرچاو لەڕووی پیشەییەوە گەشەدەکات ئەگەر "کەسانی چواردەوری خۆمان تێبگەیەنین کە بۆچی و چۆن ئەو کارە دەکەین کە ڕۆژانە پێوەی سەرقاڵین"
جارێکی تریش بیخوێنەرەوە 😄
