451
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
451
ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
جەماوەری کوردستان
حزب ولایەنە سیاسییەکان
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری و لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەڕلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشدارینەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێت ئەوا لە ڕیزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ بە هۆی بەشداریکردنی (هێرۆ عەتار) لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.
ئەنجومەنی باڵا
2/12/2024
451
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە گرووپە چەکدارییەکانی شیعەی عێراق ئەوانەی لایەنگری ئێرانن گەیشتنه سوریا بۆ شەڕکردن و پشتگیرکردنی حکومەتی سوریا.
451
یەکەکانی زرێپۆش سوپای عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە قائیم له باشووره وه تا سنووری ئوردن پردەکەنەوە
451
روانگەی سوری: هێڵەکانی پەیوەندی لە گوندەوارەکانی باکووری حەلەب پچڕاون، ترس هەیە لە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە
451
هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاوی کردەوە لە شەڕو پێکدادانەکانیان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ســـێ شەڕڤانمان شەهیدبوون.
451
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە سووریا، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیێنێت: هەمیشە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە گەل و خاکی خۆمان ئامادەین
451
بڕی 763 ملیارو 146 ملیۆن دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی بۆموچەی مانگی 10ی فەرمانبەران
451
دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرکردایەتیی تەحــ....ــ.ریـــ*...ـر شــــــ....ـام بۆ پارێزگای حەما لە پێشڕەویدان و سوپای سووریا لە پاشەکشەدایە.
دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پارێزگای حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و کشانەوەی سوپای سووریا بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ لە شارەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی کشانەوەی سوپای سووریا لە پارێزگای حەماش بڵاوبووەوە.
بەپێی میدیاكانی سووریا، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن توانیویانە 11 ناوچە لە پارێزگاكە كۆنترۆڵ بكەن و بەرەو سەنتەری پارێزگاكەش لە پێشڕەویدان.
451
محمد شیاع سودانی بەتەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ بەشار ئەسەد کرد و پێی ڕاگەیاند ئارامی وڵاتی سوریا و عێراق (یەک ئارامییە)..!
451
🔴 بەپەلە؛ سوپای سووریا دەڵێت، بەمزووانە هێرشی پێچەوانە بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی ناوچەکان دەستپێدەکەن
451
وەک کوردێک ئەم دیمەنە زۆردڵخۆشی کردم
دیمەنی گەرانەوەی هاونیشتمانیان ناوچەکانی تربۆکەرکووک بەمەبەستی سەژمێری
