نــامـــە | nama
Open in Telegram
541
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-530 days
Posts Archive
اَللّٰهُمَّ اِنِّیْ اَسْئَلُکََ عِلْمًا نَّافِعًا وَرِزْقًا طَیِّبًا وَعَمَلًا مُّتَقَبَّلًا ..
ههموو شتێك بە دهست دێت، كاتێ دهمانهوێت ببێت، ئێمه خۆمان گهوره و سهرداری بیرۆكهكانمانین ..
ژنەکەی فیرعەون بڕیاری گۆڕانکاریدا لە کاتێکدا لە ژێر دەسەڵاتی هاوسەرێکی کافر و سەرپێچیکاردا بوو.
کوڕەکەی نوح ـیش بڕیاریدا نەگۆڕێت لەکاتێکدا باوکی پێغەمبەر بوو(علیه سلام) .
بڕیار بڕیاری خۆتە زروف و ڕۆژگار مەکە بەهانەی ئەو دۆخ و حاڵەی تێیدایت، نە لۆ دونیات نە لۆ دواڕۆژت ..!
( بەردەوامبوون = گەیشتن )
Repost from فەرموودە | farmwda
بە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو،وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر هەموو ئەندامانی لاشەت کردبــێت ..
سونەتێکی ئاسانە و گرنگی پێ بدەن، چونڪە "پێغەمبەر"یشﷺ گرنگی پێداوە.
Repost from وویسـاڵــ🍂
زۆرکات ئەگەیته قۆناغێک لەبەرامبەر هەر شتێک بێدەنگی هەڵدەبژێری، لەبەرئەوەی تاقەتی قسەی زۆرو مناقەشەت نەماوە.!
چونکە ماندووی، تەواو ماندووی، ماندووی لە رەفتاری کەسەکان، لە دووڕوییان، لە سیناریۆو لێبوردنە درۆینەکانیان و لە بێوەفاییان، لە وشەدوبارەکان، لە ژیان. بەڵام نەکەی وابکەی کە ئەو ڕەفتارانە کارت لێبکات و بێهێزت بکات. چونکە تۆ بەهێزی،
بەهێزی کاتەک توانای هاوارو وەڵامت هەیە بەڵام بێدەنگی..!! ئەوە کەم نییە ها. چونکە زۆرن ئەوانەی توانای هاوارکردن و وەڵامدانەوەیان هەیە، بەڵام کەمن ئەوانەی توانای بێدەنگی و اهمالکردنیان هەیە ..!!
وا هەست نەکەی ئەو هاوار و بێدەنگیەی ناخت کە دەربڕینی نییە، بێهێزت دەکات، ناااا، بەڵکو ئەوە درووستت دەکات..
هەرکات توانیت بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بیت؟ بزانە کە پێگەیشتووی ..
ژیان ئەوە نیە چی بەدەست دەهێنیت
ئەوە پێناسەی تۆ ناکات وەک مرۆڤێک
ژیان پێک دێت لەوەی کە دەبیتە کێ ؟!
هەمیشە بەو گرنیەوە بژی، ئەوە هێزی ڕاستەقینەی تۆیە .
وە هەموو کەسێک ئەو هێزەی هەیە، تەنها دبێت بیدۆزێتەوە، وە بیکاتە کردار لە ژیانیدا .
+1
گەورەترین جیهادی ئافرەتی موسڵمان لەم سەردەمەدا ئەوەیە کە ڕێگە نەدات ژاوەژاوی دونیا و ململانێی ماددی، پێگەی دایکایەتی و پاراستنی خێزانەکەی لێ داگیربکات.
زۆر ئاساییە تۆ :
لە تەمەنی ۱۸ساڵیدا شکاو بیت.
لە٢٢ ساڵیدا دۆڕاو بیت.
لە ۲٦ ساڵیدا دواکەوتو بیت.
لە تەمەنی ۳۰ ساڵیدا دیسان شێواو بیت.
لە ٣٥ ساڵیدا دووبارە دەست پێ بکەیتەوە.
لە ٣٨ ساڵیدا بدرەوشێیتەوە و بەرزبیتەوە.
لە ٤٢ ساڵیدا ئامانجەکانت بدۆزیتەوە.
و لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا نوخبە بیت و بگەیت بە لووتکە، لە ٥۰ ساڵیدا خاوەنی سێ ساڵ بەرهەم بیت ...
جا بزانە: هەموو مرۆڤەکان لەیەک کاتدا بە ئامانجەکانیان ناگەن، هەرکەس وەرزی تایبەت بەخۆی هەیە لۆ بەرهەمداربونی، لۆیە واز لە بەراوردکردن بهێنە، ناکرێت ڕێگاکەت بەراورد بکەیت بە ڕێگای ئەوانی دی، هەموو کەسێک گەشتی ژیانی خۆی هەیە و کاتی دیاریکراوی خۆی هەیە لۆ بەدەستهێنانی شتەکان.
بەراوردکردن، ئارامی دڵ دەبات و هەستی نەرێت لۆ دروست دەکات. لەوانەیە ببینیت کەسانی تر خێراتر دەگەن و دەپێکن، یان شتانێکیان هەیە کە تۆ نیتە، بەڵام تۆ دیووی دووەمی ئەوان بینیوە.؟ بڕوابکە هەرکەس لە سوچێکی ژیانیدا گرێیەک هەراسانی کردیە، بەس تۆ نایبینی..!
تۆ هەوڵی خۆت بدەو بەردەوامبە یەقین بە ئەوەی بۆ تۆ بیت، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، دەگاتە دەستت لۆیە پەلە مەکە و کۆڵمەدەو بێهیواش مەبە. دڵنیابە دەگەیت ..
ڕۆژێک، پشت بە خوا، لە پێش چەند گوڵێکی بچووک دادەنیشم، کە چاوەکانیان پڕ لە بێتاوانی و دڵەکانیان پڕ لە ئارەزووی فێربوون بێت. دەرسێکی فیقهیان لۆ شەرح بکەم و هەر حوکمێک لە حوکمەکان بەو پەڕی ئارامی و خۆشەویستیەوە بگەیەنمە دڵیان، ببم بە مامۆستایەکی نەرم و نیان و ڕەوشت جوان و قسەخۆش، لۆ ئەوەی وایان لێبکەم زانست لەگەڵ ئەخلاق و ئیمان لە ناخیاندا گەشە بکات و لە ڕەوشتیاندا ڕەوشتیاندا ڕەنگبداتەوە ..🌸
کاتێک باسی بناغەی دین دەکەین، تەنیا باسی دەقە فقهییەکان و حوکمە شەرعییەکان ناکەین، بەڵکو باسی ئەو کۆڵەگە پڕ بەهایە دەکەین کە بوونیادی ئیسلام و گۆمەڵگەی لەسەر بەندە. کە ئافرەتانن...
ئافرەت لە ئیسلامدا تەنیا بەشێکی ئاسایی نیە، بەڵکو ڕەگ و ڕیشە و بنچینەی پەروەردەکردنی تەواوی نەوەکانە و بونیادی خێزانە، لۆیە ناکرێت ئێمەی ئافرەتان وەک دایک، خوشک، هاوسەر، کچ، نەزان و ناهۆشیاربین، ئەگەر ئافرەت چاک بێت، تەواوی خێزان و کۆمەڵگەو ئوممەتیش چاک و بەهێز دەبێت. هەر بۆیە دایک بە یەکەم قوتابخانەی ژیان و پەروەدرکاری سەرەکی دادەنرێت ..
ئەگەر دایکێک خاوەن عەقڵییەتێکی فراوان و پتەو و بەهێز بێت، نەوەیەکی بەهێزو پتەویش بوونیاد دەنێت...
ـ شافیعی دایکی پەروەردەی کرد.
ـ بوخاری دایکی پەروەردەی کرد.
- شێخ ابن باز دایکی پەروەردەی کرد.
ـ ابن حجر خوشکەکەی پەروەردەی کرد.
- احمدی کوڕی حنبل دایکی پەروەردەی کرد.
ـ ابن تیمیة دایکی کە ناوی تیمیة بووە داعیە بووە نیسبەت دراوە بۆلای دایکی و بەو ناسراوە.
بۆیە ابن القیم ئەفەرموێت: ئـەگـەر ئافرەت لە زانستەکانی دین بێ ئاگابێ، هاوسەرەکەی ماندوو دەکات و منداڵەکانی تێك ئەدات و ئومەت لەناو ئەبات ..
هەموو داربەڕوویەکی بەرز لە تۆوێکی بچووکەوە دەست پێدەکات. تۆ پێویستت بە ڕێگایەکی تەخت ڕەوان و ڕوون نییە، لۆ گەیشتن بە وویستەکانت، بەڵکو پێوویستت بە درزێکی بچووکی ڕۆشنایییە تا خۆتی پێدا بکەیتە ژوورەوە. کاتێک ئەو هەلە بچووکە ڕوودەدات، ئەو وزە کۆبووەوەی چەندین ساڵ چاوەڕوانی وەک بروسکەیەک دەڕواتە ناوی و بەقەد تەواوی چاوەڕوانیت ڕێگاڕوناک دەکاتەوەو هێز دەبەخشێت .
تەنها دەروونێکی بەهێز دەتوانێت درێژەژە بە خەونێک بدات کە زێدە ئەستەمە..!!
تەمەن دەڕوات و پەڕەکانی ڕۆژژمێر یەک بە یەک هەڵدەوەرێن، بەڵام هەندێک حەز و خولیا هەن لە یاسای کات یاخی دەبن ..!! بەدرێژایی بیست ساڵ، بەڵکو زیاتریش بەسەر نەهاتنیاندا تێپەڕدەبێت، بەڵام نەک هەر نامرن، بەڵکو وەک بڵێسەیەک لە تاریکترین کونجی دڵ و مێشکدا بە گەشاوەیی دەمێننەوەو هێز لە مانەوەیان دەبینی.
لێرەدا تۆ کە خاوەنی ئەو خولیایە بوویت، بڕوا بەوە مەهێنە کە چاوەڕوانی ئەو ساڵانەت بێفایدەو بەهەدەرچووبن، بەڵکو ئەوانە ساڵانی کامڵی و ئامادەکاری تۆ بوون کاتێک خولیایەک پاش ٢٠ساڵ چاوەڕوانی هێشتا وەک ڕۆژی یەکەم تەڕوتازەیە و لە مێشکتدا دەنگ دەداتەوە، ئەوە ئاماژەیە لۆ ئەوەی ئەو خولیایە تەنها حەزو سەرگەرمییەکی کاتی نەبووە، بەڵکو ناسنامەت بووە، کاتێک هەموو شتەکانی دەوروبەرت دەگۆڕێن و تۆش گەورەدەبیت، بەڵام ئەو خولیایە نەمر و نەگۆڕ دەمێنێتەوە، واتە ئەوە بەشێکە لە بوونی تۆو تەسلیمبوون ناناسێت..!
سەرکەوتنی ڕاستەقینە ئەوە نییە، کاتێک گەنجیت و پڕ دەرفەتیت لۆ گەیشتن بەهەرچ کە بتەوێت ڕێگاهەیە، بەڵکو ئەوەیە پاش چەندین ساڵ لە صەبڕ و چاوڕوانی، تەنها بە دەرفەتێکی بچووک، خەونەکانت زیندوو بکەیتەوە و بڵێیت: من هەم، من هێشتان لێرەم ..!!
ابنُ القَیِّم کە ئەفەرموێت: ئـەگـەر ئافرەت لە زانستەکانی دین بێ ئاگابێ، هاوسەرەکەی ماندوو دەکات و منداڵەکانی تێك ئەدات و ئومەت لەناو ئەبات ..
Repost from فەرموودە | farmwda
جا هــەرڪـەسێڪ دەیەوێت خەم و خەفەتی نەمینێت و دڵی ئاسوودەبێت و خودا لە تاوانی خۆشبێت و ڕزگــاری بێــت لە ناخۆشیەڪان و دوعاڪانی قەبوڵ بێت. با زۆر صلاوات بنێرێت بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ .. 🌹
کاتی ئەوە هاتوە، ئیتر حاڵی بیت .
تەنها کەسێک کە فریای خۆت بکەویت ، خۆتیت ..!!
واز لە تاوانبارکردنی ڕێگاکە بهێنە، ڕێگریکردن و بەربەست و دواکەوتنت بە واتای شکستت نایێن، هێز لەبەردەوامبوون دایە.
فێربە، هەر بەربەستێک و هەردەردێک بکە بە وانەیەک لۆ دەسپێکردن و بەردەوابوونت، داهاتوی بەرهەمدار، ڕێی چڕو وەڕزو ماندووکەرو شکانی دڵی دەوێت.!
سەرنجت لەسەرخۆت بێت و ژیانت، کاتت، تەمەنت، باروودۆخت، گوزەرانت، لۆگونجانت لەگەڵ کەسانی تر بەراورد مەکە..! قەرارە گوڵەکان هەمووی لە یەک وەرزیدا گوڵ بگرن؟ درەختەکان هەمووی لەیەک وەرزدا بەر بگرن.؟ هەندەکیان لە سەرەتای بەهاردا گوڵ دەگرن و هەندەکیان لە پایزدا و هەندەکیشیان چاوەڕێی گەرمای هاوین دەکەن لۆ ئەوەی بەرەکانیان ببەخشن.
دواکەوتنت بەو مانایە نایێت کە بەرهەمت نییە، بەڵکو وەرزی تایبەت بە خۆت چاوەڕێت بوە. ئێستا کە لەوەرزی خۆت دای دەست پێبکە، ڕێگە مەدە هیچ لە ترسەکان کۆنتڕۆڵت بکەن، هیچ شتەک لەوە بەهێزتر نییە، ئینسان ڕووبەڕووی ئەو ترسەی ببیتەوە، کە کۆنتڕۆنتڕۆڵی دەکات ..!!
ئەگەر زانستەکەت بە بەخشندەیی ڕەوشتت نەڕازێنیتەوە، زانستەکەت زیانی زیاتر دەبێت لە نەزانیت، چونکە نەزان خاوەن پاساوە بە هۆی نەزانینییەوە، ئەمما زانا لە چاوی خەڵکیدا هیچ پاساوێکی نییە ئەگەر خۆی بە فەزیلەتی چاکە نەڕازێنێتەوە ..🩷
