en
Feedback
فێرگەی زمانی کوردیی هێما

فێرگەی زمانی کوردیی هێما

Open in Telegram

فێرگەی زمانی کوردیی هێما. فێرگەیەک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی. زمانی کوردی "هێما"ی نەتەوەی کورد! 🔗 ئایدیی کاناڵ: @fergeyhema 🔗 ئایدیی کۆڕ: @korifergeyhema

Show more
2 137
Subscribers
No data24 hours
+257 days
+10930 days
Posts Archive
١١- کەواتە. نەک کە واتە. ١٢- کەوایە. نەک کە وایە. "کەواتە" و "کەوایە" دروستن، لەبەر ئەوەی بە ئەم شێوەیە پێک هاتوون: کە + وا +
١١- کەواتە. نەک کە واتە. ١٢- کەوایە. نەک کە وایە. "کەواتە" و "کەوایە" دروستن، لەبەر ئەوەی بە ئەم شێوەیە پێک هاتوون: کە + وا + ی/ت + ـە کە: ئامرازی لێکدەر. وا: هاوەڵکار. ی/ت: ناوبەند. (بۆ ئەوەی دوو بزوێن نەکەونە پاڵ یەک.) ـە: کاری ناتەواو. "کە" و "وا" پێکەوە یەک واتای نوێ دروست دەکەن، بۆیە ناکرێت جودا بنووسرێن. بۆ نموونە: کەواتە ژیان ناخۆشە. کەوایە ئەم کارە بە تۆ ناکرێت. @fergeyhema

١٠- کەوا بێت. نەک کەوابێت. شێوەی پێکهێنانی "کەوا بێت": کە + وا + بێت کە: ئامرازی لێکدەر. وا: هاوەڵکار. بێت: کاری ناتەواو. "کە
١٠- کەوا بێت. نەک کەوابێت. شێوەی پێکهێنانی "کەوا بێت": کە + وا + بێت کە: ئامرازی لێکدەر. وا: هاوەڵکار. بێت: کاری ناتەواو. "کە" و "وا" پێکەوە یەک واتای نوێ دروست دەکەن، بۆیە ناکرێت جودا بنووسرێن. "بێت" کاری ناتەواوە و سەربەخۆ دەنووسرێت. نموونەی دیکە: کەوا بوو. نەک کەوابوو. @fergeyhema

٩- بەڕێوەبەر. نەک بەڕێوبەر. وشەی "بەڕێوەبەر" دروستە و بە ئەم شێوەیە پێک هاتووە: بەڕێوه + بە + ەر بەڕێوە: بەشێک لە چاوگی "بەڕێ
٩- بەڕێوەبەر. نەک بەڕێوبەر. وشەی "بەڕێوەبەر" دروستە و بە ئەم شێوەیە پێک هاتووە: بەڕێوه + بە + ەر بەڕێوە: بەشێک لە چاوگی "بەڕێوەبردن" بە: ڕەگی چاوگی "بردن". ەر: پاشگر هەروەکوو دەبینین لە چاوگی "بەڕێوەبردن" سەرچاوەی گرتووە. هەر بۆیە "بەڕێوەبەر" دروستە نەک "بەڕێوبەر". @fergeyhema

٨- بە دڵنیایییەوە. نەک بەدڵنیاییەوە. کاتێک کە پێشبەند و پاشبەند لە ئەملاولای وشەیەک بن، پێشبەند سەربەخۆ دەنووسرێت و پاشبەند ب
٨- بە دڵنیایییەوە. نەک بەدڵنیاییەوە. کاتێک کە پێشبەند و پاشبەند لە ئەملاولای وشەیەک بن، پێشبەند سەربەخۆ دەنووسرێت و پاشبەند بە وشەی پێش خۆیەوە دەلکێت. بە ....دا لە ....دا لە ....وە بە ....ەوە لە ....ڕا نموونەی دیکە: لە کوردستاندا. نەک لەکوردستاندا. لە کوردستانڕا. نەک لەکوردستانڕا. لە بنەوە. نەک لەبنەوە. لە شارەوە. نەک لەشارەوە. بە ڕۆژەوە. نەک بەڕۆژەوە. @fergeyhema

٧- بێگومان. نەک بێ گومان. "بێ" دەتوانێت هەم پێشبەند بێت، واتە جودا بنووسرێت و هەم دەتوانێت پێشگر بێت و بلکێت بە وشەی دوای خۆی
٧- بێگومان. نەک بێ گومان. "بێ" دەتوانێت هەم پێشبەند بێت، واتە جودا بنووسرێت و هەم دەتوانێت پێشگر بێت و بلکێت بە وشەی دوای خۆیەوە. لە ڕێنووسی زمانی کوردیدا هه‌ر کاتێک ناوێک خاوه‌نداریەتیی لێ بستێنینەوە و دۆخی نەرێنی بگرێتە خۆی، ‌"بێ" ده‌لکێنین به‌ سه‌ره‌تای ناوەکەوه و هاوەڵناوی داڕێژراو و یان هاوەڵکاری داڕێژراو پێک دەهێنێت، بۆ نموونە: بێگومان، بێهیوا، بێماڵ، بێخەو، بێوڵات، بێخاک، بێهێز، بێکات. بێگومان سەرکەوتوو دەبم. بێهێزترین مرۆڤی سەر زەوی. @fergeyhema

٦- دوو جار. نەک دووجار. "دوو جار" واتە کارێک یان هەر شتێک، دوو کەڕەت ئەنجام درابێت. کاتێک کە باس لە ژمارەی ئەنجامدانی کارێک د
٦- دوو جار. نەک دووجار. "دوو جار" واتە کارێک یان هەر شتێک، دوو کەڕەت ئەنجام درابێت. کاتێک کە باس لە ژمارەی ئەنجامدانی کارێک دەکات، دەبێ هەردوو وشەکە سەربەخۆ بنووسرێن. دوو جار = دوو کەڕەت. بۆ نموونە: دوو جاری تر سەیری نووسراوەکان بکەرەوە. ئەمڕۆ دوو جار تەلەفوونی بۆ کرد. دوێنێ سێ جار هاوڕێکانم بینی. بۆ ژمارەکانی دیکەش بە هەمان شێوەیە: چوار جار. نەک چوارجار. پێنج جار. نەک پێنجار. شەش جار. نەک شەشجار. @fergeyhema

٥- شەو باش. نەک شەوباش. "شەو باش" ڕستەیەکەیە نەک وشەیەک و واتای خۆی بەتەواوەتی دەگەیەنێت. ئەم ڕستەیە لە ڕووی ناوەرۆکەوە، ڕستە
+1
٥- شەو باش. نەک شەوباش. "شەو باش" ڕستەیەکەیە نەک وشەیەک و واتای خۆی بەتەواوەتی دەگەیەنێت. ئەم ڕستەیە لە ڕووی ناوەرۆکەوە، ڕستەیەکی سەرسووڕمانەوە و باسی حاڵەتی کردووە و دەبێ لە کۆتاییی ڕستە سەرسووڕمانییەکان، نیشانەی خاڵبەندیی سەرسووڕمان (!) دابندرێت. لە ڕووی جۆری ڕستەوە، ڕستەیەکی لێکدراویی سادەیە. شەو باش هاوڕێی هێژام! کاکە شەو باش! "شەو باش!" گرێیە. شەو: ناو، دیارخراو. باش: هاوەڵکار، دیارخەر. - دەتوانێت ناوی واتایی دروست بکات و ببێتە وشەی "شەوباشی". شەوباشی لە تۆ دەکەم. شەوباشیمان لێ کرد. لە ئەم دۆخەدا بەسەریەکەوە دەنووسرێت. @fergeyhema

٤- نییت. نەک نیت. "نی" ئامرازی نەرێکردن لە دەمی ڕانەبردوو بۆ چاوگی "بوون"ـە و "یت" کەسی دووەمی تاک لە جێناوی کۆمەڵەی سێیەمە.
٤- نییت. نەک نیت. "نی" ئامرازی نەرێکردن لە دەمی ڕانەبردوو بۆ چاوگی "بوون"ـە و "یت" کەسی دووەمی تاک لە جێناوی کۆمەڵەی سێیەمە. جێناوی کۆمەڵەی لکاوی سێیەم: م، یت، ێت/ات، ین، ن، ن نی + یت = نییت زۆر زیرەک نییت. لە ئەنجامدانی کارەکاندا بەهێز نییت. @fergeyhema

٣- دەستی پێ کرد. نەک دەستیپێکرد. "دەستپێکردن" چاوگێکی لێکدراوە و لە کاتی گەردانکردندا هەرسێ بەشەکەی سەربەخۆ دەنووسرێت. بەگشتی
٣- دەستی پێ کرد. نەک دەستیپێکرد. "دەستپێکردن" چاوگێکی لێکدراوە و لە کاتی گەردانکردندا هەرسێ بەشەکەی سەربەخۆ دەنووسرێت. بەگشتی لە چاوگی لێکدراودا چ دووبەشی بێت و چ سێبەشی، لە کاتی گەردانکردندا هەموو بەشەکانیان کەرت دەبن و سەربەخۆ دەنووسرێن. دەستی پێ کرد. نەک دەستیپێکرد. کاری کرد. نەک کاریکرد. پارەی بژارد. نەک پارەیبژارد. چێشتی لێ نا. نەک چێشتیلێنا. @fergeyhema

٢- قەی نا. نەک قەینا. "قەی نا" ڕستەیەکی لێکدراوە، "قەی" بەشی یەکەمی کارەکەیە و "نا" بەشی دووەمی کارەکەیە کە کورتکراوەی "ناکات
٢- قەی نا. نەک قەینا. "قەی نا" ڕستەیەکی لێکدراوە، "قەی" بەشی یەکەمی کارەکەیە و "نا" بەشی دووەمی کارەکەیە کە کورتکراوەی "ناکات"ـە. لە کارە لێکدراوەکاندا بەشی یەکەم و دووەمی لە یەک جودا دەنووسرێن. قەی نا. قەی ناکات. قەیدی ناکات. قەی چی ناکات. @fergeyhema

١- دەست خۆش. نەک دەستخۆش. "دەست خۆش" ڕستەیەکە نەک وشەیەکی لێکدراو هەتا بەسەریەکەوە بنووسرێت. ڕستەی "دەست خۆش" کورتکراوەی ڕستە
١- دەست خۆش. نەک دەستخۆش. "دەست خۆش" ڕستەیەکە نەک وشەیەکی لێکدراو هەتا بەسەریەکەوە بنووسرێت.  ڕستەی "دەست خۆش" کورتکراوەی ڕستەی "دەستت خۆش بێت"ـە. ڕستەی "دەستت خۆش بێت" بەسەریەکەوە نانووسرێت هەتا ڕستەی "دەست خۆش" بەسەریەکەوە بنووسرێت. @fergeyhema

🔲 ٣٠ چاوگ لەگەڵ ڕەگی چاوگ و قەدی چاوگەکەیان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔘 ١- خواردن. - ڕەگی چاوگ: خۆ. - قەدی چاوگ: خوارد. 🔘 ٢- ڕۆیشتن. - ڕەگی چاوگ: ڕۆ. - قەدی چاوگ: ڕۆیشت. 🔘 ٣- هاتن. - ڕەگی چاوگ: ێ. - قەدی چاوگ: هات. 🔘 ٤- خەوتن. - ڕەگی چاوگ: خەو. - قەدی چاوگ: خەوت. 🔘 ٥- کردن. - ڕەگی چاوگ: کە. - قەدی چاوگ: کرد. 🔘 ٦- چوون. - ڕەگی چاوگ: چ. - قەدی چاوگ: چوو. 🔘 ٧- بیستن. - ڕەگی چاوگ: بیست. - قەدی چاوگ: بیست. 🔘 ٨- بینین. - ڕەگی چاوگ: بین. - قەدی چاوگ: بینی. 🔘 ٩- خستن. - ڕەگی چاوگ: خە. - قەدی چاوگ: خست. 🔘 ١٠- ڕشتن. - ڕەگی چاوگ: ڕێژ. - قەدی چاوگ: ڕشت. 🔘 ١١- شۆردن. - ڕەگی چاوگ: شۆ. - قەدی چاوگ: شۆرد. 🔘 ١٢- گووشین. - ڕەگی چاوگ: گووش. - قەدی چاوگ: گووشی. 🔘 ١٣- هێنان. - ڕەگی چاوگ: هێن. - قەدی چاوگ: هێنا. 🔘 ١٤- ویستن. - ڕەگی چاوگ: هەوێ، ەوێ. - قەدی چاوگ: ویست. 🔘 ١٥- بردن. - ڕەگی چاوگ: بە. - قەدی چاوگ: برد. 🔘 ١٦- کوشتن. - ڕەگی چاوگ: کوژ. - قەدی چاوگ: کوشت. 🔘 ١٧- گریان. - ڕەگی چاوگ: گری. - قەدی چاوگ: گریا. 🔘 ١٨- سووتان. - ڕەگی چاوگ: سووتێ. - قەدی چاوگ: سووتا. 🔘 ١٩- بڕین. - ڕەگی چاوگ: بڕ. - قەدی چاوگ: بڕی. 🔘 ٢٠- کڕین. - ڕەگی چاوگ: کڕ. - قەدی چاوگ: کڕی. 🔘 ٢١- دزین. - ڕەگی چاوگ: دز. - قەدی چاوگ: دزی. 🔘 ٢٢- ژیان. - ڕەگی چاوگ: ژی. - قەدی چاوگ: ژیا. 🔘 ٢٣- مان. - ڕەگی چاوگ: مێن. - قەدی چاوگ: ما. 🔘 ٢٤- دڕین. - ڕەگی چاوگ: دڕ. - قەدی چاوگ: دڕی. 🔘 ٢٥- چڕین. - ڕەگی چاوگ: چڕ. - قەدی چاوگ: چڕی. 🔘 ٢٦- سڕین. - ڕەگی چاوگ: سڕ. - قەدی چاوگ: سڕی. 🔘 ٢٧- ڕزین. - ڕەگی چاوگ: ڕز. - قەدی چاوگ: ڕزی. 🔘 ٢٨- بەزین. - ڕەگی چاوگ: بەز. - قەدی چاوگ: بەزی. 🔘 ٢٩- مردن. - ڕەگی چاوگ: مر. - قەدی چاوگ: مرد. 🔘 ٣٠- مژین. - ڕەگی چاوگ: مژ. - قەدی چاوگ: مژی. ✍️ ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور @fergeyhema

🔲 ناوی مانگەکانی وەرزی بەهار بە زمانی کوردی. ـــــــــــــــــــــــ 🟩 مانگی یەکەمی بەهار:
- کوردیی سۆرانی: خاکەلێوە. - کوردیی هەورامی: نەورۆز. - کوردیی کەڵهوڕی: جێژنان، جەژنان. - کوردیی کورمانجی: نیسان.
 🟩 مانگی دووەمی بەهار:
- کوردیی سۆرانی: گوڵان، بانەمەڕ. - کوردیی هەورامی: پاژەرەژ. - کوردیی کەڵهوڕی: گوڵان. - کوردیی کورمانجی: گوڵان.
🟩 مانگی سێیەمی بەهار:
- کوردیی سۆرانی: جۆزەردان. - کوردیی هەورامی: چێڵکڕ. - کوردیی کەڵهوڕی: زەردان. - کوردیی کورمانجی: حەزیران.
@fergeyhema

🔘 #شەوموزیک (١١) 🔴 نەورۆز. 🎙 حەسەن زیرەک. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەم ڕۆژی، ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە جەژنێکی، کۆنی کوردان بەخۆشی هاتەوە @fergeyhema

🔲 نەورۆز بە پێنووسی شاعیرانی کورد. ـــــــــــــــــــــــ کۆمەڵێک شیعر سەبارەت بە نەورۆز و پیرۆزباییکردنی ئەو جەژنە. 🟠 جەلادەت مەحدەت خۆشناو:
تیشکی ڕۆژی نەوبەهارم هەر دەمێ گڕ ئەخاتە مێرغوزارم پڕ چەمێ پەلکەزێڕینم ئەکاتە پڵپلەی زولفی بووکی ئەم وڵاتە گڵگوڵەی بولبولی کوردیی زوبانم ڕازەکەی ڕوو ئەکاتە سونبولانم نازەکەی پڕ حەزی ئامێزی دڵدار: سۆزەکەم لێت ئەکەم جەژن و بەهار، نەورۆز ئەکەم
🟠 خادیم:
نەورۆزە ئیمڕۆ وەعدەی شادییە جەژنی سەربەستی و هەم ئازادییە نەورۆزی پیرۆز ڕێکەوتەی شەمە ئەم نەوعە جەژنە شازە، زۆر کەمە
🟠 نافیع مەزهەر:
موبارەک بێ لەسەر گوڵبەرگی ژین ئەم جەژنی نەورۆزە بەدڵخۆشیی هەموو دڵداری خاک، هەرچی دڵسۆزە
🟠 سەید کامیل ئیمامی:
ئاوری نەورۆزی پڕشنگی ژینە بۆ گەل و بۆ هۆز گڕی بەتینە گڕوگرپەی ئەو ژینی پێوەیە بریسکەی خەبات هەر لەوێوەیە ئاگری نەورۆزە یا تیشکی هیوا ڕووناککەرەوەی تاریکیی هەوا
🟠 پیرەمێرد:
ساڵە و ساڵ زەوی نوێ ئەبێتەوە گژوگیای لەگەڵ ئەبووژێتەوە کە زستان ڕۆیی ئیی تر نەورۆزە بولبول لە عەشقی گوڵدا بەسۆزە بەشی دوو ساڵمان لە نەورۆزدایە یاڵڵا کوڕوکاڵ سا وەرنە کایە
🟠 دڵشاد مەریوانی:
گوڵاڵەی نازدار زوو هەڵسە لە خەو، ئەمڕۆ نەورۆزە من بە گۆرانی، تۆ بە پێکەنین، ئەڵێین: پیرۆزە
🟠 ڕازی:
نەورۆز هات و چەمەن بەرگی سەوزی کردە بەر پشکووت شکۆفەی گوڵ و ڕوخساری خستە دەر سروەی نەسیمی ساف بەیانی لە گوڵشەنا دێت و دەچێت و بە بولبول لە گوڵ ئەدا خەبەر
🟠 هێمن موکریانی:
بە بەرگی سەوز ڕازاوە قەد و لاپاڵ و شێو و دۆڵ چرۆی دەر کردووە دار و ملیدا یەکتری گیاوگۆڵ بەسەر بەفری کەویدا کرد شەماڵی خاکەلێوە خۆڵ ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەهارە جێژنی نەورۆزە بە دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
@fergeyhema

🔲 نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی پیرۆز بێت! ـــــــــــــــــــــــ لەلایەن بەڕێوەبەرانی فێرگەی زمانی کوردیی هێما، پیرۆزباییی هاتنی ساڵی نوێ و جەژنی نەورۆزتان لێ دەکەین. هیوادارین ئەم ساڵ ببێتە مایەی دڵخۆشی، کامەرانی و لەشساغی و هەروەها ساڵی سەرکەوتنەکان بۆ هەموو لایەک بێت.
موبارەک بێ لەسەر گوڵبەرگی ژین ئەم جەژنی نەورۆزە بەدڵخۆشیی هەموو دڵداری خاک، هەرچی دڵسۆزە "نافیع مەزهەر"
@fergeyhema

🔲 تاقیی گشتیی ڕێنووسی زمانی کوردی. 🟤 تاقیی نۆیەم، مژار: پیتەکانی (و) و (ی). - بەستەری بەشداری لە تاقیی نۆیەم: http://t.me/Q
🔲 تاقیی گشتیی ڕێنووسی زمانی کوردی. 🟤 تاقیی نۆیەم، مژار: پیتەکانی (و) و (ی). - بەستەری بەشداری لە تاقیی نۆیەم: http://t.me/QuizBot?start=9gw3QXSg @fergeyhema ئینستاگرام | کۆڕی تەلەگرام

🔲 ڕوونکردنەوەیەکی پوخت لەسەر خولی فێرکاریی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی. ــــــــــــــــــــــــــــــ ١- بە شێوەی سەرهێڵ (ئانڵاین) بەڕێوە دەچێت. ٢- جەختی سەرەکیی خولی ڕێزمان، لەسەر بەشی "وشەسازی" دەبێت. ٣- خولی ڕێزمان بۆ کەسانێک دەبێت، کە لانی کەم ڕێنووسی زمانی کوردی بزانن هەتا بتوانن لە ئەم خولەدا بەشداری بکەن. بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە لە تەلەگرام بگرن: 👇 @sinarehimpur

🔳 ئاگاداریی بەڕێوەبردنی خولی فێرکاریی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی. 🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەند
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەبردنی خولی فێرکاریی سەرهێڵی ڕێزمانی کوردی. 🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە لە تەلەگرام بگرن: @sinarehimpur

🔳 ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی. 🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەند
🔳 ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولی سەرهێڵی فێرکاریی ڕێزمانی کوردی. 🔺وانەبێژ: سینا ڕەحیمپوور بۆ ناونووسی و زانیاریی زۆرتر، پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە لە تەلەگرام بگرن: @sinarehimpur