ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
Open in Telegram
ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ناونیشان: مەهاباد ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور پاساژی میدیا نهۆمی سێیەم(نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد).
Show more652
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+130 days
Posts Archive
◉ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی◉
هەشتا و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
تەوەر: پێگەی ژن لە نێوان نەریت و نوێخوازیدا؛ خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی
✅ بەشی دووەم
وتاربێژ: دوکتور سۆران شێخولئیسلامی
📅 کاتی بەڕێوەچوون: دووشەممە، ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی
کاتژمێر: سێ و نیوی دوانیوەڕۆ
شوێن: ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی
جامی
ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)
🆔 https://t.me/nawendy1
☜ هاتن بۆ هەمووانە
هەشتا و سێیەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جاژی لە ئاوێنەی وێنەدا👇
ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی◉
هەشتا و سێیەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: پێگەی ژن لە نێوان نەریت و نوێخوازیدا، خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی(بەشی یەکەم)
وتاربێژ: د. سۆران شێخولئیسلامی
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری
هەشتا و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.
☜ سەرەتا یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان دوکتور سۆران شێخولئیسلامی وەک وتاربێژی ئەم دانیشتنە، باسەکەی خۆی سەبارەت بە تەوەری سەرەکی وتارەکەیان دەست پێکرد. وتاربێژ سەرەتا باسێکی لەسەر ڕۆمان و چۆنێتی شکڵ گرتنی ڕۆمان لە ئێران و کوردستان کرد. یەکەمین ڕۆمانەکانی بە زمانی فارسی و کوردی ناساند. ئەوجار ڕەوتێکی میژوویی ڕۆمانی کوردی هێنایە بەر باس.
د. شێخولئیسلامی لە درێژەدا ئاماژەی بە بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری وەک هاوارەبەرە، میرزا و هتد کرد و دەوری ژنی لەم ئاسەوارانەدا بە وردی لێک دایەوە.
بەڕێزیان باسی لەوەی کرد ژن لە بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیریدا لە چوارچێوەی سوننەتدا سەیر کراوە. ژن لەم بەرهەمانەدا وەک کاراکتێرێکی مونفەعیل خوێندنەوەی بۆ کراوە.
بەشی دووەمی وتارەکە پێوەندی هەیە بە لێکدانەوەی پێگەی ژن لە بەرهەمەکانی عەتا نەهایی، هەفتەی داهاتوو پێشکێش دەکرێ.
بەشی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و سرنجی ئامادەبووان؛ کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆرێ و وتاربێژ وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
🆔 https://t.me/nawendy1
ڕێکەوت: ٠٤/ ١٢ / ۱٤٠٤
◉ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی◉
هەشتا و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
تەوەر: پێگەی ژن لە نێوان نەریت و نوێخوازیدا؛ خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری و عەتا نەهایی
وتاربێژ: دوکتور سۆران شێخولئیسلامی
📅 کاتی بەڕێوەچوون: دووشەممە، ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی
کاتژمێر: سێ و نیوی دوانیوەڕۆ
شوێن: ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی
جامی
ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)
🆔 https://t.me/nawendy1
☜ هاتن بۆ هەمووانە
هەشتا و دووهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە ئاوێنەی وێنەدا👇
❂ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی❂
هەشتا و دووهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
✓ هەشتا و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کران:
✔ میران تاباک(تەمەن هەشت ساڵان): چیرۆک
✔ کاک مستەفا مەولوودی: شێعر(شێعر و وەرگێڕان)
✔ ڕێزوان بوڕنا: شێعر
✔ ساماڵ ئیبڕاهیمی: شێعر(دوو پارچە غەزەل)
✔ خاتوو گوڵاڵە ستاوەند: چیرۆک
✔ ئامینه سونبولی: پەخشان
☀ شایانی باسە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕمدا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.
.
ڕێکەوت: ١٤٠٤٫١١٫٢٧
🆔 https://t.me/nawendy1
Repost from N/a
یەکەمین دانیشتنی بەشی لاوانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە ئاوێنەی فیلم دا⬆️
