en
Feedback
إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

إِبنُ التُّرابْ الڪُردي

Open in Telegram

إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقࣱّۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَیَوٰةُ ٱلدُّنۡیَا وَلَا یَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ۝٣٣}

Show more
874
Subscribers
+224 hours
+107 days
+5530 days
Posts Archive
١٠٤ - محمد بن عبداللە بن عبد الحکم گوتی : ڕۆژێک لەگەڵ شافعي باسی فەرموودەیەکمان دەکرد لە کاتێکدا من منداڵ بووم. گوتی : کێ بۆی گێڕاویتەوە؟ گوتم : تۆ. گوتی : لە چ کتێبێکدا؟ گوتم : کتێبی فڵان و فڵان. گوتی : (هەرچییەکم بۆ گێڕاویتەوە هەروەك ئەوەیە کە پێم گوتووی، بەڵام ئاگاداربە لە گێڕانەوە لە کەسانی زیندوو). دەڵێم : ئەمە لەو بابەتەیە کە کەسێك شتێك دەگێڕێتەوە و پاشان بیری دەچێتەوە، و ڕێگرییەکەش لەبەر ئەوەیە نەك تانەی لێ بدا و بە درۆی بخاتەوە. ١٠٥ - إسماعيل بن عیاش گوتی : ابن أبي حسین المکي لە خۆی نزیک دەکردمەوە، هاوەڵانی فەرموودە پێیان گوت : دەبینین ئەم گەنجە شامییە پێش دەخەی و لەسەر ئێمە هەڵیدەبژێری؟! گوتی : من ئومێدی زۆرم پێیەتی، ڕۆژێك پرسیاری فەرموودەیەکیان لێ کرد کە لە شهر ـەوە گێڕابوویەوە : کاتێك خواردن چوار شتی تێدا کۆببێتەوە ئەوا تەواو بووە، سێیانی باس کرد و چوارەمی بیرچووەوە، پرسیاری لە من کرد و پێی گوتم : چۆن بۆم گێڕانەوە؟ گوتم : لە شهر بن حوشب بۆت گێڕاینەوە : کە ئەگەر خواردن چوار شتی تێدا کۆبێتەوە ئەوا کامل بووە : ئەگەر سەرەتاکەی حەڵاڵ بێت، و ناوی اللەـی لێ بهێنرێ کاتێك دادەنرێ، و دەستی زۆری لەسەر بێ - واتا کەسی زۆر لێی بخۆن -، و سوپاسی اللە بکرێ کاتێک هەڵدەگیرێ. ئینجا ڕووی کردە خەڵکەکە و گوتی : چۆنی دەبینن؟ #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٩٢ - أبو إسحاق إبراهيم بن إسحاق الحربي دەڵێت : عطاء بن أبي رباح ڕەحمەتی اللەـی لێ بێ کۆیلەیەکی ڕەشپێستی ئافرەتێکی خەڵکی مەککە بوو، لوتی وەك باقلە وابوو. گوتی : سلیمان بن عبد الملك لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا هاتن بۆ لای عطاء، کاتێك گەیشتن ئەو خەریکی نوێژ بوو، ئەوانیش دانیشتن تا نوێژەکەی تەواو کرد، کاتێک تەواو بوو ڕووی تێکردن، بەردەوام پرسیاری مناسیکەکانی حەجیان لێ دەکرد و ئەویش پشتی تێکردبوون - ڕووی لێ وەرگێڕابوون -. پاشان سلیمان بە کوڕەکانی گوت : هەستن، و گوتی : ئەی کوڕەکانم، تەمبەڵی مەکەن لە داواکردنی زانستدا؛ چونکە من ئەو سوکایەتییەمان - زەلیلییەمان - لەبەر دەستی ئەم کۆیلە ڕەشپێستەدا لەبیر ناکەم.ـ دەڵێم : عطاء تەنها لەبەر ئەوە پشتی تێکردن و ڕووی تێ نەکردن وەك ئادابێک بۆیان چونکە ئەوان منداڵی ژیانی خۆش و دەسەڵات بوون، و ئەگەرنا سوننەت وایە قسەکەر ڕووی لە فێرخوازەکە بێت. ٩٣ - المنذر بە النعمان ـی کوڕی فەرموو : کوڕی شیرینم، پێم خۆشە شەوانە سەیری ئاداب و ڕەوشت بکەیت - بیخوێنیەوە -، چونکە دڵ بە ڕۆژدا - بەهۆی ئیش و کارەوە - دەفڕێت و لای شتەکان نییە، بەڵام بە شەودا ئارامە، و هەر شتێک بخەیتە ناو دڵتەوە - لەو کاتەدا - پێوەی دەلکێ. ٩٤ - عبد الملك بن مروان بە کوڕەکانی دەگوت : (ئەی ڕۆڵەکانم فێری زانست ببن، ئەگەر دەوڵەمەند بوون ئەوا بۆتان دەبێت بە تەواوکاری، وە ئەگەر هەژار بوون ئەوا بۆتان دەبێت بە سەروەت). ٩٥ - أبوبکر بن عياش دەڵێت : ئێمە لەلای الأعمش بووین، وە ئێمە لە دەوریدا فەرموودەمان دەنوسیەوە، پیاوێك بە لایدا تێپەڕی و گوتی : ئەی أبو محمد، ئەو منداڵانە لە دەورتن ؟ گوتی : (بێدەنگ بە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە کاروباری  دینەکەت بۆ دەپارێزن). ٩٦ - وە لە کۆمەڵێك لە بەصڕیەکان گێڕدراوەتەوە کە : پیاوێك بە لای حماد بن سڵمةـدا تێپەڕی کە چەند منداڵێك لە دەوری بوون، پێی گوت : ئەی أبو سلمة ئەوە چییە ؟ گوتی : (ئەوانە ئەو کەسانەن کە کارووباری دینەکەتت بۆ دەپارێزن). ٩٧ - یحیی بن حمید الطویل یان کەسێکی تر گوتویەتی : ڕۆژێک چووین بۆ لای حماد بن سلمة، چەند منداڵکك لەبەردەمیدا بوون و فەرموودەی بۆ دەگێڕانەوە، ئێمەش دانیشتین تاوەکو تەواو بوو، گوتمان : ئەی أبو سلمة، ئێمە کەسە گەورە و شێخەکانی قەومەکەت هاتووین بۆ لات، ئێمەت جێهێشتووە و ڕووت کردۆتە ئەم منداڵانە؟ فەرمووی : لە خەودا بینیم؛ وەك ئەوەی لەسەر کەناری ڕووبارێک بم و تەنەکەیەکی بچووکم پێ بێت و ئاوی چەند نەمامێکی خورمای پێ بدەم، منیش بەو منداڵانەم لێکدایەوە). ٩٨ - حسن البصري دەڵێت : (منداڵەکانتان بهێنن بۆ لامان؛ چونکە ئەوان دڵیان چۆڵتر و ئارامترە، و باشتر ئەوە لەبەر دەکەن کە دەیبیستن، جا هەر کەسێك کەوا اللە تعالی بیەوێ بۆی تەواو بکات ئەوا بۆی تەواو دەکات). ٩٩ - یحیی بن صالح العبدی دەڵێت : چووم بۆ لای الحسن - لە کاتێکدا منداڵ بووم - و لە دووری کۆڕەکە دانیشتم. پێی گوتم : ئەی کوڕی شیرینم، وەرە پێشەوە، بۆچی لە دورەوە دانیشتووی ؟ گوتم : ئەی أبو سعید، من ڕێزی کۆڕەکەم گرت - لە کۆتایی دانیشتم -. گوتی : وا مەکە، ئەگەر هاتیت وەرە لە تەنیشتم دانیشە. دەڵێت : دەچووم بۆ لای ئەویش لە تەنیشت خۆی دایدەنیشاندم، و دەستی بەسەرمدا دەهێنا، و فەرموودەی بۆ دەگێڕامەوە - نا بینوسمەوە -. ١٠٠ - سعید بن رحمة الأصبحي دەڵێت : بە شەو پێش هەمووان دەچووم بۆ کۆڕی عبداللە بن المبارك، لەگەڵ هاوتەمەنەکانمدا بووم و کەس پێشم نەدەکەوت، ئەویش لەگەڵ شێخ و پیاوە بەتەمەنەکاندا دەهات. پێی گوترا : ئەم منداڵانە بەسەرتدا زاڵ بوون - واتا زۆربەی کاتت بۆ ئەوانەیە -. ئەویش گوتی : ئەمانە لای من ئومێدی زۆرتریان لێ دەکرێ وەك لە ئێوە، ئێوە مەگەر چەند دەژین؟ بەڵام ئەمانە ئومێدە کەوا اللە بەرزیان بکاتەوە و - کارێکی گەورەیان - پێ ئەنجام بدات. سعید گوتی : پاشان جگە لە من کەسی تریان لێ نەمایەوە. ١٠١ - ابن سیرین دەڵێت : پیاوێك لەلامان دانیشت لە کاتێکدا ئێمە منداڵ بووین و گوتی : عمر بن الخطاب رضي اللە عنە لە فڵانە کاتدا بۆی نووسین : إزار و و رداء بپۆشن - جلی سادەی عەرەبی -، و نەعل لەپێ بکەن، و بە باشی نەعلەکان لەپێ بکەن، و وەك ژیانی معد - واتا ژیانێکی سادە و ڕەق - بژین، و واز لە ڕابواردنی زۆر و جلی بێگانەکان بهێنن). ١٠٢ - عبد الرزاق دەڵێت : سفیان الثوري ـم بینی فەرموودەی بۆ منداڵێك دەگێڕایەوە و پێی دەگوت تا بینووسێتەوە. ١٠٣ - محمد بن إسحاق گوتی : أبو سلمة بن عبدالرحمن ـم بینی دەستی منداڵێکی دەگرت لە حوجرە و دەیبردەوە بۆ ماڵەوە، لەوێ فەرموودەی بۆ دەگێڕایەوە و بۆ دەنووسیەوە).

لەسەر داواکاری کۆمەڵێک لە موسڵمانان إن شاء اللە شێوازی بڵاوکردنەوەی وانەکان دەکەین بە سێ ڕۆژ جارێك لەبەر گرنگی کتێبەکە بۆ ئەو
لەسەر داواکاری کۆمەڵێک لە موسڵمانان إن شاء اللە شێوازی بڵاوکردنەوەی وانەکان دەکەین بە سێ ڕۆژ جارێك لەبەر گرنگی کتێبەکە بۆ ئەوەی بتوانن بیخوێننەوە و فریای بکەون..

٩١ - ابن الجزار القیرواني دەڵێت : (ئەگەر یەکێک بڵێت : ئێمە دەبینین هەندێك لە منداڵان ئاداب و ڕەوشت بە ئاسانی وەردەگرن وە هەنێکی تریان تێدایە کە ئەوە قەبوڵ ناکەن - ڕەوشت و ئاداب وەرناگرن -، هەروەها هەندێک منداڵ دەبینین شەرم ناکەن، و هەندێکی تریش دەبینین زۆر بە شەرمن، هەندێکیان دەبینین گرنگی بەوە دەدەن کە فێریان دەکرێت و بە پەرۆشی و هەوڵدانەوە فێری دەبن، و هەندێکی تریان دەبینین لە فێربوون بێزار دەبن و ڕقیان لێیەتی، تەنانەت لە ناو کەسانی خاوەن بایەخ و زانستیشدا ئەوە دەبینین کە هەندێکیان ئەگەر ستایش بکرێن زانستێکی زۆر فێر دەبن، و هەندێکی تریان ئەگەر سەرزەنشت بکرێن یان لۆمە بکرێن فێر دەبن، و هەندێکی تریشیان فێر نابن مەگەر لە ترسی لێدان نەبێت، بە هەمان شێوە جیاوازییەکی زۆر و ئاشکرا دەبینین لە نێوان ئەو منداڵانەی کە لە فێربوون بێزار دەبن و ڕقیان لێیەتی، و هەندێک منداڵ دەبینین حەزیان بە درۆیە، و هەندێکی تریان دەبینین حەزیان بە ڕاستگۆییە، هەروەها جیاوازییەکی زۆر لە ڕەوشت و سروشتەکانیاندا دەبینین، کەواتە مەبەست لەم وتەیەت چییە : پێویستە منداڵان لە منداڵییەوە ئاداب فێر بکرێن، لە کاتێکدا تۆ ئەم جۆرە سیفەتانەیان تێدا دەبینی کە بەبێ فێرکردن و ئادابدان بە سروشتی لە هەندێکیاندا هەیە؟ ئایا ئاداب دەتوانێت طەبیعەت و ئەخلاقێکی خراپ بگۆڕێت بۆ ئەخلاقێکی پەسەندکراو؟ ئەو کەسەی کە ئەم قسەیە دەکات پێی دەڵێین : سەبارەت بەوەی باست کرد لەسەر طەبیعەتی منداڵان و جیاوازییان، و وتەکەت کە دەڵێیت : ئایا ئاداب سروشتە خراپەکە دەگۆڕێت بۆ سروشتێکی پەسەندکراو؟ بە تەمەنم بێگومان وایە - ئەم وشەیە بە واتای سوێند نایەت بەڵکو لەناو عەرەبدا لە کۆنیشدا بەکارهاتووە بەبێ نییەتی سوێند کە تەنها عورفێکە بۆ دڵنیا کردنەوەی بابەتەکە کە گرنگە -، و ئەوەی کە خاوەن ئەخلاقێکی خراپ بێت، تەنها بەهۆی پشتگوێخستنی منداڵ و وازهێنانیەتی لەوەی ڕانەیەت بەو ئەخلاقە خراپانەی کە سروشتەکەی مەیلێتی بۆیان، یان ڕاهاتنی لەسەر شتانێکی ناشرین کە ڕەنگە لە بنچینەدا لە سروشتەکەیدا نەبووبێت، جا ئەگەر لە گەورەییدا دەست کرا بە ئاداب فێرکردنی، تێپەڕین لەو شتانە زۆر قورس دەبێت دوای ئەوەی بەسەریدا زاڵ بوون و نەیتوانی واز لەوە بهێنێ کە لە منداڵییەوە پێی ڕاهاتبوو، أبو واس فەیلەسوف دەڵێت : (زۆربەی خەڵک تەنها بەهۆی خراپی مەزهەب - ڕۆیشتن - و بیروباوەڕی منداڵییانەوە تووشی شکست هاتوون، چونکە ئاداب فێرکردن و چاکسازی و بەڕێوەبردنێکی باش پێش تەمەنیان نەکەوتووە). هەر لەبەر ئەوەشە فەرمانمان پێ کراوە کە منداڵان لە کاتێکدا بچووک بن ئادابیان فێر بکەین، چونکە ئەوان هێشتا بڕیاریان نییە لەسەر ئەو بیروباوەڕە جوانانە و ئەو کار و ڕەفتارە پەسەندکراوانەی کە فەرمانیان پێ دەکرێت ئەنجامی بدەن ئەگەر خویەکی خراپ بەسەریاندا زاڵ نەبووبێت کە ڕێگرییان لێ بکا لە شوێنکەوتنی ئەوەی بۆیان دەویسترێ، جا هەر کەسێک لە منداڵییەوە کوڕەکەی ڕابێنێت لەسەر ئاداب و کارە پەسەندکراوەکان و ڕەوشتە جوانەکان، ئەوا فەزڵ و گەورەیی بەدەست هێناوە، و خۆشەویستی و ڕێز و شکۆمەندی بەدەست هێناوە، و گەیشتۆتە ئەوپەڕی بەختەوەری، و هەر کەسێکیش واز لە ئەنجامدانی ئەو کارە بهێنێت، واز لە گرنگیپێدانی بهێنێت، ئەوە دەبێتە هۆی کورتهێنان و نزمبوونەوەیەکی گەورە، ڕەنگە فەزڵی ئەوە لە کاتێکدا بزانێت کە نەتوانێت قەرەبووی بکاتەوە و ئەوەی لەدەستی چوو بۆی بگەڕێتەوە، ئەو کاتە پەشیمانی بۆ دەمێنێتەوە کە بەرهەمی هەڵەکەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەبینین هەندێك کەس دەزانن ڕێباز و ڕەفتارەکانیان خراپە و ڕێگە پەسەندکراوەکەشیان لێ وون نییە، بەڵام بۆیان قورسە وازی لێ بهێنن بەهۆی ئەوەی کە خویەک پێی گرتوون، ئەگەر لەبەر ڕوپامایی و شەرمی خەڵک لە ڕواڵەتدا هەندێک لەو حاڵەتانە بگۆڕن، کاتێک بە تەنیا دەبن دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕەفتارانەی کە لە ناخیاندا جێگیر بووە، بێگومان بنچینەی خو ئەوەیە کە مرۆڤ زیاتر مەیلی بۆ خو ـەکەیە و سوورترە لەسەری و زیاتر دەستی پێوە دەگرێ، کەواتە هیچ شتێک لە هۆکارە خراپەکاندا نییە بەهێزتر بێت لەوەی کە خویەک لە سروشتدا جێگیر بووە، ئەگەر طەبیعەتیش هاوکاری نەبێت ئەوا خوو بە تەنیا ئەگەر جێگیر بوو و توند بوو دەگاتە پلەیەکی بەهێز، بە هەمان شێوەش خوو و ڕاهاتن لە شتە هەستپێکراوە بەرزەکاندا - بە هەمان شێوە کاریگەرە -. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٨٧ - هشام بن عروة دەڵێت : (ئێمە منداڵی گەلێک بووین، پاشان ئەمڕۆ بووینە گەورە، و ئێوە ئەمڕۆ منداڵن، و لە داهاتوودا دەبنە گەورە، کەواتە زانست فێر بن تاوەکو ببنە پێشەوا و گەورەی گەلەکەتان، و ئەوانیش پێویستییان بە ئێوە بێ، سوێند بە اللە خەڵکی پرسیاریان لێنەکردم هەتا ئەو کاتەی بیرم چوویەوە - واتا بەهۆی تەمەنەوە -). هشام گوتی : باوکم من و براکانم عبداللە بن عروة، و عثمان، و إسماعیل، و یەکێکی تریش کە هشام ناوی هێناوە بانگ دەکرد و دەیفەرموو : کاتێک لەگەڵ خەڵکیم مەیەنە لام، بەڵکو کاتێک بە تەنیا بووم پرسیارم لێ بکەن. بۆمان دەدوا؛ باسی تەڵاق، پاشان خولع - جیابوونەوە بە داوای ئافرەت -، پاشان حەج، پاشان قوربانی، و پاشان ئاوای بۆ باس دەکردین. دواتر دەیفەرموو : بۆم دووبارە بکەنەوە، ئەویش سەرسام دەبوو بە لەبەرکردنەکەم. ٨٨ - لەوانەی کە بۆ خلف الأحمر دەخوێندرایەوە :  باشترین شت کە پیاوان بۆ کوڕەکانیان بە میرات جێی دەهێڵن ئادابێکی چاک و ستایشێکی جوانە، ئەو میراتە باشترە لە دینار و درهەم لە ڕۆژی تەنگانە و خۆشیدا، ئەوانە - ماڵ و سامان - لەناودەچن، بەڵام ئایین و ئادابی چاک لەناوناچن تا کاتی دیداری اللە، ئەی کوڕی شیرینم ئەگەر لە منداڵییەوە ئاداب فێربی ئەوا ڕۆژێک دێت لە ڕیزی گەورەکاندا ئەژمار دەکرێی، بەڵام ئەگەر خۆت فەرامۆش کرد و تەمبەڵ بوویت دەبینیت کاتێک گەورە بوویت لە ڕیزی نەزان و گەمژەکاندایت، چەمانەوەی چڵ و لق کاتێک کە تەڕ بێت ئاسانە بەڵام کاتێک وشک بوو - چەمانەوە و ڕاستکردنەوەی - وەک یەک نییە). ٩٠ - أبوبکر الآجري دەڵێت : (ئایا نابینن اللە ڕەحمتان پێ بکات کە پەروەردگاری بەخشندەتان، هانتان دەدات بۆ پەروەردەکردنی نەفسی خۆتان و ماڵ و منداڵتان؟! کەواتە تێبگەن اللە ڕەحمتان پێ بکا لەوەی اللە عز وجل دەفەرمووێ و خۆتان ناچار بکەن بە زانستی ئەوەوە. و دەڵێت : بزانە کە نەفس وەك بێچووە ئەسپێکی جوان وایە، کاتێک کەسێک سەیری دەکات، جوانی و شکۆکەی سەرسامی دەکات، بەڵام کەسانی خاوەن تێگەیشتن و شارەزا دەڵێن : هیچ سوودێک لەمە وەرناگیرێت تاوەکو بە جوانی ڕانەهێنرێت و بە جوانی ئاداب فێر نەکرێ، ئەو کاتە سوودی لێ دەبینرێ، و بۆ بەدەستهێنان و ڕاکردن - لە کاتی تەنگانەدا - دەست دەدات، و سوارەکەی سوپاسی ئەنجامەکانی ئاداب و ڕاهێنانەکەی دەکات. خۆ ئەگەر ئاداب فێر نەکرێ، نە جوانییەکەی و نە شکۆکەی سوودی نابێت، و سوارەکەی لە کاتی پێویستدا سوپاسی ئەنجامەکانی ناکات. جا ئەگەر خاوەنی ئەم ئەسپە بچووکە قسەی کەسانی ئامۆژگاریکار و شارەزای وەرگرت، وە زانی کە ئەمە قسەیەکی ڕاستە، ئەوا دایە دەستی ڕاهێنەرێك بۆ ئەوەی ڕای بهێنێ. پاشان ئەوە نابێت ئیلا ئەوەی ڕاهێنەرەکە شارەزای ڕاهێنان بێت، و ئارامگری هەبێت لەسەر ئەو زانستی ڕاهێنانەی کە هەیەتی.، ئەگەر زانستی ڕاهێنانی هەبوو و دڵسۆز بوو، ئەوا خاوەنەکەی سوودی لێ دەبینێت، بەڵام ئەگەر ڕاهێنەرەکە هیچ شارەزاییەکی لە ڕاهێناندا نەبوو، و هیچی لە ئادابی ئەسپ نەزانی؛ ئەوا ئەم ئەسپە بچووکە تێکدەدات، و خۆی ماندوو دەکات، و سوارەکەی سوپاسی ئەنجامەکانی ناکات، تەنانەت ئەگەر ڕاهێنەرەکە شارەزای ڕاهێنان و ئادابی ئەسپیش بێت، بەڵام سەرەڕای شارەزاییەکەی ئارام نەگرێت لەسەر زەحمەتی ڕاهێنانەکە، و ئارەزووی حەسانەوە بکات بۆ نەفسی خۆی، و کەمتەرخەمی بکات لەوەی کە پێویستە لەسەری لە دڵسۆزی نواندن لە ڕاهێناندا، ئەوا ئەم ئەسپە تێکدەدات و خراپەی لەگەڵ دەکات، و نە بۆ بەدەستهێنان دەشێت و نە بۆ ڕاکردن، و تەنها دیمەنێکی دەبێت بەبێ ناوەڕۆك، خۆ ئەگەر خاوەنەکەی خۆی ڕاهێنەری بێت، پەشیمان دەبێتەوە لەسەر کەمتەرخەمییەکەی لە ڕۆژێکدا کە پەشیمانی سوودی بۆ نییە، کاتێک سەیری کەسانی تر دەکات لە کاتی پێویستدا هەوڵی داوە و بەدەستی هێناوە، و لە کاتی ڕاکردندا ڕزگاری بووە، بەڵام ئەو هەوڵی دا و دەستی نەکەوت، و ڕایکرد و ڕزگاری نەبوو، هەموو ئەمانە بەهۆی کەمتەرخەمی و کەمی ئارامگری بووە دوای ئەوەی کە شارەزای بووە، پاشان دێتە سەر نەفسی خۆی و لۆمەی دەکات و تەمبێی دەکات و دەڵێت : بۆچی کەمتەرخەمیم کرد؟بۆچی کورتهێنانم هەبوو؟ هەموو ئەو شتانەی کە ڕقم لێیانە بەسەرمدا هات بەهۆی کەمی ئارامگریمەوە، و داوای یارمەتی تەنها لە اللەـیە.

٨ - (گرنگیدان بە فێرکردنی منداڵان، و ئامۆژگاری کردن پێیان بۆ ئەوە، و ویست خستنە دڵیان و هاندانیان بۆ داواکردنی زانست و نووسینەوەی، و ئارامگرتن لەسەر ئەوە). ٧٣ - ابن عباس رضي اللە عنهما دەربارەی فەرمایشتی اللە تعالی : ﴿وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحُكۡمَ صَبِيّٗا﴾ [مريم: ١٢]. (واتا : و لە منداڵییەوە حیکمەت و پێغەمبەرایەتیمان پێ بەخشی). دەفەرمووێ : (ئەو یحیی بن زکریا ـیە، تێگەیشتن و عیبادەتی پێ بەخشرا لە کاتێکدا تەمەنی حەوت ساڵ بوو). ٧٤ - مالك دەڵێت : (حیکمەت لە هەموو ئەمانەدا بریتییە لە : گوێڕایەڵی اللە، و شوێنکەوتنی، و شارەزایی لە ئایینی اللە، و کارکردن پێی). ٧٥ - لە یحیی بن أبي کثیر دەڵێت : سليمان بن داود بە کوڕەکەی فەرموو : (هەر کەسێک دەیەوێت دوژمنەکەی بڕەنجێنێ - تووڕەی بکا -، با گۆچانەکەی لەسەر کوڕەکەی هەڵنەگرێ - واتا هەمیشە ئادابی بدات -). ٧٦ - محمد بن سیرین دەڵێت : دەیانگوت : (ڕێز لە منداڵەکەت بگرە، و ئادابی بە جوانی فێر بکە). ٧٧ - لە شعيب لە عبد الله بن عبد الرحمن بن أبي حسين دەڵێت : پێم گەیشتووە کە لقمان دەیفەرموو : (کوڕی شیرینم زانست فێر مەبە بۆ ئەوەی شانازی پێوە بکەی بەرامبەر زانایان، یان بۆ ئەوەی دەمەقاڵێی پێ بکەی لەگەڵ گەمژەکان، یان بۆ ڕوپامایی لە کۆڕ و مەجلیسەکاندا، هەروەها واز لە زانست مەهێنە لەبەر بێزاری لێی، یان لەبەر ئارەزووی تێکەڵبوون لەگەڵ نەزانەکاندا). ٧٨ - موسى بن علي دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە: کە لقمان الحكیم بە کوڕەکەی فەرمووە : (کوڕی شیرینم لە منداڵییەوە بەدوای زانستدا بگەڕێ؛ چونکە داواکردنی زانست بۆ کەسی تەمەن گەورە قورسە). ٧٩ - دەگوترا : (هەر کەسێک لە منداڵیدا ئاداب فێری کوڕەکەی بکات، کاتێک گەورە بوو دەبێتە هۆی شادی و ڕۆشنایی چاوی). ٨٠ - دەیانگوت : (هەر کەسێك ئاداب فێری منداڵەکەی بکات، لوتی دوژمنەکەی لە خۆڵ دەخشێنێت - واتا سەری دوژمنەکەی شۆڕ دەکات -). ٨١ - أبو محمد المروزي گوتی : دەیانگوت : قوڕەکە مۆرەکە وەردەگرێت تا ئەو کاتەی کە تەڕ و شێدار بێت. الخطيب البغدادي دەڵێت : واتا زانست لە تەمەنی گەنجیدا بەدەست دەهێنرێت. ٨٢ - أبو عبيد القاسم بن سلام سەبارەت بە گێڕانەوەیەکی عمر بن الخطاب رضي اللە عنە کە دەفەرمووێ : فێری زانستی ئایین بن پێش ئەوەی ببنە گەورە و پێشەوا. دەڵێت : زانست فێر ببن تا ئەو کاتەی منداڵ و بچووکن پێش ئەوەی ببنە گەورە و سەرۆک و خەڵکی چاویان لێتان بێت؛ چونکە ئەگەر پێش ئەوە فێر نەبن، شەرم دەکەن کاتێک گەورە بوون فێر ببن، بۆیە بە نەزانی دەمێننەوە و زانست لە منداڵان وەردەگرن، ئەمەش جێگەی کەم بەهاییە بۆتان. ٨٣ - حسن بن علي رضي اللە عنهما بانگی کوڕەکانی خۆی و کوڕەکانی براکەی کرد و فەرمووی : (ئەی کوڕەکانم و کوڕانی براکەم، ئێوە ئێستا بچووکی قەومێکن و نزیکە لە داهاتوودا ببنە گەورەی قەومێکی تر؛ کەواتە زانست فێر ببن، هەر کەسێک لە ئێوە نەیتوانی بیگێڕێتەوە یان لەبەری بکات؛ با بینوسێتەوە و لە ماڵەکەیدا دایبنێ). ٨٤ - عبداللە بن عبید بن عمیر گوتی : لەم شوێنەی پشتی کەعبەدا کۆڕێکی زانستی هەبوو، عمرو بن العاص رضي اللە عنە بەوێدا تێپەڕی لە کاتی تەوافکردندا، کاتێك تەوافەکەی تەواو کرد، هات بۆ لای کۆڕەکە و فەرمووی : (بۆچی دەبینم ئەم گەنج و منداڵانەتان لە کۆڕەکانتان دوور خستۆتەوە؟! ئەو کارە مەکەن، شوێنیان بۆ بکەنەوە، و لە خۆتان نزیکیان بکەنەوە، و لە فەرموودە تێیان بگەیەنن؛ چونکە بێگومان ئەوان ئەمڕۆ منداڵی گەلێکن، و نزیکە لە داهاتوودا ببنە گەورەی گەلێکی تر، ئێمەش کاتی خۆی منداڵی گەلێک بووین، پاشان بووینە گەورەی گەلێکی تر). ٨٥ - ابن مفلح دەڵێت : (ئەمە ڕاست و دروستە و گومانی تێدا نییە، و زانست لە تەمەنی منداڵیدا جێگیرترە؛ بۆیە پێویستە بایەخ بدرێ بە فێرخوازە منداڵەکان، بە تایبەت ئەوانەی زیرەک و وشیار و پێداگرن لەسەر وەرگرتنی زانست، و نابێت منداڵییان یان هەژارییان یان بێدەسەڵاتییان ببێتە ڕێگر لەوەی ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و بایەخیان پێ بدرێت). ٨٦ - عروة بن زبير بە کوڕەکانی دەگوت : (ئەی کوڕەکانم، بێ نیازترینی خەڵکی و ئەوەی کەمتر قەدری زانا دەزانن کەسوکار و خانەوادەکەین، کەواتە وەرن بۆ لام و لێمەوە فێر بن، چونکە بێگومان ئێوە نزیکە ببنە گەورەی گەلێك، من خۆم منداڵێک بووم کە کەس ئاوڕی لێ نەدەدامەوە؛ بەڵام کاتێک گەیشتمە ئەو تەمەنەی ئێستا، دەبینم خەڵکی پرسیارم لێ دەکەن، و هیچ شتێک بۆ مرۆڤ لەوە گرانتر و سەختتر نییە، کە پرسیارێکی لێ بکرێت سەبارەت بە کارێکی ئایینەکەی و ئەویش نەیزانێ). #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

حَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ مُسْلِمِ بْنِ قُتَيْبَةَ، نَا الرِّيَاشِيُّ، نَا الْأَصْمَعِيُّ، عَنْ أَبِي عَمْرِو بْنِ الْعَلَاءِ؛ قَالَ: أُصِيبَ فِي خَزَائِنِ بُزْرُجَمِهْرَ الْحَكِيمِ مَخَدَّةَ مِنْ أَدَمٍ؛ فَفُتِقَتْ، فَأُصِيبَ فِيهَا رُقْعَةٌ مَكْتُوبٌ فِيهَا بِالْهِنْدِيَّةِ، فَتُرْجِمَتْ بِالْعَرَبِيَّةِ: (لَا يَأْمَنَنَّ عَلَى النِّسَاءِ أَخًا أَخٌ ... مَا فِي الرِّجَالِ عَلَى النِّسَاءِ أَمِينُ، حُرُّ الرِّجَالِ وَإِنْ تَعَفَّفَ جُهْدَهُ ... لَا بُدَّ أَنَّ بِنَظْرَةِ سَيَخُونُ). 📕المجالسة وجواهر العلم أبی عمرو بن العلاء دەڵێت : (لە خەزێنەکانی بوزورجمەهری دانادا سەرینێکی پێست دۆزرایەوە؛ کاتێک دڕێنرا، پارچە نووسراوێکی تێدا دۆزرایەوە کە بە زمانی هیندی نووسرابوو، پاشان وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی عەرەبی : (هیچ برایەك سەبارەت بە ئافرەتان متمانە بە برایەکی خۆی نەکات، چونکە لەناو پیاواندا هیچ کەسێک نییە سەبارەت بە ئافرەتان جێگەی متمانە بێت، پیاوی بەڕێز و ئازاد هەرچەندە بە هەموو توانایەوە هەوڵی داوێنپاکی بدات، هەر دەبێت بە نیگایەك خیانەت بکات). { یَعۡلَمُ خَاۤىِٕنَةَ ٱلۡأَعۡیُنِ وَمَا تُخۡفِی ٱلصُّدُورُ ۝١٩} عن عبدالله بن عباس رضي الله عنهما : قال : الرَّجُلُ يَكُونُ فِي القَوْمِ فَتَمُرُّ بِهِمُ المَرْأةُ فَيُرِيهِمْ أنَّهُ يَغُضُّ بَصَرَهُ عَنْهَا فَإنْ رَأى مِنْهُمْ غَفْلَةً نَظَرَ إلَيْهَا فَإنْ خَافَ أنْ يَفْطِنُوا بِهِ غَضَّ بَصَرَهُ عَنْهَا وَقَدِ اطَّلَعَ اللهُ مِنْ قَلْبِهِ أنَّهُ وَدَّ أنَّهُ نَظَرَ إلَى عَوْرَتِهَا. 📕مصنف ابن أبي شيبة {اللە ئاگاداری خیانەتی چاوەکانە و بەوەش دەزانێت کە دڵەکان دەیشارنەوە } عبداللە بن عباس رضي اللە عنهما سەبارەت بەم ئایەتە دەفەرمووێ : مەبەست لێی پیاوێکە کە لەناو کۆمەڵە خەڵکێکدایە و ئافرەتێک بەلایاندا تێدەپەڕێت، پیاوەکە وا پیشانی دەوروبەرەکەی دەدات کە چاوی لادەدا و سەیری ناکات، بەڵام ئەگەر بینی خەڵکەکە ئاگایان لێی نییە و لێی غافڵن سەیری ئافرەتەکە دەکات، ئەگەر ترسا هەستی پێ بکەن و پێی بزانن ئەوا چاوی لادەدا، لە کاتێکدا اللە ئاگاداری ناو دڵیەتی کە ئەو ئارەزووی کردووە سەیری عەورەتی ئەو ئافرەتە بکات. اللە بمانپارێزێت. #ئافرەت #وتەی_هاوەڵان

٧ - (دوعاکردن بۆ منداڵان بە زانست) ٦٥ - لە ابن عباس رضي اللە عنهما دەفەرمووێ : پێغەمبەری اللە ﷺ چووە سەرئاو، منیش ئاوی دەستنوێژم بۆ دانا، فەرمووی : (کێ ئەمەی داناوە؟)، پێیان ڕاگەیاند. فەرمووی : (اللهم لە ئاییندا شارەزای بکە، - و تەفسیر و لێکدانەوەی فێر بکە -). ئەم دوعایەی پێغەمبەر ﷺ بۆ ابن عباس رضي اللە عنهما دوو جار دووبارە بووەوە، و ئەو گێڕانەوانە لە شێوازی دوعاکەدا جیاوازن؛ لەوانەش ئەوەی پێشوو، وە لەوانەش : ٦٦ - لە ابن عباس رضي اللە عنهما فەرمووی : پێغەمبەر ﷺ منی گرتە باوەشی و فەرمووی : (اللهم حیکمەتی فێر بکە). ٦٧ - لە ابن عباس رضي اللە عنهما :️ (رسول اللّٰه‌ ﷺ  دوعای کرد کە الله تێگەیشتن و زانستم بۆ زیاد بکات). ٦٨ - ابن عباس رضي اللە عنهما فەرمووی :️ (رسول اللّٰه‌ ﷺ دوو جار دوعای بۆ کردم کە حیکمەتم پێ ببەخشێت). ٦٩ - (اللهم تێی بگەینە). ٧٠ - أم سلمة رضي اللە عنها - هاوسەری پێغەمبەر ﷺ - : الحسن ـی دەهێنایە دەرەوە بۆ لای هاوەڵانی️ رسول اللّٰه‌ ﷺ لە کاتێکدا ئەو منداڵێکی بچووك بوو، و دایکی بۆ خزمەتکردنی ئەو تەرخان ببوو، ئەوانیش دوعایان بۆ دەکرد، جا هێنایە دەرەوە بۆ لای عمر بن الخطاب رضي اللە عنە، ئەویش دوعای بۆ کرد و فەرمووی : (اللهم لە ئاییندا شارەزای بکە، و لای خەڵکی خۆشەویستی بکە). ٧١ - الحسن بن عبداللە الفزاري گوتی : إبراهیم بن أدهم هات بۆ لامان، ئەو کاتەی دەهات لای باوکم دەمایەوە، منیش منداڵ بووم، لەپڕ لە دەرگا درا، باوکم پێی گوتم : بزانە ئەوە کێیە؟ چوومە دەرەوە بینیم پیاوێکی گەنمڕەنگە، عەبایەکی پۆشیوە، لێی ترسام، هاتمە ژوورەوە و گوتم : باوکە، پیاوێکە نایناسم، باوکم چووە دەرەوە بۆ لای، کاتێک بینی لە ئامێزی گرت، پاشان هاتنە ژوورەوە، دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵیدا، منیش لەبەردەمیاندا وەستابووم. باوکم پێی گوت : ئەی أبو إسحاق، ئەم کوڕەم لە فێربووندا تەمبەڵ و لاوازە، داوا لە اللە بکە کە زانستی لا خۆشەویست بکات، و ڕۆزییەکی حەڵاڵی پێ ببەخشێت. ئەویش لە باوەشی خۆیدا داینیشاندم، و دەستی بە سەرمدا هێنا، پاشان فەرمووی : (اللهم کتێبەکەی خۆتی فێر بکە، و ڕۆزییەکی حەڵاڵی پێ ببەخشە). ئینجا اللە تعالی کتێبەکەی خۆی فێر کردم، و دەستەیەك هەنگ هاتن، لە ماڵەکەمان نیشتنەوە، و هەر زیادیان دەکرد تا وای لێ هات بەسەر سندوقی کتێبەکانمدا زاڵ بوون. ٧٢ - عمر بن سنان دەڵێت،: کاتێک ذا النون ڕووی کردە مەنبەج، خەڵکی چوونە پێشوازی، منیش لەگەڵیان چوومە دەرەوە لە کاتێکدا منداڵ بووم، و لەسەر پردەکە وەستابووم. پێی گوتم : ئەی گەنج، اللە زانستی گێڕانەوەت بە نسیب بکات، و تێگەیشتن و پاراستنت پێ ببەخشێت). #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

هەر کێ توانایی هەیە با ئەم کتێبە بکڕێ بە لەدەستدانی توشی داخ و حەسرەت دەبن وە بەدەستهێنانیشی گەنجینەیەکە کە لایەنی کەم ٪٨٠ـی ژیانت دەگۆڕێ... ئێستا ئەم برایە چاپی کردووە اللە پاداشتیان بداتەوە

بسم اللە بەرهەمی نوێ 📚 "عمل اليوم والليلة" - گەنجینەی زیاد و دوعای ڕۆژانە بە زمانی کوردی 📚 ئایا دەتەوێت هەموو ساتێکی ڕۆژەکە
+1
بسم اللە بەرهەمی نوێ 📚 "عمل اليوم والليلة" - گەنجینەی زیاد و دوعای ڕۆژانە بە زمانی کوردی 📚 ئایا دەتەوێت هەموو ساتێکی ڕۆژەکەت بە یادی اللە بەسەر بەریت؟ کتێبی مەزنی "عمل اليوم والليلة" ئیبن السني (موحەدیثی سەدەی چوارەمی کۆچی)، یەکێکە لە گرنگترین و کۆنترین ڕێبەرەکان بۆ کردەوە و دوعاکانی پێغەمبەر (ﷺ) لە هەموو کاتێکدا. لە ساتە گرنگەکانی ڕۆژەوە، وەک لە خەو هەستان و دەرچوون لە ماڵ و نان خواردن، تا دەگاتە کاتی خەوتن، ئەم کتێبە هەموو زیادەکانت بۆ کۆ دەکاتەوە. ✨ تایبەتمەندییەکانی ئەم چاپە: وەرگێڕانی بۆ کوردی: بۆ یەکەمجار، بە وەرگێڕانێکی ڕەوان و تێگەیشتوو، دەتوانیت بە قووڵی لە مانا و حیکەمەتی ئەم دوعایانە تێبگەیت. بەرگی جوان و کوالێتی بەرز: کتێبەکە لە بەرگێکی ڕەقی زۆر شیک و کوالێتییەکی بەرزی چاپدا ئامادە کراوە، کە شایەنی گەنجینەی کتێبخانەکەتە. تەنیا کتێبێک نییە بۆ خوێندنەوە، بەڵکو دەستکێشێکە بۆ پەیڕەوکردنی سووننەتەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەم کتێبە نەک تەنیا بۆ زانین، بەڵکو بۆ ژیان بەپێی سووننەتی پێغەمبەرە (ﷺ). با ببێتە هاوڕێی ڕۆژانەت و ماڵەکەت ڕووناک کاتەوە ژمارەی پەڕە:٤٧٥ لاپەڕی شاموای ڕەنگاو ڕەنگی یابانیە

٦ - (ئەو کەسەی داواکردنی زانست و گەشتکردن بۆی و کۆکردنەوەی کتێبی لەپێش منداڵەکانی داناوە) ٥٦ - لە هشام بن عروة کە باوکی هەندێك کتێبی خۆی سووتاند کە فیقهیان تێدا بوو. پاشان فەرمووی : خۆزگە بە ماڵ و منداڵمەوە فیدای ئەوانەم بکردایە. ٥٧ - عبدالله بن معتز گوتویەتی : (زانستی مرۆڤ منداڵە نەمرەکەیەتی). ٥٨ - أبو الفضل گوتویەتی : (بێگومان ئەم پەڕانە - کتێبانە - لای ئێمە لە شوێنی منداڵەکانمانن). ٥٩ - شعبة دەڵێت : (هەر کەسێک بەدوای فەرموودەدا بڕوات ئیفلاس دەکات؛ من ئیفلاسم کرد تا وای لێ هات تەشتێکی دایکمم بە حەوت دینار فرۆشت). __ مەبەست پێی ئەوەیە کە گەشتکردن و کڕینی کتێب مرۆڤ مەشغوڵ دەکات. ٦٠ - مالك بن أنس دەڵێت : (کەس ناگاتە ئەوەی دەیەوێت لەم زانستەدا تاوەکو هەژاری زیانی پێ نەگەیەنێت، و پێشی نەخات بەسەر هەموو پێداویستییەکدا). ٦١ - علي بن خشرم دەڵێت : بیستم سفيان بن عیینة پرسیاری لە پیاوێك دەکرد : پیشەت چییە؟ گوتی : داواکردنی فەرموودە. گوتی : (مژدە بدە بە ماڵ و منداڵت بە ئیفلاسکردن - هەژاری -). ٦٢ - سفيان بن عيينة دەڵێت : (ئەم مەرەکەب دانانە - مەبەستی زانستە - ناچنە ماڵی هیچ پیاوێکەوە مەگەر ئەوەی ماڵ و منداڵەکەی تووشی مەینەتی و زەحمەتی بکات). ٦٣ - مالك بن أنس دەڵێت : (ئەم زانستە بەدەست نایەت تاوەکو تامی هەژاری تێدا نەچێژرێ، و باسی ئەو هەژارییەی کرد کە تووشی ربيعة بوو لە داواکردنی زانستدا تا وای لێ هات دارەڕای - کۆڵەکەی دار - سەربانی ماڵەکەی فرۆشت لە پێناو زانستدا، و تەنانەت ئەو مێوژ و گوشراوەی خورمایەی دەخوارد کە فڕێ دەدرانە سەر زبڵدانەکانی مەدینە). ٦٤ - عبد الرحمن بن قاسم المصري دەڵێت : حەڤدە ساڵ لەبەردەم دەرگای ماڵی مالك ـدا بووم، نە شتێکم تێدا فرۆشت و نە کڕی. دەڵێت : لەو کاتەی لەلای ئەو بووم حاجییەکانی میسر گەیشتن، لەپڕ گەنجێکی دەموچاو پۆشراو هاتە ژوورەوە بۆ لامان و سڵاوی لە مالك کرد و گوتی : ئایا ابن قاسم لە ناو ئێرەدایە؟ ئاماژەیان بۆ من کرد، ئەویش هات و چاوەکانی ماچ کردم، بۆنێکی خۆشم لێیەوە بۆ هات کە بۆنی منداڵ بوو، سەیرم کرد ئەوە کوڕی خۆم بوو. ابن قاسم هاوسەرەکەی جێهێشت لە کاتێکدا لێی دووگیان بوو، کە کچی مامی بوو، لە کاتی سەفەرەکەیدا بەهۆی درێژەی مانەوەی سەرپشکى کرد، ئەویش مانەوەی هەڵبژارد. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٥٣ - الخطیب لە [ الجامع لأخلاق الراوي ٤٧]ـدا دەڵێت : ئەگەر داواکاری زانست خێزان و منداڵێکی هەبوو کە هیچ کەسێکی تریان نەبوو بژێوییان بۆ دابین بکات جگە لەو؛ ئەوا بە باش نازانرێت کە دەست لە کار و بژێوی خۆی هەڵبگرێت و سەرقاڵی فەرموودە بێت و واز لە پەیداکردنی ڕۆزی بهێنێت بۆیان، بناغە و بنەماش بۆ ئەمە ئەوەیە کە أبو نعیم أحمد بن عبداللە الحافظ - بە سەنەدەکەی باسی کردووە - لە وهب بن جابر الخيواني گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : لە قودس لە خزمەت عبداللە بن عمرو رضي اللە عنهما بووم و کەسێکی ژێر دەستەی هاتە لای و گوتی : دەمەوێ ئەم مانگە لێرە بمێنمەوە - مەبەستی مانگی ڕەمەزان بوو -. عبداللە رضي اللە عنە پێی فەرموو : ئایا هیچت بۆ ماڵ و منداڵت جێهێشتووە کە بژێوییانی پێ دابین بکەن؟ گوتی : نەخێر. فەرمووی : کەواتە نا، بگەڕێوە و بژێوییان بۆ دابین بکە، چونکە من لە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ بیستم دەیفەرموو : (بۆ پیاو بەسە کە گوناهبار بێت، ئەگەر ئەو کەسانە فەرامۆش بکات کە بژێوییان لەسەر ئەوە)، کۆتایی. ٥٤ - عبيد بن جناد بە داواکارانی فەرموودەی فەرموو : پێویستە پیاو بزانێت لە کوێوە خواردن و پۆشاک و شوێنی نیشتەجێبوونی دەست دەکەوێت، و چی و چی، پاشان بەدوای زانستدا بڕوات). ٥٥ - أبو عبداللە محمد بن فراس العطار گوتی : ولید بن عتبة لە مزگەوتی بابی جابیەدا بەرهەمەکانی ولید بن مسلم ـی بۆ دەخوێندینەوە، پیاوێك دەهات کە سێیەکی کۆڕەکە یان چارەکێکی یان کەمتر و زیاتری لەدەست چووبوو، شێخەکەش بۆی دەگێڕایەوە. کاتێك ئەمە لای ولید بن عتبة زۆر بوو، پێی گوت: ئەی کابرای فڵان، من بە تۆوە تاقی کراومەتەوە؟ سوپاس بۆ اللە ئەگەر لەگەڵ خەڵکدا لە سەرەتای کۆڕەکەوە نەێیت، هیچت بۆ ناگێڕمەوە. گوتی : ئەی أبو العباس، من پیاوێکم کە خاوەن خێزان و منداڵم، و دوکانێکم هەیە لە بیت لەهیا، ئەگەر بەیانیان پێداویستییەکان بۆ دوکانەکە نەکڕم، و پاشان دای بخەم و بێم و ڕابکەم بۆ ئێرە، دەترسم بژێویم لەدەست بچێت. ولید بن عتبة پێی گوت : جارێکی تر لێرە نەتبینمەوە. پاشان ولید بن عتبە کۆڕەکەی بۆ دەخوێندینەوە، و دواتر کتێبەکەی هەڵدەگرت و دەڕۆیشت بۆ بیت لەهیا تاوەکو کۆڕەکەی بۆ بخوێنێتەوە لەناو دوکانەکەیدا. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٥ - (ئەو کەسەی کە بەهۆی دابینکردنی بژێوی ماڵ و منداڵەوە ناتوانێت زۆر بەدوای زانستدا بڕوات و سەفەری بۆ بکات). زۆر کات منداڵان دەبنە هۆی ئەوەی باوك کەمتر زانستی شەرعی دەست بکەوێت، بەهۆی سەرقاڵ بوون بە دابینکردنی بژێوی و پەیداکردنی ڕۆزی، وەک ئەوەی گێڕدراوەتەوە : ٤١ -  لە عبداللە بن عمرو رضي اللە عنهما دەفەرمووێ :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (بۆ مرۆڤ بەسە کە گوناهبار بێت، ئەگەر ئەو کەسانە فەرامۆش بکات کە بژێوییان لەسەر ئەوە). ٤٢ - عمر بن عبد العزیز دەڵێت : ئافرەتی چاکەکار خولة بنت الحکیم دەڵێت :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ ڕۆژێکیان هاتە دەرەوە و یەکێک لە نەوەکانی لە باوەش گرتبوو، دەیفەرموو : (بەڕاستی ئێوە - منداڵان - دەبنە هۆی ڕەزیلی و ترسنۆکی و نەزانی؛ و بێگومان ئێوە لە ڕەیحانەکانی اللە ـن). ٤٣ - لە أسود بن خلف رضي اللە عنە دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ : کە حسن ـی گرت و ماچی کرد، پاشان ڕووی تێکردن و فەرمووی : (بێگومان منداڵ دەبێتە هۆی ڕەزیلی و نەزانی و ترسنۆکی). دەڵێم : لەبارەی واتاکەیەوە گوتوویانە : منداڵ باوکی تووشی ڕەزیلی و نەزانی دەکات، بەهۆی ئەوەی سەرقاڵ دەبێت پێیانەوە لە جیاتی داواکردن و دەستخستنی زانست. ٤٤ - وە لە عمر بن الخطاب رضي اللە عنە گێڕدراوەتەوە کە فەرموویەتی :  (فێری زانست و ئایین بن پێش ئەوەی ببنە گەورە و پێشەوا). و قسەکەی عمرـیش رضي اللە عنە بە هاوشێوەی ئەوەی پێشوو لێکدراوەتەوە. ٤٥ - شمر دەڵێت : واتاکەی ئەوەیە فێری فیقهـ ببن پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن و ببنە خاوەن ماڵ، چونکە ئەو کاتە بە هاوسەرگیرییەوە سەرقاڵ دەبن و لە زانست دادەبڕێن، لەم وتەیەیانەوە وەرگیراوە : پیاو بوو بە سەرپەرشتیار و گەورە لە ناو فڵانە هۆزدا کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکیاندا بکات). ٤٦ - أیوب السختیاني دەڵێت : (ئەگەر بزانم خێزان و منداڵەکەم پێویستیان بە چەپکە سەوزەیەکە، ئەوا لای ئێوە نەدەدانیشتم). مەبەستی ئەوەیە کە دەبێت دڵ و مێشک ئارام بێت بۆ داواکردنی زانست. ٤٧ - سفیان الثوري دەڵێت : (کار و کردەوەی پاڵەوانەکانت لەسەر بێت - ئاگادارت دەکەمەوە بە کاری پاڵەوانەکان - : پەیداکردنی ڕۆزی لە حەڵاڵەوە، و خەرجکردنی لە پێناو خێزان و منداڵدا). ٤٨ - لە عبد الرحیم بن سلیمان الرازي دەڵێت : لای سفیان الثوري بووین، هەر پیاوێک هاتبوایە بۆ داواکردنی زانست، لێی دەپرسی : ئایا سەرچاوەیەکی بژێویت هەیە؟ ئەگەر پێی گوتبایە کە بژێوی دابینە، ئەوا فەرمانی پێ دەکرد بە داواکردنی زانست، ئەگەریش بژێوی دابین نەبووایە، فەرمانی پێ دەکرد بە پەیداکردنی بژێوی). ٤٩ - سفیان الثوري دەڵێت : (ئەگەر پیاو هاوسەرگیری کرد، وەک ئەوە وایە سواری کەشتی بووبێت لە دەریا، خۆ ئەگەر منداڵیشی بوو، ئەوا کەشتییەکەی تێکدەشکێت). ٥٠ - ابراهيم بن أدهم دەڵێت : دەگوترا : (هەر کەسێک هاوسەرگیری بکات، وەک ئەوە وایە کە سواری کەشتی بووبێت لە دەریا، خۆ ئەگەر منداڵیشی بوو، ئەوا - کەشتییەکەی - تێکدەشکێت). ٥١ - حميد بن الأسود دەڵێت : سفیان پێی گوتم : وەرە با بچین بۆ لای یونس بن یزید الأیلي. گوتی : گوتم : (تۆ سەرقاڵ نیت - کاتت هەیە -، بەڵام من بەرپرسیارم بەرامبەر بە خێزان و منداڵ). ٥٢ - پرسیار کرا لە أصبغ بن الفرج : سەبارەت بە پیاوێک کە دەیەوێت بچێت بۆ جەنگ و جیهاد و خێزان و منداڵی هەیە، ئایا پێت باشە ئەو کارە بکات؟ أصبغ گوتی : (ئەگەر ترسی ئەوەی هەبوو کە فەوتان و تیاچوون ڕوویان تێ بکات، و کەسێکی نەبوو لە پاش خۆی جێیان بهێڵێت بۆ سەرپەرشتییان، و کەسیش نەبوو هەستێ بە ڕاپەڕاندنی کاروباریان کاتێک ئەو دەردەچێت، ئەوا من پێم باش نییە ئەو کارە بکات و بەو شێوەیە بەبێ هیچ شتێک بە تیاچوویی جێیان بهێڵێت، بەڵام ئەگەر کەسێکی هەبوو لە پاش خۆی جێیان بهێڵێت کە هەستێت بە کاروباریان و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات و هیچ کەمتەرخەمییەکیان تێدا نەبێت، ئەوا پێم باشە بچێت و واز لەو کارە نەهێنێت إن شاء اللە).

٤ - (ئەو کەسەی ناچار دەبێت کتێبەکانی بفرۆشێت لەبەر خاتری خێزان و منداڵەکانی!) ٣٨ - أحمد بن سليمان القطيعي دەڵێت : تووشی هەژارییەکی زۆر بووم، چووم بۆ لای إبراهیم  الحربي تاوەکو حاڵی خۆمی بۆ باس بکەم. ئەویش پێی گوتم : با دڵت تەنگ نەبێت، چونکە بێگومان اللە تعالی یارمەتیدەرە، منیش جارێکیان تووشی هەژاری بووم تا گەیشتە ئەوەی کە خێزان و منداڵەکانم؟خواردنیان نەما، هاوسەرەکەم پێی گوتم : وا دابنێ من و تۆ ئارام دەگرین، ئەی چی بکەین بۆ ئەم دوو کچە بچووکە؟! شتێک لە کتێبەکانت بێنە تاوەکو بیفرۆشین یان بە بارمتەی دابنێین! هەستم بەوە کرد گوتم : شتێکیان بۆ قەرز بکە، و تا کۆتایی ئەمڕۆ و ئەمشەو مۆڵەتم بدێ. وە ژوورێکم هەبوو لە دەروازەی ماڵەکەمدا کە کتێبەکانمی تێدا بوو، لێی دادەنیشتم بۆ؟نووسینەوە و خوێندنەوە، کاتێك لەو شەوەدا بووین کەسێک لە دەرگای دا. گوتم : کێیە؟ گوتی : پیاوێک لە دراوسێکان. گوتم : وەرە ژوورەوە. گوتی : چراکە بکوژێنەرەوە تا بێمە ژوورەوە! شتێکم خستە سەر چراکە و گوتم : وەرە ژوورەوە. هاتە ژوورەوە و شتێکی لە تەنیشتم دانا و ڕۆیشت، چراکەم دەرخست و سەیرم کرد؟دەستماڵێکی گرانبەهایە، چەند جۆرە خواردنێکی تێدایە، و کاغەزێکیش پێنجسەد درهەمی تێدایە، بانگی هاوسەرەکەم کرد و گوتم : منداڵەکان بەخەبەر بهێنە با نان بخۆن. کاتێک بووە بەیانی بەو درهەمانە قەرزێکم هەبوو دامانەوە، کاتی هاتنی حاجییەکان بوو لە خۆراسانەوە، بەیانی ئەو شەوە لەبەردەم دەرگاکەم دانیشتبووم، بینیم وشترەوانێك دوو وشتر دەبات کە باری کاغەزیان لەسەرە، پرسیاری ماڵی الحربي دەکرد، تا گەیشتە لای من. گوتم : من ابراهیم ـم. بارەکانی داگرت. و گوتی : ئەم دوو بارە پیاوێک لە خۆراسانەوە بۆتی ناردووە. گوتم : ئەو کێیە؟ گوتی : سوێندی داوم کە نەڵێم کێیە. ٣٩ - الخطیب أبو زکریا یحیی بن علي التبريزي اللغوي گێڕایەوە : کە أبو الحسن علي بن أحمد بن علي سلك الفالي الأديب نوسخەیەکی کتێبی «الجمهرة»ـی ابن درید هەبوو کە لە وپەڕی نایابیدا بوو، پێویستی ناچاری کرد بیفرۆشێ و فرۆشتی، الشريف المرتضى أبو القاسم علي بن الطاهر بە شەست دینار کڕی، کاتێک هەڵی دایەوە چەند دێڕە شیعرێکی بە دەستوخەتی فرۆشیارەکەی تێدا دۆزیەوە کە أبي الحسن الفالي ـە و ئەمانەن : بیست ساڵ بوو پێیان ڕاهاتبووم و فرۆشتنم... خەم و پەژارەم دوای ئەوان زۆر درێژەی کێشا، گومانم وا نەبوو کە هەرگیز بییانفرۆشم... ئەگەر قەرزەکانیشم بۆ هەتاهەتایە لە زیندان بیانهێشتمایەتەوە بەڵام لەبەر لاوازی و هەژاری و چەند منداڵێکی بچووک، کە بۆ ئەوان فرمێسک لە چاوەکانم دێتە خوارێ گوتم لە کاتێکدا نەمدەتوانی پێش بە فرمێسکەکانم بگرم... وەک قسەی کەسێکی دڵسووتاو و خەمبار : ئەی أم مالك، ڕەنگە پێداویستییەکان وابکەن... شتە گرانبەهاکان لە دەست بدەیت کە خاوەنەکەی زۆر پێیان ڕەزیل بێت - ئازیز بن لای -. کاتێک شیعرەکانی خوێندەوە، نوسخەکەی بۆ گەڕاندەوە و دینارەکانیشی بە دیاری پێ بەخشی. ٤٠ - الياقوت الحموي لە «معجم الأدباء» (٣/١٠١٣) ـدا لە باسی ژیانی الحسن بن محمد بن الحسن بن محمد بن حمدون دا دەڵێت : یەکێک بوو لەوانەی زۆر شەیدای کتێب و کۆکردنەوەی بوون، و زۆر زیادەڕەوی دەکرد لە دەستخستن و کڕینیاندا، و ئەوەندە کتێبی ئەسڵی و سەرچاوەی دەگمەنی لا کۆببووەوە کە لای کەسی تر نەبوو، پاشان ڕۆژگاری لێ تێکچوو و لە ئیش و کار کەوت، بینیم دەری دەهێنان و دەیفرۆشتن لە کاتێکدا چاوەکانی فرمێسکیان بۆ دەڕشت، وەک کەسێک کە لە کەسە ئازیزەکانی جیا ببێتەوە، یان کەسێک کە خەمبار بێت بە لەدەستدانی خۆشەویستانی، پێم گوت : ئاسان بیگرە - اللە ڕۆژگارت درێژ بکات - چونکە ڕۆژگار دەستاودەست دەکات، وە ڕەنگە ڕۆژگار هاوکاریت بکات و بارودۆخت چاک بێتەوە، و لە جیاتی ئەمانە شتی باشتر و نایابتر دەست بخەیتەوە. گوتی : بەسە کوڕەکەم، ئەمانە بەرهەمی پەنجا ساڵ تەمەنن کە لە پێناویاندا خەرجم کردووە، وا دابنێ پارە دەست بکەوێت و تەمەنیش پاش بکەوێت - بگەڕێتەوە -، بەڵام مەحاڵە، ئەو کاتە لە کۆکردنەوەیاندا هیچم دەست ناکەوێت مەگەر جیابوونەوەیەك کە دیداری لە دوای نەبێت. و بە زمانی حاڵ ئەم شیعرەی خوێندەوە : وا دابنێ ڕۆژگار ڕازیم بکات و سەختییەکەی بڕەوێتەوە... و بە چاکە کۆتایی بێت و لە بەندی هەژاری ڕزگارم بکات ئەی کێ ڕۆژانی گەنجیم بۆ دەگەڕێنێتەوە کە ڕۆیشت... و کێ ئەو بەشەی تەمەنم بۆ دەگەڕێنێتەوە کە لە مەینەتیدا تێپەڕی. پاشان مردن یەخەی گرت و نەگەیشتە ئاواتەکەی. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٣ - (لە مافەکانی منداڵان لەسەر باوکیان : ئەوەیە کە باوکیان سوور بێت لەسەر داواکردنی زانست) لە ژیانی منداڵەکەدا و دوای مردنیشی، چونکە ئەو نموونەیەکی باشە بۆ کوڕەکانی بۆ هاندانیان لەسەر داواکردنی زانست کاتێک لە خۆیەوە دەست پێ دەکات، وە بۆ ئەوەی لەوانە نەبێت کە اللە تعالی لەبارەیانەوە فەرموویەتی : { ۞ أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَـٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ}، [البَقَرَةِ : ٤٤]. واتا : (ئایا فەرمان بە خەڵکی دەکەن بە چاکە و خۆتان لەبیر دەکەن لەکاتێکدا ئێوە کتێبەکە دەخوێننەوە - قورئانتان خوێندۆتەوە -، ئایا عەقڵتان نییە؟). و باشترین شت کە پیاو بۆ کوڕەکانی بەجێی بهێڵێ دوای مردنی، زانستێکە کە سوودی لێ ببینرێت، و چاکەیەکە کە اللە تعالی سوودیان پێ بگەیەنێ وەک چۆن لە چیرۆکی الخضردا هاتووە : { وَكَانَ أَبُوهُمَا صَـٰلِحࣰا } [الكَهۡفِ:٨٢]. واتا : (وە باوکیان پیاوێکی چاک بوو). ٣٥ - فضيل بن عياض دەڵێت : مالك بن دینار پیاوێکی بینی نوێژەکەی بەخراپی دەکرد، فەرمووی : چەند دڵم بە خێزان و منداڵەکەی دەسوتێت. پێی گوترا : ئەی أبو یحیی، ئەمە نوێژەکەی بەخراپی دەکات و تۆ دڵت بە خێزانەکەی دەسوتێت؟! گوتی : (ئەو گەورەی ئەوانە، و لەو فێر دەبن). ٣٦ - عبداللە بن بریدة دەڵێت : باوکم کۆمەڵە خەڵکێکی بینی بەلای یەکتردا تێدەپەڕین لە کاتی نوێژدا - بە بەردەم نوێژخوێندا دەڕۆیشتن -. گوتی : دەبینیت منداڵانی ئەمانە کاتێک گەورە دەبن دەڵێن : ئێمە باوک و باپیرانمان بینیوە بەم شێوەیەیان کردووە). گوتم : اللە تعالی گەرەنتی ڕۆزی داواکاری زانستی کردووە، و لەگەڵیدایە لە سەفەرەکەیدا، و جێگرەوەیەتی بۆ ماڵ و منداڵی، بەڵکو️ رسول اللّٰه‌ ﷺ هانی داوە لەسەر ئەوە. ٣٧ - فەرمووی ﷺ : (هەر کەسێک جەنگاوەرێک ئامادە بکات ئەوا بە دڵنیایی جەنگی کردووە، وە هەر کەسێک جێگەی جەنگاوەرێک بگرێتەوە لە ناو ماڵ و منداڵەکەیدا - سەرپەرشتییان بکات - ئەوا بە دڵنیایی جەنگی کردووە). و داواکاری زانست تەنها وەک تێکۆشەرێك وایە لە پێناوی اللە تعالى ـدا، وەك️ ئەوەی لە رسول اللّٰه‌ ﷺ باسکراوە.

٢٨ - لە ابن عباس رضي اللە عنهما دەفەرمووێ : (هەر کەسێك اللە منداڵێکی پێ بەخشی؛ با ناوێکی جوانی لێ بنێت، و ئادابی فێر بکات، و کاتێک گەیشتە تەمەنی باڵغ بوون با هاوسەرگیری بۆ ئەنجام بدا). ٢٩ - لە أبو بردة دەفەرمووێ : سعيد بن العاص رضي اللە عنە فەرموویەتی : (ئەگەر قورئانم فێری کوڕەکەم کرد، و حەجم پێ کرد، و هاوسەرگیریم بۆ ئەنجامدا؛ ئەوا مافی ئەوم جێبەجێ کردووە، و مافی من لای ئەو ماوەتەوە). ٣٠ - لە أم عبداللە بنت خالد بن معدان لە باوکیەوە دەفەرمووێ : (لە مافەکانی منداڵ لەسەر باوکی ئەوەیە کە : ئادابی فێر بکات، و فێری زانستی بکات). ٣١ - عبدالله بن المبارك رحمه الله دەڵێت : سفيان الثوري دەیگوت : (مافی منداڵ لەسەر باوک ئەوەیە کە : ناوێکی جوانی لێ بنێ، و هاوسەرگیری بۆ ئەنجام بدا ئەگەر گەیشتە تەمەنی باڵغ بوون، و حەجی پێ بکات، و ئادابی بە جوانی فێر بکات). ٣٢ - سفيان الثوری دەڵێت : (پێویستە پیاو منداڵەکەی ناچار بکات بۆ داواکردنی فەرموودە و دەڵێت : چونکە ئەو بەرپرسیارە بەرامبەری). ٣٣ - محمد بن سيرين دەڵێت : دەیانگوت : (ڕێز لە منداڵەکەت بگرە، و ئادابی بە جوانی فێر بکە). ٣٤ - ابن القیم دەڵێت : لە مامۆستاکەمانەوە - مەبەستی ابن تیمییە - بیستم کە دەیگوت : (دایك و باوکێک لەسەر منداڵێکیان لای یەکێك لە دادوەرەکان کێشەیان بوو، دادوەرەکە سەرپشک کردنی دا بە منداڵەکە، ئەویش باوکی هەڵبژارد. دایکی گوتی : لێی بپرسە بۆچی باوکی هەڵبژارد. ئەویش لێی پرسی، منداڵەکە گوتی : دایکم هەموو ڕۆژێک دەمنێرێت بۆ لای فەقێ - بۆ خوێندن -، و مامۆستاکەش لێم دەدات، باوکیشم وازم لێ دەهێنێت یاری لەگەڵ منداڵان بکەم، دادوەرەکەش بڕیارەکەی بۆ دایکی دا و گوتی : تۆ لەپێشتر و شایستەتریت پێی. وە پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی : (دادپەروەر بن لەنێوان منداڵەکانتان)، چونکە ڕاسپاردەی اللە بۆ باوکان سەبارەت بە منداڵەکانیان پێش ڕاسپاردەی منداڵەکانە بۆ باوکیان، اللە تعالی فەرموویەتی : { وَلَا تَقۡتُلُوۤا۟ أَوۡلَـٰدَكُمۡ خَشۡیَةَ إِمۡلَـٰقࣲۖ} [الإِسۡرَاءِ : ٣١]. واتا : (منداڵەکانتان مەکوژن لە ترسی هەژاری). بۆیە هەرکەسێك پشتگوێی بخات لە فێرکردنی ئەوەی سوودی بۆ منداڵەکەی هەیە و بە بێهوودە بەجێی بهێڵێت؛ ئەوا خراپەیەکی زۆری لەگەڵدا کردووە، و تێکچوونی زۆربەی منداڵەکان تەنها لە لایەن باوکانەوە هاتووە، بەهۆی پشتگوێخستنیان و فێرنەکردنی فەرز و سوننەتەکانی ئایین پێیان؛ لە ئەنجامدا لە منداڵیدا ونیان کردوون و کاتێک گەورە بوون نە سوودیان بۆ خۆیان هەبووە و نە سوودیان بۆ باوکیان هەبووە؛ هەروەك چۆن هەندێکیان لۆمەی منداڵەکەیان کردووە لەسەر بێ فەرمانی، ئەویش گوتوویەتی : ئەی باوکە، تۆ لە منداڵیدا مافت نەدام، منیش لە گەورەییدا مافم نەدای، و لە ساوااییدا منت فەوتاند، منیش لە پیریدا تۆم فەوتاند، کۆتایی وتە. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

٢ - (لە مافەکانی منداڵان لەسەر باوانیان : فێرکردنیان و ئاداب فێرکردنیان) یەکێک لە بەخشینەکانی اللە تعالی بەسەر بەندەکەیدا ئەوەیە کە لە پشتی خۆی کەسێکی موسڵمان بهێنێتە بەرهەم کە لە ژیانیدا و دوای مردنیشی دوعای بۆ بکات، و بە تەنها پەرستنی اللە تعالی بکات و یادی بکات. ٢٠ - هەروەك چۆن لە عمر بن الخطاب رضي اللە عنە گێڕدراوەتەوە : (من خۆم ناچار دەکەم بۆ سەرجێیی تەنها بۆ ئەوەی کەسێکم لێ ببێت کە تەسبیح و یادی اللە تعالی بکات). ئەمەش نابێت مەگەر بەوەی کە سەرپەرشتییان بکرێ، و کاروباری ئایینییان فێربکرێ، و ئەوەی کە پێویستیان پێیەتی. بەڵام سەبارەت بە فێرکردن و پەروەردەکردن، کاتەکەیان ئەوەیە کاتێک منداڵەکە دەگاتە تەمەن و ئەقڵێک کە توانای هەڵگرتنی هەبێت. ئەمەش دابەش دەبێت بۆ چەند بەشێک : لەوانە : لەسەر ڕەوشت و ئەخلاقی کەسانی چاکی موسڵمانان پەروەردەی بکات، و بیپارێزێ لە تێکەڵبوونی کەسانی خراپەکار و گەندەڵ. وە لەوانە : قورئانی فێر بکات، و زمانی ئەدەب، و گوێی لە سوننەتەکان و وتەکانی پێشین بێت، و لە ئەحکامەکانی ئایین ئەوەی فێر بکات کە ناتوانێت بێ نیاز بێت لێی. وە لەوانە : لە دابینکردنی بژێویدا ڕێنمایی بکات بۆ ئەو کارانەی کە پەسەندکراون و ئومێدی ئەوەیان لێ دەکرێت کە پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات. جا کاتێک یەکێکیان گەیشتە تەمەنی تێگەیشتن، پەروەردگار جل جلالە دەناسێت لە ڕێگەی بەڵگەکانەوە - لە قورئان و سوننەت - کە دەیگەیەنێتە ناسینی بەبێ ئەوەی هیچ لە قسەکانی بێباوەڕان ببیستێ، و ماوە بە ماوە بە کورتی بیریان دەخاتەوە، و هۆشدارییان پێ دەدات لێیان، و دووریان دەخاتەوە و ڕقیان تێدا دروست دەکات بەرامبەریان تا دەتوانێت). ٢١ - لە عبدالله بن عمر رضي الله عنهما کە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (ئاگادار بن هەمووتان شوانن و هەمووتان بەرپرسن لە ژێر دەستەکانتان، پێشەوا کە بەسەر خەڵکەوەیە شوانە و بەرپرسە لەوانەی لەبەردەستینی، پیاو شوانە بەسەر ماڵ و منداڵەکەیەوە و بەرپرسە لێیان، ئافرەت بەرپرسه بەسەر ماڵی مێردەکەی و منداڵەکەیەوە و بەرپرسە لێیان).. ٢٢ - وە لە فەرموودەی سلمان و وتەکەی بۆ أبو الدرداء رضي اللە عنهما : (بێگومان پەروەردگارت مافی بەسەر تۆوە هەیە، و نەفسی خۆت مافی بەسەر تۆوە هەیە، و ماڵ و منداڵت مافیان بەسەر تۆوە هەیە، کەواتە مافی هەموو خاوەن مافێک بدە) ️رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (سلمان ڕاستی کرد). ٢٣ - عبد الملك بن الربيع ين سبرة دەیگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە فەرموویەتی :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (منداڵ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا فێری نوێژ بکەن، و لە تەمەنی دە ساڵیدا لێیان بدەن لەسەری - ئەگەر کەمتەرخەمیان کرد -). ٢٤ - أبي رافع رضي اللە عنە دەیگێڕێتەوە کە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرموویەتی : (مافی منداڵ لەسەر باوك بریتیە لە : کە فێری نوسین و - لە گێڕانەوەیەکدا کتێبی اللە -، وە مەلەوانی، و نیشانەشکێنی بکات). ٢٥ - ابن عباس رضي اللە عنهما دەیگێڕێتەوە کە گوتوویانە : ئەی️ رسول اللّٰه، ئێمە زانیمان مافی باوک لەسەر منداڵ چییە، ئەی مافی منداڵ لەسەر باوک چییە؟ فەرمووی : (ئەوەیە کە ناوێکی جوانی لێ بنێ، و بە جوانی ئاداب و ڕەوشتی فێر بکات). ٢٦ - لە أبو سعيد و ابن عباس رضي اللە عنهما کە فەرموویانە :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (هەر کەسێک منداڵێکی بۆ بوو با ناوێکی جوانی لێ بنێ و ئادابی فێر بکات، کاتێکیش گەیشتە تەمەنی پێویست با زەواجی بۆ بکات - کچ بێت بە مێردی بدات و کوڕبێ ژنی بۆ بێنێ -؛ ئەگەر گەیشتە ئەو تەمەنە و هاوسەرگیری بۆ نەکرد و منداڵەکە تووشی گوناهـ بوو، ئەوا گوناهەکەی تەنها لەسەر باوکیەتی). ٢٧ - عثمان الحاطبي دەڵێت : بیستم ابن عمر رضي اللە عنهما بە پیاوێکی دەفەرموو : (ئاداب و ڕەوشت فێری کوڕەکەت بکە؛ چونکە بێگومان تۆ بەرپرسیاریت بەرامبەر منداڵەکەت : چ ئادابێکی فێر دەکەیت؟ و چ زانیارییەکی فێر دەکەیت؟ و ئەویش بەرپرسیارە بەرامبەر تۆ لە چاکەکاری و گوێڕایەڵی بۆت).

اللە تعالی دەفەرمووێ : ﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتُهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ﴾ [الطور: ٢١] واتا : و ئەو کەسانەی کە ئیمانیان هێناوە و نەوەکانیشیان لەسەر ئیمان شوێنیان کەوتوون، نەوەکانیان پێ دەگەیەنینەوە و هیچ لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکەینەوە. کەواتە هیچ کەسێک واز لە ئارەزووی فێرکردنی خێر بە ماڵ و منداڵی ناهێنێت لەبەر ڕەزیلی لە خەرجی کردن، یان کەمتەرخەمی تێیدا کە ئەو خێرەیان لێ ببڕێت، مەگەر کەسێکی دڵڕەق یان ڕەزیل بێت. بێگومان حوکمی منداڵ لە ئاییندا هەمان حوکمی باوکییەتی، تا ئەو کاتەی کە منداڵێکی بچووکە، ئایا دەکرێت منداڵە بچووکەکەی واز لێ بهێنێت و ئایینی فێر نەکات؟ فێرکردنی قورئانیش ناسینی ئایینی بۆ چەسپاو دەکات، ئایا فەرموودەی️ رسول اللّٰه‌ ﷺ ـی نەبیستووە کە دەفەرمووێ : (هەموو کۆرپەیەک لەسەر فیترەت - ئایینی پاکی ئیسلام - لەدایک دەبێت، پاشان دایک و باوکی دەیکەن بە جوولەکە یان مەسیحی، هەروەک چۆن ئاژەڵ بە ساغی لەدایک دەبێت، ئایا دەبینیت کە بە گوێ بڕاوی لەدایک بووبێت؟!). گوتیان: ئەی️ رسول اللّٰه‌، چی دەفەرمووی لەبارەی ئەو کەسەی کە بە منداڵی دەمرێ؟ فەرمووی : (الله زاناترە بەوەی کە ئەنجامیان دەدا). کەواتە هەواڵی دا بەوەی کە منداڵ لە دایک و باوکیەوە دەستی دەکەوێت لەوەی کە فێری دەکەن، جا هەر کەسێک پێش ئەوەی بگاتە تەمەنێک کە فێر بکرێت بمرێت،️ رسول اللّٰه‌ ﷺ کارەکەی گەڕاندەوە بۆ زانیاری اللە لەبارەیانەوە کە چییان دەکرد ئەگەر بژیانایە. جا ئەگەر منداڵانی بێباوەڕان زیانیان پێ بگات لە لایەن باوکانیانەوە، ئەوا پێویستە منداڵانی ئیمانداران سوودیان پێ بگات لە ئاییندا لە لایەن باوکانیانەوە. بێگومان پێشینی ئیمانداران پێویستیان بەوە نەبوو کە خۆیان ماندوو بکەن بە بەڵگە هێنانەوە لەم بارەیەوە، و تەنها بەوە ڕازی بوون کە اللە لە دڵیاندا داینابوو لە ئارەزووی ئەو کارە و کاریان پێ کرد، و ئەوەیان وەك سوننەتێک هێشتەوە کە نەوەکانی دواتر لە پێشینەکانیانەوە دەیگوازنەوە، بەبێ ئەوەی سکاڵایەک لەسەر هیچ باوکێک هەبێت، و بۆ هیچ کام لە باوکەکان دەرنەکەوتووە کە وازی لێ هێنابێت لەبەر بێزاری لێی یان کەمتەرخەمی، چونکە ئەمە لە سیفەتی ئیمانداری موسڵمان نییە، وە ئەگەر بۆ هەر کەسێک دەرکەوتایە کە وازی لە فێرکردنی قورئان بە منداڵەکەی هێناوە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە، ئەوا بە نەزان دادەنرا و کارەکەی بە ناشرین دەبینرا و پلەی دادەبەزێندرا، و لە ڕیزی کەسانی قەناعەتدار و ڕازی دەردەکرا، بەڵام ڕەنگە هەژاری و دەستکورتی باوکان لەوە پاشبخات، ئەو کاتە بەپێی ئەوەی کە ڕاستی عوزرەکەی دەردەکەوێت، بە خاوەن عوزر دادەنرێت، کۆتایی قسە. #کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

وە فەرمان بە موسڵمانان کراوە کە منداڵەکانیان فێری نوێژ و دەستنوێژ بکەن، و ڕایان بهێنن لەسەری، و ئادابیان فێر بکەن تاوەکو لەسەری ڕابێن، بۆ ئەوەی کاتێک گەیشتنە تەمەنی پێویست نوێژیان لەسەر ئاسان بێت، وە کاتێک فێری نوێژیان دەکەن، پێویستە لە قورئانیش ئەوەیان فێر بکەن کە تێیدا دەیخوێنن. کاری موسڵمانان وا بووە کە قورئان فێری منداڵەکانیان بکەن، و مامۆستایان بۆ بێنن، و هەوڵ بدەن لەوەدا، ئەمەش شتێک نییە کە هیچ باوکێک بۆ منداڵەکەی درێغی لێ بکات ئەگەر ڕێگەی هەبێت بۆی، مەگەر تەنها بەهۆی ڕەزیلی نەفسی خۆیەوە بێت، ئەوەش هیچ بیانوویەکی نییە. اللە تبارك و تعالی دەفەرمووێ : ﴿وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ﴾ [النساء: ١٢٨]. واتا : نەفسەکان ڕەزیلییان تێدا ئامادە کراوە. وە دەفەرمووێ : ﴿وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ﴾[التغابن: ١٦]. واتا: هەر کەسێک لە ڕەزیلی نەفسی خۆی بپارێزرێت، ئەوە ئەوانەن کە ڕزگاربوو و سەرکەوتوون. هیچ باوکێکیش نییە واز لەمە بهێنێت لەبەر کەمتەرخەمی و بە کەم تەماشاکردن، مەگەر باوکێکی دڵڕەق بێت کە ئارەزووی چاکەی نەبێت. اللە تبارك و تعالی لە کتێبەکەیدا باسی بەندەکانی دەکات و دەفەرمووێ : ﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا﴾ هەتا ئەو جێگەیەی کە دەفەرمووێ : ﴿وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ۞ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا﴾ [الفرقان: ٦٣ - ٧٤]. واتا : ...وە ئەو کەسانەی کە دەڵێن : پەروەردگارمان! لە هاوسەرەکانمان و نەوەکانمان شتێکمان پێ ببەخشە کە ببێتە هۆی شادی و ڕۆشنایی چاومان، و بمانکە بە پێشەوا بۆ موتەقییەکان. کەواتە هەر کەسێک بیەوێ پەروەردگاری نەوەکانی بکات بە شادی چاوی، ئەوا ڕەزیلی ناکات لە خەرجی کردن بۆ منداڵەکەی لە فێرکردنی قورئاندا. اللە تعالی دەفەرمووێ : ﴿وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتُهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ﴾ [الطور: ٢١]. واتا : (وە ئەو کەسانەی کە ئیمانیان هێناوە و نەوەکانیشیان لەسەر ئیمان شوێنیان کەوتوون، نەوەکانیان پێ دەگەیەنینەوە و هیچ لە پاداشتی کردەوەکانیان کەم ناکەینەوە). کەواتە هیچ کەسێک واز لە ئارەزووی فێرکردنی خێر بە ماڵ و منداڵی ناهێنێت لەبەر ڕەزیلی لە خەرجی کردن، یان کەمتەرخەمی تێیدا کە ئەو خێرەیان لێ ببڕێت، مەگەر کەسێکی دڵڕەق یان ڕەزیل بێت. بێگومان حوکمی منداڵ لە ئاییندا هەمان حوکمی باوکییەتی، تا ئەو کاتەی کە منداڵێکی بچووکە، ئایا دەکرێت منداڵە بچووکەکەی واز لێ بهێنێت و ئایینی فێر نەکات؟ فێرکردنی قورئانیش ناسینی ئایینی بۆ چەسپاو دەکات، ئایا فەرموودەی️ رسول اللّٰه‌ ﷺ ـی نەبیستووە کە دەفەرمووێ : (هەموو کۆرپەیەک لەسەر فیترەت - ئایینی پاکی ئیسلام - لەدایک دەبێت، پاشان دایک و باوکی دەیکەن بە جوولەکە یان مەسیحی، هەروەک چۆن ئاژەڵ بە ساغی لەدایک دەبێت، ئایا دەبینیت کە بە گوێ بڕاوی لەدایک بووبێ؟!). کاری موسڵمانان وا بووە کە قورئان فێری منداڵەکانیان بکەن، و مامۆستایان بۆ بێنن، و هەوڵ بدەن لەوەدا، ئەمەش شتێک نییە کە هیچ باوکێک بۆ منداڵەکەی درێغی لێ بکات ئەگەر ڕێگەی هەبێت بۆی، مەگەر تەنها بەهۆی ڕەزیلی نەفسی خۆیەوە بێت، ئەوەش هیچ بیانوویەکی نییە. اللە تبارك و تعالی دەفەرمووێ : ﴿وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ﴾ [النساء: ١٢٨]. واتا : (نەفسەکان ڕەزیلییان تێدا ئامادە کراوە). وە دەفەرمووێ : ﴿وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ﴾[التغابن: ١٦]. واتا : (هەر کەسێک لە ڕەزیلی نەفسی خۆی بپارێزرێت، ئەوە ئەوانەن کە ڕزگاربوو و سەرکەوتوون). هیچ باوکێکیش نییە واز لەمە بهێنێت لەبەر کەمتەرخەمی و بە کەم تەماشاکردن، مەگەر باوکێکی دڵڕەق بێت کە ئارەزووی چاکەی نەبێت. اللە تبارك و تعالی لە کتێبەکەیدا باسی بەندەکانی دەکات و دەفەرمووێ : ﴿وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا﴾ هەتا ئەو جێگەیەی کە دەفەرمووێ : ﴿وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ۞ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا﴾ [الفرقان: ٦٣ - ٧٤]. واتا : (...وە ئەو کەسانەی کە دەڵێن : ئەی پەروەردگارمان، لە هاوسەرەکانمان و نەوەکانمان شتێکمان پێ ببەخشە کە ببێتە هۆی شادی و ڕۆشنایی چاومان، و بمانکە بە پێشەوا بۆ موتەقییەکان). کەواتە هەر کەسێک بیەوێ پەروەردگاری نەوەکانی بکات بە شادی چاوی، ئەوا ڕەزیلی ناکات لە خەرجی کردن بۆ منداڵەکەی لە فێرکردنی قورئاندا.

١٩ - القابسي لە کتێبی (الرسالة المفصلة) دەڵێت : وە ئەو کەسەی کە قورئان فێری منداڵەکەی دەکات دەچێتە ناو ئەو فەزڵ و پاداشتەوە. خۆ ئەگەر بڵێی : ئەو خۆی هەڵناستێ بە فێرکردنی؛ بەڵکو کەسێک بە کرێ دەگرێت کە فێری بکات. ئەوا بزانە هەر ئەو خۆیەتی کە منداڵەکەی فێر دەکات؛ ئەگەر ماڵی خۆی تێدا خەرج بکات بۆ فێرکردنی قورئان، بەو هیوایەی بەو زانستەی کە فێری کردووە ببێتە یەکێک لە پێشەنگەکانی کاری چاکە بە ئیزنی اللە تعالی، و ئەم پلەیەش دەگەڕێتەوە بۆ نیەتی ئەم باوکە لە فێرکردنی قورئان بە منداڵەکەی. موسڵمانان هەمیشە ئارەزووی فێرکردنی قورئانیان کردووە بە منداڵەکانیان، و لەسەر ئەوەش پەروەردەیان کردوون، و بەوەش دەستیان پێ کردوون لە کاتێکدا منداڵ بوون و هیچ سوود و زیانێکیان بۆ خۆیان پێ نەکراوە، و هیچیان نەزانیوە مەگەر ئەوەی باوکیان فێری کردوون. لە صحیح ـی بوخاریدا لە فەرموودەی هشام لە أبو بشر، لە سعید بن جبیر، لە ابن عباس رضي اللە عنهما هاتووە : مُحکەممان کۆکردەوە  - واتا لەبەرمان کرد - لە سەردەمی️ رسول اللّٰه‌ ﷺ. پێم گوت : مُحکەم چییە؟ فەرمووی : سوورەتە کورتەکان وە لە فەرموودەی أبو عوانة ـدا لە أبو بشر، لە سعید بن جبير هاتووە : ئەوەی کە پێی دەڵێن المفصل هەر المحكم ـەکەیە. وە ابن عباس رضي اللە عنهما فەرموویەتی : رسول اللّٰه‌ ﷺ وەفاتی کرد لە کاتێکدا من تەمەنم دە ساڵ بوو و المُحکەم ـم خوێندبوو). هەروەها أبو موسی رضي اللە عنە فەرموویەتی :️ رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرموویەتی : (هەر پیاوێک کەنیزەکێکی هەبێت و فێری بکات و بە جوانی فێری بکات، و ئادابی فێر بکات و بە جوانی ئادابی فێر بکات، پاشان ئازادی بکات و ماره‌ی بکات، ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیه، وە هەر پیاوێک لە ئەهلی کتێب کە باوەڕی بە پێغەمبەرەکەی خۆی هێنابێت و باوەڕیشی بە من هێنابێت، ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیه، وە هەر کۆیلەیەک مافی کاربەدەستەکانی و مافی پەروەردگاری جێبەجێ بکات، ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیه). کەواتە ئەگەر بۆ کەسێک بێت کە کەنیزەکێک فێر بکات و بە جوانی فێری بکات، و ئەوەی تێدا بکات کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە و دوو پاداشتی هەبێت، ئەوا ئەو کەسەی منداڵەکەی فێر دەکات و بە جوانی فێری دەکات، و ئادابی فێر دەکات و بە جوانی ئادابی فێر دەکات، بێگومان کارێکی چاکی لەگەڵ منداڵەکەی کردووە، و ئومێدی ئەوەی بۆ دەکرێ پاداشتەکەی بۆ چەند هێندە بکرێت، وەک چۆن اللە عز و جل دەفەرمووێ : {مَّن ذَا ٱلَّذِی یُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنࣰا فَیُضَـٰعِفَهُۥ لَهُۥۤ أَضۡعَافࣰا كَثِیرَةࣰۚ} [البَقَرَةِ : ٢٤٥]. واتا : (کێ هەیە قەرزێکی چاك بە الله بدات تا بۆی چەند هێندە بکاتەوە). وە هاتووە کە️ رسول اللّٰه‌ ﷺ بەلای ئافرەتێکدا تێپەڕی کە لە ناو هەودەجێکدا بوو، پێی گوترا : ئەمە️ رسول اللّٰه‌ ـیە، ئەویش دەستی منداڵێکی بچووکی گرت کە لەگەڵیدا بوو و گوتی : ئایا ئەمە حەجی بۆ هەیە؟ ️رسول اللّٰه‌ ﷺ فەرمووی : (بەڵێ، بۆ تۆش پاداشت هەیە). ئایا بۆ ئەم ئافرەتە پاداشت دەبێت لەوەی کە بۆ منداڵەکەی حەجە، تەنها لەبەر ئەوەی کە منداڵەکەی هێناوە بۆ حەج و سەرپەرشتی کردووە لە کاتی ئەنجامدانیدا، و بێگومان بۆ منداڵەکەش لەو حەجەدا بەرەکەتی ئامادەبوونی خێر و دوعای موسڵمانان هەیە. ئەوەی کە منداڵەکە لە فێربوونی قورئاندا دەستی دەکەوێت، زانستێکە کە لای دەمێنێتەوە، کە ئەویش دەوڵەمەندییەکی درێژخایەنتر و خەرجییەکی باشتری هەیە، ئەمەش ڕوونترە لەوەی کە داوای زیاتری لەسەر بکرێت. پیاوێک بە ابن سحنون ـی گوت سەبارەت بەو کەسەی کە کوڕەکەی لای ئەو زانست دەخوێنێت : من خۆم کارەکان ئەنجام دەدەم، بۆ ئەوەی ئەو سەرقاڵ نەکەم بەوەی تێیدایە - مەبەستی خوێندنەکەیەتی -. ئەویش پێی گوت : ئایا دەزانیت کە پاداشتەکەت لەمەدا گەورەترە لە حەج و پاسەوانی سنوور و جیهاد. القابسي دەڵێت : ئەوەی پێشکەشم کردیت سەبارەت بەوەی کە باوک ئومێدی بۆ دەخوازێت لە فێرکردنی قورئان بە منداڵەکەی؛ تەنها هاندانی باوکە لە فێرکردنی منداڵەکەی، ئەو منداڵەی کە نە سوود و نە زیان بە خۆی دەگەیەنێت، و جیاکاری ناکات بۆ خۆی لەوەی کە وەریدەگرێ، و کەسیش ناتوانێت لێی دووربخاتەوە، و هیچ پەناگەیەکی نییە جگە لە باوکی کە خەرجی ژیانی لەسەرە، ئەوەی کە لە دوای ئەو واجبە زیادی دەکات، چاکەیەکە لە باوکەوە بۆ منداڵەکەی، وەک چۆن ئەگەر چاکە لەگەڵ کەسانی بێگانەدا بکات، یان بۆ کەسێک کە خەرجییەکەی لەسەر نەبێت؛ بەڵام ئەوەی کە بۆ منداڵەکەی دەیکات ئومێدی چاکەی زیاتری لێ دەکرێت، چونکە منداڵەکە هیچ کەسێکی تری نییە جگە لەو، و هیچ ڕێگەیەکی تری نییە کە بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت تێیدا بەبێ ئاوڕدانەوەی باوکی بۆی.