᷂آشناى ᷂خەم🤎"
Open in Telegram
هەمووتان بەخێربێن بەهیوای سوود🤎~" نەببە بەکەسی کەس نەکەسیش بکە بەکەس!🤎» 𝑂𝑤𝑛𝑒𝑟:@user_evuli
Show more1 485
Subscribers
-224 hours
-57 days
-1330 days
Posts Archive
1 485
دڵم نایە بێوەفا بم بەرامبەر کەسانێک کە ڕۆژێک بە پاکییەوە خۆشم ویستون؛
تەنانەت ئەگەر ئەمڕۆ منیان لەبیر کردبێت.
چونکە من ناتوانم ئەو هەموو یادەوەرییە جوانانە بسڕمەوە تەنها بەهۆی ئەو کۆتاییە کە بە ئازار کۆتایی هات.
ناتوانم خۆشم لەوە قایل بکەم کە هەموو ئەو شتانە درۆ بوون، تەنها چونکە ئەوان گۆڕان.
لەوانەیە ئەوان وەفادارییان لەگەڵ من نەکردبێت،
لەوانەیە متمانەکەمیان شکاندبێت،
لەوانەیە منیان لە شوێنێک جێهێشتبێت کە پێم وابوو هەرگیز تەنیا نابم؛
بەڵامپێویست ناکات بەرامبەریان ئەوەندە بگۆڕێم کە خۆم نەناسمەوە.
من دەتوانم دووریان بخەمەوە،
بەڵام ڕقم لێیان نابێت.
دەتوانم چیتر متمانەیان پێ نەکەم،
بەڵام دڵم بە درۆ و دووڕوویی پڕ ناکەم.
دەتوانم لە ژیانم دەریان بکەم،
بەڵام ناشمەوێت لە دڵمدا ببنە هۆی ئەوەی مرۆڤێکی تر بم.
ئەمە سەختترین جۆری وەفادارییە؛
ئەوەی کە کەسێک دڵت دەشکێنێت،
بەڵام تۆ هێشتا دڵت بە ڕق و قین و بێوەفایی پڕ ناکەیت.
چونکە من بۆ ئەوە بەوەفا نەبووم لەبەر ئەوەی ئەوان شایستەی بن بۆ ؛
من بەوەفا بووم، چونکە ئەمە شێوازی منە.
و ئەگەر ڕۆژێک ناچار بم هەموویان بەجێبهێڵم،
دەڕۆم بە دڵێکی شکاو،
بەڵام بە دڵێک کە هێشتا پڕە لە وەفا
#shaja
1 485
ئـیـتـر نـامـەوێ لـە هـیـچ تـێـبـگـەم لـەهـەرچـیـەک تـێـگـەیـشـتـم پـێـی نـەگـەیـشـتـم🖤.!
1 485
ئێستا ڕێک لەو حاڵەیام کە مامۆستا پەشێو دەڵێت;نە خەندەیە نە گریانە نە مردنە نە ژیانه..!🖤`
1 485
دڵتەنگتم هێندە زۆر کە بە خەیاڵی کەس نەیەت ، ئەوەندە بیرت دەکەم بە جۆرێک کە ئەگەر بێی ڕەنگە خودا لە هەموو گوناهەکانت خۆش ببێ ، ئازیزم من بەجۆرێک هۆگری تۆ بوومە کە بۆ ئەبەد ناتوانم لەبیرت بکەم ناتوانم خۆشم نەوێی ، هەر شتێک لە ژیانم بەباشی نەڕوا هەر شتێکم بەسەر بێت سەرەتا بۆ دووری تۆ دەگریم چونکە من دڵنیام ئەگەر تۆم هەبوایە زۆر باش دەبووم ئەگەر تۆ لێرە بوویتایە من بۆ هیچ شتێکی ژیانم کە ڕوودەدات خەمبار نەدەبووم ، ناتوانم لەگەڵ هیچ کەس ئاسوودە ببم ئارەزووی قسە کردنم لەگەڵ کەس نیە بەڵام ئەگەر تۆ لێرە بیت بێ وەستان قسەت بۆ دەکەم ، من زۆر پێویستم پێتە حاڵم باش نیە بەڕاستی هیچ باش نیم خۆزگە لێرە دەبووی و وەک جاران بە قسە خۆشەکانت منت دەخستە پێکەنین ، بیرت دەکەم ڕووحی ڕەوانم 💔
1 485
تا مەحشەرەکەی خودا گلەی بێت ئەمە بەڵێنی منە بۆ ئەوەی وێرانی کردم بەڵام ئێستا بێدەنگم لەو کاتەی کە عەرشی خودای گەورە دەلەرزێت و هەمووان سەرگەردانی فریادڕەسێکن من تەنیا تینووی یەک چرکەم ئەو چرکەیەی کە خودای گەورە دادپەروەرە ڕووت وەردەگەڕێتە لای من و دەڵێت(بڵێ چیت لێکردووە..؟) لەوێدا لە کایەی سووتانی مەحشەردا گلەیی خۆم ڕوبەڕووت دەکەمەوە نەک بە فرمێسک بەڵکوو بەو ئاگرەی کە لە ناخما کڵپەی سەندووە بە خودا دەڵێم کە تۆ چۆن دۆزەخت بەر لەمردن نیشانی من داوە چۆن دڵو جەرگت کردم بە خوێن و ئەژنۆت شکاندم و ژیانت ژوراو و ژور کردم💔..
1 485
هەموو باسی دووڕووی پورزاکەی ئەکا بەڵام نازانم چۆن خۆشەویستی خۆم بۆ پورزاکەم دەربرم کە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵمە