ئامۆژگاری کچێک 🍂
Open in Telegram
اللهم اجعلنا من صالحين 💜🫀 پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا ئەو کەسەی دەست بە دینەکەی بگرێت وەک دەستگرتن بە پشکۆوەیە ( پشکۆیەک لە ئاگر ) . 📚 السلسلة الصحيحة : ٩٥٧
Show more423
Subscribers
-224 hours
-37 days
-930 days
Posts Archive
بە توندی دەست بە دوعاڪانتەوە بگࢪە وەك ئەوەی هیچ دەࢪمانێڪۍ ترت نەبێت جگە لە ئەو ...🌚🎀
وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته
توي لي نه بي هه ر وايه 🥲❤️🔥❤️🩹
به خير بيوه. روناكي چنال
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
خوشكانو براياني ئه زيزوم قدر گرانه. سلامي. خواتان ليبي …
داوا تان لي كه م. دوعاي. به خير لو. هاوريه كي. زور ئه زيزو خوشه ويستم بكه ن زور نه خوشه. پيويستي. به شيفاي. الله و. دوعاي. ئيويه له دوعايً خيري. خوتان بي. به شي. مه كه ن. گوله. كانم… خوشكي بچوكتان
#خوشناو 🥹🤲🏻❤️🔥
🥀🥀
هەر خوشێڪێك لە فێرگەی ئیمامی شافعی بەشداری کردوە گروپێکمان هەیە تایبەت بە ئافرەتان هەر کەسێ ویستی بەشداری بڪات نامەمان بۆ بنێرە لە خزمەتت ئەبین
https://t.me/sara_Jalal_mahmod
لە ئیستایا دڵم پر بێت کەس شك نابەم قسەیێکی لەگەڵ بکەم تەنها تاکە پەناگەم سەر بەرماڵەڪەمە🌚💔
کاغەز و قەڵەمێک بەدەستەوە بگرە، کردەوەکانی ئەمڕۆتی تێدا بنوسە:
ـ نوێژەکانت، چەندت بە جەماعەت کردن؟ خشوعت چۆن بوو؟ چەندت قوڕئان تێدا خوێند؟ نوێژی سوننەتت کرد؟
ـ ویردەکەت لە قوڕئان، چەندت خوێندەوە؟ چەندت مراجعە کردەوە؟ تێڕامان و بیرکردنەوەت لە ماناکەی چۆن بوو؟
ـ زیکرەکانت گەیشتنەوە کوێ؟ خۆ لێیان بێئاگا نەبووی؟!!!
خۆ زیکری بەیانیان و ئێوارانت لەبیرنەکرد؟
ـ ئەی ئەندامەکانت؟ غەیبەتت بە زمانت کرد؟ کلیکی هەڵە بە پەنجەت؟ نەزەر بە چاوت؟ غەیبەت بە زمانت؟
ـ بۆ خەڵک چۆن بووی؟
کەمتەرخەمیت بەرامبەر دایک و باوکت نەکرد؟
فەرمانت بە چاکە کرد و ڕێگریت لە خراپە کرد؟
ـ تەڵەبی عیلمت چی بەسەرهاتەوە؟
چیت خوێند؟ چەندت خوێند؟
خۆ کاتت نەکوشت لە تەفاهەت و پڕوپووچی سۆشیال میدیا؟!
ئیتر ...هتد ورد ورد بینوسە
ئنجا تەماشایەکی بکە
بزانە ڕازیت ئەمە پەڕاوی کردەوەکانت بێ لە قیامەت؟!
یان حەز دەکەی باشتر وەربگریتەوە؟
لەوانەیە سبەیت بەدەستەوە مابێ، باشتریان بکە.
گرێنتی دوو سبەیش ناکەم!!
السلام علیکم ورحمت اللە وبرڪات
چۆنن باشن هیوامان باشۍ و لەشساغی و سەࢪڪەوتنۍ هەموو لایێڪە ، وەڪو دەزانن ئەمࢪۆ ࢪۆژێڪۍ زۆࢪ پیࢪۆزە ڪە ࢪۆژی عەࢪەفەیە ڪە خودای گەوࢪە لەم رۆژە دێتە ئاسمانۍ یەکەم و دەرگاڪانۍ ئاسمان هەمووی ڪراوە دەبێت بۆیە ئەم هەلە لە دەست خۆتانۍ مەدەن و بیقۆزنەوە مەهێڵن لە هیچ ڪاتێڪۍ ئەم رۆژە شیطان سەرقاڵت بڪات بە شتۍ لاوەڪۍ تکایە دوبارە و سئبارەی دەکەم ڪە هەموو ڪاتەڪانۍ ئەم رۆژە دابنێن بۆ دوعا ڪردن و پاࢪانەوه و زەلیل بوون لە پێش خوای گەوࢪە 🥹
ئەی ئەو ڪەسەی ئاواتۍ چەن ساڵەت لە دڵە ئەمࢪۆ ڪاتیەتی تەواو داوای بڪە لە خودا بە یەقین و بروا بوون بە خودا بەدەستۍ بهێنە تکایە دوعا بۆ خۆت و دایک و باوک و دراوسێ و کەسە نزیکەکان و هاورێکانت بڪە با ئەم رۆژا دوور بیت لە هەموو شتئ نزیک بیتەوه لە خوای گەورە ، پێت ئەڵئم بەڵئ خوای گەورە خودای شتە مەحاڵەڪانە داوای شتە مەحاڵەڪانۍ لێ بڪە ، داوای شتێ مەڪە تەنها بۆ ئەم ساڵتان داوا بۆ 20 ساڵۍ داهاتووتان بڪەن
مەڵێن تەنها ئیشێك و هاوسەرؽک و مناڵێك و سەرکەوتنێک لە خوئندن و. ....، نا وامەڪە داوای ژیانێڪۍ تەواو بڪە بە هەموو وࢪدەڪاریەڪانیەوە ،داوای دڵێڪۍ ئارام بڪەن ، داوای دەرونێك بڪەن ڪە خەم نەیشڪێنێت ،داوای ئاࢪامۍ بڪەن پێش هەموو شتێك ،داوای بەࢪەڪەت بڪەن پێش پاࢪە ، داوای خۆشیێک بڪەن ڪە قەت نەکوژێتەوە هەرچەندە دونیا بگۆࢪێت ، داوا بڪەن خودا قەدەرتان بگۆࢪێت بۆ باشتࢪینەڪان و جوانترینەڪان لەوەی خۆشتان خەیاڵتان بۆۍ ڪࢪدبێت ، دەࢪگایێڪتان بۆ بڪاتەوە ڪە هەرگیز بە مێشکتاندا نەهاتوە ، داوای هاوࢪێی چاك بكەن ڪە سودی بۆ دونیا و قیامەتان هەبێت،داوای لێخۆشبون و ڪۆتایێڪۍ جوان لە خودا بڪەن ، داوای شیفا بكەن بۆ هەموو نەخۆشەڪان تڪایە دوباࢪە داوای ورترین شت بڪە لە خودا ڪە شڪۍ بۆ ئەبەیت ۆ گومان دەڪەیت ، بۆیە زۆرزۆر داوای لێخۆشبون بڪە هیچ رۆژێك نیە لە ساڵدا ڪە خوای گەورە بەقەد رۆژی عەرەفە لە بەندەڪانۍ خۆش بێت و رزگاریان بڪات لە ئاگری دۆزەخ لام رۆژەدا خودای گەورە شانازی بە بەندەڪانۍ دەڪان لای فریشتەڪان ، دوعا کردن لەم رۆژەدا یانی بڵێم چی شتە مەحاڵەکانت بۆ ئەهێێتە بوون بروا بڪەن بەس بە یەقین داوای بڪەن ، ئەم رۆژە هەرچی کارت هەیە تەواو دای بنئ مەڵئ کارم هەیە مامۆستایت قوتابیت لە هەر بوارێکیت تکایە ئەم رۆژە خۆتان لە ژورێک دابنێن و عیبادەتی تئ بڪەن زۆرم وت یانی چەند زۆری بۆ بڵێیت لە ئاست ئەم رۆژەدا هێشتا کەمە بەڵام هیوادارم لە کۆتایی لە دەستی خۆتانی نەدەن داوای لێخۆشبون و دوعا بۆ ئەم خوشڪە بچوکەتان لە یاد مەکەن والسلام علیکم
هەر بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی عەڕەفە و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان
١. بەڕۆژبوون لەو ڕۆژەدا، دەبێتە هۆی
سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ، ساڵی پێشتر و ساڵی داهاتوو...
٢. دوعاکردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام دەدرێیتەوە،
لەو کەسانە بپرسن کە دوعاکانی ڕۆژی عەرەفەیان قبوڵبووە،
چەند کاتژمێرێکی ئاڵتونیت لەپێشە، زۆر دوعابکە تێیدا...
ئیمامی ئەوزاعی دەفەرموێت:
گەیشتم بە کەسانێک،
پێویستییەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە،
بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بـکەن.
٣. لەم ڕۆژەدا زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێت،
هەوڵدە یەکێک بیت لەو کەسانە
٤. ئەو ڕۆژە بە تەواوی خەریکی زیکر و عیبادەتکردنبە و خۆت سەرقاڵ مەکە بەهیچ شتێکی ترەوە، دوای نوێژی عەسر هەتا بانگی مەغریب لەشوێنێکدا بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاکردن ببە
٥. باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە:
﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾
٦. بە بڕێکی کەمیش بێت ببەخشە و دڵی هەژارێک خۆشبکە
٧. ڕۆژی عەرەفە تایبەت بکەن بە پەرستش و دوعاوە و ڕۆژی پێشتر ناوماڵ کۆبکەنەوە و پاکی بکەنەوە
٨. گەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەکەمی موبایل بەکاربهێنە
۹. زۆرترین زیکر بکەن لە عەرەفە
بەیەقینەوە دلنیابن خودا وەڵامتان
دەداتەوە
هاورێیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی
ئاساییە نییە تکایە ئاگاداری
کاتەکانتانبن رێگە نەدەن هیچ
شتێک مشغوڵتان بکات
هەر دوعایەک دەکەیت سەرەتای
بە سەڵاواتی ئیبراهیمی بێت دواتر
دوعاکه لە کۆتای بە سەڵاواتی
ئیبراهیمی کۆتایی پێبێنە
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ •!🤍
#خوشناو 🥹❤️🔥
"ڕا دێیت لەگەڵ ئازارەکان و ئارامی خۆت لەشتێك دەدۆزیتەوە"
بەشی زۆری ئەم ژیانە بریتیە لە ئازار🌚👀
