cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تاڵ و شیرین

کاناڵێک بۆ بڵاو کردنەوەی شێعر و بەرهەمەکانی ، شاعێر و نووسەری شاری شنۆ ماموستا شکۆدار ،، عومەر محەممەی،، @shkodar2724

Show more
Iran196 172The language is not specifiedReligion & Spirituality128 036
Advertising posts
220Subscribers
+424 hours
+27 days
+1030 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

کە چووی بۆ ئەوێ قژەکانت نەختێک تۆزاوی خۆشت مانگێک بووی خەرمانەت گرتبوو لە شەقامێکی خۆڵەمژدا ئەدرۆشایەوە کە چووی بۆ ئەوێ تەنیا بووی کە گەڕایەوە بەهەزاران چاو و مێشک و بیر بە پیلتەوە هاتن کە چووی بۆ ئەوێ درەختێک بووی لە ڕەنگی پاییز کە هاتییەوە دارستانێک بووی سەوز لە بەڕووی چیاوە بگرە هەتا بەهێ کە چووی بۆ ئەوێ هەسارەیەک بووی تەنیا مشتێک تیشکە بە کۆڵتەوە بوو کە گەڕایەوە خۆرێک بووی لە کەشکەڵانی هەموو ئاسمانەکان داگەڕای بۆ هەموو شار و دێیەکان پەنجەرەی هەموو ماڵەکانت داگیر کرد کە چووی بۆ ئەوێ پەپوولەیەک بووی لە پاییز دوای گەڕانەوەت بۆ هەڵفڕینی ئەبەدی ئاسمان پڕ بوو لە فڕین کە چووی بۆ ئەوێ تەنیا چەند قومێک ئاوت پێ بوو بۆ سانەوەی ماندوویەتیی کە گەڕایەوە چاوی هەورەکان پڕ بوو لە باران کە چووی بۆ ئەوێ لەم پێتەختە پێکەنین تۆرا بوو شایی هەرنەبوو کە گەڕایەوە بەکراسە سوورەکەت هەزاران ژن گۆڤەندیان گرتبوو دار سوور مەزار سوور هەور سوور و ئاسمان سوور دەسرەی چۆپییەکەشت بە دەست هەزاران پیاو سەمای دەکرد سەمایەکی شێتانەو خۆت چۆپیگر ئێستا هەموو وەرزەکان سەوزن هەموو ڕۆژەکان ژنن
Show all...
1
سڵاو و ڕێز لە ئەندامانیی کاناڵ بەداخەوە، ئەو شەو لەبەر خەرابوونی هێڵ نەمانتوانی بابەتەکە بەو شێوەیە کە هەیە پێشکەش بکەین، هیوادارم، بتوانین لە کاتێکی باش و هێڵی نەپچڕاو، مژارەکە ئاراستە بکەین.
Show all...
کاکە دوو سێ خولەک وەسڵ بووم، هەڵپچڕا
Show all...
سڵاو هاوڕێیان هەر ئێستا دەتوانن بفەرموون بۆ بەرنامەی وەیسکاڵ
Show all...
شڕۆڤەی تایبەت و زانستی لاوکی دەروێشی عەبدی و گەنج خەلیل بەراوەردکاری دەق و فۆڕم (ئەو دەقانە لە زمانی دوو کەسایەتیی ژن،، حەفسەت،، لە لاوکی گەنج خەلێل و ،، عەدیلە،، لە لاوکی ،، دەروێشی عەبدی،، باس و وەسفی مێرخاسی و  ئازایەتیی دوو پاڵەوانی مێژووی ستڕانی کوردی دەکا. ============================ شەوی یەک شەممە کاتژمێر 10 بۆ 12 لە بەرنامەی ڤویسکاڵ 🔻میواندار: کاناڵی تاڵ و شیرین ☀️شڕۆڤەکار : عومەر محەممەدی ،، شکۆدار،، ☀️پێشکەشکار: مەحموود ئاقازادە - عەلی هادیزادە تکایە میوانمان بن https://t.me/T_H2723/1044
Show all...
👍 2 2👏 1
پەنجەرە شکۆمەندانە زار دەپچڕێ کە زەوی پرسەدەگرێ لە جەستەی خاکا فڕین لە  هیلانەی ڕووناکی دەتارێ زەمان لە خەونی ڕۆژهەڵاتدا پەپوولە بانگ دەهێڵێ بۆ کوشتنێکی لە ناکاو لە حەزێکی بێ کۆتاییدا شووشه ڕەنگ دەگۆڕێ ڕۆژێ سەت جار هێشووی فرمێسک بەڕوومەتی گەڵایەکی شەرمنەوە شۆڕدەبێتەوە لە توولەمێو برینێکی سارد دادەچۆڕێ لە خوێن دیواری ماڵ لە جێ پێی مناڵ بۆنی هەتیوانی گرتووە لە بەیانییەوە هەتا ئێوارێ هەژاری لە هاتوچۆیەکی بێ وچاندا هەراسانە و شەوانە برسییەتی و تووڕەبوون لە خوا تەنگی بەئاسمان هەڵچنیوە لەدیواری درزبردوو ئەولاتر باڵەخانە بەرەو هەورەکان سینگ ئەکوتێ لەو خەورە جەورەدا حەسانەوە لە چاو دەزڕێ و هەناسە سارد هەموو ڕۆژێ زڕە کۆترێک بەگوێسوانەوە لە مەرگ گمەی دێ ئێرە ماڵەکاولبووەکەمانە نیشتیمان! عومەر محەممەدی ،، شکۆدار،،
Show all...
attach 📎

1👏 1
شڕۆڤەی تایبەت و زانستی لاوکی دەروێشی عەبدی و گەنج خەلیل بەراوەردکاری دەق و فۆڕم شەوی یەک شەممە کاتژمێر 10 بۆ 12 لە بەرنامەی ڤویسکاڵ میواندار: کاناڵی تاڵ و شیرین شڕۆڤەکار : عومەر محەممەدی ،، شکۆدار،، پێشکەشکار: مەحموود ئاقازادە - عەلی هادیزادە
Show all...
👁‍🗨کەسێک شارەزای ناسینی درۆ بێت، هەوڵ دەدا ڕاستییەکان وەک خۆی نیشان بداتەوە، بۆیە درۆ ناتوانێ راستییەکان بگۆڕێت.✔️ 🔺کسی تخصص شناخت دروغ را داشتە باشد، تلاش می نماید واقعیت ها را چنانکە هست، نشان دهد، چنین است کە دروغ نمی تواند واقعیت ها را وارونە نشان دهد🔻
Show all...
👍 2
شیعر: عومەر محەممەدی ،، شکۆدار،، خوێندنەوەی: خدر خەیات لە ئاسۆی سووری مێژوودا برینەکانمان هەسارەکانی ڕەنگ پەڕیوی ئێوارەژانن کە ڕقی تۆڵەی خوێنیان تێ دەزێ بەرۆکی ئاسمان بەرنادەن هەتا هەورەکانی سەرەڕۆ دەستەمۆ نەکەن کە لێزمەی بارانێکی سوور دایکرد ڕووباری خوێن درێژ درێژ بەسەر دڵی زاماری زەویدا ئەچێ و گابەردی دەمهەراش هەتا لێواری هەراسان ڕاپێچ ئەکا چیاکان! دۆستمانن بەهیبەتەوە سێبەر بە سەر دار و بەردا شۆڕ دەکەنەوە ئەشکەوتەکان هێمنانە دەرگە بۆ برینە سەرهەڵگرتووەکانمان دەکەنەوە هەتا ئارەقی،،ماندووی،، و ،، ناتەبایی،، بسڕینەوە کە ناهومێد بووین دەسمان دەخەینە سەر شانی ورە بۆنی باوەڕ بەخاکمانەوە دەکەین ئەوکاتەی دەکوژرێین ئاسمان برین و خوێنمان لە سەر باڵی هەڵۆ دەهۆنیتەوە پێناسەمان خۆرە لەناو دڵی تێشکەدا خۆمان دەبینینەوە شکۆدار https://t.me/T_H2723/1044
Show all...
👏 3👍 1