692
Subscribers
+124 hours
+157 days
+3030 days
Data loading in progress...
Similar Channels
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
September '26
September '26
+16
in 1 channels
August '26
+31
in 1 channels
Get PRO
July '26
+26
in 1 channels
Get PRO
June '26
+39
in 2 channels
Get PRO
May '26
+10
in 0 channels
Get PRO
April '26
+16
in 1 channels
Get PRO
March '26
+23
in 3 channels
Get PRO
February '26
+13
in 1 channels
Get PRO
January '26
+13
in 1 channels
Get PRO
December '25
+20
in 2 channels
Get PRO
November '25
+10
in 1 channels
Get PRO
October '25
+15
in 1 channels
Get PRO
September '25
+9
in 2 channels
Get PRO
August '25
+11
in 2 channels
Get PRO
July '25
+35
in 2 channels
Get PRO
June '25
+16
in 3 channels
Get PRO
May '25
+42
in 2 channels
Get PRO
April '25
+47
in 2 channels
Get PRO
March '25
+50
in 2 channels
Get PRO
February '25
+34
in 3 channels
Get PRO
January '25
+26
in 2 channels
Get PRO
December '24
+29
in 1 channels
Get PRO
November '24
+75
in 3 channels
Get PRO
October '24
+27
in 1 channels
Get PRO
September '24
+38
in 1 channels
Get PRO
August '24
+22
in 1 channels
Get PRO
July '24
+39
in 2 channels
Get PRO
June '24
+45
in 2 channels
Get PRO
May '24
+40
in 1 channels
Get PRO
April '24
+213
in 2 channels
Get PRO
March '240
in 1 channels
Get PRO
February '24
+34
in 2 channels
| Date | Subscriber Growth | Mentions | Channels | |
| 10 September | 0 | |||
| 09 September | +1 | |||
| 08 September | +1 | |||
| 07 September | +2 | |||
| 06 September | +4 | |||
| 05 September | +8 | |||
| 04 September | 0 | |||
| 03 September | 0 | |||
| 02 September | 0 | |||
| 01 September | 0 |
Channel Posts
ئەگەر هاوڕێکەت لە مافی تۆدا کەمتەرخەمیی کرد، چاوپۆشی لێ بکە؛ ئەگەریش نەتتوانی چاوپۆشی لێ بکەیت، ئەوا بە سۆز و خۆشەویستییەوە گلەیی لێ بکە و پەیوەندی لەگەڵدا مەبڕە؛ چونکە گلەییکردن لەسەر بنەمای خۆشەویستی، چارەسەری نەخۆشییەکانی هاوڕێیەتی دەکات، بەڵام دابڕان و پەیوەندیبڕین کوشتنی هاوڕێیەتییەکەیە.
وتراویشە: گلەییکردن لە هاوڕێ و دۆست، زۆر باشترە لە لەدەستدانیان.
هەروەها وتراوە: لە ناو لۆمە و گلەییدا، ژیانەوە و مانەوە هەیە لە نێوان مرۆڤەکاندا.
کەواتە ئەی هاوڕێیانی ئەزیزم ! هیچ هاوڕێیەتییەک نییە کە بە تەواوی پاک و بێگەرد بێت لە هەموو لێڵی و لێکتێنەگەیشتنێک، مەگەر تەنها لە بەهەشتدا نەبێت.
| 2 | ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
هەر کەسێک پێی وابێت لە دەم و قسەی خەڵکی پارێزراو دەبێت، ئەوا شێتە!
خەڵکی لەبارەی خودای پەروەردگارەوە وتیان: (یەکێکە لە سێ خوداکە)، لەبارەی پێغەمبەریشەوە ﷺ وتیان: (جادووگەر و شێتە)؛ ئیتر گومانتان چییە بەرامبەر بەوانەی کە لە خوار پلە و پایەی ئەوانەوەن؟! | 179 |
| 3 | کەسە نزیکەکان و خزمەکان ووتیان: (اقتلوا يوسف) «یوسف بکوژن».
بەڵام کەسە غەریبەکان وتیان: (أكرمي مثواه عسی أن ينفعنا) «ڕێز بگرە لە شوێن وڕێگەی ئەم گەنجە، بەڵکو سوودمان پێ بگەیەنێت»
میهرەبانی و خۆشەویستی ڕۆزییەکن لەلایەن خوداوە... نازانیت لە کوێدا دەبن و لە کێوە بەدەستت دەگەن؛ لە لایەن کەسێکی نزیکەوە، یان لە لایەن کەسێکی غەریبەوە | 220 |
| 4 | خاکیبوون لە ڕەوشتی جوامێرانە، و خۆبەزلزانینیش لە خەسڵەتی ناپیاوانە؛ خۆکەمگرتن خۆشەویستیی خەڵکی بۆ مرۆڤ دەهێنێت، و قەناعەتیش ئاسوودەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بەرزترین مرۆڤ لە ڕووی پایە و نرخەوە، ئەو کەسەیە کە پایەی خۆی نابینێت (فیز بەسەر کەسدا لێنادات)، و پڕ چاکەترینیشیان، ئەو کەسەیە کە چاکە وفەزڵی خۆی نابینێت.
🖋- ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت). | 669 |
| 5 | ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
جەوهەری ڕاستەقینەی مرۆڤ لە سێ شتدا دەردەکەوێت:
یەکەم: شاردنەوەی هەژاری؛ تا بەهۆی سەربەرزی و پاکدامێنیتەوە، خەڵکی وا بزانن دەوڵەمەندیت.
دووەم: شاردنەوەی توڕەیی؛ تا خەڵکی وا بزانن کە تۆ ڕازی و دڵشادیت.
سێیەم: شاردنەوەی تەنگانە و ناخۆشی؛ تا خەڵکی وا بزانن لە خۆشگوزەرانی و نازونیعمەتدایت.
📗 مناقب الشافعي للبيهقي (٢/١٨٨) | 387 |
| 6 | لەگەڵ ڕاستگۆیان بن
لە ڕابردوودا پێوەرێکی ڕوونم نەبوو بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی لە دەوروبەرمدا بوون؛ جارێک زانیاریی فراوان و خوێندەواریی مرۆڤەکە سەرسامی دەکردم، جارێکی تر زیرەکی وخێرایی تێگەیشتنی سەرنجی ڕادەکێشام، جارێکی تر زمانپاراوی و گوتاربێژیی جوانی، و کاتێکی تریش کۆشش و خۆڕاگرییەکەی لە کاردا. ئەمانە و چەندین پێوەری تر وایان لێ دەکردم مەیلم بەرەو نزیکبوونەوە و کارکردن لەگەڵیاندا بچێت.
بەڵام کاتێک گەڕامەوە بۆ قورئانی پیرۆز، پێوەرەکەم بە ڕوونی دۆزییەوە، کە ئەویش پێوەری ڕاستگۆییە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ} (ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە! تەقوای خودا بکەن و لەگەڵ ڕاستگۆیاندا بن).
پرسیارم لە خۆم کرد: ئایا چ کۆمەڵە و تاقمێکی تر هەن کە خودا فەرمانی پێکردبین لەگەڵیاندا بین؟ کەوتمە گەڕان لە قورئانی پیرۆزدا، خاڵی سەرنجڕاکێش لێرەدا ئەوە بوو کە دەستەواژەی "لەگەڵ بن" (كونوا مع) لە تەواوی قورئاندا تەنها و تەنها لەگەڵ تاقمی ڕاستگۆیاندا هاتووە!
کاتێکیش لێی ورد دەبیتەوە، دەبینیت کە واقیع ڕێک ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت؛ کە سیفەتی ڕاستگۆیی چەق و جەوهەری هەموو شتێکە، چونکە نەبوونی ڕاستگۆیی بە واتای نەمانی متمانە دێت، نەمانی متمانەش بە واتای نەمانی ئەو زەمینەیەیە کە بشێت هەر پەیوەندییەکی ئەرێنیی بەردەوامی لەسەر بونیاد بنرێت.
بۆیە با خاسیەت و تواناکانی خەڵکی سەرنجت ڕانەکێشن ئەگەر لە دڵێکی ڕاستگۆوە سەرچاوەیان نەگرتبێت؛ بەڵێ، دەتوانیت پەیوەندیت لەگەڵیاندا هەبێت و سوود لە لێهاتووییەکانیان وەربگریت، بەڵام با خاسیەتەکانیان فریوت نەدەن بۆ ئەوەی بیانهێنیتە ناو بازنەی نزیکی ژیانی خۆتەوە؛ چونکە پێویستە هەمیشە سوور بیت لەسەر ئەوەی کە تەنها ڕاستگۆکان ڕێگەیان پێبدرێت بچنە ناو ئەو بازنە تایبەت و گرنگەی ژیانتەوە.
✍️ د. نایف بن نهار | 419 |
| 7 | بێدەنگبوونی خۆمم وەک بازرگانییەک دۆزییەوە و دەستم پێوە گرت؛ ئەگەر قازانجێکیشی لێ نەکەم، هەرگیز زەرەرمەند نابم.
ئیمامی شافيعی | 330 |
| 8 | هەمیشە زۆر لەخۆکردن و تەکەلوف دۆستایەتی و نزیکێتی لەناو دەبات و ناهێڵێت.
ئیمامی شافعی دەفەرمووێت:
قورسترین براکانم لەسەر دڵم، ئەو کەسەیە کە تەکەللوف و ڕووکەشکاری بۆ من بکات و منیش ناچار بم بۆ ئەو بیکەم.
خۆشەویستترین براکانم بۆ دڵم، ئەو کەسەیە کە کاتێک لەگەڵیدام، ئاوا بم وەک چۆن بە تەنیا دەبم. | 368 |
| 9 | 📝 هەر کەسێک ئامۆژگاریی کەسێکی تر بکات و لە ناخیدا خۆی بە باشتر بزانێت لەو کەسەی ئامۆژگاریی دەکات، زۆر بە دەگمەن سوود لە ئامۆژگارییەکەی دەبینرێت؛ جا چۆن دەبێت ئەگەر فیز و لوتبەرزی و خۆبەزلزانیی ئامۆژگاریکەرەکەشی بێتە سەر!
ئامۆژگاریکردن مەرج و ئەدەبی تایبەت بە خۆی هەیە، هەم دەرەکی و هەم ناوەکی؛ کە گرنگترینیان مەرجە ناوەکییەکانە (پاکی و ڕاستگۆیی ناخی ئامۆژگاریکەرەکە)، چونکە ئەو قسەیەی لە دڵەوە دەربچێت، بەبێ مۆڵەت دەچێتە ناو دڵەوە!
خوای گەورە ڕازی بێت لە ئیمامی ئەبو داودی سجستانی (خاوەنی کتێبی سونەنی ئەبو داود) کە دەفەرموێت: باشترین قسە ئەوەیە کە بێ مۆڵەت بچێتە ناو گوێکانەوە. | 420 |
| 10 | ئەوەندەی زاتی ئێوە مەخزەنی فەزڵ و کەماڵاتن
لەمندا بەو حەدە نەقص وڕەزائیل دەرج و پەنهانە | 378 |
| 11 | ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
هەر کەسێک پێی خۆشە خوای گەورە دڵی بکاتەوە و زانستی پێ ببەخشێت، پێویستە لەسەری:
- ڕێی خەڵوەت و گۆشەگیری بگرێتەبەر.
- کەم بخوات.
- واز لە تێکەڵبوونی نەفام و نەزانەکان بهێنێت.
- تێکەڵ بە هەندێک لەو خاوەن زانستانە نەبێت کە دوورن لە ویژدان (ئینساف) و ئەدەب. | 394 |
| 12 | ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی:
«پرسیارم لە (ئیمام) مالیک کرد لەسەر تەمەنی، ئەویش فەرمووی: خەریکی کاروباری خۆت بە، چونکە لە پیاوەتی و جوانمێری نییە پیاو تەمەنی خۆی ئاشکرا بکات؛ چونکە ئەگەر تەمەنی بچووک بێت بە کەم و بێبایەخی دادەنێن، ئەگەریش تەمەنی گەورە بێت، بە پیر و پەککەوتەی دەزانن.» | 395 |
| 13 | " يَوْيَلتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا "
«ئەی هاوار بۆ من! خۆزگە فڵانە کەسم نەکردایە بە دۆست و هاوڕێی نزیکی خۆم!» (سورة الفرقان: ٢٨)
هەرگیز بابەتی هاوڕێیەتی و کاریگەرییەکەی لەسەر ژیان و دینتان بە کەم مەزانن؛ هاوڕێ یاخود بەرزت دەکاتەوە بۆ بەرزایی و ئاسمان، یان ڕاتدەکێشێت بۆ قووڵایی و نزمترین کایە، بێ ئەوەی خۆت هەستی پێ بکەیت.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: "مرۆڤ لەسەر ئایین و ڕێبازی دۆستەکە دڵسۆزەکەیەتی، کەواتە با هەریەک لە ئێوە سەیری ئەوە بکات کێ دەکاتە دۆست و هاوڕێی نزیکی خۆی. | 421 |
| 14 | یەکێک لە مەترسیدارترین هۆکارەکانی سڕکردن و بەلاڕێدابردنی هۆشیاری، سەرقاڵکردنی تاکەکانە بە بابەتە پووچ و کەمبایەخەکانەوە، و لادانی سەرنجیانە لە پرسە جەوهەرییەکان و ئەو مەترسییە ڕاستەقینانەی کە دەوریان داون؛ بە شێوازێک کە ڕێگر دەبێت لە تێگەیشتن و درککردنیان بە واقیعی خۆیان، و توانای بیرکردنەوەی هۆشیارانە و ڕەخنەگرانەیان لاواز دەکات، هەروەها ناهێڵێت هەڵوێستی گونجاو بەرامبەر بەو تەحەدی و ئاستەنگانە وەربگرن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە. | 495 |
| 15 | پیاوێک هات بۆ لای خالیدی کوڕی وەلید و پێی وت: فڵانە کەس جوێنی پێدایت. خالیدیش فەرمووی: "ئەوە پەڕەی کردەوەکانی خۆیەتی، با بە هەرچییەک دەیەوێت پڕی بکاتەوە."
پیاوێک بە وەهبی کوڕی مونەبیهی وت: فڵانە کەس جوێنی پێدایت! ئەویش فەرمووی: "ئایا شەیتان جگە لە تۆ هیچ نێردراوێکی تری دەست نەکەوت؟!."
یەکێک بە پیاوێکی وت: فڵانەکەس جوێنی پێدایت! پیاوەکەش لە وەڵامدا وتی: "ئەو تیرێکی ئاڕاستە کردم و بەرم نەکەوت، ئیتر بۆچی تۆ تیرەکەت هەڵگرتەوە و لە دڵمدا چەقاندت؟!"
پیاوێک هات بۆ لای ئیمامی شافعی و پێی وت: فڵانەکەس بە خراپە باسی تۆ دەکات. شافعیش لە وەڵامدا فەرمووی: "ئەگەر ڕاست بکەیت، ئەوا تۆ دووزمانی (نەمامی)، ئەگەریش درۆ بکەیت، ئەوا فاسقیت." پیاوەکەش شەرمەزار بوو و جێی هێشت.
خوای گەورە ئێمە و ئێوەش لە قسەوقسەڵۆک (قیل و قال) بپارێزێت. | 530 |
| 16 | دەڵێن موفتی زەهاوی لەکاتی خوێندن وفەقێیەتیدا زۆر حەزی لەیاری کردووە و بۆ خوێندن هەوڵی زۆری نەداوە و پێشەکی موتاڵای دەرسی نەکردووە، جا لەسەر ئەمە ڕۆژێک باوکی لێی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات، موفتی زەهاویش ڕقی هەڵدەسێت، ئەو ڕۆژە چاوێک بە دەرسەکەدا دەخشێنێت، لە پاشا کە دەچێتە سەر دەرس، باوکی هەرچەند دەکات ناتوانێت دەرسەکەی پێ بڵێت، هەرچی دەڵێت و موفتی خراپەیەکی لێ دەگرێت، لەپاشان باوکی دادەمێنێت، بەتەواوی دەوێسێت. زەهاویش بەباوکی دەڵێت: ئاخر من لەبەر ئائەمەیە موتاڵا ناکەم.
لەسەر ئەمە باوکی ئیتر دەرسی پێ ناڵێت و دەینێرێت بۆلای زانای بەناوبانگ شێخ مەعروفی نۆدێیی. چەند ساڵێک لەخزمەتیدا دەخوێنێت عیلمی نەحو و صەرف و مەعان و بەیان و بەدیع و عەروزی زۆر چاک لەلا تەواو دەکات. | 838 |
| 17 | پێشەوا ئیبن جەوزی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی:
هەر کەسێک پێی خۆشە ببێتە میراتگری پێغەمبەران و کێڵگەکانیان بکێڵێت، با زانستی بەسوود فێربێت؛ کە ئەویش زانستی ئایینیە، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {زانایان میراتگری پێغەمبەرانن}، و با ئامادەی کۆڕ و مەجلیسی زانایان بێت چونکە ئەوانە باخچەکانی بەهەشتن.
هەر کەسێک پێی خۆشە بزانێت پشکی ئەو لە چاودێری و میهرەبانیی خودا چەندەیە، با سەیری پشکی خۆی بکات لە تێگەیشتن و شارەزایی لە ئایینی خودادا، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {خودا خێری بە هەر کەسێک بوێت، لە ئاییندا شارەزای دەکات}.
هەر کەسێک بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت کە بیگەیەنێتە بەهەشت، با بەرەو کۆڕی زانست هەنگاو بنێت، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {هەر کەسێک ڕێگایەک بگرێتەبەر کە تێیدا بەدوای زانستدا بگەڕێت، خودا ڕێگایەکی بەرەو بەهەشت بۆ ئاسان دەکات}.
هەر کەسێک پێی خۆشە دوای مردنیشی کردەوەکانی نەبڕێنەوە، با لە ڕێگەی نووسین و فێرکردنەوە زانست بڵاوبکاتەوە، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {کاتێک مرۆڤ دەمرێت، کردەوەکانی دەبڕێنەوە مەگەر لە سێ شتدا نەبێت: خێرێکی بەردەوام (سەدەقەی جاریە)، یان
زانستێک کە سوودی لێ ببرێت، یان منداڵێکی ساڵح کە دوعای خێری بۆ بکات}.
(التذكرة في الوعظ)، لاپەڕە ٥٥. | 860 |
| 18 | ئەو دانیشتنانەی بۆ گوێگرتن(مجالس السماع)ی مەتنە زانستییەکان دانراون لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا گرنگی خۆیان لە دەست داوە، چونکە هیچ تێگەیشتنێکی وردیان لە پشتەوە نییە، کتێبە گەورەکانیان تێدا دەخوێندرێتەوە و، مەتنەکان بە شێوەیەکی خێراو سەرپێی دەوترێنەوە، خەڵکێکی زۆریشی لێ کۆ دەبێتەوە کە تەنها مەبەستیان بەدەستهێنانی مۆڵەت و ئیسنادە، ئیدی بێ ئاگان لە وردبوونەوەی ئەو بابەتەی کە دەخوێندرێتەوە و، هیچ توانایەکیشیان لە لێکۆڵینەوەی بابەتەکانی ئەو مەتنەدا نییە، وەکو بڵێی مەبەست تەنها پەڕەهەڵدانەوەیە نەک تێگەیشتن لە وشەکان!
کورتکردنەوەی هەوڵەکان لە بەدەستهێنانی ئیجازە و، ئیسنادزیادکردن بە بێ تێگەیشتن و لێکۆڵینەوە دیاردەیەکی نادروست و دەردێکی کوشندەیە، زانستی کردووە بە لاشەیەکی بێ ڕۆح و، شتێکی بێ مانا.
هەر کاتێک مەبەستی خوێندکار بوو بەوەی پێی بوترێت ڕێگەی پێ دراوە(أجيز له)، لە هەمان کاتیشدا گەر پرسیاری ئاسانترین بابەتی ئەو کتێبەی لێ بکەیت کە گوێی بۆ گرتووە دۆشدابمێنێت و نەیزانێت، ئەوە لە ڕاستیدا تاوانی بەرامبەر خۆی کردووە و، ئەو مامۆستایانەشی کە لەم خەو و خەیاڵاتە خەبەریان نەکردۆتەوە هەر تاوانیان بەرامبەر کردووە.
پرۆگرامی کەسی زانستخواز ئەوەیە کە لەسەر چۆک دابنیشێت بۆ لێکۆڵینەوە، لە دانیشتنەکانیشدا ئارامگربێت لەسەر وردەکاری.
کەسی زانستخواز نابێت بە زانستخواز هەتا هیلاک نەبێت بە دەست بابەتەکانەوە و خۆی نەڕەنجێنێ بۆ تێگەیشتن، دەبێت دەستەواژەکان شی بکاتەوە و لە هۆکاری حوکمەکاندا ڕۆبچێت، دەبێت ئەزموون لەگەڵ کتێبدا پەیدا بکات و لێکۆڵینەوە و گەڕان و پێداچوونەوەی هەبێت تا ئەو کاتەی مەعریفە تێکەڵی گۆشت و خوێنی دەبێت و، پێ دەگات و، وەکو هەناسە بە لاشەیدا دێت و دەڕوات، ئەو کاتە زانست دەبێت بە خوو و تەبعی ئەو، نەک زۆر لە خۆی بکات و بانگەشەی بەتاڵ بکات.
کۆڕەکانی گوێگرتن خوێن نەک خودی خواردنەکە، جوانیەکن بۆ زانستخوازێکی دامەزراو، کە بنەماکانی لا چەسپا بێت و لقوپۆپەکانیشی بە باشی بەدەست هێنابێت و، مەبەستی بەو دانیشتنانە بەرەکەتی بە دەستێنانی ئەو زنجیرەیەی ئەهلی زانست و، مانەوەی ئەو سوننەتە پیرۆزە بێت لە ناو ئوممەتدا.
بەڵام ئەوەی کە تووێشوو و سەرمایەکەی تەنها ببێت بە بەشداریکردن لەو مەجلیسانەدا، ئەوە لە ڕاستیدا تەنها تەمەنبەفیڕۆدانە لە شتی ناپێویستدا.
نووسینی: د. سیف علي العصري
و: میران مەجید | 583 |
| 19 | دووریی نێوان مرۆڤەکان بەپێی پێگە فکرییەکان و پلە و پایە ڕۆحییەکان دەپێورێت؛ بۆیە هەرکەسێک لە پێگەیەکدا بێت کە لە خوار پێگەی تۆوەیە، سەرکەوتنی تۆ بە بێهودە و بێواتا دەبینێت، و فڕینی تۆش بە خەیاڵ و وەهم تێدەگات.
ئەرک و ماندووبوونی ڕوونکردنەوە لەسەر خۆت لابدە، ڕۆحت لەو بەرزاییەی خۆیدا جێبهێڵە؛ چونکە لۆمەی خۆر ناکرێت لەبەر ئەوەی شەمشەمەکوێرەکان حەز بەبینینی ناکەن. | 419 |
| 20 | جەنجاڵیی ژیان، ئارامیی ڕۆحەکان دەدزێت
ئەگەر بە کاتژمێرێکی پڕ لە باوەڕ و نزا، یان دانیشتن لەگەڵ خۆشەویستان، یان پیاسە و وەرزشێکی جەستەیی، فریای ئارامیی ڕۆحمان نەکەوین، ئەوا ڕۆح هەر بە شێواوی دەمێنێتەوە و لەناو ناخۆشی و خەمە بێزارکەرەکاندا دەتلێتەوە؛ لەو کاتەشدا ژاکانی خێرا دەبێت و شادی و گەشاوەییەکەی لەدەست دەدات.
کەواتە فریای ئارامیی ڕۆحەکانتان بکەون؛ چونکە ئەو خودایەی بە حیکمەت و دادپەروەریی خۆی ناخۆشی و تەنگانەکانی نووسیوە، هەر بە ڕەحمەت و لوتفی خۆیشی ڕێگاکانی دەرچوونی لێیان ئامادە کردووە. | 472 |
