cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Bakhteyar Saeed | بەختیار سەعید

Show more
Iran62 580The language is not specifiedTechnologies & Applications18 737
Advertising posts
3 241
Subscribers
-1424 hours
-2067 days
-9 30730 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

عمید رکن/ خالد مصطفی لە سوپای عیراق کە ئێستا خانەنشینە نوسیویەتی: 2090 کەسم لەبەردەست دابوو، کاتێک لە ژورەکەی خۆم دادەنیشتم وامدەزانی لەو دونیایە کەس نیە جگە لە من، ئەگەر سەربازێک دەهات بۆ لام خراپ مامەڵەم لەگەڵ دەکرد، زۆربەیانم سجن دەکرد، گەر جەوم نەبوایە هاوکاری کەسم نەدەکرد، ساڵی 2007 ڕۆژێک سەربازێک هات بۆ لام وتی قوربان منداڵەکەم نەخۆشە و لە نەخۆشخانەیە چەند ڕۆژێک هاوکاریم بکە، منیش کردمە دەرەوەو هاوکاریم نەکرد، بەڵام منداڵەکەی لە نەخۆشخانە مرد. ئەو عمیدە دەڵێ. مانگی 5ی ئەمساڵ کوڕە گەورەکەم بە ئۆتۆمبێل لە برایەکی ئەو سەربازەی داوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئێستا کە هیچ دەسەڵاتێکم نەماوە هەمان ئەو سەربازە پێی گوتم لەسەر خوێنی براکەم ژیانت لێ حەرام دەکەم، چەندین جار خەڵکمان ناردۆتە ماڵیان لێمان خۆش نابن، وە هیچ سوڵحێک ناکەن، سەربازەکە پێی گوتم بیرتە کە هاتم بۆ لات وتم منداڵەکەم نەخۆشە بێ حورمەتیت پێکردم، دواتر کوڕەکەم لە نەخۆشخانە گیانی سپارد و ڕێگەت نەدا بچم ماچێکی ماڵئاوایی بکەم. بۆیە ئەگەر باش بویتایە لەگەڵ من و سەربازەکانت ئێستا لێت خۆش دەبووم. عمید خالد دەڵێ، نەفرەت لە پلەو پۆستێک تیایدا لوت بەرزی و خۆ بەزل زانی بەرجەستە بکرێ، خۆزگە ئەو ڕۆژانەی لەدەسەڵات دابووم باش بومایە لەگەڵ سەربازەکانم، خۆزگە ئەو ڕۆژەم بەچاوی خۆم نەدیتبایە، ئێستا لە ترسی مردن هەر ڕۆژەو لە شوێنێک خۆمان دەشارینەوەو هەر ساڵەو ماڵمان لە شوێنێکە، چونکە ئەو سەربازەی بێ حورمەتیم پێکرد هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات. دەشڵێ. هەرچی پیاوی ڕیش سپی و ڕەیس عەشیرەتە ناردومەتە ماڵیان سوڵحمان لەگەڵ بکەن، بەڵام ئەوان سورن لەسەر بڕیارەکەیان و تۆڵە دەکەنەوە، بۆیە ڕێنمایی هەموو برا ئەفسەرەکان دەکەم باش بن لەگەڵ سەربازەکانیان، لێبوردەبن و پلە نەیانگۆڕێ، ئەوەتا پلە منی گۆڕی، بەڵام ئێستا خوا لێی گۆڕیوم. لە عەرەبیەوە/ سەربازی تایبەت بە سەربازی
Show all...
یەكەم جارە.... بۆ بەرێز بارەگای بارزانی تكایە ئەم پۆستە بەنەزەری ئیعتیبار ور بگرن و بەدواداچوون بۆ زانیاریەكانم بكەن دەمەوێت لە واتارێكدا باسی دوو ئەفسەری پۆلیس بكەم، كە دلسۆزو پاك و خاوین و راستگۆون و، شایانی ئەوەن چەند دێرێكیان لەسەر بنووسریت، یەكیان خەڵكی هەولێرەو ئەوی تریان خەڵكی دهۆكە... سەرەتا چی وای كرد ئەم پۆستە بنووسم؟! هەمیشە باسی ئەو توێژ و شەریحانەم كردووە، كە كەسانی دلسۆز و مەرد و خزمەتكاری راستەقینەی میللەتن ستایشیان بكەم.. ئەم جارە هەریەكە لە لیوا تارق بەرێوەبەری پۆلیسی گشتی هەریمە و، ئەوی دیكەیان عەقید دڵاوەر بەرێوەبەرسی بەشی تەزویرات سەربە نەهیشتنی تاوانی هەولێرە... بۆ زانیاریتان تا ئێستا من ئەو بەرێوەبەری پۆلیسی گشتی هەریمەم نەدیوە، تەنها لە زاری زۆربەی پۆلیس و كارمەندان و ئەفسەرانی هەولێرەوە، ئەو زانیاریانەم دەست كەوتووە، كە لیوا تارق نەك گەندەل نیە، بەڵكو پیاوكی زۆر جدی و راستگۆیەو، شایانی ئەوەیە وەزیری ناوخۆ بیت، بە حكومی پیشەكەی.... ڕێز گرەو حەزی بە تەكەتول و دەستەگیرو شتی نەشیاو نیەو، لەلای زۆربەی كارمەندان و پۆلیس و ئەفسەرانی هەرێمەوە قبۆڵ كراوە.... ئەگەر دەستەلاتی دەبوو هەرگیز ڕێگەی نەدادا نەخویندەوار و بێ بروانامەو خاوەن بروانامەی ساختە ببیتە سۆپرمانی ناو وەزارەتی ناوخۆ و 14 ساڵە ئەفسەرێكی گەندەل كە بروانامەكەی ساختەیە و بەهۆی باوكییەوە بۆتە عەنتەرو زۆربەی ئەفسەرانی ناو وەزارەتی ناوخۆی بەبرتیل و بەخشینی ئۆتۆمبیل كریوەو ئیستیغلالی كردوون و، چەند رۆژی رابردوو ئەو ئەفسەرە ئۆتۆمبیلیی جۆری لیگزیزی بۆ مقەدەمێكی گەندەل وەرگرتووە تابیكاتە پیاوی خۆی و، ویرای ئەوەی درعی داوەتە ئەفسەرێكی عەمید پۆلیس ئەویشی كریوە... هەر بۆیە ئەگەر لیوا تارق دەستەلاتی دەبوو، هەرگیز وەزارەتی ناوخۆ جیگای كەسانی بچوك و بێ بروانامە جیگای نەدەبووەوە.... كەسایەتی دووەم عەقید دڵاوەر بەرێوبەری بەشی تەزویراتی ناو نەهیشتنی تاوانە، كە یەك جار دیومە و زانیاری زۆرم لەسەر كۆكردۆتەوە، بەرتیل و رەشوەو شیرینی و دیاری و هەدیەو ، ڤیلاو خانوو شوقەو شتی زۆر گەورەش نەیتوانی یەوە ئەو پیاوە مەزنە ئیستغلال بكریت و، دژی گەندەڵگارانەو زۆر بە سەلیقەو راستگۆی و دڵسۆزانەوە ئەركی خۆی راپەراندووەو ئامادەنیە لوقمەی حەرام بداتە مال و منداڵی دەیان ئەفسەری لە هەولێر دەناسم، كە ئیستا لە دەوامن و پۆستیان هەیە، شەرم دەكەی ناویان بهینیت، بەهۆی گەندەڵی و مشەخۆری و بەرتیل وەرگرتنەوە ریسوا بوون و، چەندان دەناسم خاوەنی ملیۆنان دۆلارن بەگەندەلی و كەسیش لیان ناپرسیتەوە؟! بەرای من ئەم ئەفسەرە جوامیرە شاینی ئەوەیە بەریوەبەری پۆلیسی هەولێر بیت، چونكە هەلە ناكات و هەلەش لەكەس قبۆل ناكات.. ئەمانە راجدی منن ... دڵنیام ئەفسەری تریش لەم جۆرە لە سلیمانی و شوینەكانی تیرش هەیە، بەڵام مەخابن... ستۆپ... بەختیار سەعید هەولیر 11/7/2024
Show all...
شازی وەزیر وەزیرێكی یەكێتی مەزرەعەیەكی شازی هەیەو، دەكەوێتە ڕێگە نێوان هەولێر پیرمام و، خەریكی دروست كردنی پردێكە بۆ ناو مەزرەعەكەی و، ئەو زەویە زۆرە چەند دۆنمەی بەناوی دروست كردنی باخی زەیتوونەوە وەرگرتووەو، دواجاریش نەیكردە باخ و، مەوعەزەزو موكەرەم تیدا دەژی..... ئەوەش بەرهەمی وەبەرهینانی ساختەی كوردستان... شازی موختار موختاریك لە وەزیری شارەوانی باشتر دەستی دەروات... موختاریكی گەرەكێكی هەولیر، بە هۆی دەسترۆشتووی لەگەڵ بنەمالەیەكی دیاری هەولێر، بەنایاسای 63 خانوویان بەشەراكەت دروست كردوەو فرۆشتوویانەتەوەو، ئیستا لینابۆتە شەرو، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی كە بەرپرسی لقە پشتیولنی موختارەكە دەكا و، هەولێر بۆتە شاری بێ حاكم... شازی سەركردە سەركردەیەك بە بێ حساب كردن بۆ شارەوانی، خەریكی دەست بەسەرا گرتنی زەوی یەكانی سنووری كەسنەزان و بەرزایەكانی دڵۆپەیەو، حساب بۆ حكومەتیش ناكات ... هەر باسی یەكێتی دەكریت دەڵین زەوی داگیر دەكەن... بەختیار سەعید هەولێر 11/7/2024
Show all...
ئەوەی بە بێوەژنی دەیكەن، دەبوو بە كچێنێ بتان كردایە بۆ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دوای 5 ساڵ تێپەربوون بەسەر ئەم كابینە یەدا، كە ماوەكەی بەسەر چووەو، هیچ ئەهمێت و بایەخی لەلای خەڵكی كوردستان نەماوە، تازە بەتازە باسی پرۆژەو زەوی دابش كردن و دەست پێ كردنی پرۆژەی جۆراوجۆر، من حاڵی بوون ئەمانە پێ دەلێن مەشغوڵ كردنی خەڵكی و سەرقاڵ كردنی كۆمەلگا بە شتێكەوە كە بەمردووی لە دایك دەبێت... نوقتە سەری دێڕ.. سەرجەم سێكتەرەكانی ئەم هەرێمە تووشی شكست و ئیفلیجی و ئیفلاسی هاتووەو، بەشی ئەوەی نەماوە تا خەڵكی ئومیدی پێ هە بێت، هەر بۆیە زۆرینەی خەڵكی كوردستان ئاواتە خوازن ئەم قەوارەیە نەمنیت و، هەرچی دوژمنێك دیت دەڵێن با بێت، بەس لەم دەستەڵاتە ملهورە رزگاریان بیت، كە وەك ئەم بەیانی یە لە پۆستێكی كورتدا باسم كردبوو، وتە بەنرخەكەی غاندی مەزن كە فەرموویەتی: هەركات سەركردەكان دەوڵەمەند بوون ئەوا بزانە وڵات فرۆشراوەو ئەتك كراوە...؟! دیارە چەندین هۆكار بوونی هەبووە، بۆ گەیشتن بەم دەر ئەنجامە خراپە، لەوانە زۆری باجی و خاوەو سەرانە لە ژێر ناوی سەیر سەیرو ، دەست بەسەرا گرتنی داهاتی ناوخۆ و قەرزداری كردنی میللەت بە دزینی داهاتی ئەم میللەتە كە نزیكەی 30 ملیار دۆلار قەرزدارەو، لە كاتێكدا نەوتی فرۆشتووە، نەك كری بێتی..؟! خاڵێكی تری شكستی ئەم كابینەیە ئەوەیە: كە زۆربەی بەرپرسان و مەسئولەكان نەخویندەوارو بێ توانا و بێ ئەزموونن و، زۆربەیان بەختی ئەمنی دانراون و ، هەندێكیشیان بەخاتری دەستی دووەمی سەركردەكان و تەكەتول و كۆیلەی بۆ سەركردەكان... لەم نووسینەدا باسی سێكتەری گەشت و گوزار دەكەم بەداخەوە دەلێم....: خوای گەورە جوانترین سرووشتی شیوە بەهەشتی بە خەلكی باشووری كوردستان بەخشیوەوو، دەتوانین بڵێن ئەگەر ئەم سرووشتە بەدەست خەلكی دڵسۆزو خاوین و دژە گەندەل و، كەسانی بە ئەزموون و خویندەوارو شارەوا بوایە ئیستا دەمیك بوو، بەس بە داهاتی گەشت و گوزار دەتوانرا بەشێكی زۆری داهاتی مووچەی لێ دابین بكرایە.. بەڵام بەهۆی بێ ئەزموونی و دانانی كەسانی نەشیاو بۆ ئەوپۆستە لەم بوارەشدا ئیمە شكستی گەورەمان تۆمار كردووە... لەكاتێكدا ساڵانە بەنزیكەی 2 ملیۆن هاولاتی خەڵكی پارێزگاكانی عیراق و ئیران سەردانی كوردستان دەكەن و، بۆ بەسەر بردنی كاتە خۆشەكانیان بەڵام هیشتا نەتوانراوە سوودی زیاتر لێ وەربگیرێت؟! لەبەر ئەوەی : یەكەم دەیان جۆر باجیان خستۆتە سەر هۆتێل و شوینە گەشتیارەكان دووەم نەبوونی شوینی گەشتیاری زۆر باش لەم هەریمە بەهۆی ئەوەی كە كەسانی شارەزاو راویژكاری باش لەم بوارەدا بایەخیان پێ نەدراوەو، ئەوەندە بۆتە شوینیك بۆ پۆست پركردنەوەو رازی كردنی پیاوەكانانی خۆیان، نەبۆتە سێكتەرێكی سەرەكی و ستراتیژ ! سیەم بەداخەوە دەیان جار شاندی ئەم گەشتوگوزارەی حكومەت سەردانی ئەوروپا و ولاتانی تریان كردووە، رێگەیان نەداوە دەیان خاوەن كۆمپانیای شارەزای بواری گەشتیاری بەشداری پی بكەن و، خوا خوایان بووە بە ئیفاد بۆ بپچێنن و، خۆیان دارو دەستەكانیان رازی بكەن...! چوارەم ئەو چەند قلە شوینە گەشتیاریانەش بوونی هەیە ، هیچ پەیوەندی بە حكومەتەوە نیە، هەرچەندە كەسانی نزیك لە بەرپرسانی دەستەلات پێ هەستاون و، لەمەشدا قۆرخكاری كراوەو، ڕێگەیان نەداوە خەڵكی تر بەشداری بكات و، ئەمەش ئینێكی تیدایە! پێنجەم شتێكە سەیر ئەویش ئەوەیە كاتێك هۆتێلێك دەبیتە شوێنێكی گەشتیاری ،ئیتر ئەو هۆتیلە گشت بەشەكانی دەگریتەوە،بەڵام لەم كابینەیەدا و بۆ خر كردنەوەی پارە شتیكی سەیریان داهیناوە، ئەویش ئەوەیە: دەبیت مۆلەت بۆ هۆتێلەكە وەربگریت، ئەمە زۆر ئاسایە بەڵام!! دەبیت بە جیا دەبیت مۆلەت بۆ مەساج وەر بگریت!! دەبیت مۆلەت بۆ هۆڵ وەر بگریت!! پیموایە دەبیت مۆلەت بۆ كافتریا وەر بگریت!! دەپرسین باشە مۆڵەت وەرگرتن بۆ هۆتێل چی دەگەیەنیت، لە كاتێكدا هۆتیل لەو بەشانە پێك هاتووە؟! ئەمە هەمووی بۆ وەرگرتنی زۆرترین باجە لەو خاوەن هۆتێلەكان!! بۆ نەگبەتی بەریوەبەرایەتی گەشتوگوزارو دەستەی گەشتو گوزارو ، بەریوەبەرایەتی گەشت و گوزاریش هەیەو، ئەمە حالی سێكتەری گەشت و گۆزارە؟!! با پارتی دڵنیابكەم لەم سیكتەرە چۆن حكومەتەكەی تووشی شكست بووە، هەر ئەواش لە كاتی دەنگداندا ، خاوەن هۆتیل و كارگوزارو كەسوكارەكانیان دەنگ بە پارتی نادەن.. حەقی خۆشیانە... كاتیك كەسانی بێ ئەزموون لبەر خاتر برادەران دەكریتە بەریوەبەری گەشت و گوزار، ئەوا ماڵكاوڵی لەوێ وە دەست پی دەكا.. بەختیار سەعید هەولێر 10/7/2024
Show all...
سەمەرەكانی میدیای كوردی بەنمونە كوردستان تیفی و كوردستان 24 كاری میدیای و ئیتیكی رۆژنامەوانی ، هەمیشە لەسەر بنەماكانی بیلایەنی و راستگۆر و مسداقیەت پێك هاتووە... دەبیت هەموو كەناڵێك پەیامنێیری تایبەتی خۆی لە ولاتان هەبێت، نەك وەك ئەوەی پێش ماوەیەك سەمەرەیەكی سەیرم لە رۆژنامەنووسێكی كورد لە ئەمەریكا بینی، لە یەك سات و كاتدا، پەیامنیری بۆ دوو كەناڵی كوردی دەكرد..! رەشیدی رەحیمی پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیفی بینی و، لە هەمان كاتدا پەیامنێری بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان 24 یش دەكرد...! دەكرێت لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی لەبەر قەرەباڵغی پەیامنێرێك لۆگۆی دوو ەنال زیلتریش بە دەستەوە بگریت، بۆ ئاسانكاری ... بەڵام هەرگیز نەگونجاوە پەیامنیرێك نوینەری دوو كەناڵ بێت.... لەوەش سەیرتر لە كاتی سەردانەكەی مەسرۆر بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان بۆ ئەمەریكا، ئەم پەیامنێرە لە ئاستی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەریمی هینایە خوارەوە، كە لەگەڵ ناو هینانی سەرۆكی حكوممەت ناوی بەرپرسی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هینابوو!! چ كارەساتیكە و نازانریت بۆچی ناوی بەرپرسی پرۆتۆكۆڵی حكومەتی هەریمی هینابوو....! دوو كەناڵی ئاسمانی پارتی، یەكیان سرف حزبی و، ئەوی تریشیان سیبەری پارتی، گە خاوەنی چەندین ملۆین دۆلارن، نەتوانن هەریەكەیان پەیامنێرێك بۆ خۆی دابنێت.... بەختیار سەعید هەولیر 10/7/2024
Show all...
سەمەرەكانی میدیای كوردی بەنمونە كوردستان تیفی و كوردستان 24 كاری میدیای و ئیتیكی رۆژنامەوانی ، هەمیشە لەسەر بنەماكانی بیلایەنی و راستگۆر و مسداقیەت پێك هاتووە... دەبیت هەموو كەناڵێك پەیامنێیری تایبەتی خۆی لە ولاتان هەبێت، نەك وەك ئەوەی پێش ماوەیەك سەمەرەیەكی سەیرم لە رۆژنامەنووسێكی كورد لە ئەمەریكا بینی، لە یەك سات و كاتدا، پەیامنیری بۆ دوو كەناڵی كوردی دەكرد..! رەشیدی رەحیمی پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیفی بینی و، لە هەمان كاتدا پەیامنێری بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردستان 24 یش دەكرد...! دەكرێت لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی لەبەر قەرەباڵغی پەیامنێرێك لۆگۆی دوو ەنال زیلتریش بە دەستەوە بگریت، بۆ ئاسانكاری ... بەڵام هەرگیز نەگونجاوە پەیامنیرێك نوینەری دوو كەناڵ بێت.... لەوەش سەیرتر لە كاتی سەردانەكەی مەسرۆر بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان بۆ ئەمەریكا، ئەم پەیامنێرە لە ئاستی سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەریمی هینایە خوارەوە، كە لەگەڵ ناو هینانی سەرۆكی حكوممەت ناوی بەرپرسی پرۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هینابوو!! چ كارەساتیكە و نازانریت بۆچی ناوی بەرپرسی پرۆتۆكۆڵی حكومەتی هەریمی هینابوو....! دوو كەناڵی ئاسمانی پارتی، یەكیان سرف حزبی و، ئەوی تریشیان سیبەری پارتی، گە خاوەنی چەندین ملۆین دۆلارن، نەتوانن هەریەكەیان پەیامنێرێك بۆ خۆی دابنێت.... بەختیار سەعید هەولیر 10/7/2024
Show all...
وتە بە نرخەكەی غاندی: هەركات سەركردەو بەرپرس و مەسئولەكانی وڵات دەوڵەمەند بوون، ئەوا بزانە وڵات فرشراوە و، ئەتك كراوە.... بەختیار سەعید هەولێر 10/7/2024 كۆمەڵگایەكی خۆش باوەر... 32 ساڵە ئەم دەستەڵاتە درۆ لەگەڵ میللەت دەكا، هێشتا باوەر بە درۆكانی دەكا..؟! ئیستا كە كاتی هەڵبژاردنە حكومەت رایگەیاندووە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكا، ئەو خەڵكە هەر باوەر بە درۆكانی دەكات...! بۆ زەوی یان هێشتووە؟! بۆ گروپ و كۆمپانیاكانیان زەوی یان لە شارەكان هێشتووە، هەموویان بە یایی قەرەقوش یەسەر خۆیاندا دابەشیان كردووە، وەك برا لە نێوان دوو زۆنەكەدا.... بەختیار سەعید هەولێر 10/7/2024 نامەیەك بۆ كادیرە دەرنەچووەكانی كۆنفراسی پارتی بریارە سبەی جەنابی سەرۆك لەگەڵتان كۆبێتەوە، ئیتر واز لە ووتی وتی بێنن و، سبەی چیتان هەیە ئاراستەی سەرۆكی بكەن و،بڵێن دەستوەردان و كوتلەی بەرپرسی ۆێكخستنەكانی پاریزگاكان، بەتایبەتی لە هەولێر، چۆن لە پێناوی خۆیان نەك حزب ئەوانیان خستووەو، كوتلەو تەكەتولەكانی خۆیان سەر خستووە...! دڵنیابن سەرۆك پیاو كادیری بە جورئەت و راستگۆی زۆر مەبەستە... بەختیار سەعید هەولێر 10/7/2024 كەم ئاوی هەولێری پەریشان كردووە... ئەگەر هەلبژاردن كرا، ئەوا پارتی باجی كەم ئاوی یەكە دەدات و، هەزاران دەنگدەری پارتیش دەنگ بە پارتی نادەن... هەروەها دڵنیام درۆكانی بەرپرسانی هەولێر باجی ئەوەش دەدەن، كە 5 ساڵە بەڵنیان بە كەرتی 8 حەسارۆك داوەو یەك بەڵینیان جێبە جێنەكردووە، كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوی یە.. بەختیار سەعید هەولێر 10/7/2024
Show all...
شرۆڤەیەك بۆ هێرشەكانی سوپای توركیا.... ئەمرۆ ئەو هەواڵەم بلاو كردەوە، كە ئەمەریكا كارتی سەوزی داوەتە سوپای توریكا، بۆ دەستتیوەردانی سەربازی لە ناو خاكی عیراق بەتایبەتی لە سنووری هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی عیراق و هەرێمی كوردستان... بە پێ زانیاری و شرۆڤەكانی ئیمە، رۆژ لە دوای رۆژ سوپای توركیا هێرشە ئاسمانی یەكان و هێرشە زەمینی یەكانی بۆ سەر پەكەكە لە زیاد بووندایەو، ویرای ئەوەش توریكا بریاری داوە زیاتر لە 5000 سەرابازی كۆماندو جەندرمەی خۆی بە كامل چەك و توفاقی سەربازی یەوە داخڵی هەرێمی كوردستان بكات و، سەرچاوەیەكی سەربازو شارەزای نزیك لە پەكەكە ئاشكرای كردووە، كە توركیا هەوڵ دەدات تەواوی هیزەكانی بگەینیتە قوڵای خاكی هەریمی كوردستان و، نزیك پشدەرو بیتوین و رانیە و، دواتریش بۆردمانی خەستی گشت پیگەكانی پەكەكە بكات لە سنووری زۆنی سەوزدا.. ئەو سەرچاوە سەربازی یەی پەكەكە رایگەیاندووە توركیا دەتوانیت دەستیوەردانی لە زۆنی سەو ز بكات،بەڵام ناتوانیت كاریگەری لەسەر هیزەكانی ئیمە هەبیت، لەبەر ئەوەی وەرزەكە وەرزی هاوینەو ئیمە دەتوانین هاتوچۆو جێگۆركیی خۆمان دریژە پێ بدەین و، بەڵام دڵنیاین سوپای داگیركرەی توركیا زیانی بە سنووری یەكیتی دەگەیەنیت و، زانیاریمان هەیە دوو گروپی میتی توركی سەردانی سلیمانیان كردووەو، لەگەل بەرپرسانی یەكیتی كۆبوونەتەوە، بەڵام ئاگاداری پەیوەندیەكانیانین و، ئەوەی ئیمە زیاتر توورە كردووە بۆچی تەنها لەژێر دەستەلاتی یەكیتی درۆن باشتر ئامانجەكانی دەپیكیت و، بەڵام لە زۆنی پارتی كە هاوپەیمانی راستەوخۆ توركیان درۆن هیچ زیانیك بە پەكەكە ناگەیەنیت، تەنها لە سنوورەكانی پەكەكەو شەنگال و مەخمور، كە ئەم شوینانە لە ژێر دەستەلاتی پارتی یدا نیە...!! هەر ئەمرۆ سودانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە پەیوەندیەكدا قسەیان لەسەر تەواوی ڕێككەوتنەكانی نیوان كردووە، كە لە 14 خاڵ پێكهاتووە و، بە هیچ شیوەیەك سودانی رەخنەی نەگرتووەو ئیدانەی ئەو لەشكركێشی یەی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان نەكردووە... سەرچاوەیەكی نزیك لە پەكەكە ئاشكرای كردووە تا ئیستا پەیوەندیەكانیان لەگەل یەكیتی و ژماریەك گروپی سەربە حەشدی شەعبی توندو تۆڵەو هاوكاریان دەكەن... هەر ئەمرۆ جیگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گەیشتە بەغداد و، لەگەل سودانی لە دیداریكدا زۆر باسی هەنوكەیی و پەیوەندیەكانیان و لەشكركیشی یەكانی توركیایان تاو توی كردووە... بە هەموو پێوەریك دەست پیگردنی لەشكركیشی و هێرشەكان بۆ سەر قوڵای ناو خاكی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای مانگی ئاب تا كۆتای مانگی ئەیلول دەبیت و، ئەگەر هەیە لە درێژە كیشانی ئەو لەشكركیشی یەی توركیا، هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەك بكات و، هەلبژاردن لە هەڕێمی كوردستان ئەنجام نەدریت... بەختیار سەعید هەولێر 9/7/2024
Show all...
هەواڵ بەپەلە ئەمەریكا و كارتی سەوز بە پێ سەرچاوەیەك ئەمەریكا كارتی سەوزی دایە توركیا بۆ دریژەدان بەهێرشەكانی بۆ سەرپەكەكە لەناو خاكی هەریمی كوردستان و، بە پێ زانیاریەكان ئەمەریكا داوای كردووە لە توركیا بە هاوكاری عیراق و هەرێمی كوردستان ئەو دەست تێوەردانە ئەنجام بدات .. لەسەر ئەم ەهەواڵە شرۆڤەیەكمان دەبیت لەم شەودا ئاگاداربن بەختیار سەعید هەولیر 9/7/2024 هەواڵ بەپەلە حزب و اللەی لوبنانی ئەمرۆ بە فەرمی داوای لە ئیران كردووە، كە هاوكاری مادی و چەكیان بە پەلە بۆ بنیریت و، لەم رووەوە فەرماندەیەكی سوپای قودس ئاگاداری دەستەلاتدارانی كابینەی سودانی كردووە، بری 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئەمنداری گشتی حزب و اللەی لوبنانی بنرین، تا چەك و مووشەكی جۆراوجۆر و درۆن بكرن و بۆ دریژەدان بە شەری دژی ئیسرائیل بەختیار سەعید هەولیر 9/7/2024 چاودێری وورد دەكەم نایشارمەوە بە جدی دەبمە چاودێری گشت كاندیدەكانی حزبە كوردستانی یەكان و بەتایبەتی تر پارتی یەكان و، هەر كاندیدیك گەندەڵی و داوین پیسی ودۆزان و خیانەت كارو بەچكە جاش و موستەشار و، بە بنەماڵەی شێخ زادەو بەگ و میرو میرزا و، هەركەسیك یەك تاوانی رەسمی و نا رەسمی ئەنجام دابیت پۆستی لەسەر دەكەم.. بەختیار سەعید هەولێر 9/7/2024
Show all...
گۆران ئاوت دەكرێت بە پی سەرچاوەیەك لە ناو بزووتنەوەی گۆران ئاشكرای كردووە، ئەم هەڵبژاردنە بەتەواوی گۆران دەبێت كۆتای سینارۆكانی سیاسەت و، ئەگەر هەیە یەك كورسیش نەهێنیت... پۆست و پارەو دەستەلات ئەو حزبەی بردە كەناری دانووبەوە و، پیناچێت دوای هەلبژاردن شتیك بەناوی گۆران بوونی بمینیت... بەختیار سەعید هەولێر 8/7/2024 هەواڵ كاندیدەكانی پارتی، پارتی یەكانی تووشی شۆك كردووە.... بە پێ ئەو لیستەە كە بەڵاو كراوەتەوە لە كاندیدانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئایندە، پارتی یەكانی تووشی شۆك كردووە، كە زۆربەیان لە بێ تواناترین كادیرانی ئەو حزبەن كە كاندید كراون... هەندێكیان ئەوەندە لاوازن لە كەسایەتی یدا، رەنگە لە ماڵی خۆشیان خۆیان كاندید بكەن دەنگ نەهینن... بەختیار سەعید هەولیر 8/7/2024 هەواڵ كێشە كەوتە ناو یەكێتی یەوە بەهۆی هەردی سەلاح راویژكاری هونەری مەكتەبی سیاسی یەكیتی یەوە، هەموو جۆرە قروپاگەندەیەكی هەڵبژاردن لە سنووری هەولیر راگیراوە.. بەختیار سەعید هەولێر 8/7/2024 كوێت... دوێنێ ولاتی كوێت رێگری كرد، لە مەراسیمی شیعەكان و، شیعەكانیش هەرەشە لە وەلی عەهدی كوێت دەكەن و،بریاریان داوە كوێت بكەنە دەیای خوێن... بەختیار سەعید هەولێر 8/7/2024
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.