en
Feedback
مَـعْــرِفَـــة‌

مَـعْــرِفَـــة‌

Open in Telegram

طُلَيْبُ عِلْمٍ

Show more
2 174
Subscribers
-424 hours
-77 days
-2830 days
Posts Archive
بینیتان؟ بەقەد دەنکێک نیسک هەل و نێوان دەقۆزنەوە بۆ لێدان و لە ئەهلی دین و ئیسلام لەکوێ مەجالێکی بچکۆڵانە دەست بکەوێت ئیشی خۆیان دەکەن ئەگەرنا خوێنی سەدان کوردی باشور و ڕۆژهەڵات وەک شیری عوشتر ڕۆشت و نوقە نەهات بەڵام لەسەر کەزیێک و کوژرانی یەکێکی دیکە هەزار جا ئیسلامیان تاوانبارکرد ئەم شەڕە زۆر لەوە قوڵتڕە تەنیا لەڕێی لامەزهەبی و قورئانیەکان لەدەقەکان بدەن بەڵکو لەهەموو کارگە و نەخۆشخانەیەک کە مۆرکی ئیسلامی پێوەبێت دەدەن ناسینەوەی مونافیقان لەم سەردەمە زۆر وازحە لەسەر عەمەلی زاڵمان بێدەنگن لەسەر هەڵەو بێ دەسەڵاتی مسوڵمانان دەنگیان بەرزە ()

هەرکەسێک توانی لەکاتی خۆشیەکانیدا دەنگی بەرزکاتەوە و هاواربکات (خۆشیەکانی دەبڕێ) بێگومان لەکاتی ناخۆشی و سەخڵەتیەکانیش دەتوانێ هاوارت بەسەردا بکات

چ بەرەکەتێک بوو ڕۆشت !

Story

https://youtube.com/@shwankurd2015?si=QoCq0_q0rmepYxWX یەکەم دەرس و وانەی کە خوێندم لەگەڵ یەکێک لەمامۆستایان و بەڕێوبەرانی ئەم کەناڵەبوو وایکرد حەز و خولیاو خۆشەویستیم بۆ زانست و عیلم زیاد بکات هەمدیس ئێستا لێرە کۆمەڵێک بەرنامەی زۆر بەرز پێشکەش دەکات بالختصار ئەگەر هیچم نەبێ پێتان بدەم ئەم چەناڵەتان دەدەمێ سودی لێ ببینن

لادانی پەردە لەسەر ئافرەتان ئامانج لێی ئەوەیە قورئانی پێ داپۆشن ! دەرکەوتنی جەمالی ئافرەت بەنائاسایی وادەکات نوری قورئان لەدڵەکانمان ون بێ.

ئەم کاروانە هەر دەگات لەسەر من و تۆ پەکی ناکەوێ ، گرینگ ئەوەیە شەڕەفی ئەوەمان هەبێ لەو کاروانە بەژداربین .

زیندان و زانکۆ دوو شوێنن تاقیکردنەوەی زۆر قورسیان تێدا زۆر بەئاسانی هاوکێشەکان تێیاندا دەگۆڕێن زۆر دۆست هەبوون پێش زانکۆ تابڵێی کەسی باش و محتڕم بوون تابڵێی دیندار و ئەهلی مزگەوت بون بەڵام بەرگەی تاقیکردنەوەی زانکۆیان نەگرت و ڕوخان و زۆر خراپ لایاندا پێچەوانەکەشی ڕاستە زۆرێکم بینین پێش ئەوەی بچنەزانکۆ کەسی ئاسایی و تا ڕادایەک باشیش نەبون بەڵام زانکۆ بو بە لانکەیەکی پەروەردەیی زۆر ڕاقی بۆیان زیندان و سجنەکانیش بەهەمان شێوە ئەم هاوکێشانەیان تێدا پێچەوانە دەبێتەوە ! تاقیکردنەوەی گەنجیەتی ئێمە ئەگەر زیندان نیە الحمدللە زانکۆیە ، کەسی ڕاقی ئەوەیە بە ئەزمون و زانستەوە لێی بێتە دەرەوە نەک فاشلی و پیسکردنی خۆی !

لایجوز ٳخضاع الغیبیات والتعبدیات لحکم العقل. دروست نیە پەنهان و عیبادەتەکان ملکەچ بکەین بۆ حوکمی عەقڵ ئەمە بکەنە قاعیدەیەک بۆ هەر شوبهەیەک ڕوتان تێدەکات ،

ئەم چەناڵە ئامانج لێی سینەما و هەواڵی ڕۆژ نیە ئەوەی بەم نیازانەوە لێرەیە چاکەیەک لەگەڵ خۆی دەکات لێرە بڕوات و خۆی مەژغوڵ نەکات لەکاتی گونجاوی خۆی (هەرکات خوا مەجالی دا) دەست دەکرێ بەشیکردنەوەی قصائد و وتنەوەی زمان و زانستە ئیسلامیەکان لە ئەلف تا یاء زانستەکانی حوجرە وسلام علیکم ورحمةاللە وبركاة

دەوامیش یاری خۆیمان پێدەکا 😅

لەیەک مەجلیسی خۆمانەدا دووسێ پشتی خۆمانی لێبوو بۆ منداڵەکانم شەرح دەکرد ئەوە خاڵی خاڵی خاڵتە ئەمە خاڵی مامی بابتە ، الخ ئەمە نیعمەتێکە لەوەسف نایە ئێمە حەسەب و نەسەبمان دیارە ئەم بانگەشەی بێ دینیەی لەڕۆژئاوا دەکرێ ئەم نیعمەتانەت لێ وردەگرێتەوا !

لەسەر مەزهەبی شیخمان دەرگای دایرێکت کراوەیە فەرموون

خۆشەویستانم ئێمە دائیم ڕاهاتووین حەزمان لەوەسف و ستایشە، بچووکترین ئامادەیشمان تیا نییە بۆ ڕەخنە قبوڵ کردن و بەخۆداچوونەوە و زەممکردنی خود حەز ئەکەم هەر ڕەخنەیەکی زانستی و بابەتیتان لەسەر وانەکان و نوسینەکان هەیە بۆم بنوسن من مەمنوونی ئەو کەسەم هەڵەی خۆمم پێ نیشان ئەدات بەڵام تکایە ئەوبابەتەی ڕەخنەت لەسەر هەیە با پێشەکی جوان تێگەشتبی چیم وتووە و نوسیوە، تەنها وەک خۆی بزانی چی وتراوە تاکە مەرجی ڕەخنەکەیە لام، یانی لانی کەم ئەوەی نوسراوە خوێندبێتەوە یەک جار بەجوانی بەسە گەورە ئەبم بە تێبینی و ڕەخنەکانتان، وەسف قەدەغەیە و خاوەنەکەی بلۆک ئەکرێت(ابتسامة؛).

کەس نەبوو لەتەمەنی 7 ساڵی دەستمان بگرێ ئێستا سێ حەوتی هاتۆتەسەر ئەگەر دەستی خۆت نەگری بەنیازی ئەوەش مەبە سبەی دەستی منداڵە حەوت ساڵەکەت بگری ! تەبعەن ئەگەر دەستی خۆت بگری دەستی ئەویشت گرتوە

چاوەڕوانی دروست بونی قەناعەت لەعەینی ثەوابدا ثەوابی نیە !

ئەوەی بۆمان ماوەتەوە توڕاسێکی یەکجار دەوڵەمەندە لەهەر جانبێکەوە بۆی بچین دەتوانین بەشی خۆمانی لێ بێنین

هێندە شت زۆرن لێیان تێبگەین ،فێریان بین حەق بەخۆت مەدە بەبیانوی نەبونی قەناعەت وازیان لێبێنین تەمەن ئەوەندەی بەبەرەوەنیە بیربکەینەوە تا قەناعەتمان بۆ دروست بێ قەناعەتی من و تۆ زۆر لەوە بچوکترە بمێنینەوە لەو ئەساس و بنچینانەی بۆمان ماوەتەوە !

هەموومان لەسەرمانە خزمەت بکەین... هەریەک لەڕاستەخۆیڕا یەکێک بە قسەی باش  ئەوی دیکە بە ئامۆژگاری یەکێکی دی  بە ماڵ بەخشین یەکێک بەکات و ژیان بەخشین ئەوانی دیکە بە زەردەخەنەیەک ، بە ئاو پێدانێک هتد.. وە هەندێک کەس بە دەم داخستن گەورەترین خزمەت دەکەن دەمت داخە لەئاست حەق بێژان ئەگەر حەقت پێ نیە ، دەمت داخە لەئاست مەسەلەیەک نایزانی و شارەزایت تێدانیە ، دەم داخستن گەورەترین خزمەتە لەشوێن و مەکانی خۆی جزاک اللە لەسەر دەم داخستنێکی بەسوود