2 178
Subscribers
+124 hours
-67 days
-2830 days
Posts Archive
2 178
"خودای گەورە لەسەر کار و کردەوەکانت لێپرسنەوەت لەگەڵ دەکات نەک لەسەر ئەنجامەکان .
ئەمەش ئارامیت پێ دەبەخشێن کە دڵنیا دەبیت ، هێندەی ئەوەی کەهەوڵ و کۆششت دەکەیت لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت ، نەک بە ئەندازەی ئەوەی لەسەر عەرزی واقع دێتە دی،
چوون زۆر کار هەیە تۆ جێی دێڵیت و بەچاوی خۆت ئەنجامەکانی نابینیت ، بەڵام بویتەتە سەرمەشق و چڵەپۆپە "
2 178
"الإنسان مع كل ما يحب على موعد مع أمرين؛ إما أن تتركه أو يتركك!"
- ابن حزم.
تصديق على شطر:
«أَحبِبْ مَن شِئتَ فإنّك مُفارقه»
يُنغّص كلّ لذة!
2 178
دەتوانین لە تەئویلی ئەم قسانەدا بڵێین :
نەفسی ناڕاوەستم زۆر ئاڕاستەی بەرزیەکان کرد بەڵام لەبەر ڕیایی و خۆنواندن نەیتوانی بگات کاروان
2 178
ئازاری بەخەبەرهاتنەوە وایکردوە نەمانەوێ بەخەبەر بێینەوە .
بۆت دەنوسم ..
#ئازاریبەخەبەرهاتنەوە
2 178
لەدوای تەمەنێک بەیەکەوە بوون…،تەنانەت ئاوێتە بوون..،وێنەکەتم شکاند و ماڵئاواییم لە دڵی خۆم کرد کە وابەستەبوو بە تۆوە..،هەمیشە لەهەوڵدابووم وابکەم خۆت بیت،لەنێو کێژۆڵەی ڕۆژگار و گەردەلووی خۆ وانکردن بتپارێزم،بەڵام ئەتۆ عەوداڵی شانۆکردن بوویت ،واتدەزانی شانۆکردن بەخۆتی ڕاستەقینەت دەگەینن ،وەلی ئەفسوس،هەزاران فەرسەخ لەخودی خۆتیان دوورخستیتەوە…
2 178
وامان لێهاتوە دەفتەری ئەعمالمان خەرێکە هەر ئەوەندەی پۆست و ستۆری ئەکاونتەکانمانی تێدابێ
2 178
بەداخەوە بە قسەکردن دەستمان پێکرد و بەبیانوی تێگەشتن گرینگترە لەبەرمان نەکرد و کارمان پێنەکرد تەنیا لەسەر خەڵکیمان تەدبیق کرد بڵاوکردنەوەشمان ئەوەندەی بڕ کرد ئەم و ئەوی پێ تفسیق و تفجیر بکەین.
معاذ اللە ئەم ڕێگایە خراپ گۆڕاوە
2 178
سمعت سفیان یقول:( سەرەتای زانست گوێگرتنە پاشان لەبەرکردن پاشان کارپێکردنی پاشان بڵاوکردنەوەی )
2 178
Repost from مودەڕڕیس - Mudarris
مودەڕڕیس
دڵۆپ بۆ دەریا
بەناوی پەروەردگاری زانای کارزان
خۆشبەختانە ئاشکرا و بەرچاوە، کە بە بەردەوامی ژمارەی خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان لەنیشتیمانمان، ڕوو لەزیادبوونە، ڕۆژانەش چەندین نموونەی بەرزی هیممەتی گەنجانمان دەبینن، لەفێربوون و فێرکردندا، سەرەڕای سەختی ژیان و کەمی دەرفەت.
دەمێکە بە پێویستی دەزانین، لەو ڕووەوە خزمەتێکی شایستە بە گەنجانمان بکەین و پێکەوە لەپڕۆژەیەکی هاوبەشدا کۆببینەوە، کە تیایدا ڕەسەنایەتی دوێنێ و ئاسانکاری و پێشکەوتنی ڕۆژگار کۆبکرێتەوە.
بۆیە لەسۆنگەی هەستکردنمان بەم بەرپرسیارییەتە، دەرهەق بە زانست و زانستخوازان، هەستاین بە دامەزراندنی ئەکادیمیای ئۆنلاینی (مودەڕڕیس).
لێتان شاراوە نییە، زۆرێک لەزانستە شەرعییەکان، دابەشدەکرێن بۆ سێ ئاست: ئاستی سەرەتا، ناوەند، کۆتایی.
ئاستی سەرەتاش، وەک یەکەم هەنگاو بۆ گەشتن بە پلە باڵاکانی عیلم، گرنگییەکی تایبەت و کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر ڕێڕەوی هەر خوێندکارێک.
بۆیە ئێمە لە(ئەکادیمیای مودەڕڕیس) وەک هەنگاوی یەکەم، بەوپەڕی هەوڵمانەوە بۆ ئاستی یەکەمی زانستەکان لەخزمەتتاندا دەبین، بە ڕەچاوی ڕێچکە و ڕێبازی پێشینی چاکمان لەفێربوون و فێرکردندا، ئامێتە لەگەڵ ئاسانکارییەکانی سەردەم.
تایبەتمەندییەکانی مودەڕڕیس:
١ـ لەمودەڕڕیسدا، خوێندکار ئاستی یەکەمی هەموو زانستەکانی قۆناغی یەکەمی زانستەکان ئەخوێنێت.
وەک: نەحو، سەڕف، بەلاغە، ئەدەب و لوغە، موستەڵەحی حەدیس، ئوسوڵی فیقهـ، فیقهـ، تەفسیر، حەدیس، ئاداب، تەزکییە.
٢ـ خوێندکار لەسەر بەرچاوڕوونیەکی تەواو ئەبێت، بە کۆی زانستە شەرعییەکان و بیروباوەڕ و فیکر و بژاری دەروون.
٣ـ لەمودەڕڕیسدا، ڕەچاوی ئاستی زانستی و سەرقاڵی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کراوە و بۆ هەموان دەست ئەدات.
بۆیە ماوەی خوێندن دوو ساڵە، هەفتانەش تەنها سێ وانە دەخوێندرێت.
٤- دەرگای بەژداری بۆ هەموان کراوەیە و هیچ مەرجێکی پێشوەختە نییە.
هەرچەند باش وایە، بەژداربوو خوێندنی قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی تەواو کردبێت.
٥- هەموو ئاسانکارییەکانی ڕۆژ و تەکنۆلۆژیا، فەراهەم کراوە، لەدیزاینی وردی وانەکان و هێڵکاری و بەرزی کوالیتی، لەئاستی ناوەندە گەورەکانی جیهانی ئیسلامیدا.
٦- خوێنکار، بە ئاسانی پەیوەندی بە مامۆستایانەوە ئەکات و پرسیارەکانی ئەگەیەنێت، بۆ نەمانی هیچ ناڕوونییەک.
ئەمەش چارەسەری گەورەترین کێشەی خوێندنی ئۆنلاینە.
٧- بۆ ڕزگارکردنی فێرخواز لەتێکەڵی و کۆکردنەوەی تەرکیزی، لەیەک کاتدا تەنها یەک زانست دەخوێنرێت و لەکۆتایی هەر زانستێکدا، تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدرێت،
لەکۆتایی ئەکادیمیاشدا، بڕوانامەی تایبەت بە ئاستی یەکەم دەدرێت بە خوێندکاران.
٨- مەنهەجەکانی ئەکادیمیا، مەنهەجی ڕەسەن و پشت پێ بەستراون لەجیهانی ئیسلامیدا.
٩- بێگومان خوێندن بێ بەرامبەرە.
لینکی کەناڵی تیلیگرام:
https://t.me/mudarrisacademy
لینکی کەناڵی یوتیوب:
https://youtube.com/@mudarrisacademy?si=lY-VARrP_6CFuaUP
2 178
يا خادِمَ الجِسمِ كمْ تشقى بخِدْمَتهِ..
لِتطلُبَ الرَّبحَ فيما فيه خُسْرانُ
: ئەی ئەو کەسەی کۆیلە و خزمەتکاری جەستەی خۆتیت، چەندە خۆت ماندوو و هیلاک دەکەیت بە خزمەتکردنی و شوێنکەوتنی ئارەزووەکانی، بۆ ئەوەی قازانج لە شتێکدا بدۆزیتەوە کە لە ڕاستیدا تەنها زیان و لەناوچوونە.
أقبِلْ على النَّفسِ فاستكمِلْ فَضَائِلَهَا..
فَأَنْتَ بِالنَّفْسِ لا بالجِسمِ إنسانُ
: ڕوو بکەرە پەروەردەکردنی ڕۆح و دەروونت و ڕەوشتە بەرزەکانی تێدا بەدی بهێنە، چونکە تۆ بەهۆی ناخ و ڕۆحەوە بە "مرۆڤ" ئەژمار دەکرێیت، نەک بەهۆی قەبارە و شێوەی جەستەت
2 178
خۆشەویستان ئەو کتێبانە بۆ فرۆشتنن
هەمووی کتێبی بەرز و خاوەن پڕۆژەن هەرکامێکیتان ویست دەتوانن داوایکەن
