en
Feedback
مَـعْــرِفَـــة‌

مَـعْــرِفَـــة‌

Open in Telegram

طُلَيْبُ عِلْمٍ

Show more
2 177
Subscribers
-124 hours
-107 days
-3130 days
Posts Archive
بِكُلِّ صُبحٍ وَكُلِّ إِشراق أَبكي عَلَيكُم بِدَمع مُشتاقِ قَد لَسَعت حيّة الهَوى كَبدي فَلا طَبيب لَها وَلا راقي إِلّا الحَبيب الَّذي شغفت بِهِ فَإِنَّهُ رقيَتي وَترياقي #کوردیەکەی‌بنوسە

بە فایلی دەنگی.

و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غەوری ناکا غیُر علم الله سبحانه و صلى الله على ئەو زاتی پاکی قودسی ئایاتە کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابی حەیی مەننانە و صلى الله على ئەو حەزرەتەی ساحێب کەماڵاتە کە ئەعلا موعجیزەیی، قوربانی بم من، نووری قورئانە لە تاریکی شەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعەیێکی دا هەزار و سێسەد و بیست دووە، دنیا چراخانە چرایەک نووری بێچوونی مومیددی بێ، دەبێ وا بێ چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مانە

لەسەر ئەو کەناڵە مردوەی خۆمان بزانم ڕەئیتان چیە وەلەو هیچ ناگۆڕێ.

ئەتۆ دارەکی سیزبوی لەنێوەندێ بیابانەکی وشک ، سوربوم لەسەر ئاودانت بەڵام ئەتۆ عاشقی خۆرێ گەرم و تەپۆتۆزێ بوی ، ئەمن چت لێکەم ئەگەر تروسکایی هاتنت تێدا نەبینم هەرچەند و چەندیش خۆم بێ ئاو کەم ئەتۆ هەر تێرنابی لە تەپوتۆز و ڕۆژێ گەرم

لەبازاڕی گەنجانی مسوڵمان ئەوانەی ئیلتیزامێکیان بە حیجاب و ڕیشەوە هەیە دەیبینین زۆربەی دینداری کۆکراوەتەوە لە دووسێ بابەت کە گۆڕینی لەفزەکانە لە کوردیەوە بۆ عەرەبی بەڵام بوە بەنیشانە بۆ جیاکردنەوەیان لەکۆمەڵگە ، سەیرە بەڵام جیاوازیەکی نیه لەگەڵ خەڵکی عوام کە کاریگەری حەداثەیان پێوەیە (هەردوو طەڕەف اهتمام بە ڕوکەش دەدەن) بەڵام بچینە بابی ئەدەب و ئەخلاق لەگەڵ یەکەم بەرکەوتن له بەرژەوەندیەکانیان بۆت دەردەکەوێ کە تەنیا ڕوکەشێکی تعریبکراو بو بە ئەڵفاز و مستەلەعی ئاینی .

یان دەبێ لەگەڵ مەڕێک بژی و قبوڵی زەلیلیەکانی بکەی یان لەگەڵ شێرێک بژی و قبوڵی هێزەکەی بکەی، چاوەڕێی غیرەت و ئازایەتی لەمەڕ ناکرێ ئیشی مەڕ پاراستن نیە تەنیا شوێنکەوتنی مێگەلە . لە ئەگەری نەتوانینی ئەوەی لەگەڵ کەسایەتی بەهێز بەڕێگادابڕۆی دەبێ خۆت شێرەکەبی ! دەنا گلەیی نە لەڕۆژگار نە لە شێرەکان مەکە .

زۆرێک لەخەڵکی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامدا دەچنە جەهەنەم، زۆرێکیش لەسەردەمی لاوازی ئیسلامدا دەچنە بەهەشت، ئیسلام پێویستی بەتۆ نیە تۆی دەبێ ئیسلام بکەیە بەرنامەی سەرکەوتنت.

بەئەندازەی دکتۆرایەکی بەحەق بۆ هەرزانستێک عیلمی تێدایە .

ما أجملَ أن يختتمَ طالبُ العلمِ يومَهُ جالسًا أمامَ غروبِ الشمس؛ حيثُ يلتقي نورُ السماءِ بسكينةِ القلب، ويغدو الغروبُ صفحةً ل
ما أجملَ أن يختتمَ طالبُ العلمِ يومَهُ جالسًا أمامَ غروبِ الشمس؛ حيثُ يلتقي نورُ السماءِ بسكينةِ القلب، ويغدو الغروبُ صفحةً للتأمُّلِ والشكر.

زۆر مانەوە لەناو زانستەکانی ئالە ڕەقت دەکا نوقتە زوحفی حوجرەی کوردیش ئەوەیە بەدیێکی نەرمیان نیە بۆ ئەوەی ئەو مێشکەی بەو عیباڕەتە قورسانە ڕەق دەبێ نەرمی کاتەوە.

عەرەب دەڵێن : كلُّ آتٍ قريبٌ هەرشتێک بڕیارە بێت نزیکە ، مانا لەوەی هەرچی بڕیاری لێدرابێ هەردێت .

من ناتوانم دەست بەردەم لەهیچ بنەماو سەقافەتێکی ئیسلامی گەنجی من قورئانەکەی دەخاتە سەر سەوتێکی نزمتر تا خەڵکی چواردەوری (ئیزعجاج) نەبن ، بەڵام ئەوان بەناوی جەو گۆڕین بەدەنگی بەرز من بێزار دەکەن ئەمە سەقافەتە یان ئەوەی لای موسەقەفینی ئێمە هەیە؟ نمونەیەکی بچکۆڵە لەناو هەموی.

ئەمن دەمویست کانی سازگارت پشان بدەم بەڵام ئەتۆ بەدوای سەراباندا وێڵ بوی، لەکوێی ئەو باسانەداین ئەمن دەمەوێ بت گەیەنمەوە خۆتی حەقیقی بەڵام ئەتۆ لەنێو نمایشی ڕۆژگاردا شانۆیان بۆ دەکەی، بۆ ناوێری خۆت بدەیە بەر ئازارێ لەخەو هەستانێ لەوێ خەوێ ناخۆش ڕاتچڵەکێنم.

أَنـَا الغرِيقُ فَــمَا خَوفِـي مِنَ البَلَلِ

لەبەر خاتری عاشقەکەم ئەوەی خۆشی دەویستم لێی جیابومەوە ئەوە ئێوە دەڵێن ڕێگەی عەشق دڕک و داڵی تێدانیە؟ چی دڵتەنگیەکیش کە مەنزڵم
لەبەر خاتری عاشقەکەم ئەوەی خۆشی دەویستم لێی جیابومەوە ئەوە ئێوە دەڵێن ڕێگەی عەشق دڕک و داڵی تێدانیە؟ چی دڵتەنگیەکیش کە مەنزڵم جێهێشت ئەهلێکی لێبو لە دایک و باوک و باپیر و خۆشەویستی لێبو ئەو دڵتەنگیە دڵمی شەقکرد بۆ دوو بەش وەک بەغداد خۆ ئەگەر داوای گەیشتن بەئێوەبکەم دیجڵە وشک دەبێ چۆن وشک دەبێ کاتێک فرمێسکم ڕێژنەی دیجلە زیاد دەکا (دیجلە بەغدادی کردۆتە دوو بەش )

ئەوەی تینوێتی مرۆڤ دەشکێنێ ئاو نیە ، خواردنەوەی ئاوە
ئەوەی تینوێتی مرۆڤ دەشکێنێ ئاو نیە ، خواردنەوەی ئاوە

بەزمانێکی سادە پێت بڵێم : گەورەترین خیلافی عەقیدەیی نێوان ئەشاعیرەی کیڕام و ئەهلی ئەثەری شەریف لەسەر حەڕفێکی جەڕ و ئەلفێکی موثەنایە جا تۆی ئەزیزیش کە دوای ڕەشایی کەوتوی و نازانی مەوزوع چیە و ئەوەی کەوتۆتە پێشت تەبدیع و تفسیقت کردوە ، پێم باشە مڕاجەعەیەکی باش بکەیەوە دەنا پێناچێ هەڵگرتنی باری دین و ئیمانی خەڵک کارێکی ئاسان بێ .