2 177
Subscribers
-124 hours
-107 days
-3130 days
Posts Archive
2 177
ئیتر ئەم مانگە مانگی دڵترازانێ بەینی مسوڵمانانە
جیدالی چەندین ساڵە دێتەوە گۆڕ ، دەیان ساڵ و سەدان ساڵە هیچ بەرەو پێشچونێکی بەخۆیەوە نەدیوە هەمان ئاسنی سارد دەکوتن
ڕەجائەن ڕەجائەن قسەی ڕەق و کۆمێنتی خۆتی پێدامەکە ، خۆی بازاڕەکە شێواوە با قسەی ئێمەشی تێدانەبێ
2 177
تەقریبەن دومانگ پێش ئێستا لێرە گوتم ئەم هاوینە هەرکەسێک دەیەوێ دەرسێک بخوێنێ باشترین مامۆستا و باشترین کتێبی فەنەکەی بۆ پێشنیار دەکەین ، ئەوانەی دەستیان دایێ دڵنیام ئێستا وەک ئەوانەنین بەهەندیان وەرنەگرت،
هاوینەکە وا خەریکە دەگاتە مانگی کۆتایی
ئەوانەی خۆیان ماندوو نەکرد گووتیان زۆردەخایەنێ ئەوە کاتەکە ڕۆی و سفر و هیچ بەدەستەوە
ئەوەشی کردی ئەوە کاتەکە ڕۆی و کتێبێک دوانی خەتم کرد و ماندوبونەکەی نەما و دنیایەک چوە پێشەوە.
ئێستاش هەر درەنگ نیە
2 177
چۆن مێشکت ڕابێنی ئاوا ئیشت بۆ دەکا
ڕۆژانە دوو دێڕ قورئان لەبەرکە دوای مانگێک بیکە بە چوار دێڕ مێشکت ماندوو دەبێ و بێزار دەبی بەڵام دوای چەند ڕۆژێک چوار دێڕەکە وەک دوو دێڕەکە بۆت ئاسان دەبێ
مێشک بەم شێوەیە کار دەکات بۆیە دەتوانی ڕایبهێنی لەسەر قورسی زۆر بێ ئەوەی ماندوبی .
2 177
جا مەنهەجی عەجەمی قورسترە بۆیەش کابرای عەجەمی مەنهەجی عەرەبی دەخوێنێ و گلەیی دەکا وەک کاکی عەرەبی لێ نەهاتوە؟
ئێ لەبەر ئەوەیە مەنهەجی عەجەمی بەوقورسی دانراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو نەقیە
2 177
وەختێک لەسەر عیباڕەتی اظهارەوە دەچیە سەر کتێبێکی وەک الانموذج یان قطرندی
جیاوازیان ئەوەندەیە:
لەناو تەپوتۆز و قوڕاو و گەرماییەوە بچیە کەنار دەریایەکی فێنک و ئارام چایەکی مەحمودی بخۆیەوە
ڕێک ئاوا جیاوازیان دێتە پێش چاو
2 177
تەعلیق لەسەر هەمووشتێکی نادەم بەڵام ئەم پێنج دەقەیە زۆربەی زۆری ئادابی تاڵب عیلمی تێدایە .
2 177
Repost from سەید عومەر : Said Omer
لەکۆتاییدا، مزگەوت و مینبەر و حوجرە، بینایەکە، دار و بەردە، ئەکرێت پیرۆز بێت و جێی شەعائیری مسوڵمانان بێت، ئەشکرێت وەک مزگەوتی (ضرار)، بڕوخێنرێت، بسوتێنرێت، بکرێتە زبڵدانی مەدینە!
ئەوەی خاڵی جیاکەرەوە و سەنگی مەحەکە، مەبەستی پشت کارەکە و سەدای مینبەر و عیلم و ئەدەبی حوجرەکەیە، بێگومان ئەمەش لەسەر مرۆڤەکان وەستاوە.
بۆیە بێگومان جەنابی مامۆستامان، مزگەوت و مینبەری لەدەست نەداوە، ئەوە مینبەرە ئەوی لەدەستداوە و حەقی شین و ڕۆڕۆی هەیە، ئەوە مسوڵمانان و کۆمەڵگا و حوجرەیە، عالیمێکی عامیلی موتقینی داعی لەکیسچووە و لۆمە ناکرێت خێمەی تەعزێ هەڵدات…
ئەگینا چی زۆرە، مزگەوت و مینبەر!
2 177
( باب في ٲلفاظ یکرە استعمالها )
شەریعەت تەنیا لەوەدا کورتی هەڵنەهێناوە کە چۆن نێوان عەبد و پەروەردگارەکەی ڕێکخات ، شەریعەتە چوەتە ناو هەموو کولەبەرێکی ژیانمان ، هەوەنتەنیە دەڵێین شەریعەتی ئیسلامی کامڵە و نەقسی نیە ئاخر لەچ بەرنامەو مەنهەجێک دا
عزکم اللە لە چونەسەر ئاو و هاتنەدەری تا سەرجێگەی خەوتن و تا شۆڕکردنەوەت بۆ ناو قەبر بەرێساو یاسابێ؟
نەفەهمینمان لە گەورەیی ئەم مەنهەجە چارەسەری زۆر ئاسانە
ــ بگەڕێەوە قورئان
ــ دەست بەتوڕاسی زانایانەوە بگرە
2 177
قیل لي: قد ٲسا الیک فلان
ومقام الفتی علی الذل عار
قلت : قد جاءنا واحدث عذرا
دیة الذنب عندنا الاعتذار
2 177
یان لەقەولەکانیان شتانێک هەیە ئێمە پێی نەگەشتوین ، یان شتانێک هەیە ئەوان بینویانە ئێمە نەمان بینیوە
والحاصل : چێژی لەگەڵ بونیان زۆر لە چێژی تازە زاوایەک کە خانمەکەی بەجوانی مەزەندە کراوە زیاترە .
2 177
قورئان لەکوێ ئێمە لەکوێ؟
دڵ و یادی خوا لەکوێ ، زیرکر و وردی زمانمان لەکوێ
کەی هەبوە عیبادەتێکمان کردبێ نەمانویستبێ چواردەورمان ئاگادارمان بێ ،
ئەوە تەمەن ڕۆشت و هەگبەمان بەتاڵە داخ و هەزار فەرسەخ وادەزانین ئەوەی کردومانە کیفایەتە
داخەکەم چیمان کردوە؟
2 177
کاتی خۆی شەبەکەی پەتاتە و پیواز منداڵیان پێدەشوشت ، بەبیرم نایە حەزام لەوە گەورەتر دیتبێ .
