2 177
Subscribers
No data24 hours
-107 days
-3230 days
Posts Archive
2 177
دەستم شعور نایگرێ بەڵام دەمەوێ پێت بڵێم
زۆرجار لەدەستچونی کەسێکی نزیک هەر لەوانەی ڕۆح تێکەڵ بەڕۆحیان دەبێ لەتکێکی گەورەت لە عومری لێدەکەنەوە، بلمناسەبە ئیحساسی ئەوەت هەبێ لەوانە نەچیە باری عەدەمێ کە ئاوا تێکەڵت بوون.
2 177
ئەم کتێبانە زۆڕبەی نوێن نەخێندراونەوە دانراون بۆ فرۆشتن بەنرخی خوار پێشانگا
هەمووی کتێبی دەستەبژێرن
2 177
زۆر فەرهاد ناویان گەورەکردون
بەڵام مامۆستا مەلا فەرهادی ئاگشتە عیلمەکەی گەورەی کردوە
مامۆستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ،
عیلم و مەعریفەی بەکتێبەکانی حوجرە لەئاستێکی ئەوەندە بالادایە شەرم دەکەم باسی بکەم
دەتوانن ئێستا سود لە دەرسەدەنگیەکانی ببینن نزیکەی زۆربەی مەنهەجی حوجرەی شەرح کردوە
2 177
عالم و موصەنیفی کوردان مامۆستای مدریس موفتی عێڕاق خوایگەورە لێی خۆشبێ ،
کتێب و تەصنیفاتەکانی بەجۆرێک داڕشتوە عەرەب بەعەرەبی خۆی ئەگەر اختصاصێکی وردی لەبابەتەکە نەبێ لێی تێناگا
مەسەلەن لە منطق گومان دەکەم کەم کەس لە کتێبەکانی تێبگات مەگەر خوێندکاری حوجرەبێ
شەرحە مەشهورەکەی لەسەر صەمەدیەی نەحو
البرکات هەر ئەولاترە بەوەی تەلەبەیەکی زۆر چالاک و چەلەنگ نەبێ لێی تێناگا
ماشاءللە لە عیلم و خواناسی مامۆستا،
ئەمەیە جیاوازی زانا و کەسی ئاسایی کە اختصاص دینێ لە زانستێک و تەمەنی بۆ دادەنێ بەڵام بەرامبەر کتێب و بەرنامەی زانایان دەبێ بەناچاری لەسەر چۆک دانیشێ
اللهم نفعنا بعلمە في الدارین
2 177
مەسئەلەی کتێبەکان وایە بەحساب دەڵێی یەللە ئەودووسێ ڕۆژە پشوە و ناخوێنم
تەماشا دەکەی ئەو دووسێ ڕۆژە ماندوی و سەرقاڵی ،
2 177
لەخزمەت مامۆستایەکی حافظی موتقین دابوین ماوەیەک ، کە مامۆستای چوار پشتی مامۆستاکانم بوو بەم شێوەیە
ماموستای مامۆستای گەورەمان بوو ئەویش مامۆستای مامۆستاکەم بوو ئەمنیش لای فەقێیەکی ئەو دەرسم دەخوێند ، کاتی خواحافیزیمان لێکرد گوتی
ئەممان لەگەڵ قورئان بن.
2 177
ئەها برادەر ئەوەیە دوونیا !
کەوتمە ژماردنی برادەرانی منداڵی و ئامادەیی نەمزانی ئێستا لەکۆی زیاد لە 20 برادەری منداڵیم ئێستا خەریکی چین جگە لە دووسێ دانەیان نەبێ ،
لەژیانداماوین بەڵام دڵنیام یەکێکمان بمرین و نەمێنین نیوەیان ئێستا نازانن لەوانەیە پاش چەند مانگ بزانن ،
بەچی دەچێ ئەگەر زانیان چی؟ زۆر بەوەفاکەیان دەڵێ ئای هەیش فڵان .. ئەوجارەی پێکەوە ئاوامان کرد یادی بەخێر .
تەواو هەر ئەوەندەیە زیاتر نیە کەس کەسی بیرنامێنێ ئێستا بۆکێ خۆت لەشیش دەدەی و ئەولای لەسەر تێک دەدەی ،
کورتەی قسان لێڕابمێنە بەزیندویی کەس بیرینی نەمێنی ئەولاتری بۆ لەبیرچونەوە .
2 177
هەرچی بەم ڕێگەیەدا ڕۆشتوە وایگوتوە ،
هەرکەس هاوێنەکی چڕ و پڕ تەفەڕوغ بکا بۆ فێربوونی زمانی فارسی لە کورد و عەرەب فێری دەبێ و زۆر باشیش فێردەبێ
کورتی کەمەوە بە ئەندازەی بەکارهینانی تیکتۆک و انستاگرامی ڕۆژانە !
2 177
ئەگەر نەگەشتوی بەو ئاستەی بترسی لەکاتی بەتاڵیت پێش ئەوەی مەشغول بی ئەوە نەگەشتویە شیرنایی عیلم و ڕێگەی ئاماجداران.
2 177
لەخزمەتی لەخواترسان و ئیمانداران قورئان دەفەرموێ : وَإِنَّهُ لَتَذْكِرَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ
بەڕاستی ئەوە بیرهێنەرەوەیە بۆ ئەوانەی لەخوادەترسن و خۆیان دەپارێزن
بەڵام بۆ بێباوەڕان دەفەرموێت :
وَإِنَّهُ لَحَسْرَةٌ عَلَى الْكَافِرِينَ
2 177
لەجەنابی مامۆستایان پرسی ناخۆشترین ڕوداوی ژیانت چی بوو؟
فەرموی ئەو ڕۆژانەبوو که حوکمەتی عێڕاق بەحرکەی تۆپباران دەکرد و خەڵک هەمووی هەڵهات و ڕۆشتن بەڵام ئێمە نەڕۆشتین
-- بۆ نەڕۆشتن قوربان؟
لەبەر کتێبەکان دڵمان نەهات کتێبەکان جێ بێڵین و بفەوتێن وە مامۆستا مەلا طیبی ڕەحمەتیش زۆر پێداگر بو لەسەر ئەوەی جێیان نەهێڵین
--باشە قوربان چی وایکرد نەتوانن بەجێیان بهێڵن؟
- لەبەر ئەوەی ئیسفادەی ڕۆحیمان زۆر لێکردبوون نەمان توانی لێیان دووربین.
2 177
هەمانە لەزۆری بەرنامەکانیەوە هیچی بۆ ناکرێ
هەشە لەبەر نەبونی بەرنامە هیچی بۆ ناکرێ
جیاوازیان چیە؟
2 177
جا بەپێی توانا ئەمن 10 کەسم دەوێن گروپێکیان بۆ دەکەینەوە تاقیکردنەوەیەکی یەک مانگیان بۆ دادەنێین
ئەویش ئەوەیە هەریەکەیان ڕۆژی 1 جوزء قورئان دەبێ بخوێنیتەوە لەهەر ڕۆژێکدا تا یەک مانگ،
ئەوە ئارەزومەندانە دەبێ بەڵام ژمارەکە زۆر مەعدود دەبێ ، وە کەسی بەشداربوش دەبێ پابەندبێ بە یاساکانمانەوە !
2 177
چۆن بۆت بسەلمێنم ئەو قسانەی ڕۆژانە دەکرێ ڕاستە وە هیچ تەکەلوفی تێدانیە؟
فڵان ڕۆژی 5 جوزء دەخوێنێ ، فڵان 20 ڕکات شەو نوێژ دەکا ، فڵان دووشەممە و پێنج شەممە بەڕۆژوە، فڵان ڕۆژی 10 سەعات دەخوێنێ و بێزار نابێ
ئەو قسانە لەدورەوە وەک شاخێکی بڵند و سەخت وان دەزانی بۆ؟
من و تۆی گەنج هێزێکی ئەوەندە گەورەمان هەیە هیچ کات بەکارمان نەهێناوە تا بیناسین وهەستی پێ بکەین ، ئەوەی گرینگە بۆ ناسینی ئەو هێز و توانایە پێویستە زەخت بکەین و بیخەینەسەر ئیش ، ئەوجار لەبۆت ڕون دەبێتەوە ئە تۆ کێی .
