﮼تەموز …🖤
Open in Telegram
495
Subscribers
-224 hours
-67 days
-2030 days
Posts Archive
495
هەندێک جار ئەوەندەی جیایی خۆی دەڕازێنێتەوە و جودایی ژیان دەستەبەر دەکات
پێکەوە بوون نایکات
495
من ئەڕۆم بۆ سەحرا
ئەڕۆم بۆلای لەیلا
لەیلایەک کە لە کەس ناچێت
لەیلایەک کە کەس ئاشقی نەبووە..
495
پەیوەندی هەمیشە بە شکست کۆتایی دێت، زیاتر لەوەش،
دەبێت بە شکسست کۆتایی بێت؛ بەم هۆکارەشە کە ئێمە
بەردەوامی بە قسەکردن دەدەین.
ئەگەر لەیەکتر تێگەیشتبیان، هەموومان بێدەنگ دەبووین.
مایەی خۆشحاڵییە کە لەیەکتر تێناگەین و بەردەوامی بە قسەکردن دەدەین.
لاکان
495
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی.
شێرکۆ بێکەس
495
خۆشەویستی بەبێ خەیاڵ وەک ڕێکەوتنی دوو دوکاندارە لەسەر تێکەڵکردنی دوکانەکانیان. ئەوەی سیحری خەیاڵ پێکیانەوە دەبەستێت، پەیوەندییان درێژتر و خۆگرتر دەبێت، خۆشەویستی ڕووت، زوو پیردەبێت و دەمرێت. بەڵام دوو بوونەوەر کە دوو خەیاڵی ناکۆتایان هەبێت، هەستبکەن هەردووکیان بە ڕێگایەکی درێژدا هاتوون و ئەو ڕێگایە لە دووری دوورەوە بە جۆرێک ئاڕاستەی وەرگرتووە بگاتە یەک، هەر یەکەیان تێشووییەکی درێژی ئازار و خەیاڵی پێبێت و بیەوێت نیشانی ئەوی دیکەی بدات، ئەوکات دەکەونە ناو دەریایەکی ناکۆتاوە کە تەنیا مەرگ دەتوانێت کۆتایی پێبهێنێت، خەیاڵ یەکێتییەکی قووڵتر و پتەوتر لە خۆشەویستی لە ناو ئادەمیزادەکاندا دروستدەکات.
"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ"
495
سەخت بوو..
تۆ لە ئاو سادەتر و لە تەم ناسكتر بوویت
من لە فڕین شاعیرانەتر و لە چیمەنەكانی باغچە بێدەنگتربووم
تۆ لە قەڵەم چكۆلانەتر و من لە كتێب تەنیاتربووم.
پارچەیەك لە قەسیدەی «عەشق»
کتێبی:«تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە»
کتێبێکی جوانە و ئەتوانن بخوێننەوە...
