en
Feedback
Rabar

Rabar

Open in Telegram

-بگەڕێوە ژیان لێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

Show more
575
Subscribers
-224 hours
-47 days
-630 days
Posts Archive
دەزانم نووسین حاڵی خراپم باش ناکات, دەزانم بە تەنیا بیر کردنت قایڵم ناکات,حاڵم باش نییە و نووسین یارمەتیم نادات, دڵنەوایی ھیچ کەسێک برینی دووریت چارە ناکات, نزیک بوونم لە ھیچ کەس بۆشایی نەبوونت پڕ ناکات, لەگەڵ چوونت ھەموو ئەو ھیوایانەشم وون بوون کە دەبوو ئێستا سەریان ھەڵھێنابوایە, لەگەڵ چوونت ھەموو ئەو ئارەزویانە ڕۆیشتن کە لەگەڵ تۆ دەم خواستن, ھەموو ئەو شادیانە باریان کرد کە بەھۆی تۆوە ھەمبوون, تۆ بە تەنیا نەچوویت, لەگەڵ خۆت دونیایەک یادگاریت برد و لەگەڵ ھەر ئاهێک کە دەیکێشم لەگەڵ ھەر گۆرانیەکی غەمبار کە گوێی لێدەگرم ئەو یادگاریانە دەبنە میوانم هەرچەند ڕاهاتووم لەگەڵ دووریەکەت، بەڵام لەبیرتەکەم..

چی بکەین؟ لە کام شاخەوە خۆمان هەڵواسین؟موس بدەین لە کام دەماری ژیان تاکو بمرین؟چی بکەین؟چۆن بیکەین؟چۆن لەم ئازارەی سینەمان دەربهێنین؟بە چ چەکوشێ سینەمان بشکێنین و دڵمان فڕێ بەین؟خۆمان فڕێ بدەینە کام دۆزەخەوە؟ ئەم ئازارەمان بیر بباتەوە خۆمان فڕێ بدەینە کام ئۆقیانووسەوە تا لە چەند دەقەیەک زیاتر نەژین؟سەرمان بدەین لە کام گۆشەی خانووەکەمان تا مێشکمان هەنجن هەنجن بێت؟چ چاکەیەک بکەین خوا بمان بورێ و لەلای خۆیەوە دامان بنێ؟ ئەم دڵە پڕ برینە چۆن ڕاتەکێنین و لە کۆڵ خەم و ئازاری کەینەوە؟ ئەرێ بچین بمرین؟ وا چووین چۆن بمرین؟! لە کوێ خۆمان بنێژین؟لەکوێ خاک بکەین بە سەرمانە و هیچ دێوەزمەیەک دەستی پێمان ناگات؟ چ دەردێک بخۆمەوە تاکو یەک بە یەکی بەو ڕۆژانە بڕشێمەوە کە بووم. ئێوە بڵێن چی بکەین ..!

من ئەگەر بمەوێت یان بڕیار بدەم لە کەسێک دوور کەومەوە، ئەوەندە بە ئارامی لێی دوور دەکەومەوە کە ئەسڵەن ئەو هەست بە هیچ شتێک نەکات، درەنگ وەڵامی نامەکانی نادەمەوە، بەڵام وەک هەموو کەسێکی ئاسایی وەڵامی ئەدەمەوە، بە ساردی قسەی لەگەڵ ناکەم، بەڵام وەک هەموو کەسێکی ئاسایی قسەی لەگەڵ ئەکەم، ڕەفتارەکانی خۆمی لەگەڵ ناگۆڕم، بەڵام وەک هەموو کەسێکی ئاسای ڕەفتاری لەگەڵ ئەکەم، بەشێوەیەک لێی دوور ئەکەومەوە کە بەهیچ شێوەیەک درک بەوە نەکات لە کوێیوە پەیوەندیەکەمان کۆتای هات… «من» بە ئارامی مرۆڤەکان جێدەهێڵم ..

بیهێنە پێش چاوت لە ڕادیۆکە گوێ لە گۆرانیە دڵخوازەکەت ئەگریت کە ئارەزووی تۆیە ' بەڵام خشەخش ئەکات جار جار دەنگەکەی دەپچڕێت ' هەرچەندە گۆرانیەکەت حەز لێیە بەڵام ئەیکوژێنیتەوە ' مرۆڤ ناتوانێت لە شتێک بەردەوام بێت کە نیگەران و دوودڵی بکات هەرچەندە خۆشیشی بوێت لە خاڵێکدا دەسبەرداری ئەبێت لە کۆتایدا تۆ ئەبێت بەرەو خۆشبەختی ڕا بکەیت ئیدی لەگەل کەسێک یان بە تەنها گرینگ نییە تەنها ئەوە گرینگە بگەیت بە خۆشبەختی ..

⠀ ماوەیەکە بەدوای ئەوەوەم کە ڕێگەیەک بدۆزمەوە حاڵم باشتر ببێت. پێشتریش زۆر باش نەبووم، بەڵام نەک بەم ڕادەیە کە کەیفم بە ھیچ نەیەت و چێژ لە ھیچ وەرنەگرم. بیرم نیە کۆتا جار کەی بووە ئاوا بووم. کە تەنانەت بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێکبدات. بیرکردنەوە لە ھەر شتێک کە بە مێشکدا بێت، حاڵم تێکبدات. پێشتر ھەمیشە شتێکم دەدۆزیەوە و حاڵم باشتر دەبوو؛ کتێبێک، وێنەیەک، خواردنێک، گۆرانیەک، فیلمێک، دۆستیک، یان لە خراپترین حاڵەتدا بیرم لەوە دەکردەوە «بیانویەک بۆ دڵخۆشیم بدزۆمەوە » و لەو بارودۆخە دەرمبێنێت. بەڵام ماوەیەکە ھیچشتێک نادۆزمەوە کە بتوانێت حاڵم باشتر بکات. ھەمووشتێک وەڕەسکەر و بێزارکەرە. وێنەکان ناشرینن، فیلمەکان بێمانان. گۆرانیەکان چێژیان نیە و مرۆڤەکانیش سەرئێشەن. ھەرچی دەنوسم، فڕێی دەدەم. لەگەڵ ھەرکێ قسە دەکەم، ناگەین بە ئەنجام. ھەمووشەوێک سەرم دەتەقێت و ھەموو بەیانیەک بەدوای پارچەکانیدا دەگەڕێم و کۆیاندەکەمەوە و دڵم بە ھیچ خۆشنابێت‎‌ ..

لەبێدەنگیدا بیرمان دەکەوێتەوە لە چ دووڕیانێکی ئەم دوونیایەدا لە ژیان بەجێماوین لەڪۆتایدا ئەو دوونیا ڕەنگاو ڕەنــــگەی چـاوەڕێمان دەڪرد وەك بەختمان ڕەش دەرچوو مشتێك خۆشبەختی و قومێـك ئارامی پـــێ نەبەخشین ، خۆشیەڪانی ئەم دوونیایە وەك بریـــنێك وان بـــەجەستـەتەوە برینێك ڪە ســـاڕێژ نــــەبێت ڕۆژێـك هەر دەبێت بڪولێتەوە . . .

لەهەر شوێنێکی ژیاندا کە حاڵت لەگەڵ کەسێک ؛ یان شتێک باش نەبوو تەرکی بکە ، گرنگ نییە تا کوێ ڕۆشتووە گرنگ نییە چەندی خایاندووە ، هیچ کات بۆ تەرک کردنی ڕێگای هەڵە و مرۆڤی هەڵە درەنگ نییە ، هیچ شتێک لە ژیاندا بەقەد ئەوە گرنگ نییە کە حاڵت باش بێت ، هیچ شتێک و هیچ کەسێک شایەنی ئەوەی نییە خۆتی بۆ دڵتەنگ بکەیت ، هەڵبژاردنی یەکەمی ژیان ئەوەیە کە حاڵت باش بێت چونکە له شوێنێکدا سەیری ڕابردوو ئەکەیت و ئەبینی لەسەر هەندێ مرۆڤ و هەندێ ڕووداو ئازارت کێشاوە کە ئیتر هیچ بونێکیان لە ژیانی تۆدا نییە..

ئەو ڕستەیە بەباشی بخە بەر مێشکت و لەیادی مەکە (لەهەر قۆناغیکی تەمەنت چەقۆیەکت بەر رووحت دەکەوێت و جەستەش بەسەختی باجی ئازاری روح دەدات ،بەئازارترین و ناخۆشترین برینیش لەدەستدانە) هێشتا لە خەمێک رزگارت نەبووە خەمێکی تر دەست پێدەکات،بەسەختی شکاویت برینەکەت سارێژ نەبووە برینێکی قوڵتر سەرهەڵدەدات کە لەجاران زیاتر دەتشکێنێت،هیچ پشوویەک نیە بەڵێ ئازیزم پێموایە ئەم ژیانە بێ پشوە هەر تۆ نیت ئەگریت ئەها بینیت ئێمەش گریاین ئێمەش بێزارین ئەزیزەکەم تەنها بەهێز بە هەوڵبدە چێژ لە هەموو شتێک ببینی چونکە مردنێکی لە ناکاو هەموو خۆشی و ناخۆشیەکان ڕائەماڵێ..

هەموو شتەکان وا خەریکە ڕوودەدەن ،تەواوی بێدەنگی ئەم ژیانە بێتاقەتی کردووم ، ئارەزووم بۆ ئەو شتانەی خەونم پێوەدەبینی هی من بن ، ئیتر تێگەشتم هیچ شتێک و هیچ خەونێك نابێ بەڕاستی ، چیتر واهەست دەکەم کەسەکەی جاران نیم ، ناشبم ئیتر من کۆتایم هاتووە ، هیچ شتێك وەک جارانی لێ نایەتەوە بەدەستی خۆم شتەکان خراپتر و خراپتر دەکەم ، ئەو کەسانەی خۆشم دەوێن ، چیتر خۆشم ناوێن تاقەتی قسەکردنیشم نەماوە لەگەڵیان ، دەمەوێ بڕۆم زۆر دوور بم لە ئاوەدانی زۆر دوور بم لە کەسانی چوار دەورم ، پێم وابێت تەنهای تاکە شتە نائومێدت ناکا لەژیان ، بەڵێ ئیتر تەنها خۆم ئەبم ..

ڕۆژێک یەت هەموو ئەمانەی ئێستا لەدەست ئەیەی، ڕۆژێک یەت بەهیوای دووبارە بینینەوەی هاوڕێکانی ئێستاتی ،ڕۆژێک یەت ئەتەوێ بەو شەقامە تێپەڕی کە ساڵانێک پێش ئێستا لەگەڵ هەزاران قاقا ڕێیت تێدا کردووە، ڕۆژێک یەت بەهیوای دووبارە لەبەر کردنەوەی ئەو جلانەی کە ساڵانێک وەرزەکانت پێ بەڕێ کردووە، ڕۆژێک یەت هیوای گوێ لێبونەوەیت لەچەند دەنگێک، کە لەگەڵیان پێکەنیویت یاخود گریاویت ڕۆژێک یەت بەهیوای گەڕانەوەی زۆر شتی بەڵام چیتر درەنگە، چونکە ئەکرێت جلەکان کۆن و دڕاوبن، یاخود ئاڕاستەی شەقامەکان گۆڕابێت، یاخود دەنگەکان بێدەنگ بووبن، هەر وەک ئەو پیرەمێردەی کە بیرکردنەوە لە یادگارییەکانی تەنگی بە زمان هەڵ چنیوەو بێدەنگە..

Get up to 100 USDT when you sign up for OKX using my referral link here! https://okx.com/join/66332425

تێگەیشتم شتەکان و کەسەکانی ژیان پێویستی بە چاک کردن و تێکدان ناکات پێویست ناکات دڵگرانی بیت قەدەر هەر شتێکی بوێت بەبێ پرس ئەیبات تێگەیشتن لێی هەنێ جار ئازارێکت ئەیاتێ ئیتر بێدەنگ ئەبیت و لە ئاست ڕووداوەکان هیچ هەڵوێستێک نابێت ئیتر ئەوەی ئەبێت با ببێت ڕێگەکەت بگرەو گوێیەکانت و چاوەکانت وەلانێ تەنانەت هەستەکانیشت ژیان ئەوە نەبوو خۆمان بۆ تێک یا کەسەکان ئەوە نەبوون بۆیان مردین ' شتەکان ئەوە نەبوون خۆمان بۆ گۆڕی ' بڕۆو پرسیار مەکە بڕۆو سێری دواوە مەکەرەوە ' ئەوەی بەڕاستی بۆ ئێمە خولقا بێت خۆی دێت و ڕێگات پێ ئەگرێت ' هەنێ جاریش ڕاستیش نییە وەها ڕێگەت پێ ئەگرن بیرت ئەچێتەوە لە کوێوە هاتوویت و بۆ کوێ ئەڕۆیت ' تەنها خۆت دەرباز بکە بڕۆ ڕاکە بفڕە ' بمرە ' تەنها مەوەستە بۆیان و سێریان مەکە ' مەهێڵە ئیتر وات لێبکەن خۆت بیربچێتەوە تەنها خۆت و خۆت تەنها خۆت و ڕێگا بێ باکانەکەت..

دواتر بە بەتاڵی ئەگەڕێیتەوە، لە هیچ شتێک دڵنیا نیت، گوێ بە هیچ نایەی، ئارەزووی هیچت نییە، ئاوات بۆ هیچ ناخوازی و تەنانەت ناتەوێ قسەش بکەیت، دەستەکانت بەر ئەیەی لە هەموو شت، ئارام ئەبیتەوە و ئەکوژێیتەوە.. ڕەنگە خۆو بە دەستەوە بەیت بە دیاریکراوی نازانم ئەو هەستە ناو ئەنێی چی! هەر نازانم هەستێک ماوە یان ئەم جارە بۆشاییەکە گەشتۆتە ڕۆح ..

هەندێ جار.. ژیان بڕیاری سەختی پێویستە، دەستبەرداربوونی ئەوێ لە هەندێ کەس و هەندێ شت کە شوێنیان ناوەڕاستی دڵتە، ئیهمال کردنی هەستەکانتی ئەوێت، بوێری لێت ئەوێت، دروستە ئاسان نیە بەڵام، ئەگەر چی زۆر بە ئازار بێ ڕۆژێ دێ ئەم هەموو برینە بەهێزت ئەکەن، لەوەیە ڕۆژگارێکی قەشەنگ لەودیوی دەرگاکە چاوەڕێت بکات، و ئیتر ئەگەیتە خاڵێک بێباک ئەبی لە هەموو کەس و ڕووداوەکان، هەندێ جار لەوەیە تەمەنێک ئاوات بخوازی بۆ هاتنە دی شتێک بەڵام لەوەیە ڕۆژێک بێ ئەو شتە هەر بەهایەکیشی نەمێنێ لات و فەرامۆشی ئەکەیت، ئەو هەموو قوربانیەی کە بە هەستەکانتی ئەدەی پاداشتی هەیە و ئەوەیە کە ئەتکەن بە مرۆڤێکی تەواو پەرەسەندوو لە ڕووی ئەقڵیەوە، و لەمەولا ئەبیتە گوێگری دەنگە ژیرانەکەی مێشکت نەک دەنگە پڕ لە سۆزەکەی دڵت🖤

Repost from Zardasht Shahab
یەکێک لە باشترین فیلمەکانی نەوید محمد زادە فیلمی دۆبلاژکراوی کوردی(ناهید).. براوەی 8 خەڵاتی نێودەوڵەتی ئەکتەران: نەوید محەمەد زاده، سارە بەیات، پەژمان بازغی چیرۆک: باسی ژنێکی گەنج دەکات بەهۆی ئالوودەبوونی مێردەکەیەوە لێی جیابۆتەوە. بەڕێکەووتنی هەردوولا لەگەڵ هاوسەرەکەی پێشووی کوڕەکەی لادەبێ بە مەرجێک هاوسەرگیری نەکاتەوە

يەكێك له بێ بەهاترين كاتەكانى ژيانم ئێستايه ' پڕم له کۆمەڵێک قسه بەڵام دەربڕینى لام وەك ئەوه وايه بەتەنها بەرامبەر سوپايەك بجەنگم ' هەم لەڕووى هيّزەوه ناتوانم هەم له ڕووى سەرابييەوه من لاوازترم ' به تێكڕاى ژيانم ويستوومه بجەنگم بؤئەو شتانەى كه ئەمەوێت بمێننەوه له ژيانمدا بەڵام به هۆكارى ئەوەى ئەوانن به هێزتر بوون له من هەميشه دۆڕاو من بووم ، بۆيه بۆئەوەى خۆم دڵخۆش بكەم دەبيّت بۆ هەميشه له ڕابردوودا بژیم مرۆڤیش تا حەدێک بەرگە ئەگرێت .. ئازارەکان یەک لەدوای یەک بێڕەحمانە دێن . من سەربازێکی دۆڕاوم ناتوانم ڕووبەڕووی ئەو هەموو خەمە ببمەوە لەکۆتاییدا ڕۆژێک خۆمەدەمە دەستەوە .

ساڵی پار ئەمکاتانە پێت وابوو کەسێک ئەتوانێ تەواوی ژیانت بێ بەڵام سەلماندی کە شایەنی تۆ نیە ، ژیان بەم چەشنەیە تەواوی ئەو مرۆڤانەی بە ژیانتدا گوزەر ئەکەن ڕۆژێک لە یادەوەریەکانتا تۆز ئەیان گرێت هەندێ بەجار بەتەواوی وجودتەوە بیری کەسێک ئەکەیت بەڵام بەشێکی تۆ پێی وایە شایەنی ئەوەش نیە بیری لێ بکەیتەوە ئەم بەشەی تۆ هەمیشە بڕیارە دروستەکەی داوە ، هەندێ جار تۆ ئەزانی ئەو مرۆڤەی یەتە ناو ژیانتەوە هەڵەیە تەواوی کەموکوڕیەکانیشی ئەبینی بەڵام تۆ ئەتەوێ لێی ڕابکەیت و بەردەوام هەوڵی خۆ گونجاندن ئەیەیت لەگەڵی ، لە حزە هەیە ئەتەوێ تەواوی بیرەوەریت بسڕیتەوە بەڵام ناتوانی لەپڕێکدا بەهۆش خۆت دێیتەوە دەڵێی خۆزگە هەر لەسەرەتاوە دەستم پێ نەئەکرد تا زەمەنێک دێتە پێشەوە ئیتر زۆر درەنگە و هەزارەها یادگاری و ڕۆژ و شەوت لەگەڵ ئەو تێپەڕ کردوە لەپڕێکدا بەناچاریش کۆتایی پێ ئەهێنی دائەنیشی بەخۆت ئەڵێی ئەمە بڕیارە دروستەکە نەبوو بەڵام چارەیەکی ترم نەبوو..

هەموو کەسێک سوڕەتێکی هەیە کە بەدەنگی" بەرز نایخوێنێت، چیرۆکی لە دەستدان، دڵشکان، خەمباری، ئازارێک هەیە بەبێدەنگی لە سوچەکانی ڕۆحماندا دادەنیشێت. تاریکیەک لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک قورستر دەبێت ئێمە فێر دەبین لەگەڵی بژین، زەردەخەنەیەک لەبەر بکەین، فرمێسکەکانمان بشارینەوە، وا پیشان بدەین کە هەموو شتێک باشە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، ئێمە هەموومان شەڕ لەگەڵ ئەو ئازارانە دەکەین کە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت بیبینێت، بار گرانییەکمان هەڵگرتووە کە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت هەستی پێ بکات، و هەندێک ڕۆژ، تەنها دەمانەوێت لە شەڕ بوەستین، واز لە خۆ نواندن بهێنین بەڵام خەمەکان قوتمان دەدەن..

لە دەرگایەک نادەیەن کە لەسەرمان داخرابێت ؛ ‌‎ئەوەی کە ڕووی لێ وەرگێڕاین داوای لێناکەین بگەڕێتەوە ، ‎بوونی خۆمان لەسەر کەس ناسەپێنین ، لەگەڵ کەسێک کە بەلایەوە گرنگ نییە قسە ناکەین ، ‎ئێمە کەسانی ئاساین باوەڕمان بە سۆز و خۆشەویستی هەیە بەڵام خۆمان زۆر لا بەنرخە ، پێگەی خۆمان دەزانین ، کەسانی وەک ئێمە هەست بە گرنگیەکەی ناکرێت تەنها کاتێک وون دەبێت چونکە کە دەڕۆین دواجار ڕێزی خۆمان دەپارێزین ، جارێکی تر بەڕووی هیچ کەسێکدا هەڵنایەینەوە..

سڵاو خوایە هەموو شت باشە؟ من باشم، ماوەیەکی زۆرە ئەوەندە باش نەبووم. لەبەر ئەوە نا کە هیچ کێشەیەکم نییە، بەڵام چوونکە لە کێشەکانمدا هەست بە بوونی تۆ دەکەم. لەبەر ئەوە نا هیچ ئازارێکم نییە، تەنها ڕاهاتووم لەگەڵیان. گوێت لێمە! خوایە ئەمجارە هیچ شتێکم لەتۆ ناوێت نەهاتووم داوای هیچ شتێک بکەم . ئەمجارە تەنها دەمەوێت بلێم “سوپاس“ بۆ هەموو ئەوەی پێت بەخشیوم. بۆ ئەوەی کە خۆمم و کە منت بەم جۆرە دروست کردووە. بۆئەوەی منت کردە خاوەنی دڵێکی میهرەبان و ڕەق لە کاتی پێویستیدا. بۆئەوەی کە هەرگیز دەستت بەرنەداوم و لەگەڵم بوویت ئەو کاتانەی لە هەمووان ڕام دەکرد و دەهاتمە لای تۆ بیرتە؟ کاتێک ئەژنۆکانی خۆمم لەباوەش دەکرد و دەترسام هەستم بە تۆ دەکرد دەتگوت تۆ بڕیار بدەو من لەگەڵت دەبم. تۆ هەوڵبدەم و من دەتگەیەنم. دەتگوت من تەنها ئەوانەت لێدەسەنمە کە شایەنی تۆ نین. تەنها ئەوانە دەبەم کە بێ ئەوان باشتریت. بەڵام ئێستا هاتووم سوپاست بکەم بۆ ئەوەی کە هەم و کە پێت بەخشیوم بۆ ئەوەی کە تەنانەت ئەو کاتانەش کە باش نەبووم رێگای باشبوونت لەبەردەممدا دانابوو. سوپاس بۆ ئەوانەی لێت وەرگرتمەوە، ئەوانش کە پێت پەخشیم ..