en
Feedback
Rabar

Rabar

Open in Telegram

-بگەڕێوە ژیان لێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

Show more
575
Subscribers
-224 hours
-47 days
-630 days
Posts Archive
 لەوانەیە خەون بە زۆر شتەوە ببینیت، ڕەنگە ئاوات بۆ شتەکان بخوازیت، ڕەنگە بیر لەوە بکەیتەوە کە چیت نییە، ڕەنگە سەیری دەوروبەرت بکەیت و بڵێیت، خۆزگە وەک فڵان کەس بوومایە، خۆزگە چیم هەبوایە لەوانەیە دڵەڕاوکێت هەبێت و بیرکردنەوەکان بتبەن بۆ جیهانێکی تر، ئەگەر ڕۆژێک ئەوەی دەتەوێت بەدەستت نەهێنا، مەڵێ “ئەمە بەدبەختی منە.” بەڵکو بە دڵنیاییەوە بڵێ: “ڕەنگە خودا باشترینی بۆ من ویستبێت..

بەبیرتان دەهێنمەوە کە 'مانەوە و ڕۆشتن 'دوو هەڵبژاردەی وەک یەکن، چۆن مانەوە هەڵدەبژێرن دەتوانن ڕۆشتنیش هەڵبژێرن، دەتوانن هەر شتێک بە دڵتان نەبوو دەست بەرداری ببن، هەواڵەکانتان بە دڵ نییە تەلەفزێون بکوژێننەوە، کەسێکتان بە دڵ نییە لە سۆشیال میدیای خۆت لایببەیت، کۆبونەوەت لەگەڵ کەسانێک بە دڵ نییە بڕۆیت، بیرتان دەهێنمەوە کۆمەڵێک شت ئەرکی خۆتانە بەرامبەر بە خۆتان، وە دەتوانن بیروبۆچونی خۆتان هەبێت و کاردانەوەی بەرامبەریش قبوڵ بکەن ..

هەندێک ڕۆیشتن هەیە، کە پەیوەندی بەوەوە نییە چەندە خۆشمان دەوێن. تەنها واقیعێکە کە دەبێت ڕوو بدات ئێستا، ڕۆشتنەکەت قبووڵ دەکەم و هەوڵ دەدەم لەگەڵ ئەو ئاهەی لە دڵمدایە بژیم چونکە ناتوانرێت بسڕێتەوە. ژیان هەر فێرمان دەکات کە ناچاربین بژین لەگەڵ ئەو شتانەی کە ناتوانین بیانگەڕێنینەوە یان بیانگۆڕین..

ئەم بێدەنگییەی ئێستامان، هی کەم قسەیی نییە، بەڵکوو هی ماندوێتییە لە گەڕان. هێندە گەڕاین بەدوای شتێکدا کە ناوی "ئارامی" بێت، تا کار گەیشتە ئەوەی لەبەردەم ئاوێنەدا خۆمان نەناسینەوە. ئەو چاوانە چی دەبینن کە لەمێژە گریانەکانمان وشکی کردوون؟ تەنها گەمارۆیەکی تاریک، بێ ڕەنگ، و بێ هودە ئێمە لەو خاڵەین کە خوداوەند و هیوا و ڕاستییەکان هەموویان بوونەتە بۆشاییەک لە قووڵایی دڵماندا. چیرۆکەکانی ئێمە نەک هەر کەس نایانخوێنێتەوە، بەڵکوو ئیتر خۆشمان ناتوانین بیانخوێنینەوە. هەست بە شتێک دەکەین کە لە زمان گەورەترە، لە دەربڕین قورسترە: بێ ئاراستەیی گەردوون لە چوارچێوەی ڕۆحێکی بچووکدا..

ئەم شەویش سێبەرەکان قووڵترن لە برینەکانمان تاریکی وەک پەردەیەکی قورس بەسەر هەموو جیهاندا کشاوە تەنیا ئێمە نەبین کە چاوەکانمان بەدرێژایی شەو کراوەن کراوەن بۆ ئەوەی بڕوانینە نادیار بڕوانینە ڕێگایەک کە دەزانین کەس بەوێدا ناگەڕێتەوە لە پشتی دیوارە کۆنەکانی ئەم شارەوە هەناسەکانمان وەستاون وەک گۆرانیبێژێکی بێدەنگ کە وشەکانی لەناو قوڕگیدا خنکاون ئێمە چاوەڕێی ئەوەین مانگ ببێتە خۆر چاوەڕێی کۆتاییهاتنی تەمەنێکی درێژ و خەمگینین ئەمە نە چیرۆکی عاشقێکە و نە چیرۆکی جودایی ئەمە چیرۆکی ئەو کەسانەیە کە مانەوەیان لە ژیان تەنیا لە چاوەڕوانیی مردنێکی بێئازارە چاوەڕێی ئەو ساتەین کە دەنگمان نامێنێت تاکوو مانگ بە ئاسانی بزانێت کە ئیتر کەسێکی بێدار نەماوە بۆ ئەوەی لێی بڕوانێت..

سەرەڕای هەموو شتەکانی ژیانم،دەزانم دەمبینیت و ئاگات لێمە وە دەزانم وەک هەموو جارەکانی تر میهرەبانیت دەبێت بە فریادڕەسم، هەر ئەو میهرەبانیە تاکە هێزی ڕوبەڕوبونەوەی منە..

ئێمە بێزاری تەنھایی نین، ئێمە ماندووی بەناو پێکەوەبوونی تەواوی مرۆڤە کاتییەکانین، ئێمە ھەڵەین خێرا دڵمان دەدەین بە مرۆڤەکان، ئەوان نرخی ئەو شتانە نازانن کە بە سانایی بەدەستی دێنن، ئەی دۆست ببە بەو کەسەی لە نەبوونتدا بەدواتدا وێڵ بن ..

ئەو هەستەت تاقی کردۆتەوە ماندووبیت بەبێ هۆکار تەنها ماندووبیت و نەتوانی وەسفی بکەیت بەهیچ وشەیەک جگە لەبێدەنگ بوونێکی درێژ و سەیرنەکردنی هیچ شتێک دیقەتی شتەکان ئەدەیت و چاوت لەسەریەتی بەڵام بیرت لای نیە تەنها وەک وێنە دانەوەیەک ئەیبینی هیچ وشەیەکیش نیە بۆ وتن بۆ ئەوەی ئارامت بکاتەوە دانی پێدا دەنێم ماندووم بەڕادەیەک ڕازیم لەسەر هەموو ئەو شتە خراپانەی لە مێشکمدایە سەبارەت بەمن ڕازیم بەڕادەیەک تاقەتم نیە بێم قسەت لەگەڵ بکەم و ڕاستی بکەمەوە،مرۆڤێکی تەمبەڵ نیم تەنها خەمێکم هەڵگرتووە بۆ ئەم عومەری من ئێجگار زۆرە..

«‌‏ئێرە شەرقوڵ ئەوسەتە واتە ڕۆژهەڵاتی ناوین; خەڵكانێكی تەنیاو ماندوو،بێئومێد لە هەرچی كە هەیە،لێرە زیندون و ژیان. ناكەن!كەچی هێشتاش پێدەكەنن،سەما دەكەن و بەردەوامن،دنیای ئەمانە دنیای ڕەش و سپیە ڕاستیەكەی ڕەشو سپیش نیە خۆڵەمێشیە،ئەوەندەی دوكەڵ وتەپو تۆز خراوەتە فەزاكەیان كە جێگەیەك نەماوە بۆ هەناسەدان ،دەنێو چارەنوسیاندا مینەت بە مینەت دەڵێ لادە ،جێم تەنگە..لەبری هەوڵدان بۆ خۆشبەختی هەوڵدەدەن كەمتر بەدبەخت بن. ،دڵتەنگی هیچ كوێیەكی دنیا وەك دڵتەنگی خەڵكی ئێرە قوڵ نیە،وەك بڵێی دڵتەنگی تایبەتبێت بەوان. و بەمیرات بۆیان. مابێتەوە،بەڵێ ئێرە شەرقە لاشەیەكی بریندار ،تێكئاڵاو لە ئازار ،پێم. وایە كە ئیتر درەنگە كە شەرق لە ئازار دابڕێت چونكە تازە خوی پێوە گرتوە بە بێدەنگی سەمای لەگەڵ دەكات»

کەوتوومەتە حاڵێکەوە تاقەتم نییە ڕونکردنەوە بدەم بۆ کەس چیتر نامەوێ ئەوەی لەلای گرنگ نیم لام گرنگ بێ نامەوێ زیاد لە پێویست شتانێک بکەم و هەر بەسەر خۆشما بشکێتەوە ،، چیتر رونکردنەوەکانتان و رونکردنەوەکانم سودێکیان نییە. فارسەکان کە ئەڵێن هرچی دلت میخواد بگو دیگە ساکتم » هەرچی دڵت ئەیەوێ بیڵێ هەتاوەکو بێدەنگم ، ڕەنگە بێدەنگیم ئیتر درێژە بکێشێت ..

ڕەنگە هێشتا خۆشم بوێیت ، بەڵام چیتر تۆ شایەنی ئەوە نیت شەڕت بۆ بکەم ، ئەم قسانە کەسێک پێت دەڵێت کە سەردەمانێک ئامادەبوو هەموو شتێکت پێبدات ، پشتی لە هەمووان دەکرد بۆ ئەوەی لەتەنیشت تۆوە بێت ، دڵی هەمووانی دەشکاند بۆ ئەوەی تۆ دڵخۆش بکات ، ڕەنگە هێشتا بیرت لێبکەمەوە ، بەڵام هیچ کات ناتوانم ئەو ئازارە لەبیر بکەم کە تۆ پێت دام ، وە هیچ کام لەمانەش لەبەر غرورم نییە ، تەنها “ من تۆم ناوێت “ بۆ ئەوەی وەک پێشتر هەست بە کەمی خۆم نەکەم گەشتومەتە ئاستێک کە نەتۆم قبووڵە و نە کەسی تر ..

هەندێک کات بە تەنها دابنیشە و بانگی خودا بکە، بانگی بکە بێ ئەوەی شتێکت لێی بوێت، بێ ئەوەی گلەی بکەی، بێ ئەوەی بڵێی؛ بۆچی ؟ خۆزگە، ئەگەر ! بێ ئەوەی تەواوی ئەوەی کە نیتە بیدەیتە پاڵ ئەو، بێ ئەوەی تەنانەت بتەوێ تەوبە بکەی، هەندێک کات تەنها بانگی بکە .. چونکە ئەو بۆ جوڵاندنی پیتەکانی ناوی لەسەر زمانی “تۆ” هەمیشە چاوەڕوان ئەبێت، بیرت بێت خودا دەنگی تۆی خۆش دەوێت..

بیرکردنەوەی زوّر خۆشیت دەکوژێت .. تام و بۆنی ژیانکردنت ناهێڵێت ، هەمیشە هەستی نەقس و ماندووییت پێدەدات ، گەشبینی و ئومێدت بەرامبەر بە داهاتوو تاریک دەکات ، ناشتگەیەنێت بە هیچ ئەمجامێک..

هەموو کاتێکیش تۆ هەوڵمەدە هەندێک جار دەبێت ئارام بیت و هیچ شتێک نەکەیت ،ئەگەر قەرارە تەنها بە هەوڵی یەک لایەنەی تۆ شتێک بمێنێتەوە، دەست بەرداربە ..

ئێمە بێزاری تەنھایی نین، ئێمە ماندووی بەناو پێکەوەبوونی تەواوی مرۆڤە کاتییەکانین، ئێمە ھەڵەین خێرا دڵمان دەدەین بە مرۆڤەکان، ئەوان نرخی ئەو شتانە نازانن کە بە سانایی بەدەستی دێنن، ئەی دۆست ببە بەو کەسەی لە نەبوونتدا بەدواتدا وێڵ بن چوونکە دواجار ئەوەی پەیوەندییەکان بەجوانی دەهێڵێتەوە گرنگی پێدانە نەک خۆشەویستی..

هەموو جار ئەم وت بێ مانایە شتێک ببێتە هۆی ئەوەی ڕەنگی دەم و چاوت تێک بدات و بیێتە هۆی تێکدانی ڕۆتینی ڕۆژانەت و وات لێ بکا نەبیتەوە کەسەکەی جاران ، ئەسڵەن ئەستەمە شتی وا ڕوو بدا.. ئەمڕۆ تێگەشتم کە هیچ کام لەمانە ئەستەم نین و بێ مانا نییە ئەسڵەن لەوە خراپتر ڕوو ئەدا کە بیرت لێ نەکردەوە، ئەمڕۆ لەوە گەشتم کە پێیان وتم ڕەنگت گۆڕاوە و هیچ بووە؟ ئەمڕۆ لەوە گەشتم کە ئەستەم نییە بەهۆی شتێکەوە سەرت لێ بشێوێ ئەمڕۆ گەشتم کە هەموو ئەوانەی ئەم وت ئەستەمن ، ئەستەم نەبوون..

ماندووم لە هەموو ئەو شتانەی کە لە کاتی خۆیدا روویان نەدا، لە هەموو ئەو هاتنانەی لە کاتی خۆیاندا نەهاتن، بەدیهاتنی ئەو خەونانەم لەلا ئاسایی بوونەتەوە کە سەردەمانێک ئاماد بووم هەموو ژیانم لەسەر دابنێم بۆ بەدیهاتنیان، گالتەم بەو هیوا و ئومێدانە دێ کە رۆژانێک شاگەشە دەبووم بە بەدیهاتنیان، بێزارم لە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە لە کاتی پێویستدا لەگەڵم میهرەبان نەبوون ئەو خۆشەویستییە کەمەی کە لە کاتی خۆیدا پێم نەبەخشرا، ئێستا بە زیاتریشەو نامەوێتەوە.ئەو دڵەی سەردەمانێک وەک لۆکە نەرم و وەک چلەی هاوین گەرم بوو، ئێستا وەک بەرد ڕەق و وەک سەهۆڵ سارد بووەتەوە..

هیچ کەسێک ناتخاتە شوێنێکی تایبەت لای خۆی وەک ئەو شوێنەی تۆ بۆ ئەوی دادەنێیت، ئەوە لە سەرەتاوە قبوڵ بکە و بەردەوام بە لە ژیانت، وە لە بیری مەکە؛ گەورەترین هێزی تۆ خۆشەویستی کەسێکی تر نییە بۆت، بەڵکوو ئەو خۆشەویستییەیە کە لە ناخی خۆتدا بەرزدەبێتەوە. ڕێگەمەدە هیچ کەسێک زیان بەو خۆشەویستییەی ناخت بگەیەنێت، تەنانەت ئەوانەی کە زۆر خۆشەویستیشن لات. مرۆڤەکان دەگۆڕێن، ڕەفتارەکانیان دژ بە یەکە، هەستەکانیان دەشێوێت. لە کۆتای ڕۆژەکەدا دووبارە خۆت لەگەڵ خۆتدا دەمێنیتەوە، خۆت و خۆشەویستیت بۆ بەزەیی هیچ کەس جێمەهێڵە.. سەرەڕای هەموو شتێک ئارامی ڕۆحت بپارێزە.

'چا'ەکەت بخۆرەوە و زۆر گرنگی بە ورتە ورتی ئەوانی دیکە مەدە لێی بگەڕێ هەرشتێک تیدەپەڕێت با تێبپەڕێت تۆ ئەمجارە هیچ مەکە و وەک بینەرێک سەیر بکە، هەندێک جار باشترین کاردانەوە ئارامبون و لە دوورەوە سەیرکردنە..

ئێستا ، کەسانێکی زۆر ھەن لەپشت مۆبایلەکانیانەوە بێتاقەت و تەنھان ، نەک جیھانی دەرەوە بەڵکوو جیھانی سۆشیال میدیاش ئەوانی ناوێت ' ھیچ کەسیش لەسەر حەقیقەتی خۆیان قبوڵیان ناکات، ھەڵبەتە خۆشم یەکێکم لەو کەسانەی بە کوژاندنەوەی مۆبایلەکانیان جیھانی ئەوانیش ئەکوژێتەوە ، بۆ ھەموو ئەوانەی نەبوونە ئازیزی کەسێک ، خۆشمەوێن🖤