م.هەردی سیوەیلی(شارەزای زانکۆڵاین)
Open in Telegram
Computer Teacher سەرپەرشتیاری ستافێکی بەئەزموون لە هاوکاری کردن و پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12
Show more402
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکارانەى 12ى ئامادەیى کە ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەگەراوەتەوە دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ بەدواوە بەشى سکاڵا لە سیستمى زانکۆلاین کارا دەکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەى داواکارى وەرگرتنیان پێشکەش کردووە، بەڵام ناویان نەگەراوەتەوە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خوێندکار لە ڕێگەی ( بەکارهێنەر و ووشەی تێپەڕ )ەکەیەوە دەتوانێت داخڵی ( زانکۆ لاین ) ببێت و سکاڵا بکات، هاوکات خوێندکار تەنها دەتوانێت یەک بەش هەڵبژێرێت کە سکاڵا دەکات .
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی راپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەئێستادا ناویان لەكۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین هاتۆتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) دەتوانن لەبەیانی رۆژی سێشەممە كە دەكاتە (26 – 9 – 2023) سەردانی تۆماری كۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین بكەن بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، چونكە لەرۆژی (1 – 10 – 2023) دەوامی خوێندنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەستپێدەكات.
پێداویستییەكانی وەرگرتنی خوێندكارانی بەكالۆریۆس لەزانكۆی راپەڕین
پێویستە خوێندكاران ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان ئەسڵ و کۆپی پێداویستیەکان:
• بڕوانامەی پۆلی (12) بەپەسەندكراوی لەلایەن بەڕێوەبەری قۆتابخانە، یان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە.
• كۆپی رەنگاو رەنگی كارتی نیشتمانی
• كۆپی رەنگاو رەنگی پێناس (هوية الاحوال المدنية)
• كۆپی رەنگاو رەنگی رەگەزنامە (جنسیە)
• كۆپی رەنگاو رەنگی كارتی زانیاری
• كۆپی رەنگاو رەنگی فۆڕمی خۆراك
• وێنەی خوێندكار (10) دانە
• پشكنینی چاو + گروپی خوێن
• پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون
• بڕی (50) هەزار دینار بۆ دەستپێكی مامەڵەی وەرگرتن
• (بەڵێننامە + كەفالەتنامە) لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدرێت ئەو خوێندکارانەشی شوێنی نیشتەجێبونیان دوورە دەتوانن لەدادنوسی شوێنەکانیان بیکەن و بیهێنن بۆ زانکۆی راپەڕین بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان
✍️ئاگاداری بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢✍️
ئاگاداری دەرچووانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەکەینەوە، کە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرجەم مامەڵەکانی قوتابیان بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدەدات، بۆیە ئەگەر ناوەکەت لە یەکێک لە بەشەکانی كۆلێژی تهكنیكی ههولێر و پهیمانگاكانی سنوری پارێزگای ههولێر گەڕاوەتەوە، دەتوانی سەردانی بەشی تۆمار بکەیت بۆ پێدانی ٢ کتابی فەرمی بۆ هێنانی (بڕوانامە و پشکنینی چاو) دواتر لە رێگەی ئەم لینکەوە راستەوخۆ و بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانی مامەڵەکەت پێشکەش بکەیت 👇👇👇
https://admissions.epu.edu.iq/khti/
پڕۆسەی زانکۆلاین دوای 10 ڕۆژ کۆتای هات
خودای گەورە چی باشە بیکات بە قسمەتی هەموولایەك ان شاءاللە
هیوای باشترین بەشتان بۆ دەخوازم
ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە له دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن
سەلاوتیش لەسەر خۆشەویستی بەر دلان پێغەمبەری ئازیزمان محمد د.خ لەسەر بێت لەبیر مەکەن .
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پیشهیی بەشەکانی
✅كۆمپیوتهر
✅ بازرگانی
✅كارهبا
✅ گهشت و گوزار
بۆ نمرهی خوار ( 60 )
( فۆرمی دهستی دابهشدهكرێت له
👈🏻 زانكۆی پۆلی تهكنیكی سلێمانی )دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی بکەن لەقرگە پشت بەنزینخانەی وڵات
Repost from پۆلی 12 بەرەو زانکۆ
قوتابیانی سنوری شەقڵاوە و دەوربەری
ئەوانەی خوازیاری بەشی وەرزشن 😍
ئاگاداری ..!!
ئاگاداری بۆ ئارەزوومەندانی وەرگرتن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی.
ئاگاداری دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکەینەوە ، ئەوانەی ئارەزوومەندی بەشی پەروەردەی وەرزشین لە کۆلێژەکەمان، مەرجی وەرگرتن لەم بەشە گۆڕانکاری تیادا کراوە، کە بریتین لەم مەرجانەی خوارەوە:-
١- نمرەی %55 بە سەرەوە دەتوانن بە سیستەمی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.
٣- نمرەی %50 تاکە %55 دەتوانن بە سیستەمی پاڕالێل پێشکەش بکەن.
#ڕاگەیاندنی_کۆلێژی_پەروەردەی_شەقڵاوە
