نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّابٌ💎
Closed channel
حمد بۆ ئەو الله یەی شایەنی حمد کردنە ، حمد بۆ ئەو اللە یەی خۆی دەستی عبدەکانی ئەگرێ و هیدایەتیان ئەدات لەخۆی نزیکیان ئەکاتەوە گەر سەریشیان لێبشێوێ هەر بۆلای خۆی ڕایان ئەکێشێ تا دێنەوە سەر ڕێگا ..
Show more1 683
Subscribers
-324 hours
+17 days
+2830 days
Posts Archive
لەوانەیە لە هەندێک کاتدا خەیاڵت بەرەو کاری هەڵە و نابەجێ بڕوات...شوێنەکە چۆڵ و گونجاوە کاتەکە تەواوە، ڕێگەکان خۆشکراون و لایەنەکانی خراپە ڕازێنراونەتەوە؛ شەیتان لەسەر سەرت وەستاوە مۆبایلەکەت لەنێو دەستتدا جێگیرە و چاوەکانت لەسەر شاشەکەی ڕاماون , تەواو لەو ساتەدا ئیمان و ویژدانت تاقی دەکرێنەوە؛ ئایا ئارام دەگریت و لە اللە دەترسی یاخود شوێن ئارەزووەکانت دەکەویت؟ لەبەردەم خەڵکیدا نهێنییەکانت شاراوەن و بە چاکە وەسفت دەکەن، بەڵام لە پەنا و شاردراوەکاندا کارێک دەکەیت کە لە ئامادەیی و بینینی الله شەرم ناکەیت! مەڵێ کەس بەمە نازانێت و ئابڕووم ناچێت! مەڵێ من کچم و کەس گومانم لێ ناکات! مەڵێ تەنها مۆبایلێکە و کەس لە پشتی شاشەکەوە نامبینێت! مەڵێ با فێر ببم بۆ داهاتوو! مەڵێ با تەنها گوێ بگرم! مەڵێ هەر ئەمجارەیە و دوایین جارە! مەڵێ لەوانەیە زانیارییەکی بەسوودی تێدا بێت! مەڵێ دواتر تەوبە دەکەمەوە! مەڵێ... و مەڵێ... الله تعالی تۆی بینیوە کە سەری چیتکردووە گوێت لە چی گرتووە و نیازی چییت لە دلدا بووە ئایا شەرم لە پەروەردگاری خۆت ناکەیت بەو حاڵەوە بتبینێت؟! یادتبێت ئەو چاوەی تەنها بۆ ئارەزوویەکی کاتی بەکاری دەهێنی نیعمەتێکە لەلایەن ئەوەوە پێتبخشراوە و دەکرێت لە ساتێکدا لێت وەربگیرێتەوە گەورەترین دۆڕان ئەوەیە لەبەردەم دروستکراوەکاندا خۆت بە پاک دەربخەیت بەڵام لەلاى دروستکەرەکەت پەڕەی کردەوەکانت پڕ بێت لە سەرپێچی... دەستبەجێ مۆبایلەکەت دانێ، چاوەکانت بپۆشە و بگەڕێوە بۆ لای ئەو زاتەی کە دەرگای ڕەحمەتی هەمیشە واڵایە بەرپەرچی هەوا و ئارەزووەکانت بدەرەوە تاوەکو شیرینی باوەڕ لە ناخى دڵتدا بچێژیت.
😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳
https://t.me/addlist/de4uI2X5cyM0MTYy
عن ابن شوذب قال: اجتمع محمد بن واسع ومالك بن دينار فتذاكروا العيش، فقال مالك: ما شيء أفضل من أن يكون للرجل غلة يعيش منها، فقال محمد بن واسع: طوبى لمن وجد غداء ولم يجد عشاء، ووجد عشاء ولم يجد غداء والله عنه راض، أو قال: والله عنه راض.
عن أبي سليمان الداراني قال:
إذا سلا العبد عن الشهوات فهو راض.
ئیبن شوذب دەڵێت: مالیک کوڕی دینار و محمد کوڕی واسع کۆبوونەوەو باسی ژیانیان ئەکرد، مالیک فەرمووی :هیچ شتێک باشتر نیە لەوەی کە پیاو کاسپیەکی هەبێت و پێی بژیت، محمد وتی: سەرفرازی بۆ کەسێک نانی بەیانی هەیەو ئێوارەی نیە، وە ئێوارەی هەیەو بەیانی نیە وە ئەو لە پەروەردگار ڕازیە، یان وتی: پەروەردگار لەو ڕازیە.
باوکی سولێمان ئەڵێت: ئەگەر بەندە سەلامەت بوو لە شەهەوات و ئارەزووەکان ئەوە ڕازیە.
[ الرضا عن الله بقضائه ].
پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی حەڵاڵی کردووەتە مایەی ئاسایش و سەربەرزی و شانازی، و حەرامی وەک زەبوونی و ترس و شەرمەزاری لێکردووە.
وانازانن ئافرەتە موسڵمانە مولتەزیمەکانیش توشی نەخۆشی (اسراف) بوون؛ لەکاتی هاوسەرگیری کردنیان؟وردەوردە سۆشیال میدیا بەهەموو جۆرەکانییەوە ،کاریگەری خۆی دانا و مەبەست و ئامانجی سەرەکی خۆی پێکاوە لە دوورخستنەوەی موسڵمان لە مەبەستەسەرەکییەکانی دروستبوون و هاتنەدونیا و ژیانکردنیان ! بەداخەوە کە ئافرەتانی موسڵمانیش هەریەکەیان و بەجۆرێک گیرۆدەبوون و بوون بەو تەڵەیەوە کە لەمێژە و لەڕێگای جیاوازەوە بۆیان دانرابوو ! یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەڕواننە ئافرەتانی تر جگە لەداواکردنی مارەییەکی زۆر و دانانی بڕێکی زیاتر وەک (مارەیی پاشەکی)کە ئەویش تەنها زیادەیەکە و بۆمەبەستی تر دایدەنێن! لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەناو دەڵێن ئاهەنگ ناگێڕین ،چونکە لە ڕاستی دا دونیایەک مەسرەفی زیادە و ئەرکی زیادە ئەخەنە سەرشانی هاوسەریان بەداواکردن وکڕینی جلوبەرگی باڵاپۆشی زۆر (دەستێک بۆ نیشانەکردن دەستێک بۆ مارەکردن ،دەستێک بۆخەنەبەندان دەستێکیش بۆگواستنەوە)! سبحان الله لەگەڵ ئەوەی ئەو بەهانەیە دێننەوە کە تەنها ئافرەتن و نامەحرەمیان لەگەڵدا نیە! کەچی ڕۆژی دواتر دونیایەک وێنە وڤیدیۆی خۆیان بڵاودەکەنەوە تەنها لەبەرئەوەی ڕووخساریان داپۆشیوە لەکاتێک دا بەوپەڕی زینەت و خۆڕازاندنەوەوە خۆیان دەرخستووە و بەجۆرێک هەڵسوکەوت دەکەن و ڤیدۆ دەگرن و بڵاویشی دەکەنەوە کە ئافرەتان خۆشیان شەرم دەکەن لەسەیرکردنی جابگات بەپیاوانێکی نامەحرەم ! وا ئەوەش دەبێتە مۆدێل هەر بۆنەیەکیان و کێک و شیرینیی و کۆمەڵێک هۆکاری ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی شوێن ،کە هیچیان نەضرورن نە پێویست ! بەڵکو لای ئافرەتان بۆتە چاولێکەری و لاسایی کردنەوەی ئافرەتانی ناموسڵمان ونامولتەزیم .. ئەگەر بوترێت ئەمە بۆدڵ خۆش بوونی خۆیانە و تەنها جارێکەلەژیانیان.. ئەی ئەوەی کەبڵاودەکرێتەوە و ئافرەتانی تری بۆ هاندەدرێت چی؟ پێت وایە ئەمە لەدڵسۆزی و خەمخۆرییان بێ بۆ دونیاو قیامەتی هاوسەرەکەیان و پاشان ئەو هاوسەرانەی تر کە چاو لەمان دەکەن ! بەڕاستی شوێن یەهود و نەصارا کەوتن و زۆر بەئاسانی و لەڕێگای جیاجیاوە سەرنجیان ڕاکێشان و فریویاندان ! هەمان کارەکانی ئەوان ئەنجام دەدەن تەنها لەبەرگێکی ئیسلامیانەدا ! دادەی من وەرەو ئامۆژگاری لە خوشکی خۆت وەربگرە : هاوسەرگیری بەرپرسیارییەتیەکی گەورەیە ،سەرەتا و پاش دڵنیابوونەوە لە ئیمان و اخلاقی ، و پاش ڕەزامەندی ماڵەوە وخۆتان لەسەر هاوسەرگیری ، پێویستە هەر لەوکاتەوە ڕەچاوی بارودۆخی هاوسەرت بکەیت و ، تەنها لەبەرئەوەی ئافرەتانی دەوروبەرت مارەییەکی زۆر و جلوبەرگ و ماڵێکی زۆری بۆکراوە ، تۆش خۆت بەراورد نەکەیت بەوان و هەرلەدەستپێکی ژیانتانەوە نەبیتە هۆکاری بارگرانی سەرشانی هاوسەرەکەت ! ئەو ئافرەتانەی تۆ لە سۆشیال میدیادا ئەیانبینی و لەژێر ناوی باڵاپۆشی و نیقابدا ،بوونەتە هۆکاری بەلاڕێ دابردنی ئێوەش ،بڕوابکە خۆیان پێویستیان بەوەیە قیامەت و مردنیان بەبیربهێنرێتەوە و مۆبایلەکانی دەستیان لێ وەربگری و دووڕۆژ بهێڵی بۆخۆیان بژین تا بزانن هەموو شتێک چاولێکەری و ڤیدیۆگرتن نییە وهەمووکەس وەک ئەوانی پێ ناکرێ کە بەڕیکلام کردن و خۆدەرخستن و قسە و ووتاردانی بێ عیلم ناوبانگ پەیدابکەن و ،پەیجەکانیان ببێتە سەرچاوەی دەوڵەمەندبوونیان تا دواتر هەرچی دەیانهەوێ لە کەلوپەلی ناوماڵ و پۆشاک و پێداویستی ئافرەتان (کە لەتوانای هەمووکەس دا نیە بەدەستی بهێنێت) بەدەستی بهێنن ! 📌تکایە تۆش ئەو مەکە بە نموونەبۆ ژیانت ! کەسانی زۆۆۆر لەپێشترهەن کە ببنە نموونە وسەرمەشقی ئێمە و ئێوەش ! ⬅️بڕوانە دایکە عائشە خاتوون رضي الله عنها بەمانگ ئاگر لەماڵەکەی دا نەکراوەتەوە !جلەکانی بەدەستەکانی خۆی شۆردووەو بەدەستی خۆشی پۆشاکی هاوسەرەکەی دووریوەتەوە ! ئافرەتی صحابی وامان هەبووە مارەییەکەی تەنها لەبەرکردنی چەند ئایەتێک و سوڕەتێک بووە ! ئەوان سەرمەشقی ڕاستەقینە و دڵسۆزی دونیاو قیامەتی ئێوەن ! لەناو ئەم دونیا دەستکردەی تەقلید و نمایش کردنە دەرچۆ ؛چاوێک بەناو دونیای کتێبەکاندا بگێڕە و لەژیانی دایکانی ئیمانداران و ئافرەتانی صحابی وردببەوە ! بەڕاستی ژیان وسیرەی ئەوان بارگرانی قورسی ژیان و نەبوونی و ناڕەحەتی و هەژاریت لەسەر ئاسان دەکات ، بەپێچەوانەوە دونیا ویستیت لەبەرچاو ناشرین و کەم دەکاتەوە ! ئێوە کە ئەو هەمووە هەوڵتان داوە و خۆتان بەزانستی شەرعییەوە سەرقاڵ کردووە و بەعەباونیقابەکەتان خۆتان پاراستووە ؛ لێتان ناوەشێتەوە ئەو جۆرەکەسانەی باسمان لێکردن،ببنە هۆکاری ساردبوونەوەتان .. دڵنیات دەکەمەوە نە دەوڵەمەندی و بازرگانییەکەی خدیجە خاتوون وەک ئەوەی ئێستای ئەمان بووە کە خۆیانی پێوە دەنوێنن !
داپۆشینی ئافرەت و پاراستنی سەنگینیی، بەرئەنجامی خۆشەویستییەکی بەرز و غیرەتێکی شایستەیە، نیشانەی ڕەسەنایەتی و مەردایەتییە... نەک گومان و کەللەڕەقی و گرێی دەروونی.
مەزنترین ئەرک و جەنگی ژنی موسڵمان لە سەردەمی ئەمڕۆدا پاراستنی دڵێتی بە پاکی و بێگەردی لەسەر فترەتی ڕەسەنی خۆی؛ دڵێک کە بە توندی دەستی بە دینی پەروەردگارییەوە گرتووە و شوێن شەریعەتەکەی کەوتووە...
قال أبو بكر البيهقي في «الزهد الکبیر»:-
٣١٤- سمعت أبا عبدالرحمن السلمي يقول: سمعت منصور بن عبدالله يقول: سمعت الحسن بن علويه يقول: سمعت يحيى بن معاذ الرازي يقول: الدنيا بأجمعِها لا تَسوَى غَمَّ ساعة، فكيف بغمَّ طولِ عمرِك فيها، وقطعِ إخوانِك بسببها، مع قليل نصيبك منها.
٣٢٠- أخبرنا محمد بن عبدالله الحافظ، أنبأ جعفر ب ن محمد، حدثني إبراهيم بن نصر، حدثني إبراهيم بن بشار قال: سمعت إبراهيم بن أدهم يقول: أشد الجهاد جهاد الهوى، من منع نفسه هواها فقد استراح من الدُّنيا وبلاها، وكان محفوظا ومعافى من أذاها.
یحیی کوڕی معاذ دەڵێت: تەواوی دونیا ناگاتە خەفەتی یەک کاتژمێر، چ بگا بە خەمی تەواوی تەمەنت، یان بەهۆیەوە پەیوەندی لەگەل براکانت بپچرێنیت، لە کاتێکدا بەشت کەمە تێیدا.
ئیبراهيم کوڕی ئەدهم دەڵێت: باشترین جیهاد جیهادی نەفسە، هەر کەسێ نەفسی خۆی بگرێ لە ئارەزووەکانی ئەوا ئاسوودە دەبێت لە دونیا و بەڵاکانی، وە پارێزرا و سەلامەت دەبێت لە ئازارەکانی.
اللهم اجعل عملي كله صالحا واجعله لوجهك خالصا ولا تجعل لأحد فيه شيئا..
پەروەردگارە تەواوی کردەوەکانم بکە بەکاری چاکە وە نیەتی دڵیشم لەم کارە چاکەنە تەنیا رووی تۆ بێت و مەهێڵە هیچ کەسێك هیچ بەشێکی هەبێت لێی..🫀
😳 جۆین باشترین کەناڵەکانی تەزکیە و ئامۆژگاری و پۆستی هەموو جۆر بن بەیەک کلیک😳
https://t.me/addlist/H4b6G4mSxzwxMGRi
💡طاغوت چییە؟
💡جۆرەکانی چین؟
💡چۆن کوفر بە طاغوت بكەم؟؟؟
📌ئیمام عەلی کوڕی حسین کوڕەکەی فێردەکرد و ئەیفەرموو : بڵێ باوەڕم هێنا بە اللە و کافرم بە طاغوت
[مصنف إبن أبي شیبة : ٣٥١٨]▫️سعيد بن المسيَّب ئەفەرمێ : عمری کوڕی خطاب کاتێک سەلامی لە حجر الأسود دەکرد ئەیفەرموو : ئیمانم هێناوە بە الله و کافربووم بە طاغوت .
[مصنف ابن أبي شيبة : ١٦٠٤٤]🔸طاغوت :- وشەیەکی گشتییە هەموو ( پەرستراوێك ) دەگرێتەوە جگە لە اللە، پەرستراوەکە ڕازی بێت بە پەرستن و گوێ ڕایەڵی شوێن کەوتوانی, لەفەرمانەکانی { نەگونجاو } لەگەڵ فەرمانی اللە تعالی و پێغەمبەرەکەیدا (ﷺ) ئەوە طاغوتە .
محمد بن عبد الوهاب – مجمعة التوحید – ص٩📌قال اللە تعالی: ﴿ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ ﴾جا ئهوهی باوهڕی نهبێت به تاغوت و باوهڕی دامهزراو بهێنێت به اللە، بێگومان ئهو کهسه دهستی گرتووه به بههێزترین هۆکاری ڕزگارییهوه. 💎[طاغوت هەر شتێكە بپەرسترێت جگە لە اللە لەگوێڕایەڵیكردن یان شوێنكەوتن یان هەر جۆرێكی عیبادەت كە بۆ اللە سبحانە بكرێت ئەوا بۆ جگە لە اللە ئەنجام بدرێت و كەسەكە یان شتەكە بێدەنگبێت یان ڕازیبێت لە پەرستی ئەوا طاغوته وە ئەوەشی عیبادەتی بۆ كردووە طاغوت پەرستە] ▫️حدثنا عمرو بن عبداللَّه الأودي، ثنا وكيع، عن سفيان، عن أبي السوداء النهدي، عن جعفر بن أبي المغيرة، عن سعيد بن جبير، (لە ابن عباس ـەوە دەربارەی ﴿ الْعُرْوَةِ الْوثْقَى ﴾ئەڵێ: واتای لا إله إلا الله ـیە.) ▫️حدثنا حجاج بن حمزة ، ثنا شبابة ، ثنا ورقاء ، عن ابن أَبي نجيح ،( لە مجاهد ـەوە دەربارەی ﴿ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ ﴾ ئەڵێ: طاغوت : شەیتانە لە سەر شێوەی مرۆڤ کە خەڵک بۆ حوکمڕانی دەگەڕێنەوە لای و ئەم خاوەن فەرمانیانە.)
[ تفسیر ابن أبي حاتم ]▫️ابن ابي حاتم ئەڵێ: اخبرنا محمد بن سعد العوفي -فيما كتب الي- حدثني عمي الحسین حدثني ابي عن ابيه عن ابن عباس فەرمووی: (طاغوت ئەوانەن کە لەبەردەمی بتەکانن بەناوی بتەکانەوە درۆ دەکەن بۆئەوەی خەڵک گومڕابکەن.)
[تفسیر ابن ابي حاتم: ٤/ ۲۹٦-۲۹۷]▫️ابن ابي حاتم ئەڵێ: حدثنا ابي قال حدثنا اسحاق بن الضیف حدثنا حجاج عن ابن جریج اخبرني ابو الزبير: (لە جابر بن عبداللە بیستویەتی کە پرسیاری لێکراوە دەربارەی طاغوتەکان، ئەویش وتویەتی، کاهینەکانن شەیتان بەسەریان دادەبەزێ.)
[تفسیر ابن ابي حاتم:۲۹۷/٤]▫️أبو القاسم الطبري اللالكائي رحمه الله ئەڵێ: ۱۸۳۰- وَأَنَا مُحَمَّدٌ، قَالَ: نا يَحْيَى، قَالَ: نا عَلِيُّ بْنُ مُسْلِمٍ، قَالَ: نا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ، قَالَ: نا حَمَّادُ بْنُ زَيْدٍ، عَنِ الْجَعْدِ أَبِي عُثْمَانَ، قَالَ: حَدَّثَ سُلَيْمَانُ بْنُ قَيْسٍ الْيَشْكُرِيُّ، وَكَانَ مِنْ أَهْلِ الْبَيْتِ قَالَ: " قُلْتُ لِجَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ: أَفِي أَهْلِ الْقِبْلَةِ طَوَاغِيتٌ؟ قَالَ: لَا، قُلْتُ: أَكُنْتُمْ تَدْعُونَ أَحَدًا مِنْ أَهْلِ الْقِبْلَةِ مُشْرِكًا؟ قَالَ: لَا
[شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة: ٥۰۲-٥۰۳ /۲]سولەیمانی کوڕی قەیسی یەشکوری ئەڵێت :وتم بە جابری کوڕی عبد الله (رضي الله عنه) لەناو ئەهلی قیبلەدا طواغيت ی تیایە ؟ فەرمووی : نەخێر ، وتم ئێوە هیچ یەکێک لەئەهلی قیبلەتان بەموشریک دائەنا ؟ فەرمووی : نەخێر . ▫️ئەهلی قیبلە واتە:[ئەو کەسەی کە نوێژ ئەکات و هیچ کوفر و شیرکێکی لێ نەبینراوە #بەڵام ئەو کەسەی نوێژ ئەکات و کوفر و شیرکی هەیە بە ئەهلی قیبلە حساب ناکرێت] ▫️[جابری کوڕی عبداللە(رضي الله عنه)اجماعی هەموو هاوەڵان نەقڵ ئەکات بۆمان کە لەناو موسڵماناندا بەهیچ شێوەیەک طاغوت بوونی نییە ئەمە ڕەدێکە بۆ ئەوکەسە و شوێنکەوتوانی کە موسڵمانی ڕەشوەخۆر بە طاوت وەسفەکەن] ▫️ابن وهب ئەڵێ : ئیمامی مالک پێی وتم : الطاغوت : ئەوەیە کە لە غەیری اللە دەپەرسترێت. (#ابن_ابی_حاتم)[فریشتەکان و پێغەمبەران و پیاوچاکان نابنە طاغوت چوونکە ڕازینین بپەرسترێن] ▫️سهل بن عبدالله التستري ئەڵێ: الطاغوت: شەیتانە، وە سەرە گەورەی هەموو طاغوتەکان بریتیە لە نەفسی فرمانکەر بە خراپە، چونکە شەیتان دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤ ناشکێ تەنها لە ڕێگای ئارەزووەکانی نەفس نەبێت.
(تفسير سهل بن عبدالله التستري١/٥٤)[أَرَءَیۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَـٰهَهُۥ هَوَىٰهُ﴾ [الفرقان: ٤٣]الله تعالی کەسانێکی بەوە وەسف کردووە کە هەواو ئارەزووی خۆیان کردووە بە پەرستراوی خۆیان. ▫️طبري ئەڵێ: حدثنا محمد بن بشار قال حدثنا محمد بن جعفر قال حدثنا شعبة عن ابي بشر عن سعید بن جبير: دەربارەی ئەم ئایەتە(بالجبت والطاغوت)ووتی: جبت ساحیرە بەزمانی حەبەشە، طاغوتیش کاهینە.
[تفسیر الطبري:۱۳۷/۷]▫️طبري ئەڵێ: حدثنا ابن المثنی قال حدثنا عبدالاعلی قال حدثنا داود عن ابي العالية وتی:(جبت ساحیرە، طاغوتیش كاهینە.)
[تفسیر الطبري:۱۳۷/۷]#درسی_عقیدەی
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «رَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ«
ٲخرجە الترمذي
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتۍ: لووتۍ بەخۆڵدا بچێت ئەو ڪەسەۍ ناوۍ منۍ لەلا بهێنرێت و سەڵاوات نەدات لەسەرم .
اللهم صل وسلـم علۍ نبینا محمد
قال عبد الله بن عمر رضي الله عنهما:
إن الرجل ليستخير الله فيختار له، فيتسخط على ربه، فلا يلبث أن ينظر في العاقبة، فإذا هو خير له.
هاوەڵی بەڕێز ئیبن عومەر فەرموویەتی: پیاو هەیە داوا لە پەروەردگار دەکات خێر بهێنێتە ڕێگای لەو شتەی داوای دەکات، بۆی هەڵئەبژێرێت، توڕە ئەبێت لە پەروەردگاری، نامێنێتەوە تا سەیری ئەنجامەکەی بکات، لە کاتێدا کە خێری تێدایە بۆی.
[ الرضا عن الله بقضائه لابن أبي الدنيا ].
💭ئەی موسڵمانی بەڕێز کاتێک داوای شتێک لە پەروەردگار دەکەیت لە کارێکدا لە شتێکدا کە پێتببەخشێت و بۆت بهێنێتە جێ گەر خێری تێدابوو بۆت، ئەوە لەسەرت پێویستە کە هەرشتێکی لەبەرامبەردا پێ بەخشی ڕازی ببیت و دڵنیابیت کە ئەمە بۆتۆ چاکترە و ئەمە بۆتۆ خێری تێدایە، نەک ناڕازی بیت و گلەیی لە پەروەردگار بکەیت، تەنانەت گەر هاتوو هیچیشی پێنەبەخشیت!، ڕازیبوون بە بڕیارەکانی پەروەردگار ژیانێکی خۆشگوزەران و ئاسودەت بۆ دێنێ..
قال ابن أبي الدنيا في «محاسبة النفس»:-
١٠٤- حدثني أبو حفص الصيرفي، حدثنا عبدالرحمن بن مهدي، سمعت محمد بن النضر الحارثي، فحاك في نفسي منه شيء فحدثني مفضل بن يونس، عن محمد بن الزفر قال: ذكر رجل عند الربيع بن خيثم فقال: ما أنا عن نفسي براض فأنفرغ منها إلى ذم غيرها، إن العباد خافوا الله على ذنوب غيرهم وأمنوه على ذنوب أنفسهم.
موحەممەد کوڕی زوفەر دەڵێت: باسی پیاوێک کرا لای رەبیع کوڕی خەثیم فەرمووی: من لە نەفسی خۆم ڕازی نیم، ئایە واز لە سەرزەنشتکردنی خۆم بهێنم و سەرزەنشتی خەڵکی بکەم، بەڕاستی بەندەگەلێک لە پەروەردگار ئەترسن لەسەر تاوانی غەیری خۆیان، وە ئەمینن لێی لەسەر تاوانی خۆیان.
