توێشووی قیامەت
Open in Telegram
مجاهد بن جبر رحمە اللە ئەفەرمووێت: "عالم ئەو کەسەیە کە لەخوائەترسێت ئەگەر عیلمی کەمیش بێت ، وە جاهیل ئەو کەسەیە کە بێ فەرمانی خوا بکات ئەگەر عیلمی زۆریش بێت"
Show more999
Subscribers
-224 hours
-97 days
-2530 days
Posts Archive
لە هاویندا گەرما بێزارمان دەکات و سکاڵامانــە،لە زستانیشـدا دەناڵێنین بەدەسـت سەرمـاوە.
لە بەهەشـتدا ﴿لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا﴾
نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات،
نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات...
- خودایــە لـە ئەهــلی بەهەشت بین...🤲🏻🤍#توێشووی_قیامەت
اللَّهُمَّ إِنَّكَ خَلَقْتَ نَفْسِي وَأَنْتَ تَوَفَّاهَا لَكَ مَمَاتُهَا وَمَحْيَاهَا إِنْ أَحْيَيْتَهَا فَاحْفَظْهَا وَإِنْ أَمَتَّهَا فَاغْفِرْ لَهَا اللَّهُمَّ أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ
خوایە تۆ نەفسى منت بەدى هێناوەو تۆ دەیمرێنى ، مردن و ژیانى بۆ تۆیە ، ئەگەر ژیاندت بیپارێزەو ئەگەر مراندت لێ ى خۆش ببە ، خوایە داواى پارێزراوى و لەش ساغیت لێ دەكەم..🥺🤲🏻
#توێشووی_قیامەت 🦋
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (البقرة (٢): ٢٠٨)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه).
پێش 1446ساڵ لە مەککە زۆر ناڕەحەت کرا،
لە تاریکایی شەودا مەککەی جێهێشت و کۆچی کرد،
دوای هەشت ساڵ لەم ڕووداوە بە ڕۆژی ڕووناک گەڕایەوە،
بە سوپاکەیەوە لەهەر چوار دەرگاکەیەوە هاتنە ناو مەککە...
ئەو ئایینەی بە یەک پیاو دەستی پێ کرد،
لە ئەشکەوتێکی تاریکی مەککەوە ڕووناکی پێ‌بوو بۆ هەموو جیهان،
ئیمڕۆ یەک ملیار و نیو مرۆڤ باوەڕیان پێی هێناوە و
بەردەوام لە بڵندگۆکانەوە دەنگی دووبارە دەکرێتەوە:
"أشهد أن محمداً رسول الله" ❤
- ئەدهەم شەرقاوی
#توێشووی_قیامەت
ڕۆژێـک ئیمامی ئەبوبەکر چووە سەر مینبەر و فەرمووی:
کێ لەئێوە سوورەتی تەوبە دەخوێنێتەوە؟
پیاوێک وتی: من.
فەرمووی: بـخوێـنـە.
کە گەیشت بە ئایەتی:
" إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ" بە هاوڕێکەی وت خەمبار مەبە.
گریا و فەرمووی وەڵڵاهی من هاوڕێکەیم...💔
#توێشووی_قیامەت
- مۆڵەتم دراوە هیجرەت بکەم!
ئەبوبەکر فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ،
هاوڕێی سەفەرت دەبم؟
فەرمووی: بەڵێ!
عائیشە دەفەرموێت: وەڵڵاهی وام دەزانی کەس لەخۆشیدا
ناگری، هەتا ئەو ڕۆژە باوکمم بینی لەخۆشـیدا دەگریا...♥️
#توێشووی_قیامەت
❖سە‌ری ساڵی کۆچی..
سبەی یەک شەممە 7ی تەمووز، یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی نوێی۱٤٤٦ی کۆچییە. ١٤٤٦ ساڵ لەمەوبەر کۆتا پێغەمبەری ئازیزمان ﷺلە مەککەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد و ئەم کۆچەش لە جیهانی ئیسلامییدا وەک دەستپێکی رۆژژمێری کۆچی دیاری کرا.
#سە‌ری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_۱٤٤٦
#کۆچ
#توێشووی_قیامەت
هه‌ر که‌سێك له‌به‌ر خوا له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ی خۆش‌بێت(له‌کاتێکدا ده‌توانێت تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه) ئەوا پاداشتی ئەو لێخۆشبوونەی لەلای خوایە‌و نافه‌وتێت..!
خوای گه‌وره(تَبارَكَ وتَعالَى) فه‌رموویه‌تی:
﴿ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ﴾.
📔[الشورى: 40].
له ڕۆژی قیامه‌ت بانکه‌رێك بانگ ده‌کات‌و ده‌ڵێت هه‌رکه‌سێك هه‌قی لای خوای گه‌وره هه‌یه بابێت وه‌ری گرێته‌وه، ئه‌و حه‌قه‌ی که‌سێك له به‌ر خوای په‌روه‌ردگار له یه‌كێك خۆش ده‌بێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی:
ئەو دوو كەسەى دەبێتە شەڕە جنێویان‌و قسەى نەشیاو بەیەكتر دەڵێن، هەموو تاوانەكەى لە ئەستۆى ئەوەیانە كە سەرەتا دەستى بە جنێودان كردووە، بەو مەرجەى ستەم لێكراوەكە سنور نەبەزێنێت‌و لە بەرامبەرەكەى زیاتر نەڵێت.
ئيمامى عه لى ده فه رموويت:
ئه گه ر هاورييه كى به وه فات هه بێ ئه وا
تۆ خاوه نى هه موو جيهانيت...🫀🌿
Repost from مسلم الهموندي
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بەڕاستی خوای باڵادەست بە بەزەیی و بەخشندەیە و شەرم دەکات کاتێك بەندەکەی دەستی بۆ بەرز بکاتەوە و هیچ چاکەیەکی بۆ تێنەکات .
| صحيح الجامع ( ١٧٦٨ ) |
#مسلم_الهموندي
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (الرحمن (٥٥): ٢٦)
هه‌رچی که‌س له‌سه‌ر زه‌وی دایه نامێنێ و تیا ده‌چێ.
#توێشووی_قیامەت 🥲
( إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُواْ وَلَا تَحۡزَنُواْ وَأَبۡشِرُواْ بِٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ) فُصِّلَتْ : ٤٢٤٨
ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...
تەفسیری ئاسان
