en
Feedback
KCC Trade 💵💰

KCC Trade 💵💰

Open in Telegram

ئه‌م گروپه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شیكار و سیگناله‌كان (دراوی ئه‌لیكترۆن و فۆریكس) بۆ هه‌ر پرسیار و سه‌رنجیك @KozhanMohsenn #kcc

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
573
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive

بیتکۆین لەشیکاری دورمەودا بەگەرانەوە بۆ ناوچەی ٣١٧٠٠ یش وەک ڕیتێست حساب ئەکرێت بۆ دابەزینێکی زیاتر هەر کات توانی لە٣٢ هەزار کاندڵی ٤ سەعاتی دابخات ئەتوانێت تا ٣٤٥٠٠ بۆ ٣٥ هەزاریش بەرزبێتەوە بەڵام لەکۆتاییدا بەپێی ئەم پاتێرنە ئەبێ شکان بکات بۆ ناوچەکانی خوارەوە زۆر کەس پیی وایە جارێکی تر گەرانەوەومان نابێت بۆ ناوچاکانی خوارەوە بەڵام بەلەدەست دانی ئەو پاتێرنە ئەگەرەکانی خوار ١٥ هەزاریش لەبەر چاون کە کڕیارانی هۆڵ دو سپۆت چاوەرێی ئەکەن بەهیوای هەموان لەخێر وقازانجدا بن

🔤🔤🔤. 🔤🔤🔤

🔤🔤🔤. 🔤🔤🔤🔤

وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیاری دا بە قەدەخەکردنی ئەپلیکەیشنی تەلەگرام و دەڵێت، ئەو بڕیارە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بۆ پاراستنی داتا کەسییەکانی هاووڵاتییانە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-08-2023، وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوا و پێشنیازی دەسەڵاتە باڵاکان و پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانییەوە، بڕیاریان دا بە قەدەخەکردنی تەلەگرام، چونکە پێیوایە لەو رێگەیەوە زانیاری و داتا کەسییەکانی هاووڵاتییان دزەی پێکراوە و پێچەوانەی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەپلیکەیشنەکەدا کراوە. وەزارەتی گەیاندنی عێراق دەڵێت، "دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت چەندین جار داوایان لە ئیدارەی تەلەگرام کردووە کە هاوکاربن لە داخستنی ئەو شوێنانەی هۆکارن بۆ دزەپێکردنی داتا و زانیارییەکانی دامودەزگا فەرمییەکان و زانیاریی کەسیی هاووڵاتییان، بەشێوەیەک مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئاشتیی کۆمەڵگە دروستکردووە، بەڵام کۆمپانیاکە وەڵامی نەداوەتەوە و هیچ یەکێک لەو داواکارییانەی جێبەجێ نەکردووە". وەزارەتی گەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە رێز لە مافی هاووڵاتییان دەگرن لە ئازادیی رادەبڕین و گەیاندن، بەبێ ئەوەی دەست ببرێت بۆ ئاسایشی دەوڵەت و دامودەزگاکانی، متمانەشیان بەوەیە کە هاووڵاتییان لەو رێکارە تێدەگەن. ئەمە لەکاتێکدا لە دوێنێوە بەشێک لە گرووپە چەکدارە شیعەکان داوایان دەکرد تەلەگرام لە عێراق دابخرێت، پاساویان بۆ ئەو کارە ئەوەیە کۆمپانیاکە هاوکاریی عێراق ناکات لە سڕینەوەی ئەو کەناڵانەی کە سەر بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانن، یان کەناڵی هەواڵی دزەپێکراون. ئیبراهیم میرانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "پڕۆژەیاسای گەیاندن لە پەرلەمانە، یەکێک لە پێشنیازەکانیان ئەوەیە کە بە فەرمی نووسینگەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لە عێراق بکرێتەوە، لەو رێگەیەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی کەناڵ و پەیجەکان بکرێت، هەمیش دەبێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ گەنجینەی عێراق." هەروەها کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لیژنەکەیان لەگەڵ ئەوەیە هەندێک ئەپلیکەیشن و سایت دابخرێن و فیلتەر بکرێن کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی عێراق، "بەڵام نابێت ئەمە بکرێتە پاساوێک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی تاک و رادەبڕین." رۆژی 22-07-2023 سەنتەری میدیای دیجیتاڵیی عێراق DMC هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی تەلەگرام لە عێراق و رایگەیاند، بەمدواییانە دەیان کەناڵی تایبەت بە پەرەپێدانی تەکنیکی فێڵکردن و دنەدانی ئەلیکترۆنی کراونەتەوە، داتا و زانیاریی بەکاربەرانی عێراق و دەزگا ئەمنی و حکومییەکانیان بردووە. گوتیشی، کەناڵ هەیە بۆ هەراسانکردنی کچان و ژنانی عێراق، دوای دەستگرتن بەسەر هەژمارەکانیان، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لێدەکرێت لە رێگەی کەناڵی دیکەوە، بەهۆیەوە هەندێک کچ کوژراون و ئابڕووی دەیان خێزانی عێراق براون. سەنتەری میدیای دیجیتاڵیی عێراق باس لەوە دەکات چەندین جار داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە ئەو کەناڵانە دابخات، بەڵام گوێی پێ نەداوە، هاوکاریکردنیان لاواز بووە.

Tp2 ✔️

Dax🙈

هاوریان ئاگادار بن كاتیك سیگنالیك له‌ تارگیتی یه‌كه‌م ئه‌دات پیویسته‌ تۆ ستۆپ لووس بهینیته‌ شوینی داخل بوون بۆ ئه‌وه‌ی توشی زه‌ره‌د نه‌بیت ,یان چاوه‌ری بكه‌یت بۆ قازانجی زیاتر ... 💥💥💥 Kcc Trade

Buy limet. CADCHF 0.64900 🎯Target 0.65286 🎯Target 0.65660 🎯Target 0.66000 Stop loss 0.64700 تکایە بەرێزان ریسک مەکەن ستۆپ کەمە تارگێت فراوانە ان شااللە دەیگرین

یاساکانی پاراستنی سەرمایە لەفۆرێکس بۆپەیڕەوکردنی ریسک مەنەجمێنتی سەرمایەکەت پێویستە جەند یاسایەکت هەبێت ١/ هیچ کات متمانەی سەدا سەد بەم بازارە نەکەیت هەتا ئەگەر دڵنیابویت لەسیگناڵێک یان جوڵەیەکی بازار نەکەیت لەیاسای داخڵ کردنی سەدا یەک تا ٥ زیاتری ئەکاونتت داخڵی هیج سیگناڵێک بکەیت ٢/ لەکاتی داخڵ بون لەهەر سیگناڵێک لۆتەکانت دابەش بکە تا بتوانیت لەئەگەری پێجەوانە بونەوەی نەرز لەسەرت لەهەمو نرخەکان تۆ ئۆردەرت هەبێت بۆئەوەی بەدوربیت لەزەرەر بۆنمونە گەر ئەتەوێت لۆتی 0.06 بەکاربهێنیت پێویست ناکا لەگەل یەکەم داخڵ بون یەکسەر هەمو لۆتەکە داخڵ بکەیت ئەتوانیت دابەشی بکەیت بە 0.02. 0.02. 0.02. ئاوا هەرجەند نرخ پێجەوانە بێتەوە تۆ لەبەرزترین نرخ یان نزمترین نرخ ئۆردەرت هەیە وە لەیاسای ریسک مەنەجمێنیی خۆت لات نەداوە هەر هەمان لۆتت داخڵ کردوە کەسەرەتا بەنیازبویت داخڵی بکەیت ٣/ بۆ خێرێکی کەم پارەیەکی زۆر مەخە ریسکەوە .زۆر کەم ترەیدەروخاوەن گروپەکان ئەم خاڵە باس ئەکەن تۆ ئۆردەرێکی هەیە ٥٠ دۆلار لەخێرە ئەڵیی با ببێت بە ٦٠ ئینجا دایئەخەم هەرجەند سەروخوار ئەکا ناگا بەو خێرەی تۆ ئەتەوێت پێویست بەوە ناکا قازانجی ٥٠ دۆلار بکەیتە قوربانی ١٠ دۆلار پێیوستە رازی بیت بەو خێرەی کەئیستە هەیە نەک لەپڕ بگەرێتەوە خێرەکەشت بروات وبچێتە زەرەریش ٤/ پیویست ناکا بەردەوام ئۆردەرت هەبێت وهەمو هەفتەکە لەسەر جارت بمێنیتەوەو هەر خەرکی ئۆردەر کردن بیت جونکە گەر لەهەفتەیەک ١٠ ئۆردەری سەرکەوتوت هە بێت بەدوئۆردەری هەڵە قازانجەکەت دائەنێیتەوە لەبەر ئەوە هەوڵ بدە ئۆردەرکردنت کەم وپوخت بێت لەزۆرو بۆر باشترە

ئه‌مشه‌و بازار دا ئه‌خریت,به‌ گشتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چۆن بوویت
Anonymous voting

Ordare gold clos la shwene daxl bwn enshala la shweneke tr daegren

چه‌ند كه‌س له‌ سیگنالی btc و enj قازنجی كرد
Anonymous voting

Gold Buy limit 1921.79 Target 1927 Target 1933 Target open Stop loss 1913