𓆩♡صدای خەستم ♡𓆪
Open in Telegram
کەس تێ نەگەیشت دەنگی من ماندووە نەک خۆش💔" @Parwana_Group 𝙾𝚠𝚗𝚎𝚛: @Sesy_m 𝙳.𝙲: 25•4•2023 🤍!
Show moreThe country is not specifiedMusic38 226
1 093
Subscribers
-224 hours
-137 days
-4430 days
Posts Archive
1 093
هەموو پۆستەکان دیلێتی کران و ئیتر پۆست ناکرێتەوە دۆزینەوەی کەسێ کە گوێ لە دەنگی دڵت بگرێ باشترە لە دانیشتن و نوسین و خوێندنەوە🙂↔️💜بای!.
1 093
ساڵانێک ئەڕوا لە تەمەنت بێ ئەوەی ئاگاداربیت
بە چیا تێپەڕیوی و چیت چەشتووە و چەنێک ئازارت بینیوە چەنێک ورد و خاشبوویت چیت لەدەست داوە تا گەشتووی بێرە ئێرە ئەگەر خاڵی سەرکەوتنیش نەبێت ئاساییە ، من شەڕی سەرکەتنم نەکرد ، ئەمە جەنگی مانەوە بوو لە ژیان ..
من ئێستا دانیشتووم و ستایشی خۆم ئەکەم و بەبەر خۆمەوە ئەڵێم: هەر بەڕاست ، من ئەوەندە بەهێز بووم!!
1 093
وەک هەموو شەوێک بە دڵێکی گوشراوەوە
لەودیوی پەنجەرەکە وەستاوم و جگەرە ئەکێشم و شەراب ئەخۆمەوە
نەسەرەوە ماوە نە خوارەوە
نە لای ڕاست نەلای چەپ
من بۆشاییەکم و هیچی تر!
من لەو شاعیرانە نیم خەون ببینم
ئۆقیانوس و زریانەکان لەسەر کاغەز بنووسمەوە
دروشمێک یان دوان هەڵبواسم بە هەوایە
من بە شوێن ون بوونی خۆمەوەم!
بە شوێن ئەوانەوەم کە ون بوون
من ون بوون ئەنوسمەوە لەم ژیانەیا💔!.
1 093
هیچ شتێک لەوە بە ئازار تر نییە کە
بە کێلی قەبرەکانا چاو بگێڕی
بۆ دۆزینەوەی ناوی باوکت..💔
1 093
Namzane groupeki aua bchuk bota daxi dlltan agar xosh7all bun ba sutane groupakam aua dastan xoshbet bas xotan darxan!!
@Sesy_m
1 093
کچێک هەیە
هێندە شیرینە
تەنانەت لە خەوایشا بێت
بەبینینی ڕازیم!
کچێک هەیە
هەر بەتەنیا خۆی
بە قسە و پێکەنینەکانی
ناو دڵی منی قەڵەباڵغ کردووە!
کچێک هەیە
لە ئاو درووست بووە
خۆر لێیبدا ئەتوێتەوە
سەرمای بێت ئەیبەستێت
بە ئێوە نادۆزرێتەوە
بۆی مەگەڕێن
لەناو دڵیمنا هەناسە ئادا!
کچێک هەیە
وەرزەکانی تێکداوە
لە پایزیشا
لە هەر شوێنێک ڕابکشێت
ئەو شوێنە گوڵ دەگرێت!
کچێک هەیە
باڵێکی شیعر و
باڵەکەیتری موسیقا
خۆشی لە ڕەگەزی فریشتەیە...
