en
Feedback
Nurses center

Nurses center

Open in Telegram

ماڵێک بۆ پەرستاران

Show more
The country is not specifiedMedicine12 283
1 346
Subscribers
No data24 hours
-77 days
-2430 days
Posts Archive
پرسیار/ بەچی ڕێگایەک دەرمان دەدەیت بە نەخۆش ئەگەر کێشەی قوتدانی هەبێت یان بێهۆشن و لە یەکەی چاودێری چڕن؟ تێبینی/ تەنها باسی ئەو دەرمانانە ئەکەین کە شوێنی هەڵمژینیان گەدەیە و بە هیچ ڕێگایەکی تر ناتوانرێت پێیان بدرێت.. وەڵامەکەی لێرە بنوسە ⬇️

جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەکەت و تەندروستیەکەی باش بۆ هەموولایەک🤍 ڕۆژوو عیبادەتان قبوڵ بووبێ
جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەکەت و تەندروستیەکەی باش بۆ هەموولایەک🤍 ڕۆژوو عیبادەتان قبوڵ بووبێت🤲🏻📿 عيدكم مبارك وكل عام والجميع بألف خير

نزای شەوی لیلة القدر ئەمشەو بەیادی خودا زیندوکەنەوە پاداشتی ئەم خێرە گەورەیە لەدەست خۆتان مەدەن لە دوعای خێریش بێبەشمان مەکەن
نزای شەوی لیلة القدر ئەمشەو بەیادی خودا زیندوکەنەوە پاداشتی ئەم خێرە گەورەیە لەدەست خۆتان مەدەن لە دوعای خێریش بێبەشمان مەکەن 🤍 🤲🏻📿

کامیان تەندروستن ؟
Anonymous voting

جیاوازی نێوان Convulsion & Seizure & Epilepsy
جیاوازی نێوان Convulsion & Seizure & Epilepsy

ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانی دەربارەی دڵە کزێ و چارەسەرەکەی لەم پۆستەوە خوێنەری بن ⬇️ https://www.instagram.com/p/
ئەو زانیاریە گرنگانەی کە پێویستە بیزانی دەربارەی دڵە کزێ و چارەسەرەکەی لەم پۆستەوە خوێنەری بن ⬇️ https://www.instagram.com/p/CuUgUjWs9o3/?igsh=bXpxMGR1ZGlrMGU4

تۆش ئەم کێشەیەت لەگەڵدایە ؟
Anonymous voting

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە یان دڵە کزێ یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زۆرێک لەخەڵکی تووشی دەبن بەتایبەتی لە ڕەمەزاناندا بەتایبەتی لە دو
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە یان دڵە کزێ یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە زۆرێک لەخەڵکی تووشی دەبن بەتایبەتی لە ڕەمەزاناندا بەتایبەتی لە دوای ڕۆژوو شکاندن🔥

photo content

پۆستی نوێ یەکێک لە دەرمانەکانی فریاکەوتن ناوی زانستی : Hyoscine butylbromide ناوی بازرگانی: Buscopan پۆستەکە لای خۆتان سەیڤبک
پۆستی نوێ یەکێک لە دەرمانەکانی فریاکەوتن ناوی زانستی : Hyoscine butylbromide ناوی بازرگانی: Buscopan پۆستەکە لای خۆتان سەیڤبکەن و بۆهاوڕێیانتانی بنێرن بەهیوای سوود 🤍 لینکی پۆست⬇️ https://www.instagram.com/p/C4Ydi_tsMHR/?igsh=dDczbXB5bGFlbmM5

ناوی چەند دەرمانی فریاکەوتن دەزانی؟🚑 وە بۆچی حاڵەتێکیش بەکاردێت؟ 💉💊 لێرە بۆمان بنوسە✍️⬇️

چەند ڕێگایەکی سادەو گرنگ بۆ گرتنی گۆز (شاش) بە بێ ئەوەی دەستت بەری بکەوێت، ئەم تەکنیکە بەتایبەت لە هۆڵی نەشتەرگەری بەکاردێت.

قاچەکان بۆ هەڵدەئاوسێن؟ هۆکارەکان جیاوازن و بەگشتی بەچوار میکانیزم ڕوو ئەدەن .کە لێرە تەنها ناوی هەندێک هۆکاری باو ئەبەین....
قاچەکان بۆ هەڵدەئاوسێن؟ هۆکارەکان جیاوازن و بەگشتی بەچوار میکانیزم ڕوو ئەدەن .کە لێرە تەنها ناوی هەندێک هۆکاری باو ئەبەین........ لەو نەخۆشی و حاڵەتانەی ئەشێ هۆکار بن - سست بوونی دڵ ⁃ بەمۆم بوونی جگەر ⁃ نەخۆشی گورچیلەکان ⁃ زەبر گەشتن بە گورچیلەکان ⁃ لاوازی یان زەبر گەشتن بە خوێنهێنەرەکانی قاچ ⁃ باش کار نەکردنی کۆئەندامی لیمف ⁃ کەمبوونەوەی پڕۆتین لەلەش بۆ ماوەی درێژخایەن ⁃ هەندێکجار بەپێوەبوونی زور ⁃ کێشەی هۆرمۆنی ⁃ هەندێک دەرمان ئەشێ هۆکار بێ #edema

بۆ کاتی بەجـێبهێڵە !⏳

هێڵکاری دڵ چییە؟ ECG (Electrocardiography) 🫀
هێڵکاری دڵ چییە؟ ECG (Electrocardiography) 🫀

هەرچەندە نیشانەكانی هەڵامەت لەگەڵ نیشانەكانی ئینفلەوەنزا زۆر لێك دەچن، بەڵام هەڵامەت زۆر قورس نابێت و تەنها ئاو لە لووت هاتن و كۆخەیەكی كەمی لەگەڵ دەبێت و نابێتە هۆی دروست بوونی ئاڵۆزی و تێكچوونی باری تەندروستی نەخۆشەكەو كەمتر تایان دەبێت. کۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە هەڵامەت یان ئینفلەوەنزا: ⁃ پشوودانی پێویست ⁃ دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان وە هەروەها دوورکەوتنەوە لە کەسانی تووشبوو ⁃ بەستنی ماسك و گرنگیدان بە پاك و خاوێنی ⁃ خواردنەوەی بڕی شلەمەنی پێویست بە تایبەتی ئاوو شۆربا ⁃ خواردنی ئەو میوانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C وەک ( کیوی، پرتەقاڵ، لیمۆ، شلیك) لە هەمووی گرنگ تر تکایە تکایە بە هیچ جۆرە دەرمانی دژە بەکتریا antibiotics وەرمەگرن چونکە لە زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی ڤایرۆسەوە کەسەکە تووشی دەبێت بۆیە دەرمانی دژە بەکتریا کار لەسەر ڤایرۆس ناکات بەڵکو زەرەر و زیانی زۆر زیاترە. تەندروست بن 🤍

پەسیو یان هەڵامەت یان سەرمابوون لە (%50-%80)بەهۆی ڤایرۆسی rhino viruse ڕوودەدات، هەروەها ڤایرۆسی parainfluenza پەیدادەبێت، بە
پەسیو یان هەڵامەت یان سەرمابوون لە (%50-%80)بەهۆی ڤایرۆسی rhino viruse ڕوودەدات، هەروەها ڤایرۆسی parainfluenza پەیدادەبێت، بەڵام ئەنفلەوەنزا بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلوانز جۆری (A, B) ڕوودەدەن كە زیاتر لە (200) جۆریان هەیە بەپێی ئەو پرۆتینەی كە لە سەر ڕووی ڤایرۆسەكە هەیە كە (H و N) (16) جۆری (H) (9) جۆری (N) ی هەیە، ڤایرۆسەكە بەردەوام خۆی دەگۆڕیت و بازدانی بەسەر دێت، بۆیە هەر ساڵەو بەجۆرێك نیشانەكانی دەردەكەوێت. واتە ئەو ڤایرۆسانەی دەبنە هۆی تووش بوون بە ئینفلەوەنزا جیاوازن لەوانەی كە تووشی پەسیوو (هەڵامەت) دەكەن هەرچەند زۆربەی كات نیشانەكانیان لەیەك دەچن بە شێوەیەك جیاکردنەوەیان تا ڕادەیەک قورس دەبێت، بەڵام دەتوانین بڵێین : پەسیوو یان هەڵامەت نیشانەكانی زۆر قورس نیەو نابێتە هۆی بێ هێز بوون و لە ناو جێگا كەوتنی نەخۆش بە پێچەوانەوە نیشانەكانی ئینفلوەنزا زۆر قورسترە دەبێتە هۆی: - بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش كە لەوانەیە بگاتە (40) پلە - لەرز - ئازار لە قوڕگ و ڕێرەوی هەناسە - كۆکەیەكی توندو ووشك - ئازاری هەموو جەستە - هەست كردن بە ماندوویەتی - ئاو لە لووت هاتن - ژانە سەر

ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دا ؟
Anonymous voting

ژیان یەك شت نییە 🌱✨

Only Quality People OQP
Only Quality People OQP