پێنووس
Open in Telegram
پێگەی فـەرمی پێنووس لە تلیگرام. پێنووس؛ خانەی هزری، ئامانجی ڕوونە خزمەتکردنــە. بۆ وا نووسراوە؟ بنووسەوە! لە کۆتاییدا بڕیارت دا. چەناڵی پێنووس: https://t.me/razi_darwesh35152
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
453
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
453
Repost from ئەزموونی پێنووس
هاوڕێیان هەرکەسێک پرسیار و سەرنجی هەبێت دەتوانن لێرە ئاڕاستەکەن..
https://t.me/Penus7
453
مامۆستای بەڕێز من ئەم پرسیارەم هەیە نازانم دوبارەیە یان نا ئایا هەنێ کەس ئەڵێن گوێ لەقسەی کەس مەگرن تەنها و تەنها قورئان بگەڕێن بەدوای بەڵگەدا خۆتان بەدواداچون بکەن ئەڵێن قسەی سەحابەو فەرمودە ئەسڵو ئەساسی نیەو نابێ شوێنکەوتەی قسەی ئەم و ئەوبی منیش ئەڵێم ئایا سێرچ کردنی گۆگڵ و زانیاری کۆکردنەوە ئەو گەڕان و سوڕانەی ئەوان دەڵێن بڕۆن خۆتان بگەڕێن بەدوای بەڵگەدا ئایا هەر شوێن کەوتەی قسەی ئەم و ئەو نیە ئایا قسەی خەڵک لەپێشترە لە سەحابە بەڕێزەکان؟؟؟؟؟؟؟
453
هەریەک لە قوتابخانە و کۆمەڵ و ڕێکخراوە ئاینیەکان توانای سەپاندنی بەرنامە و مەنهەجەکانیان لە ئاستێکی باڵادایە و هەرچۆنێکی خۆیان بیانەوێت مێشکی تاک قوڕمیش ئەکەن بە بەرنامەیەکی دیاریکراو. یانیش دەتوانین بەو کارە بڵێین "لەقاڵبدانەوەی مێشک". تاکی خودجۆر، بۆ خود و خزمەت بە خود پەروەردە ئەکەن.
هیچیان لە هەقیقەتی ئاین نەگەیشتوون و بۆ بچوکترین ڕەخنەش فێری تێبەربوون کراون و ئەچن بە گژ دار و بەردا.
ئەم تەربێتدایانە وەک چاوبەست کردنێک ئەبینم کە وا لە تاک کراوە سەرباری ئەوەی چاوی بەستراوە، تاک توند هەردوو دەستی لەسەر چاوی دائەنێت نەکا ببینێت! بەجۆرێک ڕازیە بەو چاوبەست کردنە بە ئاژداو و ئاباوی ئەوەشا یەتە خوارەوە کە بیەوێت بڕێک گرێی قوماشەکەی بۆ شل بکاتەوە!
کێشەی تاکی ناڕۆشنبیری ئاینی ئەوەیە هەرکێ پەیا ئەبێت و قسەیەکی خۆشی لەسەر دین بۆ بکات ئەبێتە گوێگر و پەیڕەوکەری ڕێبازەکەی و بۆ کەسانی دواتریشی بەهەمان شێوە. هەر تاکێکیش ڕەخنە لەو کەسانە بگرێت ئەمان بێ یەک و دوو بە مولحیدی لە قەڵەم ئەدەن!
جار و بار بیر ئەکەمەوە: خۆزگە کۆمەڵە کەسێکی ڕۆشنبیر و واقعبین هەڵئەسان بە دامەزراندنی ڕێکخراوێک، میدیایەک، بازنەیەک.. هتد بۆ ئەم کەسانە و پاش غسل الدماغ دوور لە لایەنگیری و خواستی فێرکار، لە بنچینەوە فێری تێڕوانین دەکران و ڕازی نەبوونایە بەوەی هیچ کەسێک تەنانەت پەنجەیەکیش بخاتە بەرچاویان و ئاڕاستەی ڕوانینیان بگۆڕێت.
ئەگەر بەم قسانە تێک چوویت بزانە تۆش لەو کەسانەیت😄
453
Repost from ئەزموونی پێنووس
#تەوەری_زیانەکانی_ماددەی_هۆشبەر
#چەناڵی_پێنووس
ــ ماددەی هۆشبەر چیە؟
ــ جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر.
ــ هۆکارەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
ــ لەرووی پزیشکەوە چ بۆ ڕێکی بەکاردەهێنرێن بۆ سوود؟
ــ ئایا تاچ ئاستێک لە کۆمەڵگاکەمان بەکاردەهێنرێت؟
ــ ڕوانگەی ئاین و قورئان لەسەر ماددەی هوشبەر.
ــ کاریگەری و زیانەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
ـ ئالوودەبون بە ماددەی هۆشبەر چییە_زیانەکانی_چییە؟
ــ چۆنیەتی چارەسەرکردن لەکاتی ئالوودەبون بەم ماددە.
ــ لەگەڵ چەند باسێکی ترو خستنەرووی تر...
ــ قسەو پەیامی کۆتایی...
