cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کۆسار _ ھەورامی

Show more
Iran82 665The language is not specifiedReligion & Spirituality40 945
Advertising posts
2 124
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-2330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

‼️ ئەمە چەند جار بڵێین : دادە ، کاکە . گەر ھێندە زانای بە نەفسی خۆشت و دەزانی کە تووشی ھەڵە نابیت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر و گەرەنتیت لە ئاسمانەوە بۆ ھاتوە ! ئەوا نابێت و ناتوانی گەرەنتی ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت کە ھیچی لە دڵدا درووست نابێت بەرامبەر بە تۆ . ھەندێک دەستەواژە و ھەڵسوکەوت و مامەڵە ھەیە نەوەک ھەر بە ڕاستی بەڵکو ھەر بە گاڵتەش نابێت بەکاربھێنرێت بەرامبەر بە ڕەگەزی بەرامبەر . ئاخر مانایی ھەیە تۆ مامۆستای وانەی قورئان بیت و بە تەلەبەکەت بڵێی ژنەکەم !!!!!! ھەی ھاوار !!!! یان بێیت باوێشک بدەیت لە تەلەفووندا لەگەڵ خوێندکارە کچەکەت !!!!!! ئەو خوشکە مەلائیکەت بێت الا ھەر شتێکی لە دڵدا درووست دەبێت . دوایش ئەمانە بە گاڵتە بزانیت و بڵێی بە ڕاستم نەبووە . !!!! گومانت نەبێت لەوەی کە باجی ئەم ھەڵسوکەوتە دەدەیت ھەر لە دونیادا ، جا یان ئەوەتا بە ھەمان شێوەی خۆت لە ڕەگەزی بەرامبەر کەسێکت بۆ دەنێرێت و بەھەمان دەردت دەبات یان تووشی کێشەیەکی ئەخلاقی دەبی و ئاشکرا دەبیت . بەڵام کارەساتەکا لەوێدایە کە باجی ئەم کارەت لە ژیانی زەواجدا لێوەربگرێتەوە و ھاوسەرت بکاتە مایەی تاقیکردنەوە بۆت . ئەوسا بارودۆخت دەبینیت کە چیت لێ بەسەر دێت . کۆسار ھەورامی
Show all...
❤‍🔥 10 7😢 4💯 4👍 1😨 1
پێغەمبەری خودا ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئافرەتێ : لە خۆی گەورەتر لە تەمەندا . لە خۆی بچوکتر . ئافرەتێک کە لە ھاوسەری جیابووبێتەوە . واتە : ھیچ شتێک لەمانە ئافرەت ناشرین ناکات تەنھا ( دین و ئەخلاق ) نەبێت .
Show all...
❤‍🔥 44 23💯 9😢 5👍 4 2🔥 1
🤲 ئەو ھۆکارانەی کە وایلێکردم دەست بکەم بە کاری پارێزەری : کاتێک دوو ھاوسەر کێشەیەک دەکەوێتە نێوانیان و ڕاستەوخۆ ئەو بەرنامە و ھەنگاوانەی کە شەرع بۆی دیاریکردوون جێبەجێی ناکەن و ( ھەندێک پارێزەریش ) گوێ نادات بە بوونی منداڵ و ئاستی کێشەکەیان ڕاستەوخۆ ھەوڵی جیابوونەوەیان دەدات . و خێزانێک سەرگەردان دەبێت لەسەر شتی بچوک . وە کاتێک خوشکێک خودا ھیدایەتی دەدات و لە پەیوەندیەکی حەرام وازدەھێنێت ڕەگەزی بەرامبەر ھەڕەشەی لێدەکات بە بڵاوکردنەوەی وێنە و .... ئەمیش نازانێت بڕواتە لای کێ و چۆن سکاڵا تۆماربکات بەبێ ئەوەی ناوی بزڕێت و ئاشکرا ببێت . بە ناچاری دەڕواتە ژێر باری کۆمەڵێ فەرمان و داواکاری نابەجێی کەسەکەوە و زیاتر و زیاتر کارەسات دەخولقێنێت بۆ ژیانی خۆی .
Show all...
❤‍🔥 34 10👍 8💯 8😢 4🔥 2 1😍 1
🤲 ئەو ھۆکارانەی کە وایلێکردم دەست بکەم بە کاری پارێزەری : کاتێک دوو ھاوسەر کێشەیەک دەکەوێتە نێوانیان و ڕاستەوخۆ ئەو بەرنامە و ھەنگاوانەی کە شەرع بۆی دیاریکردوون جێبەجێی ناکەن و ( ھەندێک پارێزەریش ) گوێ نادات بە بوونی منداڵ و ئاستی کێشەکەیان ڕاستەوخۆ ھەوڵی جیابوونەوەیان دەدات . و خێزانێک سەرگەردان دەبێت لەسەر شتی بچوک . وە کاتێک خوشکێک خودا ھیدایەتی دەدات و لە پەیوەندیەکی حەرام وازدەھێنێت ڕەگەزی بەرامبەر ھەڕەشەی لێدەکات بە بڵاوکردنەوەی وێنە و .... ئەمیش نازانێت بڕواتە لای کێ و چۆن سکاڵا تۆماربکات بەبێ ئەوەی ناوی بزڕێت و ئاشکرا ببێت . بە ناچاری دەڕواتە ژێر باری کۆمەڵێ فەرمان و داواکاری نابەجێی کەسەکەوە و زیاتر و زیاتر کارەسات دەخولقێنێت بۆ ژیانی خۆی .
Show all...
1
Photo unavailableShow in Telegram
لە خزمەتتاندا دەبم بۆ ھەر کارێک کە : ( لە سنووری شەرعی خودا و لە توانای مندا بێت ) 🤲 ان شاء الله . دەتوانن ئێستا برای بچوکتان بکەنە ( پارێزەر - محامی ) کار و کێشەکانتان لە دادگاکان و کۆمپانیا و فەرمانگە حوکمیەکان . 👆 ( لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانیەوە) وەڵامی تەلەفون و نامەکان دەدرێتەوە .👆 تب : تەنھا ژمارەیی ئاسیاکە ( viber , Whats App , telegram )ی لەسەرە .
Show all...
❤‍🔥 33 5🥰 5🤩 5 4👍 2😍 2😨 2💯 1
‼️‼️🚫 گەنجینە بڕۆن زانستی شەرعی بخوێنن و بانگەواز بکەن . بچن کار و بزنسی خۆتان دابمەزرێنن و ئیشی سەربەخۆی خۆتان بکەن . واز لە پەیوەندی حەرام و تەماشاکردنی مەڵپەڕە سێکسی و پۆڕنەکان بھێنن . گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتاندا بکەن و واز لە خووە خراپەکان بھێنن . خوشکان ببنە باڵاپۆش و واز لە سفووری بھێنن . شەو نوێژ بکەن !؟ ئێ ئاخر چۆن قوربان گیان !!!؟؟؟؟ ڕێگاکانی گەیشتن بەوانەی کە باسی دەکەیت کوا !؟ بۆچی نیشنام نادەیت !؟!!! ئەی کوا زنجیرەکی ٢٥ وانەیی کە ھەریەکی لە ٣٠ خولەک کەمتر نەبێت دەربارەی ھەر یەک لەمانەی باسی دەکەیت !!!!!؟؟؟ یان بە کتێبێک کە ھەمووی کورتە وتەی نێو پەیجە ئینگلیزی و عەرەبیەکانە و کردووتە بە کوردی !!؟؟ ھەر بە کورتە ڤیدۆیەکی ٥ خولەکی و ٣ خولەکی کە مۆسیقایەکی کاریگەری لەسەر دادەنێیت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاریگەری قسەکانت و بە قات و بۆینباخێکەوە !!!!!! ھەر بەوەی کە لە ئۆفیسێکی ڕاقی و لەبەر ھەوای فێنک ڤیدۆیەکی پڕ کوالیتی بکەیت و جل و بەرگێکی ماڕکەی بەناوبانگ بپۆشیت و بڵێیت : تۆ ئەتوانی !؟ دەی ھەنگاو بنێ !؟ لاواز مەبە !؟ حساب بۆ قسەی خەڵک مەکە !؟ چوار وشەی ئینگلیزی و عەرەبیش بکەیت بەناو وەزعەکەدا ! ئاخر دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە کوڕ و کچە گەنجەکان لێت ڕاست بوونەوە و پێت بڵێن: تۆ بەس قسەی گەورە دەکەیت و لە تێری قسە دەکەیت و ئاگات لە حاڵی ئێمە نییە و بەس کەش و فش دەکەیت . ھاندان ئەگەر بەرنامەو پلانی وردی لەگەڵدا نەبێت ئەوە تەنھا بازرگانیکردنە بە وشە و کڕینی بینەر و بە گەمژە زانینی گەنجەکانمانە . ئەوەش لەولاوە بوەستێ کە ھەر بە تەماشاکردنی کەسەکە دەزانیت کە نیەتی بۆ خوا نییە و تەنھا حەزێکە بۆ خۆ دەرخستن . کۆسار ھەورامی
Show all...
👍 39 16💯 10❤‍🔥 8😢 4 1🔥 1
💯 ئاگاداربە ، ھەرکاتێک خودا و پێغەمبەرەکەی لەلایەک بوون نەکەی تۆ بڕۆیتە لایەکەی دیکە ، گوێش بەوە مەدە کە زۆرینەی خەڵکی لەلایەکەی دیکەن . دوور نییە کە ھیچ کەسی دیکە نەبینیت لە لایەکەی خۆت ! . لە سەرەتا ھیچ شتێک لەمە ناخۆشتر نییە لەسەر دەروونی مرۆڤ چونکە پێچەوانەی حەز و ئارەزووەکانی خۆیەتی و بەشێکی زۆری کۆمەڵگاکەش . بەڵام گەر ئارام بگرێت و بەردەوام بێت ئەوا خودای گەورە ناخۆشیەکانی بۆ دەگۆڕێت بە خۆشی . گوێش مەدە بە لۆمەی چواردەورەکەت . کە پێت دەڵێن شێتی و تەواو نیت و چۆن دەبێت ئاوھا بکەیت ، چونکە ئەم وشەی ( شێت ) لە پیشەی کافرەکانی قورەیشەوە بە میراتی بۆ خەڵکی ئێستا ماوەتەوە و بەکاری دەھێنن ، ئەوسا بۆ محمد بەکاریان دەھێنا و ئێستاش بۆ تۆ . ابن قیم الجوزي جارێ ھەر لە خزمەتی ابن قیم دەڕۆین چونکە کاروانەکەی دەوڵەمەندە لەبواری تزکیە ، دواتر دەڕۆینە لای زاناکانی دیکەش ان شاء الله .
Show all...
🔥 28❤‍🔥 17 16👍 11😢 7 3💯 3
💯 دونیا واز لێبھێنە بۆ خاوەنەکەی خۆی . مرۆڤ بە ئەندازەی دڵ بەند بوونی بە دونیا لەشی گران دەبێت لەسەر بەندایەتی کردن و کارکردن بۆ دواڕۆژ . وە بە ئەندازەی دڵ پەیوەست بوونی بە دونیا تووشی خەم و ئازار دەبێت . ئەوەی بە بێ ڕێزی و بە چاوی سوک تەماشای دونیا بکات ئەوا دونیا بە گەورەی دادەنێت و دەبێتە خزمەتکاری ، ئەگەریش زۆر گەورەی بکات ئەوا دونیا ئەم کەسە دەکات بە خزمەتکاری خۆی . ابن قیم الجوزي
Show all...
❤‍🔥 41 14👍 11💯 6🤩 4 3🔥 3😢 3😍 2
💯 ئەگەر کەسێک بڕوای وابوو کە ژیانی دونیا لە قیامەت بەنرخترە ئەوا ( ئیمانی نییە ) . ئەگەر بڕوای وابوو کە قیامەت بەنرخترە لە ژیانی دونیا بەڵام ھەر ڕووی لە دونیا کردبوو ئەوا ( گەمژەیە و بەرژەوەندی خۆی نازانێ ) . کەوابوو لە دوو خاڵ دەرناچێت بابەتەکە : یان ئیمانی تەواو نییە . یان عەقڵی تەواو نییە . ابن قیم الجوزي
Show all...
❤‍🔥 53👍 17 12😢 11💯 6 3🔥 2🤩 2
💯 ورد ببەرەوە لە حاڵی ئەو کۆرپەلەیەی کە لە سکی دایکیدایە ، خودا لە ڕێگایەکەوە خواردنی بۆ دەنێرێت و کاتێک لە سکی دایکی ھاتە دەرەوە ئەو ڕێگایەی لێ دادەخرێت ، بەڵام دوو ڕێگای دیکەی لێ دەکاتەوە کە خۆراکی زۆر لەو کاتەی ناو سکی دایکی خۆشتر و باشتر دەخوات . کە لە شیری دایکیشی بڕایەوە ڕێگای زۆر باشتر و بەلەزەتتری لێدەکرێتەوە کە گۆشت و ڕووەک و .... بەم شێوەیە خودای گەورە لە دونیادا ھەرشتێک لە بەندەیەکی خۆی بگرێتەوە ئەوا لەو چاکتر و باشتری بۆ دەنێرێت بەڵام مرۆڤ : حەز بەو شتە دەکات کە زوو بە دەستی بگات گەرچی بێ نرخیش بێت . حەز بەو شتە ناکات کە درەنگ دێت گەرچی بەنرخ و بە بەھاش بێت. ابن قیم الجوزي
Show all...
❤‍🔥 54 22👍 12😢 6🔥 4💯 2 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.