318
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
318
Repost from جەنگی ڕاگەیاندن🔻
🔉 بانگەوازێکی بەپەلە 🔉
🍔 لێرەوە وەکو ستافی ئەم هەلمەتە خێرییە داوا لەهەموو موسوڵمانانی کوردستان دەکەین بێن بە دەم بانگەوازەکەمانەوە کە تەنها بۆ رەزامەندی خوای گەورە پاشان ئەو خەڵکە لێقەوماوەی غەززەی سەربەرز ، حەوتەمین جارمانە لەدەرگاتان دەدەین و 6 هەلمەتی رابردوومان بە سەرکەوتووی بەجێ گەیاندووە ، الحمدللە.
◀️ ئێمە کۆمەڵێک گەنجی سەربەخۆین لەڕێی کەناڵەکانی سۆشیال میدیاوە کارەکان جێبەجێ دەکەین ، کەم تا زۆر خەڵکی ئاشنامان بوون و دەمانناسن ، بەڵام ئەم جارە بە ناوهێنان بانگهێشتی هەموو بەرێزان دەکەین تاکوو پاڵپشتی هەڵمەتەکەمان بکەن ، خوا وەکیل بێت لەنێوانماندا سەبارەت بەهەموو هەوڵێکیشمان قەبر و قیامەت و پاداشت و سزایەک هەیە کە سڵی لێ بکەینەوە.
بۆ بەڕێزان :
🔵 دکتۆر عبدالواحید ، خاوەن عەزم و ڕێز دکتۆری بەڕێز و ناسراو و جێ ئەمەکمان ، وە هەموو ئەو برا و خوشکانەی وەکو ستاف و هاوکار و هاودەم بە بەردەوامی شانبەشانی ئەم پیاوە لەکارو کرداردان.
🔵 برایانی زانکۆی زادی و ڕەوتاوانان ، برایانی دڵسۆز و ماندوونەناس، هەمیشە لەخزمەتی چەوساوان و ستەملێکراواندابوون.
🔵 کاک ڕەوەند ، ئەهلی علم و برای دڵسۆز و خەمخۆرمان، کە هەمیشە لە سووچێکەوە خزمەتی بە موشتەمەع کردووە
🔵 برای بەڕێز کاک ئاریۆس پۆڵا و هەموو خوشک و برایانی هاوکار و گوێگرتان ، تا دەگاتەوە بە شێخ و خەلیفە و موریدانی تەریقەتەکانتان ، بەتایبەت برای گەورە شێخ بابا تاهیری پێنجوێن دوای ئەوپەڕی ڕێز ئیحتراممان هیوادارین پەیامەکە بگات پێیان
🔵 کاک یەحیا نەوزەر ، برای بەڕێز و خاوەن هەڵوێست و خەمخۆری موسوڵمانانی کورد ، لەگەڵ هەموو دۆست و نزیکان و خۆشەویستان و گوێگرانی بەڕێزیدا
🔵 کاک سەید عومەر ، شارەزای شەریعەت ئەهلی عیلم و برای لەدڵا شیرین ، لەگەڵ هەموو یاوەر و دۆستان و ئەهلی عیلم و زانستی هاوڕێیدا
🔵 کاک سەردەم ، برای خۆشەویست و حەقبێژ ، خۆی و هەموو گوێگر و خۆشەویستان و هاوڕێیانی.
🔵 مامۆستا سڵاحەدین ئەحمەد ، برای گەورە و پایە بەرزمان ، لەگەڵ هەموو ئەهلی بەشەرەفی ڕانیە و پشدەر و دۆستان و هاوکارانی👥 ما شاء الله هێندە زۆرن ناتوانین ناوەکان ڕیزبکەین ، نازانین کامەتان بنوسین دەستم بە دامێنتان با شێوەمان وەکو فەرمودەکە نەبێت کە دەفەرموێت : ((لەو ڕۆژەدا زۆرن بەڵام وەک کەفی دەریان)) 🌐 بۆ هەموو برا و خوشکانی بەڕێز و ئیماندار و خواویست کە خاوەن پەیج و پێگە و ئەکاونتن و خەڵکانێک سیقەیان پێتانە بە شێوەی ئاشکرا داواتان لێ دەکەین بەبێ جیاوازی ، سەر لەنوێ گەڕێکی دیکەی هەڵمەتەکە نوێ بکەنەوە تا لانی کەم بتوانین ئەم هەوڵە بکەینە توێشوویەک بە دەستمانەوە بۆ رۆژی قیامەتمان. 👤 ئەم پەیامە بۆهەر هەموو موسوڵمانێکە بەوە نییە ناوتان نەهاتووە ، هەر موسولمانێک چ لەئاستی کەسی یان رێکخراوەیی یان خاوەن پێگەیەکی جەماوەریدا بێت داواکەمان بۆ ئێوەشە. ❤ ڕێز و سڵاو و خۆشەویستی بەردەواممان بۆ ئێوە هەیە ، بۆ هەرکەسێک ئاڵای ئیسلامەتی هەڵگرتووە و خاوەن ئیمان و نوێژ و عیبادەتە ، بۆ هەر هەمووتان بەبێ جیاوازی. 🔗 ئێمە نێوەندگیر و گەیەنەری هاوکارییەکانتانین هەموو هاوکارییەکان بە بەڵگەوە بەناوی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانەوە ئەنجام دەدەین.
⭐️ چاوەڕێی هیممەتی ئیمانیتانین ⭐️🟦 لە ئاست ئەهلی غەززەدا هیچ پەردەیەک ناهێڵینەوە ، چونکە یەقینمان هەیە کە کات کاتی هەڵوێستە هەڵمەتی #نەسیمی_غەززە
