Şîn
Open in Telegram
شین وەکوو ئاسمان دوور شین وەکوو دەریا قووڵ شین وەکوو شینا تەنیا https://t.me/BiChatBot?start=sc-3d559c5e15
Show moreIran143 482The category is not specified
244
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+230 days
Posts Archive
244
لە یەکەم ڕۆژەوە دەیویست زۆر زۆر لێم نزیک بێت و زۆر زۆریش دوور بێت.
عەشقی کچان هەمیشە ئاوەها پڕە لە داواکاری ئەستەم و نەکردە
لەیەک کاتتدا نزیکی و پێچەوانەکەشیان دەوێت
دووری و پێچەوانەکەشی
خۆشی و پێچەوانەکەی
ئازار و پێچەوانەکەشی.
244
نەیدەهێشت زۆر نزیکی ببمەوە
لە قووڵایی دڵیدا دەیزانی
من خۆشم دەوێت و دەیویست بە دوورکەوتنەوە ئەو خۆشەویستییەم بکوژێت.
244
بەڕاستی نەمدەزانی
گەر بمنێرن بۆ بەهەشت,چیبکەم
بەهەشتی من ئەو ساتە کورتانە بوو کە دالیا سیراجەدینم دەبینی و بەدوایدا ڕامدەکرد و نەمدەگرت.
244
«من گوتم:خانمم گەر دەتەوێت
تا مردن قسە ناکەم،تا مردن گۆرانی ناڵێم
گەر حەز دەکەیت سەد ساڵ لە پێناوی تۆدا
بە پێوە لەسەر قاچێک دەوەستم
با لم و ڕەشەبا لێم بدەن
من بۆ جوانییەکی وەک تۆ ئامادەم هەزار ساڵ دەس بخەمە سەر ساجێکی گەرم و نەڵێم وەی.
ئامادەم شەش هەفتە ئاو نەخۆمەوەو نەڵێم تینوومە.
شایەتومان لەسەر ناوت بهێنم و خۆم فڕێبدەمە ناو تەنوورەوەو نەسووتێم.
لە ناو لمدا خۆم بنێژم و تەنیا لووتم بەدەرەوە بێت،بەشی ئەوەی هەوا هەڵمژم.
بچمە ژێر داری کەژاوەیەک کە تۆ بە بووکێنی بۆ غەریم و ڕەقیبانم دەبات.
هەر بەو مەرجەی تۆ ڕازی بیت.»
244
خۆشەویستی من بۆ دالیا ئاواتی تێکەڵاوبوونی تیا نەبوو
بەڵکوو ورد بوونەوە بوو لە فیراق
خۆشەویستی هەیە تەنیا بیر لە یەکگرتن و تێکەڵاوبوونی ڕۆح و جەستەکان دەکاتەوە.
عاشقیش هەیە تەنیا لە فیراق ڕادەمێنێت.
عاشقە بچووکەکان دەپرسن
کەی بە مەعشووق دەگەم
عاشقە گەورەکان دەپرسن
کەی و لەکوێی ئەم وجوودەدا من لە مەعشووق جیا بوومەتەوە.
وەک کەمانە تەنیا و هەناسە دێژەکانی چایکۆفسکی کە هەرکات گوێمان لێی دەبێت وەک ئەوەیە دەنگێکی خەوتوو لە ناو سەری خۆماندا بدۆزینەوە.
دەنگێک کە لە سەرەتای خەلیقەتەوە لە دڵماندا ڕوواوەو دواتر لێمان جیابۆتەوە.
عەشق وەک هەموو مۆسیقایەکی مەزن شتێکە هەستدەکەیت لەوەوبەر،لە دێر زەمانەوە بەشێک بووە لە تۆ.
244
کە دەمبینی تەماشام ناکات
من ئیتر بەردەوام تەماشام دەکرد
کە دەمبینی ئەو بە هیچ جۆرێک
بیر لە من ناکاتەوە
من بەردەوام بیرم لەو دەکردەوە.
لەبەرئەوە هەموو شتێکم
لە دالیا سیراجەدیندا لەبەرکردبوو
جووڵانەوەکانی،هەستانی،ڕۆیشتنی،
گۆڕانی نێو نیگای،شوێنی تاڵەکانی پرچی،
جۆری مکیاجەکەی،ڕەنگەکانی پشت چاوی،ژمارەی ئەو قەڵەمانەی لێوی پێ سوور دەکات،جۆری ماسکاراکەی.
244
کە منی دەبینی بە هێمنی قژی لادەدا و دەیویست سەیرم نەکات.
ناخۆش ترین شت لە کچاندا ئەوەیە کە تەماشات ناکەن لەبەر ئەوە نییە
کە تەماشات ناکەن
بەڵکوو بۆ ئەوەی تێتبگەیەنن
کە تەماشات ناکەن
بۆ ئەوەی پێت بڵێن:بەڵێ جەناب من تەماشات ناکەم و تۆش چیت لەدەست دێت بیکە
تەماشات ناکەن بۆ ئەوەی وات لێ بکەن زیاتر تەماشایان بکەیت
بۆ ئەوەیی دوایی کە شتێک لە نێوانتاندا درووستبوو
کە تۆ قسەیەکت لە دەم ترازا بڵێن:«ها ئەو کات من تۆم نەدەبینی،تۆ کێ بوویت،من ئەسڵەن سەیری تۆم نەدەکرد،تۆ ڕێگات بە من گرت.»
244
ئەو کچێک بوو هەرگیز ماڵ ئاوایی نەدەکرد
هەڵدەستا و دەڕۆی.
کە لێم دەپرسی بۆ خواحافیزی ناکەیت
بە پەنجە ناسکەکانی چەناکەی دەگرتم و دەیگوت:
«بۆ خواحافیزی بکەم،گوڵی گوڵ،بۆ هەرکوێ بچم،دێمەوە لات.»
244
خانمێک بوو لەوانەی دەبێت
هەناسەی قووڵیان بۆ هەڵکێشیت.
لەو جوانییە سەیر و ئەفسانەییانەی گەر لەگەڵیشیاندا بخەویت هێشتا هەست ناکەیت توانیوتە بیانگریت و پێیانبگەیت.
جوانییەک هەمیشە عاسی و ئەفسووناوی دەمێنێتەوە.جوانییەک دواجار دەیتوانی
هەندێک کەس تا ناو مردن
بە دوای خۆیدا ڕاکێشێت.
