en
Feedback
Mustafa Ali (IT)

Mustafa Ali (IT)

Open in Telegram

نویترین هەوالی تەكنەلۆژی لێرە ببینە https://t.me/MustafaAlliit?boost

Show more
675
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
الذكاء الاصطناعي قادم للأجهزة الآيفون في نظام iOS 18

ئێستا کۆدی کۆڕەک دێتەوە, بەڵام چۆن؟ هاوڕێیان چارەسەری هاتنەوەی کۆدی کۆڕەک ئەوەیە: دوای +964 ژمارەکەتان بەم جۆرە بنوسن 0750 واتە سفرەکەی پێش 750 بنوسن کۆدەکە دەگەڕێتەوە. بۆ مەسەلەی گەڕاندنەوەی واتس ئەپی هاککراویش : دوای گەڕاندنەوەی کۆد فۆڕگێت پین بکەن پاشان سێ بژاردەتان دەداتێ: Send email Cancel Reset account بژاردەی سێیەم هەڵبژێرن کە reset account ە دواتر ئیمەیلی خۆتان بنوسن و پین کۆدێک بۆ ئیمێلەکە دێت و کۆدەکە بنوسە پاشان پین کۆدێکی نوێ بنوسە. تێبینی: جگە لە کۆڕەک سیم کاردەکانی تریش هەندێکیان کێشەیان هەبوو و هەمان ڕێکار بەکاربهێنن تا کۆد بگەڕێتەوە. نوسینی/ بازۆ

سبەی لەگەڵ مام بازۆی قسەی لەسەر ئەپلیکەیشنی واتس ئەپی دەکەین بینەرمانبن ...
سبەی لەگەڵ مام بازۆی قسەی لەسەر ئەپلیکەیشنی واتس ئەپی دەکەین بینەرمانبن ...

تکایە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی دوو هەنگاوی پشتڕاستکردنەوەت: ١. پەنجە بنێ بە ٣ خاڵ ⋮ لە سەرەوەی لای ڕاست. ٢. پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان. ٣. پەنجە بنێ بە Account. ٤. پەنجە بنێ بە Two-step Verification . ٥. پەنجە بنێ بە Enable Pin. ٦. پەنجە بنێ بە پینە ٦ ژمارەییەکەت. ٧. بە لێدانی دووبارەی پێنەکە پشتڕاست بکەرەوە. ٨. ئیمەیڵێکی چالاک بۆ گەڕانەوە داخڵ بکە. تەواو! ‏#mustafaali

🚨تکایە کێشەکە بەجدی وەرگرن بەتایبەت ئەوانەی سیمی کۆرەکتان هەیە .... 🔹بەس ئەمرۆ 5 کەسی نزیکی خۆم واتس ئەپەکانیان بردراوەو هاککراوە کێشەکە لێرەدا ئەوەیە پۆستی هۆشداریشیان بینیوەو گوێیان پێنەداوە و دوایش داوای چارەسەر ئەکەن وەڵا برا چارەسەری ئەوەیە تا هەفتەیەک واتس ئەپەکەتان وەک میوان لای هاککەران دەبێ ئەوکاتە ئەگەری هەیە بتوانن بیگەرێنەوە🤷🏻‍♂️ 🔹بۆ ئاگاداریتان لە کاتی بردنی واتس ئەپەکەتان ئەتوانن فەیسبوکەکەشت فۆرگێت پاسوۆرد بکەن و بیبەن . 🔹بۆیە پشتراستی دوو هەنگاوی باشترین چارەسەرە بەتایبەت بۆ ئەوانەی سیمی کۆرەکیان پێیە چونکە ئەوانەی واتس ئەپیان بردراوە زۆربەیان سیمەکایان کۆرەکە . لێرەدا باسم کرددوە چۆن دووهەنگاو ئەکتیڤ ئەکەن https://t.me/MustafaAlliit/137

ئەمنی وڵات و کێشەی واتسئاپ و کۆرەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەزارەها ئەکاونتی واتسئاپ هاک کران بەبێ ئەوەی هیچ کۆدێک بدرێت بە کەسی
ئەمنی وڵات و کێشەی واتسئاپ و کۆرەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەزارەها ئەکاونتی واتسئاپ هاک کران بەبێ ئەوەی هیچ کۆدێک بدرێت بە کەسی هاکەر، کەمترین کات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێویستە ٧ رۆژ بەسەر کێشەکەدا بڕوات و کەسی هاکەر بۆ ماوەی هەفتەیەک واتساپی کەسەکە بەکار دەهێنێت. لە دوای بادواداچوونمان لەگەڵ بەشی پاراستنی کۆمپانیای مێتا و ئەو پەیوەندییانەی بۆمان هاتووە، بۆمان دەرکەوت ئەم کێشەیە لە هیچ وڵاتێک نییە جگە لە عیراق، لە هیچ تۆڕێکی پەیوەندی نییە، جگە لە کۆرەک. ئەم بابەتە دوو تەفسیر لەخۆ دەگرێت: ١- هێرشێکی دەرەکی هەیە لەسەر چەند کەسایەتییەکی کورد یان هەڵگری سیمکارتی کۆرەک و دیاری کردنی لیستی چەند کەسایەتییەک و بەدەست هێنانی ئامانج لەلایەن دەزگەی سەیخوڕی ئەو وڵاتەی هێرشەکەی کردووە و پاشان شاردنەوەی بابەتەکە بە هاک کردنی واتساپی کەسایەتی ئاسایی و بزر کردنی ئامانجە سەرەکیەکە. ٢- کۆمپانیای کۆڕەک کەلێنێکی هەیە لە سیستەمی نامە و تەلەفۆن کە ئاسانکاری دروست بکات بۆ گوێ گرتن لە نامە و تەلەفۆنی دیاریکراوی ژمارەیەک. دەکرێت ئەم کەلێنە لەو کۆمپانیایە بێت کە خزمەتگوزاری دەدات بە کۆمپانیای کۆرەک و کەلێنەکە لەوێوە دروست بوبێت یان دروست کرابێت. ئەگەر ئەوەی یەکەمیان بێت پێویستە دەست بەجێ تیمێک پێکبهێندرێت بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و دیاری کردنی ئەو کەسایەتیانەی لەناو حکومەت یان حیزب و دەزگەی ئەمنی کار دەکەن و واتساپیان هاک کراوە. پێمان خۆشە هۆکاری دووەم بێت و هیچ داتایەکمان دزەی پێ نەکرابێت. لەگەڵ کۆمپانیای مێتا هێشتا لە بەدواداچوونداین و هەر شتێکی تازە هەبوو بەپێی پێویست بۆ خەڵکی ڕادەگەیەنین. تب: ئەمە ئەنجامی بەدواداچوونی خۆمە و ئومێدەوارم هەڵە بم. سەرکەوت شابان 24/01/2024

Repost from DIPLOMATIC
🔴 ئاگاداربن بۆ ئەوەی هاکنەکرێن🚨! موستەفا عەلی 🔸 لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین ئەککاونتی واتس ئەپ کراونەتە ئامانج و هاکک
🔴 ئاگاداربن بۆ ئەوەی هاکنەکرێن🚨! موستەفا عەلی 🔸 لەماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین ئەککاونتی واتس ئەپ کراونەتە ئامانج و هاککراون بۆیە ئاگاردبن رێگاکانی خۆ پارێزی بگرنە بەر یەکێک لە رێگاکانیش پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی دوو هەنگاوی ئەکتیڤ بکەن 🔸 بۆ ئەوەی فێڵبازەکان نەتوانن ئەکاونتی واتسئەپەکەت هاک بکەن چونکە لەوەی چەند رۆژی رابردوو ئەکاونتێکی زۆری واتس ئەپ هاککراون ، ئاگاداری ئاسایشی WHATSAPP 🛑 لەم لینکەوە زیاتر بخوێنەرەوە 👇 https://diplomaticmagazine.net/birwra/12372 @diplomatic_magazine

سەیری ئەو وێبسایتە بکەن دەتوانی تەماشابکەی بزانە هەژمارەکەت یان ژمارە تەلەفۆنەکەت بڵاوکرایتەوە یان نا، ئەگەر بەڵێ بوو هەوڵبدە بەزووترین کات تەواوی وشەنهێنییەکانی ئەو هەژمارانە بگۆڕە کە هەمان وشەنهێنیت بەکارهێناوە چونکە تاز دەستیان بە وشەنهێنییەکەت گەیشتووە ودەتوانن بەکاریبێنن لە هەر شوێنێک کە بەکارت هێناوە. https://cybernews.com/personal-data-leak-check/?fbclid=IwAR0zbmKAj6z9ffhpL2xldWCgedY-LXd2b6D10e5ucX2WnZTmHhkxhEgsBi4_aem_AY2uYdL0p1jV0Gj0AxgSjxndtStEtWQs7ZWCejqHKRHr-jeqVxqy6YOY4TVLMea1gNM #foadzada

سبەی ئێوارە بینەرمانبن لەگەڵ کاکە ئەردەلان قسەدەکەین دەربارەی بابەتێکی گرنگ چۆن وێنەو ڤیدیۆییە تایبەتیەکانمان لە بڵاو بوونەوە
سبەی ئێوارە بینەرمانبن لەگەڵ کاکە ئەردەلان قسەدەکەین دەربارەی بابەتێکی گرنگ چۆن وێنەو ڤیدیۆییە تایبەتیەکانمان لە بڵاو بوونەوە بپارێزین ؟

تایبەتمەندی Circle to Search چییە ؟ : - بازنەیەک بکەو گەڕانی گۆگڵ ئەنجامبدە ئەوە ئەو تایبەتەندیە نوێیەی مۆبایلی گاڵاکسی ئێس ۲
تایبەتمەندی Circle to Search چییە ؟ : - بازنەیەک بکەو گەڕانی گۆگڵ ئەنجامبدە ئەوە ئەو تایبەتەندیە نوێیەی مۆبایلی گاڵاکسی ئێس ۲٤ کە تایبەتمەندی Circle to Search تۆی بەکارهێنەری مۆبایلەکە تەنها بە کردنی بازنەیەک لەدەوری ئەوشتەی کە مەبەستە کەلەسەر شاشەی مۆبایلەکەت هەیە یان پەنجە دانان لەسەری دەتوانی ڕاستەوخۆ ناو بزوێنەری گەڕانی گووگڵ و گەڕانە ئەنجام بدەیت بۆ ئەو بابەتەکەی کە خستۆتە ناو بازنەکەوە . باشی ئەو تایبەتمەندییە لەوەداییە کە دەتوانیت لەکاتی بەکارهێنانی هەر بەرنامەیەک یان ئەپلیکەیشنێک لە مۆبایلەکەتدا، بەبێ ئەوەی پێویست بکات ئەو بەرنامەیە بەجێبهێڵیت سێرچ و گەران بۆ بابەتەکان بکەیت . کۆمپانیا گەورەکان لە ئێستاوە خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ زیرەکی دەستکرد بەرهەمو ئامێری ئەلکیترۆنی و مۆبایلەکان بە تایبەتەندیەکانی زیرەکی دەستکرد دەخەنە بازارەوە ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی گاڵاکسی ئێس ۲٤ یەکێکە تەیبەتمەندییە باشەکانی زیرەکی دەستکرد، بۆ کارکردنی ئەو تایبەتمەندیەش پێویستت بە هێڵی ئینتەرنێت و چوونە ژوورەوە بۆ ئەکاونتی سامسۆنگ هەیە.

‎ڤیدیۆ ساتی هەڵدانی موشەکەکان بۆ هەولێر

سواڵی تیک تۆک راگرن ... وازبێنن لە گەورەکردنی کۆمەڵە کەسانێکی فاشل بەپشتگیریکردنیان لە لایڤی تیک تۆک ماقول نییە کەسی وا نەزان
سواڵی تیک تۆک راگرن ... وازبێنن لە گەورەکردنی کۆمەڵە کەسانێکی فاشل بەپشتگیریکردنیان لە لایڤی تیک تۆک ماقول نییە کەسی وا نەزان هەیە ئەمرۆ سەیارەی بۆ فرۆشتوون تا لە تەحەدی و لایڤەکان ناوێ بێنن ... کێن ئەوانەی کۆینی تیک تۆک دەکرن و لۆیان دەنێرن ؟ هەر بەجدی تەواون ؟

🌐 بە یەک خولەک وێبسایتێک بە تەواوی ناوەڕۆکەوە بۆخۆت دروست بکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد 🔥 وهۆستێکی بێبەرامبەر بەدەست بێنە. تە
🌐 بە یەک خولەک وێبسایتێک بە تەواوی ناوەڕۆکەوە بۆخۆت دروست بکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد 🔥 وهۆستێکی بێبەرامبەر بەدەست بێنە. تەنها پێویستە لەسەرت بواری وێبسایتەکەتی پێ بڵێی بە یەک دێڕ ئەویش لە ڕێگەی AI هەموو کارەکانت بۆ دەکات. ئەگەر دۆمەینی تایبەتیت هەیە دەتوانی بیبەستیەو لەگەڵی ودەببییە خاوەنی وێبسایتی خۆت بە یەک خولەک. #FouadZada #AI لێرەوە دەتوانی وێبسایتەکەت دروست بکەی: https://website.ddevi.com/

پسپۆڕیێکی کاسپەرسکی پێشنیاری هێنانە ناوەوەی ئیمۆجی کردوە بۆ ناو وشەی نهێنی (پاسۆرد) ئەگەر پاسۆورد ببێتە ئیمۆجی چی دادەنێیت ؟ خۆم 🥱😎

ئەو ئەکتەرو کەسایەتیانەی ئێمە پێیان سەرسامین بزانە خەریکی چین !!! ‎ناوی بەشێک لەو ئەکتەر و کەسایەتییە ناودارانە بڵاوکرایەوە ک
ئەو ئەکتەرو کەسایەتیانەی ئێمە پێیان سەرسامین بزانە خەریکی چین !!! ‎ناوی بەشێک لەو ئەکتەر و کەسایەتییە ناودارانە بڵاوکرایەوە کە تێوەگلاون لە دۆسیە قێزەونەکەی جێفری ئێپ*شتاین ‎ئێپ*شتاین چیەو کێیە ،؟ جێفری ئیپشتاین، بازرگانێک بوو تۆمەتبار بوو بە بازرگانیکردن و بە منداڵان و بەکاری هێناون بۆ کاری س*ێکسی و چەندین تۆمەتی قێزەونی دیکەی دراوەتە پاڵ. خاوەنی دوورگەیەک بوو لە کەنارەکانی کاریبی، کە بە 'دوورگەی منداڵفرۆش' ناسرابوو. لەو دورگەیە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکتەری بەناوبانگ سەردانیان کردوو . پێشتر چەند وەجبەی سەرەتایی بەڵگەنامەکان و ناسنامەی زیاتر لە ١٧٠ کەس ئاشکراکران – لەنێویاندا دوو سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و چەندین کەسایەتی پێشەنگ هەبوون. ‎تا ئێستا بە فەرمی ناوی ئەکتەرەکان، لیۆناردۆ دی کاپریۆ، کێڤن سپەیسی، كه‌یت بڵانچێت و بڕوس ویلیس، رۆبەرت دی نیرۆ و کامیرۆن دیاز، ناویان لە لیستەکەدایە و لە دادگا ناویان هێنراوە. ‎بەپێی بەڵگەکان تا ئێستا تەنیا باسکراوە کە ئەو ئەکتەرانە پەیوەندییان لەگەڵ بازرگانەکە هەبووە، جارێ نەسەلمێندراوە کە کاریان لەگەڵ کردووە یاخود نا. ‎

زانیاری تایبەت و دزەپێکراو لەسەر ئایفۆن ١٦ پرۆ بە پشتبەستن بەزانیاری دزەپێکراو دەنگۆکان خاوەن شاشەیەکی گەورەتر بە قەبارەی ٦.٣/٦.٩ ئینج دوورگەیەکی بچووکتری دینامیکی دوگمەی نوێ بۆ گرتنی ڤیدیۆ عەدەسەی زووم 5x لە هەردوو مۆدێلەکەدا باشترکردنی تەمەنی پاتری چیپی A18 Pro

شارەزایەکی بواری درۆن: هێرشێکی گەورەی سایبەری دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و ئامانجەکە مۆبایلەکانە شوان جاف باس لە خۆپارێزی لە هێرشە سایبەرییەکان دەکات ئامانجێکی هێرشە سایبەرییەکە مۆبایلی تاکەکانە"   شوان جاف هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان و کەسایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "ئەوەی زۆر مەترسیدارە لەنێو ئەم هێرشە سایبەرییانە، ئامانجەکە تیرۆری تاکە و مۆبایلی تاکەکەسییە، کە بە سیستمی زیرەک کار دەکەن و وایفای کراوەتەوە، لە رێگەی وای فای دەتواندرێت بە ئاسانی خاڵەکەی دیاریبکرێت و داتاکانی نێو مۆبایلەکە ببرێن، هەموو هاونیشتمانییەک و کەسایەتییە سیاسی و گرنگەکان، دەتوانن لەکاتی جموجۆڵەکانیان وای فایەکانیان بکوژێننەوە. بۆ خۆپارێزی لە هێرشە سایبەرییەکان و بەئامانجکردنی مۆبایل و دامەزراوەکان، پێویستە پاسوۆردی ئەو ئەپانە بگۆڕدرێن کە کاریان پێدەکەین، دووەمیان چالاککردنی بەرنامەکانی VPNـە تاوەکو دووربن لە چاودێری و کۆنترۆڵی مۆبایلەکانمان، کە VPN تاڕادەیەک سیکیوریتیی مۆبایل بەرز دەکاتەوە. هەروەها خاڵی سێیەم ئەوەیە، دەتوانین لە سیستمی گووگڵ خاڵی خەیاڵی جی پی ئێس دروست بکەین، کە ئەمە پارەی تێدەچێت و دەبێت حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت کاری لەسەر بکەن، بۆئەوەی سەرنج لەسەر خاڵە بنەڕەتییەکە لابچێت."   بەستنەوەی هێرشە سایبەری و درۆنییەکان بە کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم   ئەو شارەزایە، هێرشە درۆنی و سایبەرییەکان بە کێشەکانی نێوان کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و حکومەتی عێراق دەبەستێتەوە و روونیدەکاتەوە، "درۆنی موهاجیر، کە ئێستا بەکاردێت، زۆر مەترسیدارە، کاری سیخوڕی و چاودێریکردنە و پڕۆگرامەکان هاک دەکات، یەکێک لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانیان بەرامبەر هەرێمی کوردستان کە بیکەن، راگرتنی فڕۆکەخانەی هەولێرە، هەروەها کارکردن بوو لەسەر ئەوەی کۆڕەک تیلیکۆم رابگیرێت، کە پەیوەندیی بەم هێرشەوە هەیە، چونکە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە کوردستان، زۆربەی ژمارەکانی سەری داندراوە، کۆڕەکە، دەیانەوێت قەبارەی کۆڕەک بچووک بکەنەوە، تاوەکو کۆنترۆڵی داتا و زانیارییەکانمان بکەن، ئەمە مەترسییەکی جیدیی سەر هەرێمی کوردستانە و رواڵەتێکی سیاسی و نێوەڕۆكێکی ئەمنیی هەیە، هێرشکردنە بۆ سەر هەموو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان."

زیرەکی دەستکرد و شوێنگرەوەی کاری مرۆڤەکان زیرەکی دەستکرد توانای ئەوەی هەیە جێگەی زۆرێک لە کارەکان بگرێتەوە لە بوارەکانی وەک چاودێری تەندروستی، گواستنەوە و خزمەتگوزارییە داراییەکان گووگڵ نزیکەی ٣٠ هەزار کارمەندی هەیە کە لە بەشی ڕیکلامدا کاردەکەن و نیوەی ئەو کارمەندانەش کاردەکەن لە فرۆشتنی ڕێکلام بۆ هەندێک خزمەتگوزاری ڕێکلامی گووگڵ کە پێویستیان نەماوە وەک یوتیوب و گەڕان و جیمەیڵ و نەخشە، ئەمەش بەهۆی پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد . جێگای سەرنجە کە کارەکانی ڕیکلام تاکە کارێک نین کە ئامادەن بۆ جێگرتنەوەی بە زیرەکی دەستکرد، چونکە زۆرێک لەو پۆستانەی و کارانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی لەلایەن کارمەندە مرۆییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەگەری زۆرە مەترسی گۆڕینیان بە زیرەکی دەستکرد هەبێت لەگەڵ پێشکەوتنی زیرەکی دەستکرد.