Drug-دەرمان💊
Open in Telegram
سەرەتا بەناوی خودای گەورە ئەم کەناڵە بۆ فێربونی دەرمانەکانە بە گروپ بەشێوەیکی گشتی باسی گروپەکە ئەکەین و دواتر ئەوەی باو بێت بە رەسم وڤۆیس باسی ئەکەین ان شاء الله سودی ئەبێت
Show more271
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
271
بەهۆی ئیمتیحان و بێمەجالیەوە دەمێکە پۆستمان نەکردوە ان شاء الله دەسپێئەکەینەوە بەم زوانە بەشێوەیەکی باشتر
271
#جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو کاتێکتان
هەر جەژن بێت..
بەگەورەیی خۆتان گەردنمان ئازاکەن و
لە کەم و کورتیمان ببورن...
271
کۆمەڵێ شڕوبن لە دەرمانخانەکان هەیە .
١- ANTI PYROL -> بەکاردێت بـــۆ کەم کردنەوەی پلەی گەرمی لەش .
٢- SOLVODIN -> بەکاردێت بـــۆ کۆخەی تەڕ (مقشع).
٣- ALERMEEN -> بەکاردێت بـــۆ هەستیاری ( حساسیە ).
٤- TUSSILET -> بەکاردێت بـــۆ کۆخەی منداڵان .
٥- COLDIN -> بەکاردێت بـــۆ هەڵامەت و سەرمابوون و ئەنفڵۆنزا .
٦- DEXON -> بەکاردێت بـــۆ هەستیاری و هەوکردنی بۆڕی هەناسە .
٧- SAMILIN -> بەکاردێت بـــۆ کۆخەی تەڕ (مقشع).
٨- BUTADIN -> بەکاردێت بـــۆ تەنگەنەفەسی (ڕەبۆ) و چارەسەری گرانی هەناسە دان .
بە هیوای سوود
271
1- Antacids
ئەم گروپە بەکاردێن بۆ کپ کردنەوەی ( دڵەکزە - زیادبوونی ترشیەتی گەدە - ئازاری گەدە نانخواردنێکی قورس )
ئەم دەرمانانە ئەگرێتەوە :
1- CaCO3 + MgCO3 (Rennie)
2- Sodium alginate + NaCO3 + Ca CO3 (Gaviscon)
3- Al(OH)3 + Mg(OH)2 (Maalox)
4- Al(OH)3 + Mg(OH)2 + Dimethicone ( Maalox plus)
271
Gastro- Intestinal Drugs
دەرمانەکانی کۆئەندامی هەرس
کۆمەڵە گروپێکی دەرمانن کەلەسەر کۆئەندامی هەرس کاردەکەن، هەر گرووپەو بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بەکاردێت و نەخۆشیەکانی پەیوەندیدار بەو کۆئەندامە چارەسەردەکەن، لەوانە ( کێشەکانی گەدە - قۆڵۆن - سکچوون - ڕشانەوە - غازات - قەبزی ...هتد)
ئەم گروپانە ئەگرێتەوە
1- Antacids
2- Histamine 2 recepter blocker ( H2 Blocker)
3- Proton pump inhibitors (PPIs)
4- Anti-Emetic
5- Laxatives
6- Anti-Diarrheal Drugs
7- Anti-Spasmodic Drugs
8- Anti- Flatulence
271
سلام علیکم
دەرمانەکانی پەستانی خوێن (زەخت) تەواوبوە تەنها ئەوە ماوە کۆیان کەمەوە بیکەمە پیدیئێفێک بەیەکەوە هەموی وەک چۆن گروپی ئەنتی بایۆتیکەکە کراوەتە پیدیئێف و پینم کردوە ان شاء الله ئەمیش ئەکەمە pdf بەم زوانە
پێشتر وتم باسی کۆمباینەیشنەکان(دەرمانە تێکەڵکراوەکان ) ئەکەم بەس با کات خۆی بێت هەموی بەیەکەوە باسەکەم ئەویش وەک گروپێ جیای ئەکەینەوە و دانە دانە باسی ئەکەم بەس ئێستا باس گروپێ تر ئەکەم چونکە هەر کۆمەڵ گروپێک و هەندێک کۆمباینەیشنی هەیە لەکۆتاییا باسیان ئەکەین
(تێبینی : دەرمانە تێکەڵکراوەکان ئەوانەن کاتێک بەکاردێن کە ئەو مادەیەی ناو دەرمانەکە بەتەنیا سودی نەبێت بۆ نەخۆشەکە ئەوکات دکتۆرەکە دەرمانێکی بۆ ئەنوسێت کە ئەو مادەیە لەگەڵ مادەیەکی تر تێکەڵراوە لە یەک دەرمانا ).
ئەچینە سەر کۆمەڵە گروپی دەرمانەکانی کۆئەندامی هەرس ان شاء الله
271
+1
🔺مەرج نیە هەموو ئازارێکی ددان هۆکارەکەی التهابات و کلۆر بیت.
ئەگەر کەسێک ماوەیە ئازاری ددانی بۆ دروست بوو پاش وەرگرتنی درمارن ئازار و پاشان التهابات هەر ئازار بەردەوام بوو ئەوە پێویستە بیرمان بۆ لای ددانی عاقلی (third molar ) بروا و سەردان دکتۆر بکا.
ئەوەی دیاری کراوە ددانی عاقلیە و ئەبیتە هۆی ئازارێکی زۆر بۆ هەموو ددانەکان.
271
🔺مەرج نیە شەهادەت بەرز بیت و روشتت بەرز بێت !
هەنێدێک هەیە ئەنازن بەشەهادە و پۆست و زیرەکیان لەوانەیە لەو بوارەت سەرکەوتوبیت بەڵام لەروی اخلاق و رەوشتەوە کەوتویت و تەربێتت نەدراوە.
ئەگەر دکتۆری و کەسێک دێت بۆلات وابزانە دایکتە یان باوکتە بەو شێوەیە رێزی لێ بگرە ئەگەر بەرامبەرت لە چ تەمنێکا بوو چونکە بەو هەڵوێستە کەمەت اخلاقت ئەنوێنی بای جەنی !!!!
🔹دکتۆر ناناسم و نازانم کێیە بەس نمونەیە زۆر جوان لە ئەخلاق و رەشت
پزیشکی ددانە کاک دکتۆر
271
🔹ئەو دەرمانانەی ئەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1. 𝑰𝒔𝒐𝒕𝒓𝒆𝒕𝒊𝒏𝒐𝒊𝒏 بۆ زیپکە بەکاردێت
2. 𝑨𝒎𝒊𝒕𝒓𝒊𝒑𝒕𝒚𝒍𝒊𝒏𝒆 بۆ کێشەی دەروونی
3. 𝑳𝒆𝒗𝒐𝒅𝒐𝒑𝒂 دژە نەخۆشی پارکینسۆن
4. 𝑩𝒓𝒐𝒎𝒐𝒄𝒓𝒊𝒑𝒕𝒊𝒏 بۆ چارەسەری زیادبوونی پڕۆلاکتین
5. 𝑾𝒂𝒓𝒇𝒂𝒓𝒊𝒏 دژە خوێن مەین
6. 𝑨𝒍𝒍𝒐𝒑𝒖𝒓𝒊𝒏𝒐𝒍 دژی نەخۆشی پاشاکان ناسراو بە داء ملوك
7. 𝑩𝒆𝒕𝒂-𝒃𝒍𝒐𝒄𝒌𝒆𝒓𝒔 بەرزە پەستانی خوێن
8. 𝑨𝑪𝑬𝑰𝒔 بەرزە پەستانی خوێن
9. 𝑪𝒉𝒆𝒎𝒐𝒕𝒉𝒆𝒓𝒂𝒑𝒚 𝒅𝒓𝒖𝒈𝒔 دەرمانەکانی شێرپەنجە
271
🔰"كالمیكس(Calmex)
🧡"بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
بۆ هەموو جۆرە کۆخەیەک بەکاردێت،سەرمای وەرزی، هەوکردنی سیەکان، هەستیاری قورگ.
💛"رێژە و شێوەی:
گەورە 1 بۆ 2 مڵاک یان 5 تا 10 مل ،رۆژانە 3 بۆ 4 جار
منداڵ 6 تا 12 ساڵ 1.5 مڵاک یان 5 مل ،رۆژانە 3 بۆ 4جار
منداڵ 1 تا 5 ساڵ 1 مڵاک یان 2.5 مل ،رۆژانە 3 بۆ 4 جار .وەک شروب 5 مل
💚"كاریگەری لاوەكی:
خەواڵو، وشکبونی دەم، ژانەسەر، هەستیاری
💙"زانیاری زیاتر:
ئاگاداربە ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، گورچیلەت تەواو کارناکات.
271
تێبینی
ADHD
(attention-deficit-hyperactivity-disorder)
نەخۆشیەکە کەسەکە زۆر چالاک ئەکات یان وا لەکەسەکە ئەکات شتێک ئەنجام بدات بێ ئەوەی بیربکاتەوە ئەنجامەکەی چیئەبێت
زیاد لە مناڵانایەو لە نێرینە زیاتر روئەدا وەک لە مێینە بۆماوەش لەم نەخۆشیە ڕۆڵی سەرەکی هەیە
271
تێبینی
شەرت نیە هەمو ئافرەتێک توشی کەئابە بکات بەڵام ئەوە باوترین کاریگەری لاوەکیەتی
وە بۆ گەورە 250mg-500mg بەوشێوەیە
بەڵام بۆ مناڵ دکتۆر دیاری دەکات
بەپێی تەمەن و کێشی
بۆ هەر کیلۆگرامێک 10mg/kg دادەنرێ
271
6- Alpha-2 Agonist
کۆتا گروپ گروپی شەشەمی زەخت
ئەم گروپە لە ڕێگەی مێشکەوە زەختی خوێن دادەبەزێنن
ئەم دەرمانانە ئەگرێتەوە :
1-Methyldopa
2-Clonidine
271
هەردوو کۆمەڵەکە بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە بە ڕەچاوکردنی تەمەن، کێش، قەڵەوی، بونی نەخۆشی جەستەیی، و چەند هۆکارێکی تری پەیوەند بە دۆخی نەخۆش، بەڵام بە گشتی کۆمەڵە نوێیەکە پەسەندترە لەبەر کاریگەری لە بەرامبەر هەردوو نیشانە ئەرێنی و نەرێنیەکان، و هەروەها بونی زیانی لاوەکی کەمتر
ـ چارەسەری ڕەفتاری و هزری یان چارەسەری تاک، کە وا لە کەسەکە ئەکات لەگەڵ حاڵەتەکاندا خۆی ڕابێنێت، قسەکردنی باشتر بێت و زیاتر کۆمەڵایەتی بێت
ـ پاڵپشتی کۆمەڵایەتی کە وا لە کەسانی تووشبوو ئەکات فرمانی ڕۆژانەیان جێبەجێکەن و هەلی دامەزراندن و پەوەردەیی پەیابکەن، هاوکات پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست کەن
ـ خەواندن لە خەستەخانەیا لە حاڵەتی سەختدا
ـ خەوی باش و خواردنی تەندروست و ڕاهێنان کردن سوودی خۆی هەیە لە تەندروستی گشتی کەسەکە و حاڵەتەکەش
ـ چارەسەری خێزانی هەندێک خێزان لە ڕوی زاڵبونی لایەنی سۆزداری و کەم شارەزایی لە مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ نەخۆشەکە و زۆر ڕەخنەگرتن لە قسە، هەڵسوکەوت، و ڕەفتاری نەخۆش وادەکات نەخۆش زوتر نۆبەی نەخۆشیەکەی سەرهەڵباتەوە، لەم حاڵەتەدا، لە ڕێگەی چارەسەری خێزانی، کەس و کاری نەخۆش فێری مامەڵەیەکی دروست و گونجاو لەگەڵ نەخۆشەکەیان دەکرێن، بەمەش ڕۆڵی ئەرێنی لە باردودۆخی نەخۆشەکە ڕەنگدانەوەی دەبێت
ـ چارەسەر بە تەزووی کارەبا، هەندێ نەخۆشی شیزۆفرینیا دووچاری حاڵەتی بە تەختەبوون دەبن، مان لە خواردن و خواردنەوە دەگرن، و مەترسی لەسەر ژیانیان دەردەکەوێت، لەبەر پێویست بوونی زوو چاک بونەوە و نەهێشتنی ئەو مەترسیە لەسەر ژیانی نەخۆشەکە، پەنا ئەبرێتە بەرئەم ڕێگەیە بۆ ڕزگارکردنی زوتری ژیانی نەخۆشەکە
هاوکات پێویستە ئاگاداربین چارەسەری نەخۆشی شیزۆفرینیا بەگوێرەی کەسەکە دائەنرێت و تایبەتە بەو، بۆیە پلانەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر زۆر ئەگۆڕێت
شیزۆفینیا لە لایەن تیمێکی پزیشکیەوە کە پێک دێت لە پزیشکی پسپۆڕی دەرونی، توێژەی دەرونی، توێژەری کۆمەڵایەتی، پەرستار و یاریدەدەری پزیشکیەوە چارەسەر دەکرێت
پزیشکی دەرونی وەک سەرۆکی تیمەکە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی نەخۆشەکە دەکات، بەتایبەت بۆ خێزان و ژینگەی نەخۆشەکە بەگشتی، دواتر ڕێگاکان و شێوازەکانی چارەسەر بۆ نەخۆش و کەسوکارەکەی ڕوندەکاتەوە، پاشان دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشەکە دەنوسێت
هیوادارم سوودی هەبووبێت✨
