1 876
Subscribers
+124 hours
+57 days
+130 days
Posts Archive
1 876
هەموو چرکەیەک
هەموو خولەکێک
هەموو لەحزەیەکی ژیانت دەرگایەکی وزەییە
حزورت و بوونت دەرگایەکی تاقییە
بەرجەستەی نورت بکە لەسەر زەوی .
1 876
بۆ ٨ ی ٨ ی ٢٠٢٦
Lions portal 🦁🦁♌️
چی بکەین ؟
لە ئێستاوە ئامانجەکان حازر بکە کە چیت ئەوێت زۆر بە وردی .
ئینجا لە ڕۆژی ٨ ی ٨ لە دوو کاتتدا ئەتوانیت ئەم تەکنیکە بکەیت یان سەعات ٨ ی بەیانی یان ٨ ی شەو .
بڕۆ شوێنێکی ئارام و دوور لە ژاوە ژاو و دەست بکە بە هەناسەدانی قووڵ هەتا تەواو ئارام ئەبیتەوە .دەفتەرەکەت بێنە ( وەرەقەی زەردی بێ خەت ، قەڵەم جافی سوور ) وای دابنێ ٨ ی ٨ ی ٢٠٢٧ و ئەو شتانە ئەگێڕیتەوە کە لە ٨ی ٨ ی ئەمساڵەوە ڕووی داوە تا ساڵی داهاتوو .ئەوەی کە ئەتەوێت بینوسە وەک ئەوەی ڕووی داوە .
دوای ئەوەی کە نووسیت دەفتەرەکەت یان وەرەقەکەت بخە سەر کۆشت ، چاوت دابخە و دەستی ڕاستت بخە سەر دڵت ، دەستی چەپت بخە سەر چاکرای ئەگریجەی خۆر ئینجا تەکنیکی هەناسەدانی ٨-٨-٨ بکە
بەم جۆرەی خوارەوە :
٨ چرکە هەناسەی قووڵ وەرگرە لە ڕێگەی لوتتەوە و خەیاڵ بکە ڕووناکی ئاڵتوونی سنگت پڕ ئەکات .
هەناسەکەت بگرە بۆ ماوەی ٨ چرکە ئینجا لەگەڵ گرتنی هەناسەکەت هەست بە هەموو ئەو هەستانە بکە وەک ئەوەی هەموو ئامانجەکانت هاتووەتە دی .
ئینجا هەناسە بدەرەوە بۆ ماوەی ٨ چرکە لە ڕێی دەمتەوەو فەرمان بکە کە ئەو هەستانە لە خانە بە خانەی جەستەتدا داونلۆد ئەبێت .
ئەم سوڕە ٨ جار دووبارە بکەوە .
یەقینت هەبێت کە ڕوو ئەدات .
It’s done , it’s done ,it’s done .
1 876
پێکەوە دەست پێ ئەکەین بە وزەی گشتیی
دوای ٢١ ڕۆژەکە چاوەڕێی فید باکەکانتانم
شتی بچوک و مام ناوەند و گەورەش بنوسن .
1 876
شەوان پێش خەوتن ئەمە بکەن ، یەک سەعات پێش خەوتن مۆبایل لابە و گلۆپە سپپیەکان بکوژێنەوە و ئامانجەکانت بە شێوەی چیرۆک بنوسو ئەها وەک ئەوەی باسی ئەکەیت بۆ کەسێک ( من ئێستا ئەوەم هەیە و زۆر خۆشە و زۆر مورتاحم و …) تەواو تەواو بەرجەستەی ئەو هەستانە بکە و ئینجا بخەوە کۆتا شت کە ئەیکەیت پێش خەوتن لە بەشی نائاگادا هەتا بەیانی لێ ئەدرێتەوە .
1 876
تەکنیکی ئەم جارەمان لە دەوری سێ پرسیاردا ئەخولێتەوە
پرسیاری یەکەم : من چیم ئەوێت ؟ ئامانجەکانم چین ؟ من ئەمەوێت چۆن بم ؟ بۆ ئەم ئامانجانەم ئەوێت ؟
زۆر بە وردی و دەقیقی دیاری بکە کە چیت ئەوێت , ئەتەوێت چۆن بژیت .
دوای ئەوەی کە پرسیاری یەکەمت تەواو کرد ، وەرە لە خۆت بپرسە من ئەبێت چی بکەم بۆ ئەوەی بگەم بەو ژیانەی کە لە پرسیاری یەکەمدا دیارییم کردبوو ، ئەبێت چی لە خۆما بگۆڕم ؟ ئەبێت سەعات چەند هەستم ؟ ئەبێت چۆن گرنگی بە خۆم بدەم ؟ ئەبێت بڕۆمە کوێ ؟ چ لایف ستایلێک لەگەڵ ئەو ژیانەیا ئەگونجێت کە ئەتوانم لە ئێستاوە لە خۆمدا بیگۆڕم ؟
ئەم دوو پرسیارە تەنها بۆ بەرچاوڕوونی خۆتە بۆ ئەوەی بزانیت حەزت لە چییە و ئامانجت چییە ، کەسی بێ ئامانج مردووە بۆیە هەمیشە با ئامانجت هەبێت .
پرسیاری کۆتایی : بەیانی کە هەستام لە خەو ئەبێت یەکەم ئیش بۆ ئەم ئامانجانە بیکەم چییە ؟
ئەکرێت هەنگاوێکی بچوک بێت
ئەکرێت ئەوە بێت کە زوو لە خەو هەستی یان بڕۆی ڕیازو بکەیت یان بڕۆیت cv دروست بکەیت و بیبەیت بۆ شوێنێک ، هەستە بیکە .
دواتر دەفتەرەکەت بێنە ( دەفتەری سوور ، وەرەقەی زەردی بێ خەت ، قەڵەم جافی سوور ) ڕێک ئەو ژیانەی ئەتەوێت ، ئامانجەکانت ، حەزەکانت ، لایف ستایلت ،هەر هەمووی بە وردی ئەنوسیت وەک ئەوەی لەو ژیانەدا ئەژیت ( بۆ نمونە من ئێستا لەو خانووەدا ئەژیم کە هەمیشە خەونم پێوە ئەبینی ، خانووەکەم ئاوایە و ئەوەندە ژووری هەیە ، مورتاحم تیایدا و دڵم خۆشە ….) گرنگی بە هەستەکان بدە ، چونکە ڕەنگە خانووەکە بکڕیت بەس دڵت خۆش نەبێت تێیدا بۆیە مانیفێستی هەرچیت کرد هەستەکان بنوسە لەگەڵی و هەوڵ بدە زۆربەی کاتەکانت لەو هەستە بەرزانەدا بژیت وەک ئەوەی کە ئامانجەکە بووە ، چونکە ئەوە هەستە بۆمان ڕائەکێشێت نەک حەز !
بۆ ماوەی ٢١ شەو پێش خەوتن هەموو شەوێک هەمان شت ئەنوسیتەوە بە هەستەوە ، بۆ بەیانییەکەی کە هەستایت بەرجەستەی هەستەکان بکە و هەر کردارێک کە لەسەرتە ئەنجامی بدە ، هەر ڕۆژەو شتێک ، هەر ڕۆژەو کردارێک .
1 876
شتێک کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وتم ئەیکەم
و کەم تا زۆر کردم
ئەوە بوو کە جلی کاتی خەوم جیاکردەوە لە جلی دوای هەستان لە خەو
یانی چەند جلێکم دانا بۆ خەوتن
کە هەستام ئەیگۆڕم و جلێکی تر لەبەر ئەکەم ، ماقول نییە بە جلی خەوەوە ڕۆژەکەت بەسەر بەری
وزەی خەو جیاوازە لە وزەی ڕۆژەکەت
و بەڕاستی ئەمە بووە هۆی گۆڕینی چەند شتێکی تر لە مندا .
هەرگیز پێت وا نەبێت ئەو شتانەی کە بۆ خۆت ئەیکەیت و کەس نایبینێت هەستی پێ ناکرێت ، بە دڵنیاییەوە هەستی پێ ئەکرێت
بە دڵنیاییەوە ئەو ئافرەتەی کە بە هێواشی ڕۆتینی پێستی ئەکات ، جلی جوان بۆ ماڵەوە لەبەر ئەکات هەتا ئەگەر کەس نەیبینێت ،بە دڵنیاییەوە وزەیەکی جیاوازی هەیە و هەستی پێ ئەکرێت .
1 876
جەژنتان پیرۆز بێت هاوڕێیان
هەر لە جەژن و خۆشی و فراوانیدا بن
خۆشم ئەوێن
زۆرترین چێژی لێ ببینن 🎉
1 876
کتێبی ئەلف و بێی میدیتەیشن ئامادەیە
ئەمە گەنجینەیەکە بە کوردی
ئەم کتێبە =بە چەنەها کۆرس .
ئەتوانن داوای بکەن لە ئێستاوە
بڕێکی دیاری کراو بەردەستە .
1 876
بیرتانە لە کۆرسی یاسای ڕاکێشان وەختی خۆی چیم پێ وتن 👀
وتم با ئیتر هەمووان ئەوە بزانن
گەردوون کەسی بەئاگا و زیرەکی ئەوێت ئیتر
1 876
نەمووت هیچ نابێت
ئێستا کێ زەرەری کرد ؟
ئەوەی کە ئەمڕۆ ئیش و کاری خۆی کرد و ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕاند ؟ یان ئەوەی کە ڕای گرت وتی بزانین ئەمشەو چی ئەبێت و خۆی نایە ژێر ترس و قەلەقی ؟
لەمەوە فێر بن کە چیتر ئەم ژیانی خۆتان مەدەنە دەست هەواڵەوە !!
1 876
ئەگەر نازانیت لەکوێوە دەست بکەیت بە پرۆسەی ساڕێژبوونەوە ، چەند ساڵە خەریکیت و هیچ لە تۆیا نەگۆڕاوە ، هەمان بازنەی کۆن دووبارە ئەبێتەوەو هەمان کاردانەوەی پێشووت هەیە . ئەوە کۆرسی شیفا بۆ تۆیە و ١ی٤ دەست پێ ئەکەین پێکەوە ، ئەوەندەی نەماوە ناو تۆمار بکەن .
1 876
تۆ تەنها جەستەیەکی فیزیکی نیت لەناو ئەم کێشانەی ژیانا گیرت خواردبێت
تۆ ڕۆحێکی پاکیت کە گیرت خواردووە لەناو فریکوينسییەکی هەڵە .
ئەگەر ئەتەوێت ئەو فریکوێنسییەت ڕاست بکەیتەوە
١ی ٤ بەژدار بە لەگەڵمان لە کۆرسی شیفا .
1 876
نوقتەیەک بوو کێشرا بوو لەسەر ڕوویەکی سپی گەورە بە هەزارەها پێنوسی دەرەکی جیاواز قورس و سنوردار کرابوو وەکو ناسنامەیەک کرابوو بە بەریدا ، ئەو نوقتەیە چەنيک بوو پێی وابوو ئەو حیبرەیە کە پێی کێشراوە، حیبر لە دوای حیبر وشک ئەبوویەوەو دانەیەکی تەڕ ئەدرا بەسەریدا ، تا ڕۆژێک ئەو نوقتەیە درزی تێ بوو و تەقی ، وای زانی کۆتاییە و ئەبێت بە هیچ ، بەڵام ئەوەی سەیر بوو لە شوێنی خۆی مایەوەو سەیری خوار چین چینە حیبرەکانی کرد ، بۆ یەکەم جار بینی کە ڕوویەکی فراوانی سپییە ! کە ورد بوویەوە لێی درکی بەوە کرد کە ئەو نوقتە بچوکە چین چینە خودی ئەو نەبووە بەڵکو خۆی ڕێگەی داوە لەسەر ئەو ڕووە سپییە ڕۆڵ ببینێت ! نوقتەکە نەما ! بەڵام سەیر ئەوەیە نەمرد بەڵکو فراوان بوو چونکە بۆی دەرکەوت سنوری نییە ، خودی ئەو بۆشاییە سپییەیە ، خودی ئەو فێڵدە ناکۆتایەیە ..
ئێستا کاتێک پينوسەکان باوەڕ و هەستەکانی خۆیان لەسەر ئەو ڕووە ئەنوسن ، تەنها سەیر ئەکات بێ ئەوەی شەڕیان لەگەڵ بکات ، هەست بە لێک خشانی پێنوسوکان ئەکات ، بەڵام بۆی گرنگ نییە کە چی ئەنوسن چونکە ئەزانێت وشک ئەبنەوەو ئەوەرن و ڕووە سپییەکە هەمیشەییە ..
