en
Feedback
خۆم و خودا 🩵.

خۆم و خودا 🩵.

Open in Telegram

.ڪاتێڪ • ماندوۅ بوۅیت • فێࢪبە پشوۅ بہ خۆت بدەیت نـەڪ بوەستیـت ئــازیـࢪ࣪💙➰ ︎

Show more
1 000
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-830 days
Posts Archive
Repost from بەکورتى
سێ تەڵەی مەترسیدار کە پیاوان لەناودەبەن! ⚠️💔 مرۆڤ لەم ژیانەدا بەردەوام لە ناو مەیدانی تاقیکردنەوەدایە؛ زۆرجار کەسێک دەبینین کە ساڵانێکی درێژ بە تەقوا و پارێزکاری ژیاوە، کەچی لەناکاو بەهۆی لادانێکەوە هەموو مێژوو و ئایینەکەی دەدۆڕێنێت. زانایان هەمیشە ئاماژەیان بەوە کردووە کە گەورەترین ئەو دەروازانەی شەیتان پیاوانی پێ دەخەڵەتێنت، لە سێ خاڵی سەرەکیدا کۆدەبنەوە: ١. خەڵوەت و تەنیایی (تەڵەی ئیمان و نیفاق): لە پێش چاوی خەڵکیدا تەقوا و لەخواترسان ئاسانە، بەڵام لە ژوورە داخراوەکان و لە پشتی شاشەی مۆبایلەکاندا، ئیمانی حەقیقیی بەندە لە دووڕوویی (نفاق) جیا دەبێتەوە. ئەو کەسەی لە تەنیاییدا چاودێریی خودای لەبیر بچێت، بەرەو داڕمانی دڵ هەنگاو دەنێت. ٢. پارە و سامان (تەڵەی تەماح و حەرامخۆری): زۆر کەس لە تاقیکردنەوەی هەژاریدا سەردەکەون، بەڵام لە تاقیکردنەوەی دەسەڵات و ساماندا دەدۆڕێن. کاتێک ماڵی حەرام، ڕیبا، یان گەندەڵی دێتە پێشەوە، ئەگەر تەقوای ڕاستەقینە نەبێت، بەرەکەت لە ماڵ و ژیاندا بە یەکجاری دەسڕێتەوە. ٣. ئافرەتان و ئارەزووی حەرام (تەڵەی داوێنپیسی): پێغەمبەری خودا ﷺ هۆشداریی داوە و فەرموویەتی: «اتَّقُوا الدُّنْيَا، وَاتَّقُوا النِّسَاءَ؛ فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ» [رواه مسلم] واتە: خۆتان لە فیتنەی دونیا بپارێزن، و خۆتان لە فیتنەی ئافرەتان بپارێزن؛ چونکە یەکەمین فیتنەی بەنی ئیسڕائیل لە ئافرەتاندا بوو. ڕوانینی حەرام و کەوتنە ناو داوی ئارەزووەکان، شکۆ، کەسایەتی، و داوێنپاکی لە مرۆڤ دادەماڵێت. ئەوەی خۆی لەم سێ چاڵە مەترسیدارە نەپارێزێت، بە یەک دەست دونیای خۆی و بە دەستەکەی تری دواڕۆژەکەی لەدەست دەدات؛ بەرەکەت لە تەمەنیدا دەبڕێت، داوێنپاکی نامێنێت، و ئایین و سامانەکەشی دەبنە پەژارە بەسەریەوە. پێش ئەوەی درەنگ بێت، دەرگای تەنیایییەکانت بە یادی خودا بپۆشە، چاوت لە حەرام بپارێزە، و دەستت بۆ ماڵی حەرام و گوماناوی درێژ مەکە. خوایە گیان، پەنات پێ دەگرین لە فیتنە و تاقیکردنەوەی دونیا، و داوای داوێنپاکی، پارێزراوی، و دڵێکی ساغت لێ دەکەین. 🤲🌸 ———————————- #بەكورتی (٦٩٦) https://t.me/ba_kurty

فەرمودەی "یەکەم" قال رسول اللە "صلی اللە علــیـه وسلــم" المـرء مــع مــن أحــب مرۆڤ لە قیامەت دا لەگەڵ ئەو کەسە کۆدەکرێتەوە و حەشر دەکرێت کە لە دونیادا خۆشیویستوە. 40 فەرموودەی صحیح

مەبەستی سەرەکی لە(الابتلاء)یان تاقیکردنەوە لە ژیانی مرۆڤدا چییە لە کاتێکدا خودا ئەنجامەکە دەزانێت؟
Anonymous voting

"شوێنێک بۆ ئارامی دڵەکانت ، با پێکەوە بەرەو ڕەزامەندی خودا هەنگاو بنێین. 🕊️" "تەنهـا یەک جـار سـەردانمـان بکـەن، پەشیمان نابنەوە لە بینینی پۆستەکانمان. ❤️" https://t.me/emandarr

+1
سلام علیکم تازە لەیوتوب ڤیدیۆیەکی دکتۆرم بینی کە باسی ئەوە دەکات بەداخەو کەنالەکانی بەڕێزی هاککراون یەکێ لەمانەش ئەو کەنالەیە صید الخاطر بۆیە لێفتی بکەن بەڕێزان

"سکرۆڵ کردن و گەڕان بەناو تیک تۆک و کورتە ڤیدیۆکان(ڕیڵ)، کەمترین زیانی ئەوەیە بەنرخترین ماددەی ژیانت لێ دەدزێت کە کاتە. زیانە گەورەکەشی=تێکدانی مێشکتە بە شێوازێکی دڕندانە بەجۆرێک وزەی داهێنان و هەوڵدانی تێدا ناهێڵێت بۆ هیچ کارێکی دیکەی گرنگی ژیانت. تۆ کاتێک ڕیڵێکی 20 چرکەی دەکەیتەوە، مێشکت ڕاستەوخۆ فایلێکی سەربەخۆی بۆ درووست ئەکات: -بابەتەکە باسی چییە؟ -کێ قسە دەکات؟ -دەنگی چۆنە؟ -ئایا من بەدڵمە؟ دوای چەن چرکەیەکی کەم سکرۆڵینگ ئەکەیت بۆ ڕیڵێکی تر، دووبارە مێشکت پێویستە فایلێکی نوێ بکاتەوە بۆ دووبارە شیکردنەوە و تێگەشتن لە ڕیڵێکی دیکەی جیاواز لەماوەیەکی زەمەنی زۆر کەم، تاکو لە ماوەی یەک سەعات سکرۆڵی تیک تۆک و ڕیڵەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی، 1000 جار ئەم پڕۆسە پڕوکێنەرە بە مێشکت ئەنجام دەدەیت، ئەوەی وزەی ژیان و بەرهەمە کە پەروەردگارت لەسەرەتای ڕۆژەکە بەڕزق پێی داویت خەزێنەکەی بەتاڵ ئەکەیتەوە.(بەدیار هیچەوە و لەپێناو هیچ) ئیدی دوای ئەمە، ژیانی ئاسایی جوان نییە(چونکە تۆ وزەی مێشکت نەماوە)، هیچ سەرنجڕاکێیش نییە لات، هیچ ئیرادەشت نییە، بەم شێوازە تۆ ڕۆژانە بەشێوازێکی دڕندانە دەست دەبەیت بۆ بەنرخترین ماهیەتی ئینسانی بوونت کە عەقڵەتە و بەتاڵی ئەکەیتەوە لە ویست، لەوزە، لەژیان، لە ئینسانی بوون."

Repost from بەکورتى
هونەری گەیشتن بە دڵەکان لە ئامۆژگاریکردندا 🤍✨ قورئانی پیرۆز بە وشەی ﴿وَعِظْهُمْ﴾ فێرمان دەکات کە ئامۆژگاری بە واتای ڕیسواکردن، شکاندن، یان خۆبەزلزانین نایەت بەسەر بەرامبەردا، بەڵکو پرۆسەیەکی قووڵتر و ناسکترە لە تەنها گەیاندنی زانیارییەکی ڕووت. خاڵە سەرەکییەکانی ئامۆژگاریی ڕاستەقینە: ‌‌جیاوازیی زانیاری و ئامۆژگاری: زانیاری تەنها پێت دەڵێت "ئەمە حەرامە" یان "ئەمە فەرزە"، بەڵام ئامۆژگاری دڵی خەوتوو بێدار دەکاتەوە و وا دەکات مرۆڤ لەگەڵ ویژدانی خۆیدا ڕابوەستێت و هەست بە مەترسیی تاوانەکانی بکات. پێویستیی زانینی ڕێگای دڵەکان: تەنها زانینی حوکمە شەرعییەکان بەس نییە بۆ ئەوەی ببیتە ئامۆژگاریکار. زۆرجار بەهۆی نەزانینی شێوازی قسەکردنەوە، لەبری چاککردنی مرۆڤەکان یان نزیککردنەوەیان لە خوا، کەسەکان دەشکێنین و دوورتریشیان دەخەینەوە. حیکمەتی ئامۆژگاریکار: کەسی ژیر و تێگەیشتوو تەنها بیر لەوە ناکاتەوە کە "چی بڵێت"، بەڵکو بیر لەوە دەکاتەوە "چۆن و کەی بیڵێت؟". دەبێت شارەزای ناخی مرۆڤەکان بێت و بزانێت کەی کاتی نەرمی و میهرەبانییە، وە کەی کاتی توندی و سنوردانانە؛ چونکە لە پشتی هەموو هەڵەیەکەوە دڵێک هەیە کە پێویستی بە تێگەیشتن و چارەسەرە. پوختەی پەیامەکە: کاتێک ئامۆژگاریی مرۆڤێک دەکەیت، با تەنها خەمت ئەوە نەبێت قسەیەکی حەق بکەیت؛ بەڵکو با گەورەترین ئامانجی تۆ ئەوە بێت کە لە ڕێگەی حەقەوە، ئەو مرۆڤە بگەینیتەوە بە پەروەردگار. 🌸🌿 ———————————- #بەكورتی (٦٩٣) https://t.me/ba_kurty

جۆینی ئەم کەناڵە تایبەتە بن زەرەر ناکەن🥺❤️‍🔥 https://t.me/S4br_2026

Repost from بەکورتى
کێ فرمێسکی چاوەکانت دەکڕێت؟؟؟ 🥺💧 بڕۆ بۆ بازاڕ و بگری و فرمێسکی چاوەکانت پیشانی خەڵکی بدە، ئایا هیچ کڕیارێکی بۆ دەدۆزیتەوە؟ دڵنیابە هیچ نرخ و بەهایەکی بۆ نادۆزیتەوە!! بەڵام... ❓ دەزانی فرمێسکی چاوەكانت لای خوای گەورە بەهاکەی چەندە؟ 🔹 پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: «عَيْنَانِ لَا تَمَسُّهُمَا النَّارُ، عَيْنٌ بَكَتْ مِنْ خَشْيَةِ اللهِ، وَعَيْنٌ بَاتَتْ تَحْرُسُ فِي سَبِيلِ اللهِ» (واتە: دوو چاو ئاگری دۆزەخ نایانسووتێنێت: چاوێک کە لە ترسی خوا گریاوە. وە چاوێک کە شەو تا بەیانی ئێشکگریی کردووە لەپێناو خوادا). 🔹 وە یەکێک لە پێشینانی ئوممەت (سەلەف) دەفەرموێت: "پێمان گەیشتووە کە هەموو کردەوەکان دەكێشرێن و پێوانەیان هەیە، تەنها ئەو فرمێسکە نەبێت کە لە ترسی خوا لە چاوی بەندەوە دێتە خوارەوە، چونکە هیچ کێش و پێوانەیەکی (دیاریکراوی) نییە، وە بێگومان تەنها بە یەک فرمێسک، دەریاکان لە ئاگر دەکوژێنرێنەوە!" (ئیمامی تورموزی ڕیوایەتی کردووە). (پەروەردگارا.. پەنات پێ دەگرین لە دڵێک کە ترسی تۆی تێدا نەبێت، وە لە چاوێک کە نەگریت، وە لە دوعایەك کە گیرا نەبێت). 🤍 ———————————- #بەكورتی (٦٩٢) https://t.me/ba_kurty

دەگریت بـــۆ خراپی بەختت ، ڪەچی ڪەرەمی خودا دێــت ، ئینجا دەگریت بۆ خراپی گومانت 🩵🥹 #𝑙𝑎𝑙𝑎𝑠

جۆینی ئەم کەناڵە جوانە بن🥹🌸 https://t.me/elaheeeee1

🔴😱😳بەدوای باشترین کەناڵی بەسوود ئەگەریت  ونازانی چۆت دەستتت بکەوێ ؟ ئێمە لیرە باشترینەکانمان کۆکردوەتەوە ئەتوانی بەیەک کلیک داخل هەموو کەناڵەکان بیت😱😳📣 🗣https://t.me/+Hf08qv6YtjBhOWYy   ⬅️ نعم العبد انە اواب 🗣@nafs_0   ⬅️ فرمێسکی پەشیمانی 🗣@yasamee23n   ⬅️ کاری دەستی یاسەمین 🗣@srudy_islamy    ⬅️ سروودی اسلامی 🗣@Jwantrin_wta21   ⬅️ جوانترین ووتە 🗣@Quran_kareem_kanal   ⬅️ٳذاعة القران الكريم 🗣@shok_kurd   ⬅️ شۆک😱 🗣@islam_haq999   ⬅️ ئیسلام حەقە 🗣@prsyar_w_walam  ⬅️ پرسیار و وەڵام 🗣@gashteek   ⬅️گەشتێک لەگەڵ سەلەف 🗣@haba_hijab   ⬅️ حیجاب وعابا ونیقاب 🗣@doktor_999   ⬅️ زانیاری پزیشکی 🗣@al_ha_dis   ⬅️ طالب الحدیث 🗣@shafxy_shafxy   ⬅️ ئیمام شافعی 🗣@asmaxan123   ⬅️ اسما خان 🗣@namokayislam0   ⬅️نامۆکەی ئیسلام 🗣@hawrekam123  ⬅️ هاورێکەم 🗣@namokannn   ⬅️ مردن بەسە بۆ ئامۆژگاری  🗣@hilmul_7ayat   ⬅️ العلم الحیاة 🗣@photo_hd_99   ⬅️ جوانترین وێنەی HD https://t.me/+Hf08qv6YtjBhOWYy بەیەک کلیک داخلی هەموووان ببە✅🔴 https://t.me/addlist/M-Yud4FH0j44ZTdi

Repost from N/a
📖 بێڕێزی کردن و قسەوتن بە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا بێدینیە 🎤 مامۆستا أمجد خۆراسانى 🕌 ئايندە یەک - هەولێر 💾  ٣ صفر ١٤٤٨ 🌙 ١٧⁄ ٧⁄ ٢٠٢٦ 🕰 ١٣ خولەك

ئازیزترین سەروەت مەعشوقی دڵە💙.

پەیامی ئەمشەو 🌙
"لەوانەیە تۆ ئەمشەو بە بێدەنگی خەریکی پاککردنەوەی فرمێسکەکانت بیت، بەڵام پەروەردگارێک هەیە لە هەموو لێدانێکی دڵت و لە هەموو ئازارێکی ناخت تێدەگات. پێش ئەوەی بخەویت بڵێ: «یا ڕەب، من ماندووم و تۆش میهرەبانی، ئەوەی لە دڵمدایە بە ڕەحمەتی خۆت بۆم جێبەجێ بکە.» دڵنیابە خودا ئەو دڵە نائومێد ناکات کە بە 'یا اللە' دەست پێ دەکات. (اللَّهُمَّ اجْعَلْ هَذِهِ اللَّيْلَةَ جَبْراً لِقُلُوبِنَا)🥹🫀

photo content

photo content

کچێکم خۆشویسـت، داوام لەخودا کرد پێم ببەخشێـت! بەبێ ویستی خۆم کەوتمە خۆشەویستی کچێکەوە، چەند جارێک بینیم، منیش یەک دووجار تەماشام کرد، هەستێکـم بۆ دروست بوو، نەمدەزانی چییە، دواتر بۆم دەرکەوت کەوتومەتە خۆشەویستیەوە... چوومە خزمەت مامۆستاکەم، پێی وتم کەوتنە خۆشەویستییەوە شتێکە بێ ویستی خۆتە، لەسەر ئەمە لۆمەت ناکەم، بەڵام ئێستا چیت دەوێت؟ وتم: ئەو کچەم دەوێت، دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم! پێی وتم: كارەکەت ڕادەستی خودا بکە و مەترسـە، نامەی بۆ مەنێرە، قسەی لەگەڵ مەکە، تەماشای مەکە، ئارام بگرە، ئارام گرتن زۆر شت چارەسەر دەکات و خێرێکی زۆر دەهێنێت... وتم: دەترسم لەدەستم بچێت، یان هاوسەرگیری بکات! وتی: ئەی نەموت ڕادەستی خودای بکە و خودا نائومێدت ناکات.. ئێستا پێویستە بژێویەک بۆ خۆت دابین بکەیت، کار زۆربکـە و هەوڵی زۆر بدە لەپێناو ئەوەی بە حەڵاڵی بۆ تۆ بێت... لەگەڵ ئەمەیشدا دوعاکردنت بیرنەچێت... زانیم دەبێت چی بکەم، دڵم ئاسوودە و ئارام بوو، هەموو کارەکانم ڕادەستی خودا کرد،خودایش یارمەتی دام، ئیمڕۆ کە یادگارییەکانم دەنووسمەوە لەپەنامدا دانیشتووە، بەڵام کچەکەمان لەنێوانماندایـە ..

جۆینی ئەم کەناڵە جوانە بن☺️🌹 https://t.me/dedare_xwda

photo content