سەید عومەر : Said Omer
Open in Telegram
4 796
Subscribers
+224 hours
+247 days
+14330 days
Posts Archive
ببینە عەزیزم، بەزۆری ژیان پێچەوانەی فلیمە هندییەکانە، کە لەکۆتاییدا هەموان لەدەوری بەتەڵ فلیمەکە کۆئەبنەوە و بۆیان دەرەکەوێت چەند باش و پاک بووە!
بۆیە باشە و چاکە بکە، بە بێ خەیاڵات و سیناریۆی هندی!
پیاو بە، بە وەفا بە، ڕاستگۆ بە، زمان شیرین بە، کارئاسانی بۆ چواردەورەکەت بکە. بۆ ئەوە نا بێتەوە ڕێت، یان بەرامبەر وا بووە، بۆ ئەوەی لەتۆ ناوەشێتەوە پێچەوانەی ئەوە بیت!
بەڵام ئەگەر بۆ ئەوە ئەیکەیت، بێتەوە ڕێت و بەرامبەر پێی بزانێت، گومانم هەیە نائومێد نەبیت!
ئەڵبەت قسەمان لەسەر ئەوانە نییە، کە بە بیانووی خراپی دۆخی ئوممەتەوە، هیچ شتێک ناکەن!
جارێ تەنها پێت ئەکرێت، عیلم بخوێنیت، بخوێنە. بەڵام بیرت بێت، ئەوە بەس نییە و بەرپرسیاریەتی تریشت لەسەر شانە.
ببینە عەزیزم، ئەزانیت کیباری ئەئیممەی ئێمە، پێشەوایانی وەک شەیخولئیسلام ئیبن حەجەری عەسقەلانی و ئیمامی سەخاوی و ئیمامی سیوتی و ئیمامی مەحەللی و شێخ زەکەرییای ئەنساڕی و ئەقڕانیان، هەموویان شاهیدی شکانی ڕۆم و فەتحی قوستەنتینییە(ئەستەنبوڵ) بوون؟!
ئەی ئێمە شاهیدی چین؟!
بۆیە بەڕاستی خۆیەکلاکردنەوە بۆ عیلم، بەو مانایەی کە هەموو ژیان و ڕۆژت لەخزمەت عیلم بێت، بە فەرامۆشکردنی دەعوە و بەدەمەوەچوونی هەزاران ئەزمە و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فیکری ئوممەتەوە، خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیاریەتی!
هەر ئەو پێشەوا گەورانەی ئێمە، کاتێک ئوممەت ئەکەوتە ئەزمەوە، کتێب و حوجرەیان دائەخست و لەپێش ئوممەتەوە ئەبوون!
تۆ کتێب دامەخە و عیلم فەرامۆش مەکە، بەڵکو زۆر بە وردی و جددی بخوێنە، بەڵام وەک خوێندنی تاکێکی پێش چەند سەد ساڵ نا، کە هیچ ئەرکێکی لەسەر نەبوو، جگە تەحقیقی عولوم!
خاڵی یەکەمی وەستان و کەوتن، لێکدابڕینی حەماسەتی گەنجان و حیکمەتی بەتەمەنەکانە.
ئەگەر تەنها بە حەماسەتی گەنجان ئەکەیت، خۆت بە هەموو شتێکەوە ئەنێیت و هەموو ڕێگایەک تاقی ئەکەیتەوە، بە بێ سوودبینین لەئەزموونی و ڕابردوودان و ڕامان لەدەرەنجامی کارەکەت!
ئەگەریش تەنها بە حیکمەتی ئەزموونداران ئەکەیت، هێندە ورد ئەبیتەوە و حسابات ئەکەیت، لەکۆتاییدا هەر لەنەزەڕییاتدا ئەکەویت و هیچ ناکەیت!
ئێمە پێویستمان بە حیکمەتی ڕیشچەرمگانە، لەگەڵ وزە و حەماسی گەنجاندا، چونکە لەکۆتاییدا دڵگەرمی بە تەنها، سەرت ئەخوات، حیکمەتیش بە تەنها لەپێت ئەخات!
چارەسەر: قەدرێک موجازەفەیە، لەگەڵ تیکەیەک حیکمەت.
نهێنی خۆشبەختی و ئارامی
بە کۆدەنگی هەموو مرۆڤایەتی، (گەمژەیەتی)، سیفەتێکی باش و مەحمود نییە، بەڵام بە ئیتتیفاقی هەموو عوقەلا و حوکەما، نواندی گەمژەیی و (خۆلەگێلیدان، التغافُل)، لەسیفەتە زۆر بەرزەکانی پیاوە گەورەکانە.
پیاوی گەورە و حەکیم، لەهەموو شتێک ناکۆڵێتەوە، هەموو شتێک ورد ناکاتەوە، هەندێک جار بە چێژەوە ڕێگا بە بەرامبەر ئەدات، درۆی لەگەڵ بکات و فێڵی لێ بکات و دووڕوو بێت، واشبزانێت زۆر زیرەکە و ئەم پێی نازانێت!
ببینە عەزیزم، ناکرێت هەرکێ بێ وەفایی و نامەردی و درۆ و خراپەی لەگەڵدا کردیت، پێی بڵێیت و بە ڕوویدا بدەیتەوە!
وازی لێ بێنە، ئەسڵەن هەر وا خۆت دەربخە کە هیچ نەبووە و هەر نەتزانیوە و بە خەیاڵتدا نەبووە، لەکاتێکدا ئەبوو دۆست و دڵسۆز بێت، نەبوو!
ئەوها هەم ئاسوودە و بێ خەم و کینە ئەبیت، هەم نێوانی خۆت و چواردەورت ئەپارێزیت، هەم پێویستیت دەرناخەیت، کاتێک تۆ هەموو جار بە فڵانە هاوڕێت ئەڵێیت: ئەوە بۆ هەواڵم ناپرسیت و تەلەفون ناکەیت و نەهاتیت و دیار نەبوویت. هەم ئارامیت ئەکوژیت، هەم دڵت ئەشکێت، هەمیش زۆر لاواز دەرئەکەویت!
بیکە بە هونەری ژیانت، خۆت لەگێلی بدەیت، گەمژە دەرکەویت، شوێن هەموو شتێک نەکەویت، بۆ وای کرد و وای نەکرد و نەهات و نەیوت و…!
هەتا ڕۆژێک، ئاگری عیشقێک لەدڵتدا بڵێسەی سەندووە، سەرقاڵی دەرسدانی نەفسی سەرکەشی، ترسێکت لەسەر نییە.
Repost from مودەڕڕیس - Mudarris
پێچەوانەی هەر پڕۆژەیەکی تر، کە ڕەنگە تیایدا شەڕی ناوبانگ و دەرکەوتن و گەورەکردنی چەند کەسێک بکرێت، ئێمە بە گەشتن بە ئامانجێکی گەورە و دەستکەوتێکی ناوازەی ئەبینین، کە کەسێکی دەرەوەی ستافی فەرمی مودەڕڕیس، لەڕێگەی خودی مودەڕڕیسەوە، هەموو مامۆستایانی مودەڕڕیسی تێپەڕاندووە!
پیرۆزبایی لەخۆمان ئەکەین، پاشان ئێوە و دکتۆری ئەزیز.
ئەمەم لەجێیەک بینی!
پەنات ئەگرم بە خوای گەورە، دابەزیتە ئەم ئاستانە، بە جۆرێک کە تەنها حەز و پێویستییە ئاژەڵییەکان ببینیت!
ئەی عەقیدە و فیکر و فیقهـ و سەقافەت و ئیسڵاح؟!
خۆ تۆ چرای شەوی ماڵەهەژار نەبوویت، بۆچی وا زوو کووژایتەوە؟!
دروود لەهەرچی پیاوی ئازا و ئازادە.
مرۆڤی ئازاد، سنوورێک بۆ فیکر و خەیاڵی نییە، بەڵام هەر کە خۆی فرۆشت، خەیاڵدانیشی نەزۆک ئەکەوێت و تازەگەری نامێنێت.
لەتیف هەڵمەت، ئەو کەسەی، لەکاتێکدا هەموو دەرگاکانی بۆ لەسەر پشتە، دەرگای ماڵەکەی خۆشی دائەخات!
کاتێک هەموو جیلەکەی باوەشیان بۆ بێ دینی و لادەری کردەوە، ئەم بەرەو خواناسی ڕۆشت!
کە خانووەکەی م.لەتیف ئەبینیت، ناوەوە پڕ کتێب، دەرەوەش حەوشەیەک و جامخانەیەکی کەتیبەداری گەورە، شێوەی ئەو ماڵانەی بۆ ژیان دروست ئەکران!
یەکەم شت بە خەیاڵتدا دێت: ژنێک لەم ماڵەدایە، کە ساڵانێکە خەریکی ژیانە، نەک ڕۆژی دە جار بڵێت: ئای لەبەختی ڕەشم، هەر من نیمە، ڕەفیقی من، وا و وا!
زۆر جار ئەچمە سەر پەیجەکەی مامۆستا و پێیدا ئەچمە خوارێ، هەتا تێر تێر ئەبم، لەخوێندن و بینین و بیستن و بۆنکردنی جوانی!
ئەگەر جێی گوڵ، گوڵدان بێت، لەتیف هەڵمەت، وشەدان و خەیاڵدانە!
ئەدەبی لەتیف هەڵمەت و هاوشێوەکانی، لەڕەوانبێژی عەرەبیدا، پێی ئەوترێت: (السهلُ الممتنع)، ئاسانی خۆبەدەستەوەنەدەر.
واتە: بە ڕووکەش ئاسانێکی وایە، کە ئەیبینیت، ئەڵێیت: جاوە ئەوە چییە، زۆر ئاسانە! کەچی کاتیک ئەتەوێت لاسایی بکەیتەوە و وێنەی بڵێیت و بنووسیت، خۆیت بەدەستەوە نادات و بۆت نایەت!
خوای گەورە سەبوریتان بدات.
ئەگەر ئەزانیت، کەسانێک لەچواردەورت، چۆن قوربانی ئەدەن و بە دوای خولەکدا ڕائەکەن، بۆ زیادکردنی عیلمیان و سەرفرازبوون بە بوون لەبەشێک لەپارێزەرانی ئەو دین و عیلم و توڕاسە، شەرم لەخۆت ئەکەیت کە دەیان و سەدان کاتژمێر کاتی بەتاڵت هەیە و لەشت ساغە و لەهیچت کەم نییە و هیچیش ناکەیت!
چیرۆکی ئێمە لەگەڵ عیلمدا، وابەستەی هیچ مەبەست و ئامانج و دەستکەوت و پۆست و مەقامێک نییە، لەدە ساڵی ڕابردوودا، لانی کەم دە جیلمان تێپەڕاندووە، لەوانەی بە قسە و نووسین دژایەتییان کردووین و ئێمە و خۆیان خستووەتە بەرامبەری یەک!
لەکۆتاییدا چی ڕوویدا؟!
ئێمە بێ دەنگ و بەردەوام بووین، ئەوانیش بێزاربوون و کۆڵیاندا، زۆریان هەر وازیان لەعیلمیش هێنا!
ئەمساڵ پێنج ساڵ تێپەڕ ئەبێت، بەسەر وەرگرتنی ئیجازەمدا، وەڵاهی ڕووم نەهاتووە دوو جار بیخوێنمەوە!
بۆیە هەرکەس ئێمەمانان لەبەرامبەر خۆیدا ئەبینێت و پێی وایە مەترسین بۆ سەر پێگە و گرۆکەی، وەڵاهی زۆر بێ خەم بێت، ئێمە سەرقاڵی هیچ و کەس نین، ئەو عیلمە نەبێت، ئیتر چی بکەین، خوای گەورە خۆشەویستی ئەم نازدارەی خستووەتە دڵمان، بە بێ ئەمە ناژین! ڕۆژانە بەردەوامین، هەتا کفت ئەبین و خەومان لێ ئەکەوێت، ئەوکاتیش بە ئومێدی دووبارە هەستانەوە و دەستپێکردنەوەوە، ئەتوانین بخەوین!
خاترجەم بن.
باشە بەڕاست، ئێمە بەتەماین چ قسەیەک بکەین، جوانتر و باشتر و بەرزتر لەسەڵاوات؟ بۆ ئەوەنە پەلەمانە لەکاتی قسەکردندا، زوو لەکۆڵی بکەینەوە و بچینەوە سەر وشەکانی خۆمان!
سەڵەسەلەم و ساعسلەم چییە!
ئەمە کەی لەحوسنی ئەدەب و ئیمتیسالی ئەمری ئیلاهییە؟!
Repost from مودەڕڕیس - Mudarris
📢 فۆڕمی تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظيم العلم)
خولی دووەم
فێرخوازانی قەدرگران، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن:
🔗 بەستەری تاقیکردنەوە:
https://forms.gle/LvBE4G7SytCoxNfr9
⏰ یادخستنەوە: فۆڕمەکە تا ڕۆژی هەیینی
(٢٠٢٦/٩/٤ - کاتژمێر ١٢ی شەو) کراوە دەبێت.
دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکە، بە کلیک
لەسەر View score نمرەکەتان دەبینن.
#مودەڕڕیس
لەم چەند ساڵەی دواییدا، بازدان و جوڵانێکی زۆر سەیر و گەورە و نامەنتیقی، لەپرسی کتێب و پێشانگای کتێبدا ڕوویدا، لەزۆری نووسەر و وەرگێڕ و چاپکراو و دەزگای چاپەمەنی!
ئەم پرسە، هێندەی لەبابی مۆد و چاولێکەری و سووڕانی گرنگیپێدانی کۆمەڵگا بوو، نیو هێندە بناغەیەکی فیکری و گەشەی فیعلی کۆمەڵگای نەبوو، بۆیە داڕمانێکی سەیری لەپڕ، بە ئاسایی وەربگرن، چونکە گەشە و هەڵدانیشی وا بوو.
لەڕۆژگارێکدا کە زۆرینەی ئەوانەی خۆیان بە عیلمدا هەڵواسیوە، هۆکاری بچوککردنەوەی عیلم و ناشرینکردنی عیلم و ئەهلین، عیلمیان خستووەتە خزمەت خۆیان، نەک لەخزمەتی عیلمدا بن! شتێکی مەحاڵت لێ داوا ناکەین و ئامانجی خەیاڵیش دامەنێ، تەنها بە ئاداب و ئەخلاقی ئەهلی عیلم، بە ئەدەب و سەربەرزی و ئازادی و حەقبێژی و سەرڕاستی، عیلم جوانتر بکە، شیرینی بکە، کارێک بکە ئەوەی لەدەورتە یان دوورە، بە هۆی تۆوە، بە گەورەتر لەپێشتر، عیلم و عولەما ببینێت.
لەشەست ساڵی تەمەنتدا، تەنها ئەمەت کردبێت و بکەیت، زۆرت کردووە.
Repost from Hawsang :: هاوسەنگ
پێت باشە بێمە توب عام...؟!
ئێمە پێتان دەڵێین: وەرن بۆ کۆلێژی پزیشکی... بەڵام تکایە بە بیرکردنەوەی خەیاڵییەوە مەیەن! پێشوەختە بزانن کە ئەمە حەقیقەتی کۆلێژی پزیشکییە؛ دوای لەبەرچاوگرتنی ئەم حەقیقەتانە، ئنجا بڕیار لەسەر ئایندەی خۆتان بدەن.
تکاتان لێ دەکەین؛ بە زۆریی دایکوباوکتان، یان لەبەر خاتری پارە و ناوبانگ مەیەن بۆ کۆلێژی پزیشکی!
#هاوسەنگ #کۆلێژی_پزیشکی #پزیشکی
ئێمەی ئەهلی ئیسلام، بە هەموو گروپ و دەنگ و ڕەنگ و لایەندار و بێ لایەنەوە، ساڵانە لانی کەممان چوار مانگ وزەمان بە ڕووداوگەلێکەوە ئەڕوات، کە ئەکرا میدیایەک بە دە قات پڕی بکاتەوە!
لەپێناو هیچ و فشەوانانی کوردایەتیدا، چل هەزار کوفر و سوکایەتی بە موقەددەساتمان کرا، وا وەک پێش دە ساڵی باشوور، لەڕۆژیاواش ئاشبەتاڵ کرا و وەک بڵێیت هیچیش نەبووبێت!
هەرچی خۆفرۆشی و عەمالەت و جاسوسی و نامەردییە، دەسەڵات و بەرەی عەلمانییەت ئەیکات، پیاوی هەرکێن بۆرەپیاوێکی بوێت، بەڵام هەر ئێمە بێگانە و خۆفرۆش و خاکفرۆشین!
