هیچنووس
Open in Telegram
2 317
Subscribers
-124 hours
-87 days
-6930 days
Posts Archive
2 317
شەیتان منی لە باوەش کرد و گریا
وتم بۆ ئه‌گریت
وتی ئەوەی بەرامبەر تۆ کرا
تەننانەت منیش نەمتوانی بیکەم.!
2 317
ئه‌گه‌ر له‌م چڕكه ساته لێم بپرسن گه‌وره‌ترین ته‌مه‌نی به‌فێڕۆچووت چی بوو ئه‌ڵێم ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌مزانی ڕاستیه‌كه چییه، به‌ڵام چاوم داخست و ده‌موت له‌وانه‌یه ئه‌وه‌یش ڕۆژێك منی بوی و پێم بڵێ خۆشم ئه‌وێی به‌ڵام من ئه‌مزانی تۆ هه‌رگیز نابی به هی من، ئه‌مزانی دڵی تۆ له‌شوێنێكی تره میشكت سه‌رقاڵی جیهانێكی تره.. به‌ڵام خۆپه‌رستانه ئه‌مویست باوه‌ڕ به درۆكانی دڵی خۆم بكه‌م، هه‌موو به‌یانیه‌ك به هیوای نامه‌یه‌كت مؤبایله‌كه‌م ئه‌كرده‌وه تێیدا بڵێیت ،به‌یانیت باش; به‌ڵام شاشه تاریكه‌كه‌ی مؤبایله‌كه‌م هه‌میشه ڕاستیه‌كه‌ی پێ ده‌وتمه‌وه.. من له چاوه‌ڕوانی كه‌سێك ته‌مه‌نی خۆم به‌ڕێ كرد كه ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك چڕكه‌ش ترسی له‌ده‌ست دانی منی نه‌بوو، هه‌میشه ئه‌موت ڕه‌نگه ڕۆژێك بێت تێبگات كه چه‌نده غه‌در له‌م خۆشه‌ویستیه ئه‌كات، به‌ڵام تێگه‌شتم كه مرۆڤه‌كان ناگۆڕێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نایانه‌وێت، ته‌نها שטێك كه بۆم ماوه‌ته‌وه دڵێكی ماندوو ڕۆحێكی ماندووتره..
